شەڕی سارد: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گواستنەوە
 
ب Calak پەڕەی شەڕى ساردی گواستەوە بۆ شەڕی سارد
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٩:٥٨، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٢

شەڕى سارد ڕێبازێکى دوژمنکارانە بوو کە ئەوەندە ئیمپریالیستەکان گرتیانە بەر لە پێش هەموویانەوە ئەمەریکا بۆڕووبەڕوو بوونەوەى لە بەرامبەر یەکێتى سۆڤیەت و دەوڵەتە سۆسیالیستەکانى ئەوروپادا دواى کۆتایى هاتنى جەنگى دووەمى جیهانى بە تایبەتى لە کۆتایى ساڵانى چلەکان دا . لە تایبەتمەندنیەکانى ئەم جەنگە پێشبڕکێ لە خۆ پڕ چەک کردن بە تایبەتى چەکى ناووکى ،وە دامەزراندنى بنکەى سەربازى بە دەورى یەکێتى سۆڤیەت دا ، بەگەڕ خستنى هێز لە پەیوەندییە نێو دەوڵەتیەکان دا ، هەروەها ڕەتکردنەوەى هەموو هەوڵێک بۆ چارەسەر کردنى ناکۆکیە نێو دەوڵەتیەکان لە ڕێگاى دانوستانەوە.

سەرەڕاى نەتوانینى زۆربەى لێکۆلەران و زانایانى بوارى پەیوەندییە نێو دەوڵەتیەکان دا لە دیارى کردنى ماوەى دەست پێ کردنى ئەم جەنگە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا زۆربەیان کۆکن لەسەر ئەوەى کە ماوەى ٥ ئازارى ساڵى ١٩٤٦ بە سەرەتاى سەر هەڵدانى ئەم جەنگەیە ئەمەش لەبەر ڕۆشنایى وتارەکەى"چرچڵ" بۆ دامەزراندن و پێکهێنانى یەکێتى سەربازى "ئەنگلۆ ئەمریکى" بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەى مەترسى پەرەسەندنى کۆمۆنیزم.

هۆکارەکانى شەڕى سارد

تیۆرو بیر بۆ چوونەکان سەبارەت بە هۆکارەهاندەرەکانى شەڕى سارد و بنەڕەتى ئەم شەڕە هەمەجۆرن ، ئەو بیر و بۆ چوونانەش دەیگێڕنەوە بۆ دوژمنایەتى کردنى یەکترى و دوو دڵى و نەبوونى متمانە بە یەکترى و بوونى ترسى لایەنەکان بەرامبەر بە یەکترى . سەرۆکى یەکێتى سۆڤیەت و سەرۆکى ئەمەریکا هەستیان بە بوونى مەترسیەکى گەورە دەکرد بەرامبەر یە یەکتر، هەروەها دەستپێشخەرییەکى دوژمنکارانە لەلایەن هەریەکە لە وڵاتانەوە بکرایە زۆر بە توندى بەر پەرچى دەدرایەوە لەلایەن لایەنى بەرامبەرەوە ، لەبەر ئەوە ناتوانرێت بە سادەیى سەیرى شەڕى سارد بکرێت.