یەکەکانی پێوان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Created page with ''''یەکەی پێوان''' (بە ئینگلیزی: ''Unit'') هەندێکی دیاریکراوە لە چەندێتییەکی فیزیکی کە بە پێکهات پێنا...'
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٨:٤٤، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩

یەکەی پێوان (بە ئینگلیزی: Unit) هەندێکی دیاریکراوە لە چەندێتییەکی فیزیکی کە بە پێکهات پێناسە و پەسەند بووە و وەکوو ستانداردێک بۆ پێواندنی هەر هەندێکی دڵخواز لە ئەو چەندێتییە کەڵکی لێ وەردەگیردرێت. بۆ هەر یەکە سیمبولێک تایبەت دەدرێت کە نیشاندەری ئەو هەندە دیاریکراوەیە لە چەندێتییە فیزیکییەکە. لە پێواندندا، ژمارەیەک دەخرێتە پێش یەکەکە کە دەڵێت چەندجار هەندە لەپێشەوە دیاریکراوەکە مەبەستە.

بۆ نموونە، درێژایی چەندێتییەکی فیزیکییە. مەتر یەکەی درێژایییە کە نیشاندەری درێژایییەکی لەپێشەوە پەسەندبووی دیاریکراوە. نیشانەی مەتر پیتی mە. کاتێ دەڵێین ١٠ مەتر یان ١٠m ڕێک مەبەستمان ئەوەیە کە: ١٠ جار ئەو درێژایییە لەپێشەوە پەسەندبووە کە پێی دەوترێت مەتر.