ڕووباری یانگتسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٣٧، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢

وێنەی خۆر ئاوابوون لەسەر ڕووباری یانگتسی

ڕووباری یانگتسی (بە چینی: 扬子江 سەبارەت بەم پەڕگەیە ببیستە ) ھەروەھا چانگ جیانگیشی پێ دەگوترێت. ڕووباری یانگتسی درێژییەکەی ٦،٣٠٠ کیلۆمەترە و درێژترین ڕووبارە لە چین و ھەموو ئاسیادا و سێیەم درێژترین ڕووباریشە لە جیھاندا دوای ڕووباری نیل لە ئەفریقا و ڕووباری ئەمازۆن لە ئەمریکای باشووردا.

سەرچاوەی ڕووبارەکە لە چیاکانی تنگولا لە تیبت ھەڵدەقوڵێت و دواتریش دەڕژێتە دەریای چینی باشوور، ڕووباری یانگتسی شادەماری سەرەکی گواستنەوەی ئاوییە، کە بەشی ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای وڵاتەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بۆیە ناویان لێناوە جۆگەی ئاویی زێڕین. ئەم ڕووبارە نزیکەی ٧٠٠ لقی لێ دەبێتەوە.