بی بی سی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ڕۆبۆت: زێدەکردنی hy:Բի–Բի–Սի
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: گۆڕانی simple:British Broadcasting Corporation بۆ simple:BBC
ھێڵی ٨٢: ھێڵی ٨٢:
[[sco:BBC]]
[[sco:BBC]]
[[sh:BBC]]
[[sh:BBC]]
[[simple:British Broadcasting Corporation]]
[[simple:BBC]]
[[sk:British Broadcasting Corporation]]
[[sk:British Broadcasting Corporation]]
[[sl:British Broadcasting Corporation]]
[[sl:British Broadcasting Corporation]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:٤٣، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢

لۆگۆی کەناڵی بی‌بی‌سی

سەرناوی بی‌بی‌سی (BBC) کورتکراوەی British Broadcasting Corporation یان ناوەندی ڕاگەیاندنی بەریتانیایە وە بە ناوەندی ھەواڵ و زانیاری بەریتانیا دەگوترێت کە پێگەکەی لە شاری لەندەنە.

بی‌بی‌سی زیاتر لە ٢٦٠٠٠ کارمەندی ھەیە و ساڵانە نزیکەی ٤ میلیارد (نزیکەی ٨ میلیارد دولار) پاوند بووجەی بۆ تەرخان دەکرێت. بی‌بی‌سی لە ساڵی ١٩٢٢ی زایینی لە ژێر ناوی "ناوەندی ڕاگەیاندنی بەریتانیا بە بەپرسیارەتی سنووردار" دامەزرا. لە ساڵی ١٩٢٧ پاش وەرگرتنی مۆڵەتی پاشایەتی بوو بە شەریکەیەکی دەوڵەتی. بواری سەرەکی کارەکانی بی‌بی‌سی ھەواڵ و زانیارییە کە لە ڕێگەی ڕادیۆ، تیڤی، و ئینترنێتەوە بڵاو دەکرێتەوە. دروشمی بی‌بی‌سی ئەمەیە: "ھەر نەتەوەیەک دەبێت بە ئاشتی و ھێمنیەوە لەگەڵ نەتەوەیەکی دیکە وتوبێژ بکات."

ئێستاکە، بی‌بی‌سی شەریکەیەکی دەوڵەتیی نیوەسەربەخۆیە. ئەم شەریکە لە لایەن دەستەی بڕواپێکراوانی بی‌بی‌سی‌ـەوە بەڕێوە دەچێت. ئەم شەریکە ئیدعا دەکات کە لە ژێر ھیچ‌جۆرە کاریگەریی بازرگانی و سیاسی دا نییە و تەنیا لە بەرانبەر بەردەنگەکانی خۆی دا وەڵامدەرە.

بووجەی بی‌بی‌سی

بووجەی تەواوی بەشەکانی بی‌بی‌سی جگە لە بەشی جیھانی بی‌بی‌سی لە ڕێگەی ئەو پارەوە دابین دەکرێت کە خەڵکی بەریتانیا دەبێت بۆ تماشاکردنی تیڤی بیدەن. بووجەی گشتیی بی‌بی‌سی لەو پارەیە دابین دەبێت کە ھەریەک لە خێزانگەلی خاوەن-تیڤی لە بەریتانیا مانگانە ئەیدەن. ئەم پارەیە لە حاڵی ئێستا دا بۆ تیڤی ڕەنگی زیاتر لە ١١ پاوند لە ھەر مانگە.