بالکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ھێڵی ٦: | ھێڵی ٦: | ||
===نیمچەدوورگەی باڵکان=== |
===نیمچەدوورگەی باڵکان=== |
||
زۆرجار بە |
زۆرجار بە باڵکان دەوترێت نیمچەدوورگەی باڵکان بەو سیفەتەی کە سێ لای بە ئاو دەورە دراوە، کە [[دەریای ڕەش]] لە ڕۆژھەڵاتی و بەشێکی [[دەریای ناوەڕاست]] لە باشوری ولە ڕۆژئاواییدا [[دەریای ئیدریاتیک]] و [[دەریای مەڕمەڕە]] و [[دەریای ئەیونی]] و [[دەریای ئیجە]] ھەیە. تەنھا پەردێک ئەیبەستێتەوە بە قاڕەی ئەورپاوە. |
||
===باڵکان=== |
===باڵکان=== |
وەک پێداچوونەوەی ٠٢:٣٣، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
بالکان یان بەلقان نیمچەدوورگەیەکە ئەکەوێتە بەشی باشوری ڕۆژھەڵاتی قاڕەی ئەوروپا، ڕووبەرەکەی ئەگاتە نزیکەی ٧٢٨٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە و ژمارەی دانیشتوانی ئەگاتە زیاتر لە ٥٣ ملیۆن کەس. ناوی ناوچەکە وەرگیراوە لە زنجیرە شاخی بەلقان کە درێژدەبێتەوە لە ناوەندی بولگاریاوە تا ڕۆژھەڵاتی کۆماری سربیا و یەکێکە لە ناوچە مێژوویی و جوگرافیە گرنگەکان لە قاڕەی ئەورووپادا.
پێناسە و سنور
نیمچەدوورگەی باڵکان
زۆرجار بە باڵکان دەوترێت نیمچەدوورگەی باڵکان بەو سیفەتەی کە سێ لای بە ئاو دەورە دراوە، کە دەریای ڕەش لە ڕۆژھەڵاتی و بەشێکی دەریای ناوەڕاست لە باشوری ولە ڕۆژئاواییدا دەریای ئیدریاتیک و دەریای مەڕمەڕە و دەریای ئەیونی و دەریای ئیجە ھەیە. تەنھا پەردێک ئەیبەستێتەوە بە قاڕەی ئەورپاوە.
باڵکان
لە ماوەی سەردەمەکاندا بەلقان کەوتۆتە سەر سنوری ئیمپراتۆریەتە گەورەکان, لەبەر ئەوە مێژووەکەی لێوانلێوە لە شەڕ و شۆڕش و جەنگ و ململانێی لە نێوان نەتەوەکان لە سەردەمی ئیمپراتۆری ڕۆمانیەوە پاشان دەوڵەتی عوسمانی و تا کاتی شەڕی یۆگسلافیا, لەبەر ئەو ھۆیە ناوی بەلقان بەستراوە بە توندوتیژی و ململانێی ئاینی ونەژادی.
سنور
ڕووباری زانوب و ساڤا سنووری باکووری بالکان پێک دەھێنن و لە باشووریەوە دەریای مەڕمەڕە و دەریای ئیجە و دەریای دەردنیلە, و لە ڕۆژھەڵاتیەوە دەریای ڕەش وگەروی بسفۆرە, ودەریای ئەدریاتیک و دەریای ئەیونی ئەکەونە ڕۆژئاوایەوە.
وڵاتەکانی باڵکان
ناوچەی نیمچە دوورکەی باڵکان ئەم وڵاتانە ئەگرێتەوە,
ھەروەھا ھەندێک لە لێکۆڵەرەوان ڕۆمانیا و سلۆڤێنیا و مۆلداڤیا لە کۆمەڵی وڵاتەکانی باڵکان دائەنێن لەگەڵ ئەوەی ناكهونه ناو نیمچە دوورگەکەوە بهڵام بە ھۆی پەیوەندیە مێژوویی و سیاسیەکانیان لەگەڵ ھەرێمەکەدا.
سەرچاوەکان
وێکپیدیای عەرەبی