عەلی حەسەن ئەلمەجید: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: گۆڕانی sq:Ali Hasan al-Madschid بۆ sq:Ali Hasan al Mexhid
ھێڵی ٤٣: ھێڵی ٤٣:
[[ru:Али Хасан аль-Маджид]]
[[ru:Али Хасан аль-Маджид]]
[[simple:Ali Hassan al-Majid]]
[[simple:Ali Hassan al-Majid]]
[[sq:Ali Hasan al-Madschid]]
[[sq:Ali Hasan al Mexhid]]
[[sv:Ali Hassan al-Majid]]
[[sv:Ali Hassan al-Majid]]
[[tr:Ali Hasan el Mecid]]
[[tr:Ali Hasan el Mecid]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٨:٢٠، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢

کیمیایی لە دادگا

عەلی حەسەن ئەلمەجید (بە عەرەبی: علی حسن عبد المجید التکریتی‎ ١٩٤١-٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠) ناسراو بە عەلی کیمیایی جەنراڵی سوپای ڕژێمی بەعس و ئامۆزای سەددام بوو کە وەکوو کەسی یەکەم لە کیمیابارانی ھەڵەبجە بە سزای لەسێدارەدان مەحکووم کرا و ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لەسێدارەدرا. ئەو بە یەکێک لە ھاوڕێ نزیکەکانی سەددام ھەژمار دەکرا و لە ساڵی ١٩٦٨ دا و لە ڕیزەکانی حیزبی بەعسدا پۆستی «فەریق ڕوکن»ی پێ درا. عەلی کیمیاوی بە دەستەڕاستی سەددام ناوزەد دەکرا و جێبەجێکاری زۆرێک لەو کردارە خوێناوییانە بووە کە دەرھەق بە کورد و عێراقییەکان ئەنجام دراون.

ژیان

عەلی کیمیایی بە پێی بەڵگەنامەکان لە ساڵی ١٩٤١ لە تەکریت لە دایک بووە، بەڵام بۆخۆی دەڵێت کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٤ە. منداڵی لە تکریت بەسەر بردووە. لە ئاداری ١٩٨٧دا بەرپرسی بەعس بووە لە ھەرێمی کوردستان و دەستی بەسەر ھێزەکانی پۆلیس و سوپادا گرتووە. دوای دوو مانگ لە وەرگرتنی پۆستەکەی، دەستی کردووە بە ڕاگوێزانی ھاووڵاتیانی کورد بۆ ناوچە بیابانییەکانی عێراق و پڕۆسەی ئەنفالی بە بێسەروشوێنکردنی ١٨٢ ھەزار کورد دەست پێ کردووە. لە ١٦/٣/١٩٨٨ دا بە سەرپەرشتی عەلی کیمیایی ھەڵەبجە بە چەکی کیمیاوی بۆردوومان کرا و ٥ ھەزار کەسی کوژرا. لە ئابی ١٩٩٠ـدا کە ڕێکەوتی داگیرکردنی کوەیت لە لایەن عێراقەوە بوو، عەلی کیمیاوی ڕۆڵی سەرکوتکارانەی ھەبووە. ماوەیەک وەزیری ناوخۆ بووە و لە نێوان ١٩٩١ تا ١٩٩٥ـدا بووتە وەزیری بەرگری و لە ١٩٩٦ـیشدا دەستی لە کوشتی سەدام کامیل و حوسێن کامیلی برازا و زاوای سەددام حوسێندا ھەبووە.

لە دەستپێکی جەنگی ئازادیی عێراقدا، بەرپرسیارەیەتیی ناوچەکانی باشووری عێراقی پێ دراوە. لە نیسانی ٢٠٠٣ـدا ئەوە ڕاگەیندرا کە لە بۆردوومانێکدا کوژراوزە، بەڵام دواتر و لە حوزەیراندا ئەو ھەواڵە ڕەت کرایەوە. لە لیستی ٥٥ تۆمەتبارەکەدا کە ئەمەریکا داوای کردبوون لە ڕیزبەندی پێنجەمدا بووە. لە ٢١ی ئابی ٢٠٠٣ـدا دەستگیر کرا و لە ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٠٧ـدا لەسەر مەسەلەیە ئەنفال سزای لەداردانی بۆ دەکرا.