ویکیپیدیا:ڕێنووسی زمانی کوردی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەرەپێدان
ھێڵی ١٢٥: ھێڵی ١٢٥:


(ڕەشایی reşayî)، (بەرایی berayî)، (دوایی diwayî)، (کۆتایی kotayî)، (پانایی panayî)، (شێنەیی şêneyî)، (کۆیەیی Koyeyî)، (سنەیی Sineyî)، (ھەڵەبجەیی Hellebceyî)، (ڕانیەیی Ranyeyî)، (ورمێیی Wirmêyî) و (تەنیایی tenyayî).
(ڕەشایی reşayî)، (بەرایی berayî)، (دوایی diwayî)، (کۆتایی kotayî)، (پانایی panayî)، (شێنەیی şêneyî)، (کۆیەیی Koyeyî)، (سنەیی Sineyî)، (ھەڵەبجەیی Hellebceyî)، (ڕانیەیی Ranyeyî)، (ورمێیی Wirmêyî) و (تەنیایی tenyayî).

===«ی»ی پێوەندی===

«{{سوور|ی}}»ی پێوەندی ئەو دەنگی «{{سوور|ی}}»یەیە کە دەکەوێتە نێوان دوو ناو، یان ناو و ئاوەڵناوێکەوە: مامۆستا{{سوور|ی}} قوتابخانە، کچ{{سوور|ی}} شۆخ.

کێشەکە لەوەدایە کاتێ وشەیەک خۆی بە «ی» کۆتاییی بێت، وەکوو: «کوردی، ئیسلامی، کرماشانی، سنەیی، کۆیەیی»، ھەندێ کەس ئیتر «ی»ی پێوەندییەکەیان لەبیر دەچێ بینووسن، کە ھەڵەیەکی گەورەیە. بۆ نموونە لەباتی "یەکێتی نیشتمانی کوردستان" دەبێ بنووسرێت: "یەکێتی{{سوور|ی}} نیشتمانی{{سوور|ی}} کوردستان".

دەبێ وردبین بین و نەھێڵین «{{سوور|ی}}»ی پێوەندی بقرتێنرێت، لەم نموونانەی خوارەوەدا «ی»ی پێوەندی ڕەچاو کراون:

داری سەوز، قوتابخانەی سەرەتاییی کچان، کۆماری ئیسلامیی ئێران، کرماشانیی دڵسۆز، پەپوولەی خۆشەویستیی من، کۆیەییی ھونەرمەند، کاکەییی کوردپەروەر، زاراوەی ھەورامیی کۆن.

===«ی»ی سێیەم کەسی تاک===

ھەندێ لە جێناوە لکاوەکان بریتین لە:
* ...م
* ...مان
* ...ت
*...تان
*...ی
*...یان
:وەکوو:
خوارد{{سوور|م}}؛ خوارد{{سوور|مان}}؛ خوارد{{سوور|ت}}؛ خوارد{{سوور|تان}}؛ خوارد{{سوور|ی}}؛ خوارد{{سوور|یان}}

جێناوی لکاوی سێیەم کەسی تاک، «ی»یە. لە کاتی گەردانکردنی ئەو دۆخەدا، ئەگەر "بنە"ی کردارەکە خۆی بە «ی» کۆتاییی ھات، «ی»ی جێناوی لکاو لەبیر مەکەن، نموونە:

پرسیم؛ پرسیمان؛
پرسیت؛ پرسیتان؛
پرسیی؛ پرسییان؛

دەبێ وا بنووسرێن: من پرسیم، تۆ پرسیت، ئەو پرسیی. نەک «ئەو پرسی».

*نموونەی تر: «دزین، بڕین، کڕین، گۆڕین، نووسین»، کە لە سێیەم کەسی تاکدا دەبنە «ئەو دزیی، ئەو بڕیی، ئەو کڕیی، ئەو گۆڕیی، ئەو نووسیی».



===کێشەی پیتی «ڕ»===

"{{سوور|ڕ}}" دەنگێکی گڕە کە لە سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتاییی وشەدا دێت:

::{{سوور|ڕ}}از، ھە{{سوور|ڕ}}ا، مە{{سوور|ڕ}}.

*تێبینی: نابێ «{{سوور|ڕ}}»ی گڕ لەگەڵ «ر»ی سادە تێکەڵ بکرێت.
*یاسا: «ھەموو دەنگێکی «ڕ» لە سەرەتای وشەدا گڕە و دەبێ بە «{{سوور|ڕ}}»ی گڕ بنووسرێت، نەک بە «ر»ی سادە.

ھەندێ کەس لە سەرەتادا بەشێوەی «ر» دەینووسن و ھێماکەی بۆ دانانێن. «ر» دەنگێکی سادەیە و زۆر جیاوازە لە «ڕ». لە سەرەتای وشەدا ھەموو دەنگی «ڕ»ی زمانی کوردی، گڕە، دەبێ ھەموو کاتێ بە ھێماکەیەوە بنووسرێت. نابێ بوترێت:
<blockquote>
ئێمە دەزانین ھەموو دەنگێکی سەرەتا گڕە، کەوا بێت با بە «ر» بنووسرێت و خۆمان تێی دەگەین کە گڕە.
</blockquote>
تەنانەت لەناو تەختەکلیلی کوردیشدا دوگمەیەک بۆ «ڕ» دیاری کراوە، زۆر سەیرە بێین دوگمەیەکی تر لەباتیی ئەو دوگمەیە بەکار بھێنین کە دەنگێکی ترە!

{{سوور|ڕ}}است، {{سوور|ڕ}}ێگا، {{سوور|ڕ}}ۆخ، {{سوور|ڕ}}ژد، {{سوور|ڕ}}ەنج، {{سوور|ڕ}}زگار، {{سوور|ڕ}}ەش، {{سوور|ڕ}}ەنگ، {{سوور|ڕ}}ۆڵە.


==کێشە جۆربەجۆرەکان==
==کێشە جۆربەجۆرەکان==

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٢:٤٤، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩

بنەماڵەکان

ئەلفبێ

ژمارەی پیتەکانی ئەلفبێی کوردی ٣٤ دانەن و بریتین لە:

ئـ - ا - ب - پ - ت - ج - چ - ح - خ - د - ر - ڕ - ز - ژ - س - ش - ع - غ - ف - ڤ - ق - ک - گ - ل - ڵ - م - ن - و - ۆ - وو - ھ - ە - ی - ێ

بزوێنەکان

بزوێنەکان لەڕاستیدا ٨ دەنگن، بەڵام بە ئەلفبێی سۆرانی (بە نووسەی عەرەبی) تەنھا ٧ دەنگیان نووسەیان بۆ دانراوە و دەنووسرێن؛ کە بریتین لە:

ا - و - ۆ - وو - ە - ی - ێ

  • یاسا: ھەر وشەیەکی کوردی لانیکەم یەک پیتی بزوێنی تێدایە: ناو؛ کورد؛ کۆمار؛ سوور؛ بەرد؛ کوردی؛ سێ


بزرۆکە

ھەندێ وشەی کوردی ھەن کە لە ڕواڵەتدا بزوێنیان تێدا نابینرێت وەکوو: بردن، من، ژن، مردن، بزن، خستن. بەڵام لەڕاستیدا دەنگی بزوێنیان تێدایە. ئەو بزوێنە لە ئەلفبێی کوردیی لاتیندا بە پیتی «i» دیاری کراوە، بەڵام لە ئەلفبێی بە نووسەی عەرەبیدا، ھیچ پێتێکی بۆ دانەنراوە؛ دیار نییە و بزر بووە، بۆیە ناوی نراوە «بزرۆکە». نموونە:
(بردن birdin) ، (من min)، (ژن jin)، (چل çil)، (مردن mirdin)، (بزن bizin) و (خستنxistin)

وشەی «مشک» لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستاندا بە دوو شێوازی (mişk) و (mişik) دەوترێت، بەڵام کاتی نووسین ھەردوو بە یەک شێوە و بە «مشک» دەنووسرێن.

کەوا بێت ھەشتەمین دەنگی بزوێنی کوردی بە ئەلفبێی کوردی نانووسرێت و «بزرۆکە»یە.


ئەلفبێی کوردی بە لاتین

لاتان سەیر نەبێت ئەگەر بڵێین بۆ ئەوەی لە ئەلفبێی کوردی کە بە پیتی عەرەبی دەنووسرێ، باشتر تێ بگەن، زۆر گرنگە ئەلفبێی کوردیی لاتینی بناسن. ئەم ئەلبێیە بریتیە لە:

A - B - C - Ç - D - E - Ê - F - G - H - I - Î - J - K - L - M - N - O - P - Q - R - S - Ş - T - U - Û - V - W - X - Y - Z

بزوێنەکانی بریتین لە ٨ دەنگی و ھەموویان دەنووسرێن: (A - E - Ê - I - Î - O - U - Û)

  • پاشکۆ: لە ناوەڕاست و کۆتاییی وشەدا: (ڕ = rr) و (ڵ = ll)، لە:

(پەڕۆ = perro)، (کەڕ = kerr) یان (کەڵک = kellk)، (ساڵ = sall)

پێویست ناکات لە سەرەتای وشە بە ئەلفبێی لاتینی، بۆ نووسینی (ڕ) کەڵک لە (rr) وەرگرین، چونکوو زۆر ناشیرین دێتە پێش چاو، بۆیە ھەر (r) بەسە. وەکوو: (ڕاز = raz)، (ڕێگا = rêga)، (ڕۆژ = roj). بەڵام لە سۆرانیدا ئەوھا نییە.

پیتی یاریدەر

بۆ ئەوەی دوو بزوێن بەدوای یەکتردا نەنووسین، کەڵک لە پیتێکی نەبزوێن وەردەگرین کە یارمەتی دەدات دوو بزوێن پێکەوە نەنووسرێن. بەو پیتانە دەوترێ «یاریدەر». کە بریتین لە (ی y) و (و w)‌:
نیە --> نییە


بزوێن و نەبزوێن

لە ئەلفبێی سۆرانی عەرەبیدا پیتێکی تایبەت نییە کە بۆ «پیتی یاریدەر» بەکاربێت. بۆ ئەو مەبەستە ھەر کەڵک لە پیتەکانی «ی» و «و» وەردەگیرێ کە وەک بزوێنیش بەکار دەچن. واتە ئەو دوو پیتە ھەم بزوێنن ھەم نەبزوێن:

  • بزوێن: سلێمانی، تیر
  • نەبزوێن: کەی، بەیت


پیتە ئاڵۆزەکان

ھەمزە «ئـ»

ھەمزە،‌ لە زمانی عەرەبی و فارسیدا، بە چەند شێوازی جۆربەجۆر بەکار دەچێت، وەکوو: أ إ لأ لإ ؤ ء ئـ ، بەڵام لە زمانی کوردیدا تەنیا شێوازی (ئـ) بەکار دەبرێت، ئەویش بە مەبەستی ئەوەی نەھێڵێ دوو بزوێن بەدوای یەکدا بنووسرێن.
ھەندێ لە زمانزانان ھەمزە بە بزوێن دادەنێن و لای ھەندێکیش بە نەبزوێن دەناسرێت، بەڵام لەڕاستیدا کورد، ھەمزەی بە شێوازی (ئـ) بەکار ھێنا و بڕیاری دا وەکوو نەبزوێنێک چاوی لێ بکات، بۆ ئەوەی نەھێڵێ دوو بزوێن بەدوای یەکدا، یان ھەندێ بزوێن لە سەرەتای وشەدا بنووسرێن، نموونە:

  • ناازاد = نائازاد
  • او = ئاو
  • ەو = ئەو
  • ۆخەی = ئۆخەی
  • ورووپا = ئورووپا
  • ێجگار = ئێجگار

قرتاندنی «ئـ»

ھەندێ جار ڕوو دەدات کە وشەیەک وا بە پیتێکی نەبزوێن کۆتاییی ھاتووە، وەکوو: «شەو»، لەگەڵ وشەیەک کە بە (ئـ) دەستی پێ کردووە، وەکوو «ئاھەنگ»، پێکەوە کۆدەبنەوە و وشەیکی نوێ پێک دەھێنن کە واتایەکی نوێتری ھەیە وەکوو: شەو + ئاھەنگ = شەوئاھەنگ.
لێرەدا پێویست ناکات (ئـ) بمێنێتەوە و دەتوانین بیقرتێنین، چونکوو پیتی پێش ئەو بزوێن نییە تا کێشە بێت. دەنووسین: (شەواھەنگ). ھەروەھا:

  • کارئاسانی = کاراسانی.
  • ماڵئاوایی = ماڵاوایی.
  • بانئەفشار = بانەفشار (ناوی گەڕەکێکە لە شاری قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان).
  • کارئەندامزانی = کارەندامزانی (physiology).
  • تووڵئامراز = تووڵامراز (toolbar). (تووڵ، شیش = bar)، (ئامراز، کەرەستە = tool).

ھەروەھا:

کەمەندام، چاوەسمەر، چاوەستێرە، گوڵەندام، گوڵەستێرە، شێرەندام، خاکەناز.


‌کێشەی بزوێنی «وو»

(وو û) دەنگێکی بزوێنە و ھەرگیز نابێ لە سەرەتای وشەدا بنووسرێت. زۆر ھەڵەیە بنووسی: ووشە ûşe، وورچ ûrç، وون ûn، ووس ûs و ھتد؛ بەڵکوو دەبێ بە و wی نەبزوێن بنووسرێت، چونکوو دوای ئەو پیتە، بزرۆکە ھەیە، کەوا بێت دوو بزوێن پێکەوە نانووسرێن و دەبێ وا بنووسرێن‌: وشە wişe، ورچ wirç، ون win، وس wis و ھتد.

بەڵام لە ناوەڕاست و کۆتاییدا دەنووسرێ: سوور sûr، نوور nûr، چوو çû، توو tû.

زۆر کەس بە ھەڵە دەنووسن: کەرکوک، مەحمود، حوکومەت و ھتد. کە ڕاستییەکەی ئاوایە: کەرکووک، مەحموود، حوکوومەت و ھتد.


کێشەی بزوێنی «ە e»

(ە e) سەرەڕای ئەوەی کە دەنگێکی بزوێنە، کردار (فعل verb)ێکیشە کە لە «سێیەم کەسی تاک»دا، واتای (is)ی ئینگلیزی دەدات: (It is could = ھەوا ساردە). لە ئەلفبێی لاتیندا، کرداری (ە e) بەجیا دەنووسرێت: ‌(Hewa sard e)، بەڵام لە ئەلفبێی عەرەبیدا، دەلکێت بە وشەکەی پێشیەوە: «ھەوا ساردە». نموونەی تر:
برامە، ھاوڕێمە، کوڕە، کچە، پێنووسە، دەستە، ڕێزمانە، کوردە، بەردە.

کێشەی «یە»

جاری وایە وشەکەی پێش «ە» بە پیتێکی بزوێن «ا ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ە ـ ی ـ ێ»،کۆتاییی ھاتووە، وەکوو: «مامۆستا»، ئەو کاتە ئیتر لە جیاتیی «ە» دەنووسین «یە»: «مامۆستایە mamosta ye».

  • تێبینی: کرداری «یە»ش ھەر وەکوو «ە» دەبێ بلکێنرێ بە وشەکەی پێشیەوە: «مامۆستایە»، نەک «مامۆستا یە». تەنانەت ئەگەر وشەکە بە «یی»ش کۆتاییی ھات ھەر پێکەوە دەنووسێنرێت. ھەروەھا:
  • «سپییە»، نەک «سپیە، سپی‌یە، سپی یە»
  • «چییە»، نەک «چیە، چی‌یە، چی یە»
  • «نییە»، نەک «نیە، نی‌یە، نی یە»
  • «کوردییە»، نەک «کوردی‌یە، کوردی یە»
  • «کۆیەیەیییە»، نەک «کۆیەیە، کۆیەییە، کۆیەیی‌یە، کۆیەیی یە»
  • «سنەیییە‌» نەک «سنەیی یە، سنەییە»


کێشەی «ی»

سەیری ئەم وشانە بکەن: «مەی mey»، «بی bî».

لەو دوو نموونەیەدا، (ی y) نەبزوێنە و دەنگێکی کورتە‌، بەڵام (ی î) بزوێنە و دەنگێکی درێژە‌، گەر سەرنج بدەن دەبینن کە لە ئەلفبێی عەرەبیدا، ھەر دوو شێوەکەی (ی) وەکوو یەکن: (ی)، بەڵام لە لاتینیدا دوو جۆرن (y) و (î). واتە لە ئەلفبێی عەرەبیدا جیاکردنەوەی بزوێن و نەبزوێنی (ی) تۆزێ وردبوونەوەی دەوێ، بەڵام لە لاتینیدا، دوو شێوازی جۆربەجۆرن و بەو جۆرە جیاکردنەوەی بزوێن لە نەبزوێن زۆر ئاسانترە.

  • سەیری ئەم وشەیە بکەن: (کوردی kurdî) + (ەکان ekan) = (کوردیەکان kurdîekan).

ئایا لەو نووسینەدا ھەڵەیەکی گەورەمان نەکردووە؟ با، ئەویش ئەوەیە کە دوو بزوێنمان پێکەوە نووسیوە:(یە îe). چار؟ دەبێ کەڵک لە پیتی یاریدەر وەرگرین و بنووسین: (کوردییەکان kurdîyekan). لە ئەلفبێی عەرەبیدا (ییـ) وەکوو یەکن، بەڵام لەڕاستیدا یەکەمیان بزوێنە و دووەمیان نەبزوێنە. ئەگەر سەیری لاتینییەکەی بکەین باشتر بۆمان ڕوونە: (îy). بۆیە گەر بزانین بە لاتینی چۆن دەنووسرێن، زۆر بەئاسانی لێک جیا دەکرێنەوە.



کێشەی بزوێنی «یی î»

(یی î) دەنگێکی درێژە و بەداخەوە لە ئەلفبێی عەرەبیدا ھیچ پیتێکی جیاوازی بۆ دانەنراوە. ھەندێ لە نووسەران بۆ بزوێنی (î) ھەموو کاتێ کەڵکیان لە (یی) وەردەگرت، تەنانەت لە ناوەڕاست و کۆتاییی وشەشدا و، وا دەیاننوسی:

(تییر tîr)، (سییر sîr)، (چییمەن çîmen)، (کوردیی kurdî)، (سیی sî)، (سلێمانیی Silêmanî)، (کفریی Kifrî).

بەڵام چونکوو ناشیرین بوو، لە ناو نووسەر و خوێنەری کورددا جێی نەگرت و بەناچاری ھەر یەک (ی) بۆی بەکار ھێنرا: (تیر tîr)، (سیر sîr)، (چیمەن çîmen)، (کوردی kurdî)، (سی sî)، (سلێمانی Silêmanî)، (کفری Kifrî).

  • لەم شوێنانەدا کەڵک لە (یی yî) وەردەگیرێ:

(ڕەشایی reşayî)، (بەرایی berayî)، (دوایی diwayî)، (کۆتایی kotayî)، (پانایی panayî)، (شێنەیی şêneyî)، (کۆیەیی Koyeyî)، (سنەیی Sineyî)، (ھەڵەبجەیی Hellebceyî)، (ڕانیەیی Ranyeyî)، (ورمێیی Wirmêyî) و (تەنیایی tenyayî).

«ی»ی پێوەندی

«ی»ی پێوەندی ئەو دەنگی «ی»یەیە کە دەکەوێتە نێوان دوو ناو، یان ناو و ئاوەڵناوێکەوە: مامۆستای قوتابخانە، کچی شۆخ.

کێشەکە لەوەدایە کاتێ وشەیەک خۆی بە «ی» کۆتاییی بێت، وەکوو: «کوردی، ئیسلامی، کرماشانی، سنەیی، کۆیەیی»، ھەندێ کەس ئیتر «ی»ی پێوەندییەکەیان لەبیر دەچێ بینووسن، کە ھەڵەیەکی گەورەیە. بۆ نموونە لەباتی "یەکێتی نیشتمانی کوردستان" دەبێ بنووسرێت: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان".

دەبێ وردبین بین و نەھێڵین «ی»ی پێوەندی بقرتێنرێت، لەم نموونانەی خوارەوەدا «ی»ی پێوەندی ڕەچاو کراون:

داری سەوز، قوتابخانەی سەرەتاییی کچان، کۆماری ئیسلامیی ئێران، کرماشانیی دڵسۆز، پەپوولەی خۆشەویستیی من، کۆیەییی ھونەرمەند، کاکەییی کوردپەروەر، زاراوەی ھەورامیی کۆن.

«ی»ی سێیەم کەسی تاک

ھەندێ لە جێناوە لکاوەکان بریتین لە:

  • ...م
  • ...مان
  • ...ت
  • ...تان
  • ...ی
  • ...یان
وەکوو:

خواردم؛ خواردمان؛ خواردت؛ خواردتان؛ خواردی؛ خواردیان

جێناوی لکاوی سێیەم کەسی تاک، «ی»یە. لە کاتی گەردانکردنی ئەو دۆخەدا، ئەگەر "بنە"ی کردارەکە خۆی بە «ی» کۆتاییی ھات، «ی»ی جێناوی لکاو لەبیر مەکەن، نموونە:

پرسیم؛ پرسیمان؛ پرسیت؛ پرسیتان؛ پرسیی؛ پرسییان؛

دەبێ وا بنووسرێن: من پرسیم، تۆ پرسیت، ئەو پرسیی. نەک «ئەو پرسی».

  • نموونەی تر: «دزین، بڕین، کڕین، گۆڕین، نووسین»، کە لە سێیەم کەسی تاکدا دەبنە «ئەو دزیی، ئەو بڕیی، ئەو کڕیی، ئەو گۆڕیی، ئەو نووسیی».


کێشەی پیتی «ڕ»

"ڕ" دەنگێکی گڕە کە لە سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتاییی وشەدا دێت:

ڕاز، ھەڕا، مەڕ.
  • تێبینی: نابێ «ڕ»ی گڕ لەگەڵ «ر»ی سادە تێکەڵ بکرێت.
  • یاسا: «ھەموو دەنگێکی «ڕ» لە سەرەتای وشەدا گڕە و دەبێ بە «ڕ»ی گڕ بنووسرێت، نەک بە «ر»ی سادە.

ھەندێ کەس لە سەرەتادا بەشێوەی «ر» دەینووسن و ھێماکەی بۆ دانانێن. «ر» دەنگێکی سادەیە و زۆر جیاوازە لە «ڕ». لە سەرەتای وشەدا ھەموو دەنگی «ڕ»ی زمانی کوردی، گڕە، دەبێ ھەموو کاتێ بە ھێماکەیەوە بنووسرێت. نابێ بوترێت:

ئێمە دەزانین ھەموو دەنگێکی سەرەتا گڕە، کەوا بێت با بە «ر» بنووسرێت و خۆمان تێی دەگەین کە گڕە.

تەنانەت لەناو تەختەکلیلی کوردیشدا دوگمەیەک بۆ «ڕ» دیاری کراوە، زۆر سەیرە بێین دوگمەیەکی تر لەباتیی ئەو دوگمەیە بەکار بھێنین کە دەنگێکی ترە!

ڕاست، ڕێگا، ڕۆخ، ڕژد، ڕەنج، ڕزگار، ڕەش، ڕەنگ، ڕۆڵە.

کێشە جۆربەجۆرەکان

بەراوردکاری

سەرچاوە