عەبدولمەجیدی دووەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: چاکسازیی zh:阿卜杜勒-迈吉德二世
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: گۆڕانی zh:阿卜杜勒-迈吉德二世 بۆ zh:阿卜杜勒-迈吉德二世
ھێڵی ٦٠: ھێڵی ٦٠:
[[ur:عبد المجید ثانی]]
[[ur:عبد المجید ثانی]]
[[vi:Abdulmecid II]]
[[vi:Abdulmecid II]]
[[zh:阿卜杜勒迈吉德二世]]
[[zh:阿卜杜勒-迈吉德二世]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١١:١٤، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣

   عەبدولمەجیدی دووەم
سوڵتان عەبدولمەجیدی دووەم
ناوی سوڵتانسوڵتان عەبدولمەجیدی دووەم
لە دایکبوون١٨٦٨
مردن١٩٤٤
پێش خۆیمحەمەدی شەشەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکعەبدولعەزیزی یەکەم
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

سوڵتان عەبدولمەجیدی دووەم کوری عەبدول عەزیز لە نێوان ساڵانی ١٨٦٨ تا ١٩٤٤ ژیاوە، دوایین خەلیفەی عوسمانی بوو، خەلافەتی گرتە دەست لە ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩١٩ تا ٣ی ئازاری ١٩٢٤، و بە شیوەیەکی تایبەت خویندنی وەرگرت.

ژێردەریایی عەبدولمەجید

لە ٥ی شوباتی ١٨٨٧ دەوڵەتی عوسمانی ژێر دەریاییەکەی ناردە دەریاوە (بە ناوی عەبدولمەجید) و چووە ریزی کەشتیگەلە دەریاییەکانیان، ئەمەش یەکەم جار بوو عوسمانییەکان ژێر دەریایی بەکار بهێنن، نازناوی ژێنەڕاڵی سوپای عوسمانی وەرگرت و ئیشی کرد وەک سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری عوسمانی، وێنەکیش بوو و هەندیک لە تابلۆکانی لە پێشەنگای ڤیەننا دانران ساڵی ١٩١٨، چوار جار ژنی هیناوە، کۆچی دوایی کرد لە ٢٣ی ئابی ١٩٤٤، لە ماڵەکەی خۆی لە پاریس، فەڕەنسا و لە مەدینە نێژرا لە شانشینی سعوودیە.

لابردنی

عەبدولمەجیدی دووەم دەسەڵاتی گرتە دەست دوای ئەوەی ڕژێمی سوڵتانەکان هەڵوەشێنرایەوە و خەلیفە هیچ تایبەتمەندییەکی بە دەست نەمابوو، تەنها سێ ڕۆژ دوای ئەوەی خەلافەتی وەرگرت کۆنگرەی لۆزان بەسترا، و ئینگلیز چوار مەرجی دانا بۆ داننان بە سەربەخۆیی تورکیادا؛ هەڵوەشاندنەوەی خەلافەتی ئیسلامی، هەموو نەوەی عوسمانییەکان دەربکرێن لە وڵات، و دەست بەسەر هەموو موڵکەکانیان بگیرێت، و تورکیا وەک دەوڵەتێی عەلمانی ڕابگەیەنرێت. کۆنگرەکە شکستی هینا، وەفدەکە گەڕانەوە تورکیا و ناکۆکی دروستبوو لە نیوان ئەتاتورک و سەرۆکی وەفدەکە لەگەڵ کۆمەڵەی نەتەوەیی و سەرۆک وەزیران، بەڵام دەست لە کار کێشانەوەی سەرۆک وەزیران فرسەتی خستە بەردەم ئەتاتورک تا کۆمڵەکە هەڵبوەشێنیتەوە و دەست بگرێت بەسەر کارووبارەکاندا، و کۆمەڵەی نیشتیمانی نەیتوانی هیچ بکات، پاشان ئەتاتورک کۆماری تورکیای ڕاگەیاند و هەموو مەرجەکانی ئینگلیزی قبوڵ کرد، ئینگلیز دانی نا بە تورکیادا و خەلافەتی ئیسلامی هەڵوەشایەوە، چوار مانگ دوای ئەوە سوڵتان عەبدولمەجیدی دووەم دەرکرا بۆ شاری نیس لە باشووری فەڕەنسا، پاشان دواتر لە پاریس کۆچی دوایی کرد لە سالی ١٩٤٤، بەمەش کۆتایی بە سەردەمی عوسمانییەکان هات.