بایۆس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٦١: | ھێڵی ٦١: | ||
[[vi:BIOS]] |
[[vi:BIOS]] |
||
[[zh:BIOS]] |
[[zh:BIOS]] |
||
پێشەكی |
|||
وشه‌ی بایۆس كورتكراوه‌ی (Basic Input/Output System) واته سیستمی بنچینه‌یی بۆ(ادخال و اخراج), واته كۆمه‌ڵه زانیارییه‌كه كه‌وا كۆمپیوته‌ر له‌سه‌ره‌تای كارپێكردنی جێبه‌جێ ده‌كات, كه ده‌ست به‌سه‌ر كاری هه‌موو به‌شه هاردوێرییه‌كانی كۆمپیوته‌ردا ده‌گرێ وه‌كو (كیبۆرد, ماوس, مۆنیته‌ر, ڕام, هارددیسك, فلۆپی درایڤ....هتد) له‌ڕوی چالاكی یاخود ناچالاكی هه‌ریه‌ك له‌و پارچانه ده‌پشكنێ و چێكیان ده‌كات بیگومان ئه‌مه پێناسه‌یه‌كی كورتی بایۆس بوو |
|||
شوێنی بایۆس: |
|||
بایۆس شوێنه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر مه‌زه‌ر بۆرد. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه بایۆس به‌رهه‌می كۆمپانیای (Phoenix) یان (AMI)ه. كه‌واته له هه‌موو كۆمپیوته‌رێكی ئاسایی‌دا بایۆس دڵنیا ده‌بێت له پێكه‌وه كاركردنی هه‌موو پارچه‌كانی ناو كۆمپیوته‌ره‌كه. |
|||
بەشەكانی بایۆس: |
|||
هه‌وڵده‌ده‌م لێره‌دا زیاتر تیشك بخه‌مه سه‌ر یه‌كه به‌یه‌كه‌ی به‌شه‌كانی بایۆس و گرنگی هه‌ریه‌كه‌یان. وه‌ك ده‌زانین هه‌موو كۆمپیوته‌رێك چاره‌سه‌ركه‌رێكی بچووك "Microprocessor"ی هه‌یه له‌به‌شی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ركردنیدا واته "CPU" كه كورتكراوه‌ی "Central Processing Unit" ئه‌م پرۆسێسه‌ره بچووكه بریتییه له ئامێرسازی واته هاردوێر, و بۆ كاركردنی هه‌موو هاردوێرێك پێویستی به‌هانده‌رێك هه‌یه كه فه‌رمانی پێبدات ئه‌م هانده‌ره‌ش پێی ده‌وترێ سۆفت وێر |
|||
كاری بایۆس چی یە؟ |
|||
له ڕاستیدا بایۆس چه‌ند كارێكی هه‌یه گرنگترینیان بریتییه له باركردن "Loading"ی سیستمی كارپێكردن "Operation System" و ئاماده‌كردنی بۆ كاركردن. چونكه پرۆسێسه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌كاربكات پێویستی به پرۆگرامێك هه‌یه كه فه‌رمانی پێبكات, وه ئه‌م فه‌رمانه له‌سیستمی كارپێكردنه‌وه بۆی نایه‌ت چونكه شوێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر هارددیسكه و جارێ ده‌ستی پێی ناگات, له‌به‌ر ئه‌م هۆیه چه‌ند فه‌رمانێكی بایۆسه‌وه پێده‌گات. جگه له‌مه بایۆس هه‌ڵده‌ستێت به به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ند كردارێك بۆ ڕێكخستنی كاری هارددرایڤه‌كان, كاتژمێره‌كان....هتد. |
|||
بایۆس له‌سه‌ر مه‌زه‌ر بۆردی كۆمپیوته‌ردایه‌و هه‌ندێكجار پارچه‌یه‌كی جیاوازی خۆی هه‌یه وه‌ك "ROM" وایه. |
|||
كردارەكانی بایۆس: |
|||
كاتێك كۆمپیوته‌ر به‌كارده‌خه‌ین بایۆس چه‌ند كردارێك ئه‌نجام ده‌دات ئه‌م ریزبه‌ندی ئه‌و كارانه‌یه |
|||
-1 چاك كردنی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له‌بڕێكی كه‌می (64بایت)ی ڕامدان و دانراون له‌پارچه‌ی "Complementary Metal Oxide Semiconductor" كه كورتكراوه‌كه‌ی "CMOS" ئه‌ركی سیمۆس پێدانی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه و هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له سیستمه‌كه‌دا هه‌بێت دیاری ده‌كات.. |
|||
-2 كارپێكردنی "Interrupt Handlers" كه پارچه‌یه‌كی بچووكی سۆفت وێره و وه‌ك وه‌ڕگێڕێك كارده‌كات له‌نێوان پارچه هاردوێره‌كان و سیستمی كارپێكردندا, بۆ نمونه كه كلیك له‌سه‌ر دوگمه‌یه‌كی كیبۆرده‌كه ده‌كه‌یت ئه‌وا سیگناڵێكی كاره‌بایی ئه‌ودوگمه‌یه ده‌نێرێت بۆ "Hardware"ی كیبۆرده‌كه بۆ گۆڕینی بۆ سیگناڵی ئه‌لكترۆنی كه توانای خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێت و سی پی ی‌و"CPU" به‌سیستمی كارپێكردن ده‌ڵێت كه‌چی بكات. له‌هه‌مان كاتدا بایۆس بزوێنه‌ری ئامێره‌كان "Device Driver" ده‌خاته‌كار كه ئه‌مانه‌ش بریتین له هه‌ندێك سۆفت وێر كه هاردوێره‌كان پێناسه ده‌كه‌ن و بایۆس كۆپییه‌كی زانیارییه‌كانیان ده‌پارێزێت له‌ڕامدا بۆ خێرایی كاركردن. |
|||
3- ده‌ست پێكردنی چوونه ناو پرۆگرامه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی سوڕی وزه‌ی كاره‌با له ده‌زگاكاندا. |
|||
4- تاقیكردنه‌وه و تێست كردنی "POST" له‌كاتی به‌كارخستنی كۆمپیوته‌ر كه كورتكراوه‌ی"Power-on Self-Test" بۆ هه‌موو هاردوێره‌كان بۆ دڵنیابوون له دروستی كاركردنیان. |
|||
5- نیشاندانی سیفاته‌كانی سیستمی كۆمپیوته‌ره‌كه وه‌ك ڕام و خێرایی پرۆسێسه‌رو ...هتد. |
|||
6- دیاریكردنی ئه‌و به‌شانه‌ی كه‌ده‌توانن "Booting" بكه‌ن پاشان ده‌ستپێكردنی "Booting" تیایاندا و چالاك كردنی بایۆسی هه‌موو ئه‌و پارچانه‌ی كه بایۆسی تایبه‌ت به خۆیانیان هه‌یه وه‌ك گرافیك كارت و "SCSI" كه بریتییه له‌كرداری خۆڕێكخستنه‌وه. |
|||
7- ده‌ستكردن به زنجیره كرداری "Booting" له‌گه‌ڵ به‌كارخستنی كۆمپیوته‌ردا. یه‌كه‌م كار له‌كاره‌كانی بایۆس له‌زۆر كۆمپیوته‌ردا نیشاندانی زانیاری تایبه‌ت به‌كۆمپیوته‌ره, وه‌ك بڕی یادگای به‌كارهاتوو له كۆمپیوته‌ر و جۆری هارددیسك و ......هتد. |
|||
ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له‌لایه‌ن بایۆس له‌كاتی تێستی "POST"دا به‌دی بكرێت ئه‌وا له‌سه‌ر شاشه‌كه بۆت ده‌نووسرێت و زۆربه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له‌لایه‌ن بایۆسه‌وه به‌دی ده‌كرێت بریتییه له كێشه‌ی هاوردوێر. به‌گشتی ئه‌و زانیارییانه له‌لایه‌ن بایۆس نیشان ده‌درێن ده‌رباره‌ی ئه‌م پارچانه‌ی خواره‌وه‌ن: |
|||
1- پرۆسێسه‌ر"processor". |
|||
2- فلۆپی درایڤ و هارددرایڤ. |
|||
3- یادگا"Memory". |
|||
4-پاكسازی بایۆس و به‌روار. |
|||
5- شاشه"Display". |
|||
وه‌ك له‌پێشتر باسمكرد چۆن بایۆس ده‌گه‌ڕێت به‌ناوچه‌ند زانیارییه‌كدا, ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئه‌و زانیارییانه بگۆڕیت واته زانیارییه‌كانی ناو سیمۆس"CMOS" ئه‌وا ده‌بێت له‌كاتی " Booting "دا په‌نجه له‌سه‌ر "Delete" یاخود "F2" دابگریت بۆ ئه‌وه‌ی بمان خاته ناو لیستی بایۆسه‌وه بۆ گۆڕانكاری. |
|||
ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت كه زۆرجار له‌به‌شی خواره‌وه‌ی بایۆسدا رێنمایی به‌كارهێنان و گۆڕانكاری له‌به‌شه‌كاندا ڕونكراوه‌ته‌وه چونكه كاتێك ده‌چینه ناو هه‌ر به‌شێكی بایۆس كۆمه‌ڵێك هه‌ڵبژاردنی تێدایه هه‌ندێكیان ستانداردن و له‌هه‌موو بایۆسێكدا هه‌ن و هه‌ندێكیشیان پشت ده‌به‌ستن به‌جۆری بایۆسه‌كه, وه‌ك: |
|||
"Date/System Time" -1بۆ دیاریكردنی كات و به‌روار. |
|||
"Boot Sequence" -2 بۆ دیاریكردنی ریچكه‌ی باركردنی سیستمی كارپێكردن. |
|||
"Plug & Play -3بۆ له‌خۆوه ناسینه‌وه‌ی هاردوێره‌كان ده‌بێت به‌رده‌وام له‌سه‌ر "Yes" بێت. |
|||
"Mouse and Keyboard"-4بۆ دیاریكردنی كاركردنی ژماره‌كانی سه‌ر كیبۆرد و كاركردنی كیبۆرد و هه‌روه‌ها ناسینه‌وه‌ی ماوس. |
|||
"Security" -5 بۆ دانان و گۆڕینی پاسۆرد. |
|||
"Exit" -6 بۆ چوونه ده‌ره‌وه له ده‌ستكاری كردن و "Setup" كردنی بایۆس. |
|||
ماوه‌ته‌وه بڵێم ده‌بێت زۆر به‌ئاگابین له‌كاتی گۆڕینی تایبه‌تمه‌ندی له‌ناو "Setup"ی بایۆس چونكه ئه‌نجامدانی هه‌ر كردارێكی هه‌ڵه له‌وانه‌یه ببێته هۆی تێكدانی بایۆس. |
|||
هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ین له‌پاش هه‌رگۆڕانكارییه‌ك ده‌بێت "Save Changes" هه‌ڵبژێرین به‌م شێوه‌یه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت "Restart" ده‌كات بۆ ته‌واو كردنی ئه‌م گۆڕانكارییانه. |
وەک پێداچوونەوەی ٠٧:١٣، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢
BIOS کورتکراوەی دەستەواژەی basic input output systemـە و برتییە لە کۆکراوەی چەند بەرنامە کە لە یەک یا چەند چیپ پاشەکەوت کراون و لە کاتی ھەلگیرسانی سیستەم ئەو بەرنامانە پێش ھەر بەرنامەیەک ھەروەھا پێش سیستەمی سەرەکی ،چالاک دەبن.