تۆڕی کۆمپیوتەری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ڕۆبۆت: زێدەکردنی gu:કમ્પ્યુટર નેટવર્ક |
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: چاکسازیی kk:Компьютерлік желі |
||
ھێڵی ٥٩: | ھێڵی ٥٩: | ||
[[ja:コンピュータネットワーク]] |
[[ja:コンピュータネットワーク]] |
||
[[ka:გამოთვლითი ქსელი]] |
[[ka:გამოთვლითი ქსელი]] |
||
[[kk: |
[[kk:Компьютерлік желі]] |
||
[[ko:컴퓨터 네트워크]] |
[[ko:컴퓨터 네트워크]] |
||
[[ku:Tor (komputer)]] |
[[ku:Tor (komputer)]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٧:٠٣، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢
تۆڕی کۆمپیوتەری بەرھەڤۆکێکە لە کۆمپیوتەرەکان و کەرەستەکانی لێکگرێدراو بەھۆی کاناڵەکانی پێڕاگەیێنییەوە کە کاری پێوەندیگرتن بۆ بەکارھێنەران ئاسان دەکاتەوە و ڕێگەی ھاوبەشیکردنیان پێ دەدا.
نیازەکان
تۆڕە کۆمپیوتەرییەکان دەتوانرێن بۆ نیازگەلی جۆربەجۆر بەکار ببردرێن:
- بۆ ئاسانکردنی کاری پێوەندیگرتن. بە بەکارھێنانی تۆڕەکان، خەڵک دەتوانن بەلێوەشاوەیی و بەئاسانی، بەھۆی ئیمەیڵ، پەیامگەیێنیی دەسبەجێ، ژوورەکانی چەت، تەلەفۆن و کۆنفرانسگێڕانی ڤیدیۆیییەوە، پێکەوە پێوەندی بگرن و پەیامەکانیان بە یەکتر ڕابگەیێنن.
- بۆ ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی ڕەقەکاڵاکاندا. لە یەک تۆڕی کۆمپیوتەریدا، ھەر کۆمپیوتەرێک بۆی ھەیە دەستی خۆی بگەیێنێتە ڕەقەکاڵاکانی سەر تۆڕەکە و بەکاریان بێنێ. بۆ نموونە، ھەر کۆمپیوتەرێک دەتوانێ بە کەڵکوەرگرتن لە چاپگەرێکی ھاوبەشی سەر تۆڕەکە بەڵگەنامەیەک چاپ بکا.
- بۆ ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی فایلەکاندا. لە ئاقاری تۆڕێکی کۆمپیوتەریدا، بەکارھێنەری دەسەڵاتپێدراو بۆی ھەیە دەستی خۆی بگەیێنێتە دراوەکان و زانیارییەکانی کۆگاکراوی کۆمپیتەرەکانی تری سەر تۆڕەکە. توانای دابینی دەستگەیشتوویی بە دراوەکان و زانیارییەکانی کۆگایەکی ھاوبەش، تایبەتمەندییەکی گرنگی زۆربەی تۆڕەکانە.
- بۆ ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی نەرمەکاڵاکاندا. لەوانەیە بەکارھێنانی نەرمەکاڵایەکی جێگیرکراو لەسەر یەکێک لە کۆمپیوتەرەکانی تۆڕ بۆ بەکارھێنەرانی کۆمپیتەرەکانی تر ڕێپێدراو بێ؛ ئەمەیە ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی نەرمەکاڵادا.
ئەندازە
زۆرتر ئەوە "ڕووبەر"-ە کە لە پۆلاندنی تۆڕەکاندا پێومانی سەرەکییە. بەپێی ڕووبەر، ھەر تۆڕێکی کۆمپیوتەری دەکەوێتە ناو یەکێک لەم پۆلانەی خوارەوە: