ئەفریقای باشوور: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی gn:Yvyafrika
ھێڵی ١٤٥: ھێڵی ١٤٥:
[[or:ଦକ୍ଷିଣ ଆଫ୍ରିକା]]
[[or:ଦକ୍ଷିଣ ଆଫ୍ରିକା]]
[[os:Хуссар Африкæйы Республикæ]]
[[os:Хуссар Африкæйы Республикæ]]
[[pa:ਸਾਊਥ ਅਫ਼ਰੀਕਾ]]
[[pa:ਜਨੂਬ ਅਫ਼ਰੀਕਾ]]
[[pam:South Africa]]
[[pam:South Africa]]
[[pap:Sur Afrika]]
[[pap:Sur Afrika]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١١:٥٦، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٢

کۆماری ئافریقای باشوور وڵاتێکە کەوتووەتە باشووریترین شوێنی ئافریقا کە ٢،٧٩٨ کیلۆمەتر کەنارەی ھەیە[١] لەسەر شازەریای ئەتڵەس و ھێند[٢]. لە باکوورەوە لەگەڵ نامبیا و بۆتسوانا و زیمباوە، و لەلای ڕۆژئاواوە لەگەڵ مۆزامبیک و سوازیلەند ھاوسێیە.

ئافریقای باشوور بە ھۆی جۆراجۆربوونی زمانەکان و فەرھەنگەکانی، لە دنیادا ناسراوە. لە دەستووری ئەو وڵاتەدا یازدە زمانی فەرمی دانراوە[٢]. دوو لەم زمانانە، بنچکەی ئەوڕووپیان ھەیە؛ ئافریکانس، زمانێکە کە لە زمانی ئەڵمانی وەرگیراوە و لە ئافریقای باشووردا زۆرینەی سپی پێستەکان بەم زمانە قسەدەکەن. ئەگەرچی زمانی ئینگلیسی دەورێکی زۆری ھەیە لە ژیانی گشتییدا، بەڵام لە بەکارھێناندا پەنجەمین زمانی زۆربەکارھێنراوی ئەو وڵاتەیە[٢].

ئافریقای باشوور لە ڕەگەزیشدا جۆراجۆرە. تا ڕادەی ٧٩.٥٪ دانیشتوانی ئەم وڵاتە لە ڕەگەزی ڕەشپێستی ئافریقایین[٣]؛ ژمارێکی زۆر ئەوڕووپی و ھێندی و پاشماوە بەڕەگەز تێکەڵن. نزیک چارەکێ لە دانیشتوانی ئەم وڵاتە بێکارن و بە ڕۆژی کەمتر لە ١.٢٥ دۆلار لەڕۆژێکدا دەژین[٤]. ئافریقای باشوور پڕجەماوەرترین وڵاتەی سەرانسەر جیھانە کە ژیانی ھاوسەریی دوو لە یەک جۆر بە فەرمی ڕێگە دەدات.

پەراوێزەکان