کەڵاتەرزان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ب robot jêbirin: ku:Kellaterzan (Navçe)
ب کەڵاتەرزان (ناوچە) گۆزرایەوە بۆ کەڵاتەرزان: پێویست نەبوونی کەوانە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٣:٤٨، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩

ناوچەی کەڵاتەرزان یەکێک لە دوو ناوچەی شارستانی سنەیە (ناوچەکەی تر: ناوچەی ناوەندی)، کە کەوتۆتە ڕۆژئاوای شاری سنە و ڕۆژهەڵاتی شاری مەریوانەوە. ناوچەی کەڵاتەرزان لە سێ گوندستانی: ژاوەرۆی ڕۆژئاوا، نگڵ، و کەڵاتەرزان پێک هاتوە. هەر وەها، ئەم ناوچە خاوەنی 48 گوندە. ناوەندی ئەم ناوچەیە، شاری شوێشەیە.

ژمارەی دانیشتوان

بە پێی سەرژماریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2006 ز (1385 هەتاوی)، ژمارەی دانیشتوانی ناوچە کەڵاتەرزان 22,890 کەسە (11,308 پیاو، 11,582 ژن) کە لە 5,555 خێزانی ئەو گوندە دا دەژین.

دۆخی خوێندەواری

لە 22,890 کەس دانیشتوانی ناوچە کەڵاتەرزان، 14,129 کەسیان توانای خوێندن و نووسینیان هەیە کە دەبێتە 61.7 لە سەدی جەماوەری ناوچەکە. لەم 14,129 کەسە، 7,703 ی پیاون و 6,426 ی ژنن.

ئەمانەش ببینە


سەرچاوە

  • ماڵپەڕی نەتەوەیی ژمێرکۆی ئێران [١]