زمانە ھیندی و ئەورووپییەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.2+) (ڕۆبۆت: گۆڕانی ml:ഇന്തോ-യുറോപ്യന് ഭാഷകള് بۆ ml:ഇന്തോ-യുറോപ്യൻ ഭാഷകൾ |
ب r2.6.5) (ڕۆبۆت: گۆڕانی lez:Инд-европадин чIалар بۆ lez:Инд-европадин чӀалар |
||
ھێڵی ١٠٤: | ھێڵی ١٠٤: | ||
[[la:Linguae Indoeuropaeae]] |
[[la:Linguae Indoeuropaeae]] |
||
[[lad:Linguas indoevropeas]] |
[[lad:Linguas indoevropeas]] |
||
[[lez:Инд-европадин |
[[lez:Инд-европадин чӀалар]] |
||
[[li:Indogermaanse taole]] |
[[li:Indogermaanse taole]] |
||
[[lij:Lengue indoeuropee]] |
[[lij:Lengue indoeuropee]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٢:٣٨، ٧ی شوباتی ٢٠١٣
ھیندۆئەوروپی(ھیندی ئەوروپی،ھیندۆجیرمانی) یەکێکە لە بەناوبانگترین خێزانە زمانەکانی جیھان.
ئەو زمانانەی کە سەر بە زمانە ھیندۆئەوروپییەکانن
- ھیندی ئێرانی،وئەبێتە دوو بەشەوە:
- زمانە ھیندیەئاریەکان:کە چەند زمانێک لە خۆ ئەگرێ:
- زمانە ئێرانیەکان وەلە شێوە کۆنەکەی دا زمانە ئاڤێستاییەکان کە یەکەم وتاری زەردەشتی پێ بڵاو کرایەوە.ئەم خێزانە زمانی فارسی کۆن لە خۆ ئەگرێ (لە ساڵی ٥٢٠ بۆ ٣٥٠ی پێش زایین)،لەم زمانانە زمانی کوردی فارسی ئەفگانی درووست بووە.
- زمانی ئەرمەنی لە سەدەی ١٠ی پێش زایینەوە.
- زمانی توکاری "Tocharisch" ئەم زمانە لە سەرەتاییەکانی سەدەی بیستەم لە ڕۆژھەڵاتی تورکستان دۆزرایەوە.
- زمانی حیتی ئەویش وەکو زمانی توکاریە لە سەرەتاییەکانی سەدەی بیستەم لە ئەنادۆل دۆزرایەوە.
- زمانی یۆنانی یان زمانی کلاسیکی یۆنانی ئەمیش ئەبێتە سێ بەشەوە بە گوێرەی زاراوەکان ionisch-attisch، achaisch وdorisch
- زمانی ئەلبانی ئەم زمانە لە ئەلبانیا وباشووری ئیتالیا بەربڵاووە
- زمانی ئیتاڵیکی لە کۆندا بەشکرا بۆ "Oskisch-Umbrisch" و "Latino-Faliskisch".لاتینی کە زمانی گشتی بوو لە ڕۆما گرنگترین زمانە لە Latino-Faliskisch،ھەر لە زمانی لاتینیەوە زاراوەکانی تر دەرچوون کە ئەمڕوو بە زمانە ڕۆمانسیەکان ئەناسرێن وەکو ئیسپانی،ئیتاڵی، فەڕەنسی،پورتوگالی و ڕۆمانی.
- زمانی کیلتی کە زمانێکی زۆر باوبوو لە ئەوروپا.کە دوو زمان لە خۆ ئەگرێ،زمانێک کە دانیشتووانی دوورگە قسەی پێ دەکەن،وزمانێکی تر کە دانیشتووانی وشکایی قسەی پێ دەکەن(ئەم زمانە لەناوچووە).ئەو زمانانەی کە سەر بە زمانی دوورگەیە ئەمانەن:
- زمانی گالی ئیرلەندی ئەویش زمانی ئیرلەندایە.
- زمانی گالی ئوسکوتلەندی ئەویش زمانی ئوسکوتلەندایە.
- زمانی ویلزی لە ویلز ئەویش زمانێکی بەریتانیە.
- زمانە بیلتیەکان،کە ئەبێتە سێ بەشە زمانەوە:
- لیتوانی
- لاتیفی
- بڕووسی کۆن کە لە ناوچوو نزیکەی ١٧٠٠ دوای زایین
- زمانی سلاڤی کە ئەمانە لە خۆ ئەگرێ:
- زمانە جیرمانیەکان بەناوبانگترین زمان لەم گرووپە ئینگلیزی و ئەڵمانیە.