نیویۆرک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.2+) (ڕۆبۆت: لابردنی roa-rup:New York City
ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی kab:New York
ھێڵی ٣٢٤: ھێڵی ٣٢٤:
[[jv:New York]]
[[jv:New York]]
[[ka:ნიუ-იორკი]]
[[ka:ნიუ-იორკი]]
[[kab:New York]]
[[kk:Нью-Йорк]]
[[kk:Нью-Йорк]]
[[km:ទីក្រុងញូវយ៉ក]]
[[km:ទីក្រុងញូវយ៉ក]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٤:١٨، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢

پۆتانەکان: 40°43′N 74°0′W / 40.717°N 74.000°W / 40.717; -74.000

نیویۆرک سیتی

نیویۆرک گەورەترین شاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە لە ڕووی دانیشتوانەوە، وە گەورەترین شاری ویلایەتی نیویۆرکە، دانیشتوانی شارەکە زۆرترە لە ھەشت ملیۆن و دوسەد و چل و چوار ھەزار کەس ، پەیکەری ئازادی کە یەکێکە لە نابانگترین پەیکەری جیھانی لە شارەکە ھەیە و سەردانیکەران یان گەشتیارانی شارەکە ھەمیشە سەردانی پەیکەرەکە دەکەن وە بەپێێ سەرژمێریەوە ساڵانە ٥٠ ملیۆن کەس سەردانی شارەکە دەکەن ، لە مێژووشدا شارەکە پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە لەنێوان ساڵانی ١٧٨٥ تاوەکوو ١٧٩٠.

نیویۆرک، بەپایتەختی ئابووریی ئەمریکا دادەنرێت‌و ژمارەی دانیشتووانەکەشی لەھەموو شارەکانی تری ئەمریکا زیاترەو چەندین ناوەندو تاوەری بازرگانی‌و دارایی گەورەی لێیە کە جێگای سەرنجی ھەموو دونیایەو تەنانەت بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکانیش (UN)‌و بازاڕی دراوی جیھانیش لەوێیە، ھەروەک گەورەترین دام‌ودەزگای دەوڵەت‌و پیشەسازیی لەئەمریکا لەوێیە بەشێوەیەک کە ٧ ملیۆن کەس کاردەکەن لەو شارە کە تەنیا ١٧ ھەزار کارگەی بەرھەمھێنانی جلوبەرگی ھەیە، ھەروەک زیاتر لە ٦٠ کەناڵی ئاسمانی‌و تەلەفزیۆنی لێیە لەگەڵ چەندین ھەلی کار لەکەناری رووبارەکانی‌و کارگە جیاجیاکانی بواری پیشەسازیی خۆراک‌و چاپ‌و مۆبیلیات‌و بازاڕی دراو.. ھتد. ئەوە جگە لەو مۆزەخانەو ھۆڵانەی بۆ چالاکی ھونەریی‌و رووناکبیریی بەکاردێن بەتایبەت کە زۆرینەیان دەکەونە سەر شەقامێکی ناسراوی شارەکە بەناوی (برۆدوای).

سەوزایی زۆر و بینای بەرز

لە نیویۆرک، زیاتر لە ١١٠کم باخچە ھەیە، بەڵام لەھەموویان ناودارترو گەورەتر (سەنترەل پارکە)، کە دەکەوێتە سەروو تایم سکوێرو ھەموو ئەمانەش لەناوچەیەکن پێی دەوترێت (مانھاتن). لەڕووی سەردانکردنی گەشتیاران بەپلەی یەکەم دێت لەھەموو ئەمریکا کە زۆرترین گەشتیار سەردانی دەکەن، ئەم پارکە ئەوەندە گەورەیە کە تێیدا ئەسپ‌و عەرەبانە ھەیە بەکرێ دەتوانیت سەربکەویت‌و تێیدا ھاتوچۆ بکەیت، بەشێکی ئاوو نافورەیە، بەشێکی تری بۆ یاری گۆڵف‌و بێسبۆڵ‌و تێنس‌و یاری تر تەرخانکراوە، بەشێکی تری بۆ یاری‌و پشووی منداڵانە، لەگەڵ چەندین بەشی تر کە ھەموویان یەک کوتلە سەوزایی پێکدێنن. دیارە ئەمە تەنیا باخچە یان پارک نییە، بەڵکو چەندینی تریش ھەیە وەکو: بروسبکێت پارک‌و فلچنگ مادۆز‌و کۆرۆنا پارک‌و فورست پارک... ھتد. ئەم نیویۆرکە خۆشە، کە خەونێکی گەورەی ھەموو ھاووڵاتییەکی ئەم سەر زەویەیە بیبینێت، چەندین کێشەشی تێدایە بەتایبەت لەڕووی دانیشتووان‌و کێشەی مادەی بێھۆشکەرو تاوانی کوشتن‌و جیاوازی رەگەزیی، چونکە لەئێستادا زیاتر لە ٦٥%ی دانیشتووانەکەی لەشوقەو ئوتێلەکان بەکرێ دەژین، کە ئەمەش لەھیچ ویلایەتێکی تری ئەمریکا ئەمە رووینەداوەو بوونی نییە، ھەروەک لەڕووی کێشەی مادەی بێھۆشکەرەوە، بەشێوەیەک کە تەنیا لەنیویۆرک ٥٠%ی ئالودەبووانی مادەی بێشھۆشکەر ھەیەو ٥٠%ی تریش دابەشبوون بەسەر ھەموو ویلایەتەکانی ئەمریکا، واتە نیوەی ئالودەبووانی ئەمریکا لەنیویۆرک دەژین، ئەمەش بێگومان کێشەیەکی گەورەیە بۆ حکومەتی ئەم ویلایەتە گەورەیە.

ئەمپایەر ستێت‌ و ٤٥٠ مەترەکە

لەڕووی بیناو دیزاینەوە سەرنجڕاکێشترین شارە، چونکە دیزاینی کۆنترین‌و تازەترین بینای تێدایە لەھەموو دونیا، زۆربەی بیناکانی دروستکردنیان بۆ پێش ساڵی ١٩٤٠ دەگەڕێتەوە، ھەروەک بەرزترین بینا لەئەمریکا لەو شارەیە، کە پێشتر بینای ژووری بازرگانی جیھانی بوو کە لە ١١ی سێپتێمبەر تەقێنرایەوە، بەڵام لەئێستادا بینای (ئەمپایەر ستێت)ە کە بەرزییەکەی (٤٥٠ مەترە) بەیەکەم دێت لەنیویۆرک کە بینایەکی کۆنەو لەساڵی ١٩٣١ەوە کراوەتەوە، بەھۆی بەرزییەکەیەوە پەخشی چەندین کەناڵی تەلەفزیۆنی لەسەرە، (ئەمپایەر ستێت) لەھەموو لایەکی نیویۆرکەوە دیارەو لە ١٠٢ نھۆم پێکھاتووەو تائێستا لەچەندین فیلمی سینەمایی دەرکەوتووەو بەپێی قسەی وتەبێژی تاوەرەکە تائێستا ٣١ کەس لەبەرزی بیناکەوە خۆیان ھەڵداوەتە خوارەوە (خۆیان کوشتووە)، ھەرچەندە بینای ژووری بارزگانی جیھانی لەو بەرزتربوو، بەڵام بەھۆی تەقینەوەی، ئەم پلەی یەکەمی وەرگرتەوە. ھەرچەندە دروستکردنەوەی (تاوەری ژووری بارزگانی جیھانی یەک) بەشێوازو دیزاینێکی نوێوە زۆری نەماوە کە بەدڵنیایی لەو بەرزترە، کە ناوی نراوە تاوەری ئازادی.

کچە سەربەخۆکە

پەیکەری ئازادی کە بەئینگلیزی پێیدەوترێت (Statue of Liberty) بەبایەخترین شوێن دادەنرێت لەنیویۆرک، چونکە ئەم پەیکەرە رەمزی سەرەکییەو رۆژانە ھەزاران گەشتیار سەردانی دەکەن کە دەکەوێتە نیمچە جەزیرەیەک لەنیویۆرک‌و جەزیرەکەش ناوی نراوە (جەزیرەی ئازادی)، کە پەیکەرەکە وێنەی ژنێکەو مەشخەڵێکی بەدەستەوەیەوەو بەدەستەکەی تریشی کتێبێکی پێیە کە لێی نووسراوە (٤ی یولیو ١٧٧٦) کە رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکایەو بەگشتیی پەیکەرەکە تەعبیرە بۆ رزگاربوونی ژن لەدەست داگیرکەرو چەوساندنەوە. سەردانی ئەم پەیکەرە بەنرخەو بینینی جەزیرەکەی ئەوەندە ئاسان نییە، بەتایبەت کە گەشتیارێکی زۆر نۆرەیان گرتووە بۆ ئەوەی بەو (باخیرانە) بپەڕنەوە بۆ جەزیرەکە بۆیە دەبێت نۆرەیەکی زیاتر لە ٣ سەعاتی بگریت تا بەرت دەکەوێت، رۆژیش ھەیە بە ٦ سەعات بەرت ناکەوێت، بەرلەوەی سەریش بکەویت دەبێت بلیتێک ببڕیت بە ١٨ دۆلار، بەمەش بۆت ھەیە بچیتە ناو باخیرەکەوەو ئاشنابیت بەم پەیکەرە مەزنەی دونیا کە بەرزییەکەی زیاتر لە ٤٧ مەترەو لەساڵی ١٨٨٦ لەلایەن فەڕەنسییەکانەوە دروستکراوەو بەدیاری دراوە بەئەمریکا. ئەگەرچی من لەساڵی ٢٠١٠ش سەردانی ئەمریکام کردووە، بەتایبەت بۆ نیویۆرک، بەڵام ئەوەی ئەمجارە بینیم لەکاتی سەردانکردنم بۆ دوو تەلارە رووخاوەکەی ١١ی سێپتێمبەر، دروستکردنی مۆنۆمێنتی شەھیدانی ١١ی سێپتێمبەربوو لەشوێنی دوو تەلارە رووخاوەکە، ئەگەرچی زۆر سادەبوون، بەڵام تا بڵێی جوان‌و سەرنجڕاکێشن، چونکە ئەو دوو مۆنۆمێنتە، لەشێوەی تەلارێکە کە رۆچۆتە زەوییەوەو لەھەر چوار لاکەشییەوە ئاو دەچێتە خوارەوە بەخوڕەییەکی بەھێزو زۆرەوە کە دەنگێکی خۆشی ھەیە لەناویشیدا لەشێوەی نافورەیەکی جوانە کە لەچوارچێوەی دیوارەکانیشی ناوی شەھیدانی دوو تاوەرەکە ھەڵکەندراوەو بەڕەش نووسراون، بۆیە ھەر کە دەگەیتە ئەوێ پێکەنینت دەوەستێت‌و جۆرێک لەماتەم داتدەگرێت. لەتەنیشت ئەم دوو بینایەشەوە دیسانەوە دوو بینای نوێ دروستدەکرێت لەجیاتی دوو تاوەرە رووخاوەکە بۆ ئەوەی ببنە تاوەری بازرگانی جیھانی کە یەکێکیان دەبێتە بەرزترین تاوەر لەھەموو نیویۆرک تەنانەت لەتاوەری (ئەمپایەر ستێت)یش بەرزتر دەبێت‌و ھەمووی لەشووشەو بەشێوەیەکی ئەندازیاری تازە دروستکراوە، کە پێدەچێت ٩٠%ی کارەکانی تەواوبووبێت، بەڵام ھێشتا کاری تێدا دەکرێت.


سەرچاوە