ڕۆژژمێری زایینی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی dsb:Gregorjaniska pratyja
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: چاکسازیی tt:Милади тәкъвим
ھێڵی ٢٣٨: ھێڵی ٢٣٨:
[[tl:Kalendaryong Gregoryano]]
[[tl:Kalendaryong Gregoryano]]
[[tr:Gregoryen takvim]]
[[tr:Gregoryen takvim]]
[[tt:Милади тәкъвиме]]
[[tt:Милади тәкъвим]]
[[uk:Григоріанський календар]]
[[uk:Григоріанський календар]]
[[ur:عیسوی تقویم]]
[[ur:عیسوی تقویم]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:٥٤، ١٧ی ئایاری ٢٠١٢

ڕۆژژمێری زایینی (گریگۆری) ڕۆژژمێرێکی بەکارھاتووە لە جیھانی ڕۆژئاوا و زۆربەی وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتدا، و ئەم ڕۆژژمێرە بە زایینی ناسراوە لەبەرئەوەی بە بڕوای ھەفتەی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا دانراوە، ٣١ی کانوونی یەکەم، کاتژمێر ١٢ی شەو (٠٠.٠٠)، ساتی گۆڕینەوەی ساڵی زایینییە بۆ ساڵێکی نوێ. ساڵی زایینی خولێکی زەوی بە دەوری خۆردا ئەنوێنێت، کە نزیکەی ٣٦٥ ڕۆژ دەکات (بە تەواوی ٣٦٥.٢٤٢٥) ڕۆژە. ھەروەھا لە ڕۆژژمێری زاینیدا پەیوەندی لەنێوان ساڵ و وەرزەکاندا نییە.

زانای ئیتاڵی ئلیسیۆس لیلیۆس داینا لە ساڵی ١٥٨١ وەک جێگرەوەیەک بۆ ڕۆژژمێری (یولیۆسی) کە بە ناوی یولیۆس قەیسەرەوە ناونرابوو، و ڕۆژژمێری زایینی نوێ بە گریگۆری ناو دەبرێت بە ناوی پاپا گریگۆریۆسی سیانزەیەم (Pope Gregory XIII)، و سێ ڕۆژ جیاوازی ھەیە لەگەڵ ڕۆژژمێری یولیۆسی دێریندا لە ٤٠٠ ساڵدا.

ناونان

بە پێی کتێبی (ڕەگی وشەکان)ی دانەر یوسف بەدر ئەلبەدر ، ناوی مانگە زاینیەەکان ھەموویان ڕۆمانین بەم شێوەیە؛

  • کانوونی یەکەم(January)؛ بە ناوی "janus" وە ھاتووە کە خواوەندی دەروازە و سەرەتا کاتییەکان بووە لای ڕۆمان و یۆنان.
  • شوبات(February)؛ لە وشەی "febra" ھاتووە بە مانای پاککردنەوە دێت بە لاتینی و ڕۆمان لەم مانگەدا ئاھەنگیان گێڕاوە بە جەژنی پاککردنەوە و خەڵک ھەستاون بە شتن و پاککردنەوە و دوایین مانگی ساڵ بووە لای ڕۆمان.
  • ئازار (March)؛ خواوەندی جەنگ بووە لای ڕۆمان و سەرەتای ساڵی ھەتاوی دەستی پێکردووە لای ڕۆمان.
  • نیسان (April)؛ لە وشەی"avril" ھاتووە و بە مانای بەھار دێت لەبەر ئەوەی ئەم مانگە سەرەتای بەھارە.
  • ئایار (May)؛ ناوی خواوەندێک بووە لای ڕۆمان "maya"و دایکی خواوەند عەتاڕد بووە کە ھەسارەکە بە ناویەوە ناونراوە لەبەرئەوەی لەم مانگەدا بە ڕوونی دەر ئەکەوێت لە ئاسماندا.
  • حوزەیران (June)؛ لە وشەی "jonious" ھاتووە و مانای لاوان ئەگەیەنێت بە لاتینی و تیایدا ئاھەنگیان گێڕاوە بە جەژنەکانی لاوان.
  • تەمموز(July)؛ بە ناوی ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی یۆلیوس قەیسەڕەوە "julius caesar" ناونراوە.
  • ئاب (August)؛بە ناوی ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی ئۆگستۆسەوە "augustus" ناونراوە.
  • ئەیلوول(September)؛ لە "septa"وە ھاتووە بە مانای ژمارە حەوت دێت و ئەوە ڕیزبەندی مانگەکە بووە لای ڕۆمان.
  • تشرینی یەکەم (October)؛لە "octa"وە ھاتووە بە مانای ژمارە ھەشت دێت و ئەوە ڕیزبەندی مانگەکە بووە لای ڕۆمان.
  • تشرینی دووەم (November)؛لە "nova"وە ھاتووە بە مانای ژمارە نۆ دێت و ئەوە ڕیزبەندی مانگەکە بووە لای ڕۆمان.
  • کانوونی یەکەم (December)؛لە "deca"وە ھاتووە بە مانای ژمارە دە دێت و ئەوە ڕیزبەندی مانگەکە بووە لای ڕۆمان.

ناوی مانگەکان لە ڕۆژھەڵات

ئێران و ئەفغانستان بە فەڕمی ڕۆژژمێری کۆچیی ھەتاوی بەکار دەھێنن، دەوڵەتی عوسمانی، «ڕۆژژمێری ڕۆمی»ی بەکارھێناوە کە ڕۆژژمێری گریگۆری بووە کە کۆچی پێغەمبەری ئیسلام (٦٢٢ی زایینی) سەرەتای بووە[١]. لە ڕۆژژمێری ڕوومیدا ناوی ٩ مانگ لە ناوە سوریانییەکان وەرگیرابوون. کۆماری تورکیا لە ساڵی ١٩٢٦ەوە ڕۆژژمێری زایینی بەکاردەبات کە ناوی ٥ مانگی لە ناوە سوریانییەکان وەرگیراون[٢].

لە دۆڵی نیل و زۆربەی وڵاتە عەرەبیەکاندا کە میسر و سوودان و وڵاتەکانی کەنداوی عەرەبی ئەگرێتەوە بێجگە لە عەرەبستانی سەعوودی کە ڕۆژژمێری کۆچیی بەکاردەھێنێت، ئەم ناوانەی خوارەوە لە بەرامبەر ناوە لاتینیەکاندا بە کاردەھێنن؛

  • یەنایر
  • فەبرایر
  • مارس
  • ئەپریل
  • مایۆ
  • یونیۆ
  • یولیۆ
  • ئۆغستەس
  • سێپتەمبەر
  • ئۆکتۆبەر
  • نۆڤەمبەر
  • دیسەمبەر

لە عێراق و سووریا و لوبنان و ئوردن و فەلەستیندا ئەم ناوانەی بۆ بەکاردێت کە بە عەربی کراون لە ناوە سریانیەکان (ئارامیەکان)وە؛

  • کانونی دووەم
  • شوبات
  • ئازار (مارس)
  • نیسان
  • ئایار (مایس)
  • حوزەیران
  • تەمموز
  • ئاب
  • ئەیلول
  • تشرینی یەکەم
  • تشرینی دووەم
  • کانونی یەکەم

ھەروەھا بە ناوی جیاواز ناسراون لە لیبیا و مەغریب و مۆریتانیا و توونس و جەزائیردا.

ژمارەی مانگەکان

بە شێوەیەکی بڕیاردراو، ژمارەی ڕۆژەکان لە حەوت مانگی ساڵدا ٣١ ڕۆژن، لە چوار مانگدا ٣٠ ڕۆژ و مانگێکیش لە ساڵدا بە شێوەیەکی ناڕێک ٢٨ یان ٢٩ ڕۆژە. ھەر چوار ساڵ جارێک، ساڵی پڕە، مەگەر ئەو ساڵانەی کە شیاوی دابەشکردن بن بە ١٠٠، بەڵام نەک بە ٤٠٠. کەوا بێ، ساڵی ٢٠٠٠ ساڵی پڕ بوو (چونکوو شیاوی دابەشکردنە بە ٤٠٠) بەڵام ساڵی ٢١٠٠ ساڵی پڕ نییە. ڕۆژژمێری گریگۆری لە ھەر ٣٣٣٠ ساڵ یەک ڕۆژی ھەڵەیە. [٣]

ژمارەی مانگ ناوی مانگ ژمارەی ڕۆژەکان
١ کانوونی دووەم ٣١
٢ شوبات ٢٨ یان ٢٩
٣ ئازار ٣١
٤ نیسان ٣٠
٥ ئایار ٣١
٦ حوزەیران ٣٠
٧ تەمموز ٣١
٨ ئاب ٣١
٩ ئەیلوول ٣٠
١٠ تشرینی یەکەم ٣١
١١ تشرینی دووەم ٣٠
١٢ کانوونی یەکەم ٣١

ئەم بابەتانەش ببینە

سەرچاوەکان

  1. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/Rumi_calendar
  2. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/Arabic_names_of_calendar_months#Levant
  3. ^ http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=475 ڕۆژژمێر و ساڵی كوردی و نه‌ورۆز، سایتی زانستپەروەرانی کورد