کەرت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی mg:Ampaha (matematika)؛ دەستکاریی جوانکاری
ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی sn:Dimbu
ھێڵی ٦٥: ھێڵی ٦٥:
[[sk:Zlomok (matematika)]]
[[sk:Zlomok (matematika)]]
[[sl:Ulomek]]
[[sl:Ulomek]]
[[sn:Dimbu]]
[[sq:Thyesa]]
[[sq:Thyesa]]
[[sr:Разломак]]
[[sr:Разломак]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٧:١٦، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢

یەک دانە کەیک کە یەک چارەکی لابراوە و سێ چارەکی ماوە.

کەرت یان پارژمار[١] ژمارەیەکە کە دەتوانێ ببێ بە نوێنەری "پاژێک لە گشتێک". یەکەمین کەرتەکان ھەڵگەڕاوەی تامژمارەکان بوون: ھەندێک ھێما کە نوێنەری یەکێک لە دوان، یەکێک لە سێیان، یەکێک لە چوار، و ھتد بوون. گەشەیەک کە گەلەک دواتر پێیدرا و ئەمڕۆکەش ھەر بەکارچوونی ھەیە، بریتی بوو لە نیشاندانی کەرتەکان بەھۆی دوو ژمارەوە، وەکوو ½، ⅝، ¾، و ھتد؛ بەو ژمارەیەی دەکەوێتە بان ھێڵەکەوە دەوترێ کەرتژمار (بە ئینگلیزی: numerator) یان سەری کەرت یان سەربەش، و بەو ژمارەیەش کە دەکەوێتە ژێر ھێڵەکەوە دەوترێ کەرتناو (بە ئینگلیزی: denominator) یان ژێری کەرت یان ژێربەش.

کەرتژمار نوێنەری ژمارەیەک پاژی یەکسانە و کەرتناو دەڵێت چەند دانە لەو پاژانە تێکڕا گشتێک پێکدێنن. بۆ نموونە کەرتی ٣/٤ بگرنە بەرچاو، کەرتژمار ٣یە و ئەوەمان پێدەڵێ کە کەرتەکە نوێنەری ٣ پاژی یەکسانە، ھەروەھا کەرتناو، کە ٤ە، ئەوەمان پێدەڵی کە ٤ پاژ پێکەوە گشتێک دروست دەکەن.

وشەناسی

وشەی کەرت لە زمانی کوردیدا بە واتای پارچە، پاژ، بەش دێ.[٢] لە ھەندێک لە زمانەکانی ئەورووپادا، وشەی دەستیشانکەری ئەم چەمکە (کەرت لە بیرکاریدا) لە وشەی لاتینی fractusەوە وەرگیراوە؛ وەک نموونە لە ئینگلیزیدا دەڵێن fraction. وشەی fractus خۆی واتە شکاوە.[٣]

وتارگەلی پێوەندیدار

سەرچاوەکان