دەرھەستکاری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ڕۆبۆت: چاکسازیی it:Astrazione (filosofia)it:Astrazione (arte)
ھێڵی ٢٣: ھێڵی ٢٣:
*[[شتی بەرھەست]]
*[[شتی بەرھەست]]


[[پۆل:بابەتە زانستییەکان]]
[[پۆل:دەرھەستکاری| ]]
[[پۆل:فەلسەفەکان]]


[[ar:تجريد]]
[[ar:تجريد]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:٥٢، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣

دەرھەستکاری یان ڕازبەرکاری بریتییە لە ڕەوت یان ئاکامی بەگشتیکردن. ئەمە لەڕێگەی کەمکردنەوەی ناوەرۆکی زانیاریدەری چەمک یان دیاردەیەکی شیاوی لێڕوانینەوە بەدەستدێت و زیاتر مەبەست ئەوەیە کە تەنیا ئەو زانیارییانەی کە بۆ ئامانجێکی تایبەت بەکەڵک و گونجاون بمێننەوە. بۆ نموونە، دەرھەستکردنی تۆپێکی فووتباڵی لە چەرم دروستکراو بۆ بیرۆکەی گشتیتری تۆپ، تەنھا زانیاری لەسەر تایبەتمەندییەکان و ئاکاری تۆپە گشتییەکە دەھێڵێتەوە و ئەو نیشانی و زانیارییانەی کە دەبنە ھۆی دیاریکردن و ناسینەوەی ئەو تۆپە چەرمییە، ھەمووی دەسڕێتەوە.

دەرھەستکاری ڕێکاری سادەکردنەوە بە کار دەبات، کە تێیدا واز لە وردەکارییە بەرھەستەکانی پێشوو دەھێندرێت و [وردەکارییەکان] تاریک، لێڵ یان بەبێ پێناسە بەرەڵا دەکرێن.

چەند نموونەیەک

پشیلە لەسەر دۆشەکە (وێنەی A)
  • زۆر شتی جیاواز دەکرێت سوور بن. ھەروەھا، زۆر شت لەسەر تەختایییەکەوە دانیشتوون (وەک ئەوەی وێنەی A). تایبەتمەندیی سووری و پەیوەندیی لەسەر-دانیشتن، ھەر کامەیان، جۆرێک لە دەرھەستکارین بۆ ئەو شتانە.
  • دەرھەستکاری دەتوانرێت لە چەندین ئاستدا بکرێت؛ وەکوو ئەمەی خوارەوە:
(١) بڵاڤۆکێک
(٢) ڕۆژنامەیەک
(٣) ڕۆژنامەی کوردستان
(٤) ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی کوردستان
(٥) ڕوونڤیسەکەی من لە ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی کوردستان
(٦) ڕوونڤیسەکەی من لە ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی کوردستان ئەو جۆرەی کە کاتێک تازە کڕیبووم وا بوو (بۆ ئەوەی چەند ڕۆژ دواتر ئاگرم دا، وا ئاماژەی پێ دەکەم).

وتاری گرێدراو