خۆزێ مۆرینیۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١١٧: ھێڵی ١١٧:
===ڕیال مەدریدی ئیسپانی===
===ڕیال مەدریدی ئیسپانی===
دوای سەروەریە گەورەکەی لەگەڵ ئینتەرناسیۆنالێ ئیتاڵی لە ڕێکەوتی ٣١ی مەی [[٢٠١٠]] ڕوویکردە [[ئیسپانیا]] بۆ مەشقدانەوەی یانەی [[ڕیال مەدرید]] لەیەکەم وەرزی یانەکەی نازناوی
دوای سەروەریە گەورەکەی لەگەڵ ئینتەرناسیۆنالێ ئیتاڵی لە ڕێکەوتی ٣١ی مەی [[٢٠١٠]] ڕوویکردە [[ئیسپانیا]] بۆ مەشقدانەوەی یانەی [[ڕیال مەدرید]] لەیەکەم وەرزی یانەکەی نازناوی
جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ یانەی شاهانە بردەوە جگە لەم نازناوەش کۆمەڵە دەستکەوتی تاکەکەسی لەگەڵ یانەکەدا تۆمارکرد کە لەکۆی ١٠١ یاری یانەکە ٧٨ یاری بردۆتەوە ڕێژەی سەرکەوتەکان یشی ٧٧% کە لەمێژووی خوولی ئیسپانی هیچ ڕاهێنەرێک ئەم ڕێژەیە سەرکەوتنەی بەدەست نەهێناوە وە دەستکەوتێکی تریشی ١١ جاری لەسەر یەک لە خوولی ئسپانی لەگەڵ یانەکەی بردۆتەوە کە هیچ ڕاهێنەرێکی تری ئەم خوولە ئەم دەستکەوتەی تۆمارنەکردووە جگەلەوەش لەیەکەم وەرزیدا گرێ کۆرەی یانەکەی لە قۆناغی ١٦ی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا کردەوە کە یانەکە نزیکەی ٦ وەرز نەیتوانیبوو لەم قۆناغە دەربچێت ، مۆرینیۆ تائێستا لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەردەوامە هەفتانە ڕیکۆردی نوێ دەشکێنێت وە ئەمساڵ چاوەڕێ دەکرێت نازناوی خولی ئیسپانی و ئەوڕووپا بەدەست بهێنێت لەگەڵ یانەیەکەیدا
جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ یانەی شاهانە بردەوە جگە لەم نازناوەش کۆمەڵە دەستکەوتی تاکەکەسی لەگەڵ یانەکەدا تۆمارکرد کە لەکۆی ١٠١ یاری یانەکە ٧٨ یاری بردۆتەوە ڕێژەی سەرکەوتەکان یشی ٧٧% کە لەمێژووی خوولی ئیسپانی هیچ ڕاهێنەرێک ئەم ڕێژەیە سەرکەوتنەی بەدەست نەهێناوە وە دەستکەوتێکی تریشی ١١ جاری لەسەر یەک لە خوولی ئسپانی لەگەڵ یانەکەی بردۆتەوە کە هیچ ڕاهێنەرێکی تری ئەم خوولە ئەم دەستکەوتەی تۆمارنەکردووە جگەلەوەش لەیەکەم وەرزیدا گرێ کۆرەی یانەکەی لە قۆناغی ١٦ی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا کردەوە کە یانەکە نزیکەی ٦ وەرز نەیتوانیبوو لەم قۆناغە دەربچێت ، مۆرینیۆ تائێستا لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەردەوامە هەفتانە ڕیکۆردی نوێ دەشکێنێت ، لەوەرزی [[٢٠١١]] بۆ [[٢٠١٢]] توانیان نازناوی لالیگای
ئیسپانیا بەدەست بهێنن بەمەش مۆرینیۆ بووە تاکە ڕاهێنەر کە خوولی ناوخۆی پرتووگال و ئینگلتەڕا و ئیتالیا و ئیسپانیا بەدەست بهێنێت!

*دەستکەوتەکان لەگەڵ یانەی [[ڕیال مەدرید]]ی ئیسپانی
*دەستکەوتەکان لەگەڵ یانەی [[ڕیال مەدرید]]ی ئیسپانی


*جامی شای ئیسپانیا لەوەرزی ٢٠١٠-٢٠١١
*جامی شای ئیسپانیا لەوەرزی ٢٠١٠-٢٠١١
*خوولی لالیگای ئیسپانی ١ جار لەوەرزی [[٢٠١١]] - [[٢٠١٢]]





وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٣٤، ٣ی ئایاری ٢٠١٢

خۆزێ ماریۆ دۆس سانتۆس مۆرینیۆ فلیکس

لەدایکبوون٢٦ ی جانێوەری ساڵی ١٩٦٣
نیشتەجێیئیسپانیا
نەتەوەپرتووگالی
پیشەڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید
چالاکبوون١٩٨٠ - ئێستا
باڵا١.٧٤سم
مناڵ(ەکان)ماتلێد ، خۆزێ ماریۆ


خۆزێ مۆرینیۆ ناوی تەواوی خۆزێ ماریۆ دۆس سانتۆس مۆرینیۆ فلیکس ە ،لە ٢٦ ی جانێوەری ساڵی ١٩٦٣ لەدایک بووە ، مۆرینیۆ یەکێ لەباشترین ڕاهێنەرانی جیهانی سەدەی بیست و یەکەمە لەئێستادا کاری ڕاهێنەرایەتی و مەشقدانەوەی یارزانانی یانەی ڕیال مەدرید لەئەستۆی ئەودایە مۆرینیۆ بەر لەوەی ببێتە ڕاهێنەری وەرزشی کاری وەرگێڕ وە یاریزانیشی کردووە ، مۆرینیۆ بەوەی تاکە ڕاهێنەرە لە ماوەی٩ ساڵدا لەئەرکی ڕاهێنەرایەتی لەیاریگای یانەکەی تووشێ شکست نەبووە ناوی چۆتە پەرتووکی گینس بۆ مێژوو و داهێنانەکان ، مۆرینیۆ بەوە ناسراوە کە هەمیشە لێدوانی ئاگرین بەکاردەهێنێت لە کۆنگرە ی ڕۆژنامەنووسی

ژیانی مۆرینیۆ

سەرەتای ژیان

مۆرینۆ لە ٢٦ ی جانێوەری ساڵی ١٩٦٣ز لەدایک بووە لە شاری ستیوبال لە ووڵاتی پورتوگال ، باوکی مۆرینیۆ یاریزانێکی پیشەگەر بووە کە یاری بۆیانەکانی بلێنسا و ستیوبال کردووە وە
باوکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپیپێی پرتووگالی کردووە وە دایکیشی مامۆستا بووە لە قوتابخانەی ناوەندی و ئامادەیی وە مامی مۆرینۆ پاڵنەر و هانی مۆرینیۆی داوە بچێتە یاریگاکان
بۆ ئەوەی سەیری یاری تۆپی پێ بکات چوونکە مامی پێشبینی دەکرد لەداهاتوو مۆرینیۆ کەسایەتی جیهانی لێوە دەردەچێت لە جیهانی تۆپی پێدا
مۆرینیۆ لەگەڵ منداڵەکانی لە ناو یاریگادا

ژیانی خێزانی

مۆرینیۆ لەگەڵ تامێ فاریا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە ئەویش لەساڵی ١٩٨٩ بوو مۆرینۆ لەگەڵ خێزانەکەی لەساڵی ١٩٩٦ بوونە خاوەنی یەکەم مناڵ کە کچ بوو ناویان نا ماتلێد وە دواتر کوڕێکیان بوو خۆزێ ماریۆ

زمانەکان

مۆرینۆ لەژیانیدا هەمیشە زیرەک بووە لە قسەکردن کە تا ئێستا توانیویەتی خۆی فێری کۆمەڵە زمانی جیاواز بکات لەوانە پرتووگالی و ئیسپانی و فەڕەنسی و ئیتاڵی بەڵام زۆربەی کات بە کەتەلۆنی قسەی کردووە

کاری خێرخوازی

لەپاڵ کاری وەرزشی مۆرینیۆ زۆرجار لە پڕۆژە خێرخوازیەکان دەبینرێت ، لەیەکێ لە کارە خێرخوازیەکانی هەندێ لە جل و کەلوپەلی ماڵی مەزاد کرد بۆ ئەوەی داهاتەکەی بداتە منداڵانی فەڵەستین و سۆماڵ کە بڕی داهاتەکەش بە ٢٢ هەزار یۆڕۆ خەملێنرا

مۆرینیۆ وەک یاریزان

مۆرینۆ لەهڵێ ناوەڕاست یاریکردووە وە لەگەڵ کۆمەڵێ یانەی ووڵاتی پرتووگال یاری کردووە ئەوانیش یانەکانی ڕایۆ ئەڤی و بلێنسیس و سێسیمبرا ، بەڵام مۆرینیۆ لەماوەی ژیانی یاریزانی زۆر سەرکەوتوو نەبووە بەوەی تەنیا ٩٥ یاری کردووە وە تەنیا ١٥ گۆلی لەگەڵ یانەکانی تۆمارکووە ماوەی یاری کردنیشی وە یاریزان ٧ ساڵ بووە لەنێوان ساڵەکان ١٩٨٠ بۆ ١٩٨٧

مۆرینۆ و کاری وەرگێڕ

دوای وازهێنانی لەیاریکردن وەک یاریزان لەبەر ئەوەی زمانی کەتەلۆنی دەزانی چووە نێو کاری وەرگێڕی لەم کارەشدا لە تۆپی پێدا دوورنەکەوتەوە کە دوای ئەوەی لەگەڵ خانەوادەکەی چوونە شاری بەرشەلۆنا بووە وەرگێڕی یانەی بەرشەلۆنە کە کاری وەرگێڕی بۆ ڕاهێنەری یانەکە بۆبی ڕۆبسۆن دەکرد ، مۆرینۆ سوودی لە زۆری لە بۆبی ڕۆبسۆن وەرگرت تا وای لێهات مۆرینیۆ کاری ڕاهێنەرایەتیشی تاقی کردەووە بەوەی لە سالی ٢٠٠٢ بوو بەڕاهێنەری یانەی بەنفیکای پرتووگالی

ڕاهێنەری یانەکان

بەنفیکای پرتووگالی

مۆرینۆ لەساڵی ٢٠٠٢ یەکەم ئەزموونی ڕاهێنەرایەتی لەیانەی بەنفیکای پرتووگالی گرتە ئەستۆ بەڵام مۆرینیۆ تەنیا چوار مانگ لەگەڵ بەنفیکا ڕاهێنەرایەتی کردووە لەکۆی ١١ یاری ڕاهێنەرایەتی لەگەڵ بەنفیکا ٦ یاریان بردەوە وە ٣ یاریش بەرامبەر بوونە وە ٢ یاریش دۆڕان ماوەی ڕهێنەرایەتی ٢٠ سێپتەمبەری ٢٠٠٠ بۆ ٥ی دێسمبەری ساڵی ٢٠٠٠

یۆنایۆ دی لێریای پرتووگالی

لە ١٤ەی ئەپڕێلی ٢٠٠١ بوو ڕاهێنەری یانەی یۆنایۆ دی لێریایی پرتووگالی لەم یانەیە لەکۆی ٢٠ یاری ١١ یاریان بردەوە لە ٢٠ جانوێوەری ٢٠٠٢ یانەکەی جێهێشت ڕوویکردە یانەی پۆرتۆی پرتووگالی

پۆرتۆی پرتووگالی

لە ٢٣ی جانێوەری ساڵی ٢٠٠٢ بووە ڕاهێەری یانەی پۆرتۆ لەگەڵ ئەم یانەیە ١٢٧ یاری ڕاهێنەر بووە ئەنجامی بەرچاوی بەدەست هێنا کە لەکۆی ١٢٧ یاری ٨٨ یاریان بردەوە ٢٤ یاریش بەرامبەر بوون وە ١٥یاریش دووچاری شکست هاتن لە ڕێکەوتی ٢٦ ی مەی ساڵی ٢٠٠٤ بەشێوەیەکی فەرمی یانەی پۆرتۆی جێهێشت

  • دەستکەتەکان لەگەڵ پۆرتۆی پرتووگالی
  • خوولی پرتووگالی ٢ جار لە وەرزەکانی ٢٠٠٢-٢٠٠٣ وە ٢٠٠٣-٢٠٠٤
  • جامی پرتووگال ٢ جار لە وەرزەکانی ٢٠٠٣ وە ٢٠٠٤
  • سووپەری پرتووگال ٢ جار لەوەرزەکانی ٢٠٠٣ وە ٢٠٠٤
  • خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا ١جار لەساڵی ٢٠٠٤
  • جامی یەکێتی ئەوڕووپا لەئێستادا بە یۆڕۆ لیگ ناودەبرێ ١ جار
مۆرینیۆ لەوکاتەی کە ڕاهێنەرایەتی یانەی چێڵسی ئنگلیزی دەکرد

چێڵسی ئنگلیزی

مۆرینیۆ لە ٢ی جوونی ٢٠٠٤ ڕوویکردە یانەی چێڵسی ئنگلیزی لەگەڵ ئەم یانەیە مۆرینیۆ کۆمەڵە دەستکەوتێکی بۆیانەی چێڵسی دەستەبەر کرد کە سەروەریەکی مەزنیشی لەگەڵ مێژووی یانەکە تۆمارکرد لەگەڵ یانەی چێڵسی ١٨٥ یاری ڕاهێنەری یانەکە بووە وە تیایدا ١٣١ یاری بردۆتەوە بەڵام لەکۆتایدا بەهۆی کێشەی لەگەڵ سەرۆکی یانەکە ملیادێری ڕووسی ئیبڕاهیمۆفیچ لەیانەکە ڕۆیشت

  • کارلینگ کاپ ٢ جار ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٧
  • جامی درعی خێرخوازی ٢ جار ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦
  • جامی ئینگڵتەڕ ١ جار ساڵی ٢٠٠٧
  • خوولی ئنگلیزی ناسراو بە پرێمەر لییا ٢ جار لەوەزەکانی ٢٠٠٤-٢٠٠٥ وە ٢٠٠٥-٢٠٠٦

ئینتەرناسیۆنالێ ئیتاڵی

مۆرینیۆ لە ٢ی جوونی ساڵی ٢٠٠٨ ڕوویکردە ووڵاتی ئیتالیا بەمەبەستی مەشقدانەوەی یانەی ئینتەرناسیۆنالێ ئیتالی لەیەکەم وەرزیدا سێ نازناوی بردەوە وە لەوەرزی دووەمێش ٥ نازناوی بردەوە لەگەڵ یانەی ئینتەر ناسیۆنالی یاخوود ئینتەرمیلان مۆرینیۆ ناوبانگی لە هەموو جیهانی وەرزشی دەرکرد لەکۆی ١٠٨ یاری لەگەڵ یانەکە توانی ٦٨ یاری بباتەوە

  • دەستکەوتەکان لەگەڵ یانەی ئینتەرناسیۆنالێ ئیتاڵی
  • خوولی ئیتاڵی ناسراو بە کاتچیۆ ٢ جار لەوەرزەکانی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ وە ٢٠٠٩-٢٠١٠
  • جامی ئیتاڵیا ٢ جارلەوەرزەکانی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ وە ٢٠٠٩-٢٠١٠
  • سووپەری ئیتاڵیا ٢٠٠٨ وە ٢٠١٠
  • خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا ١جار لە وەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠

ڕیال مەدریدی ئیسپانی

دوای سەروەریە گەورەکەی لەگەڵ ئینتەرناسیۆنالێ ئیتاڵی لە ڕێکەوتی ٣١ی مەی ٢٠١٠ ڕوویکردە ئیسپانیا بۆ مەشقدانەوەی یانەی ڕیال مەدرید لەیەکەم وەرزی یانەکەی نازناوی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ یانەی شاهانە بردەوە جگە لەم نازناوەش کۆمەڵە دەستکەوتی تاکەکەسی لەگەڵ یانەکەدا تۆمارکرد کە لەکۆی ١٠١ یاری یانەکە ٧٨ یاری بردۆتەوە ڕێژەی سەرکەوتەکان یشی ٧٧% کە لەمێژووی خوولی ئیسپانی هیچ ڕاهێنەرێک ئەم ڕێژەیە سەرکەوتنەی بەدەست نەهێناوە وە دەستکەوتێکی تریشی ١١ جاری لەسەر یەک لە خوولی ئسپانی لەگەڵ یانەکەی بردۆتەوە کە هیچ ڕاهێنەرێکی تری ئەم خوولە ئەم دەستکەوتەی تۆمارنەکردووە جگەلەوەش لەیەکەم وەرزیدا گرێ کۆرەی یانەکەی لە قۆناغی ١٦ی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا کردەوە کە یانەکە نزیکەی ٦ وەرز نەیتوانیبوو لەم قۆناغە دەربچێت ، مۆرینیۆ تائێستا لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەردەوامە هەفتانە ڕیکۆردی نوێ دەشکێنێت ، لەوەرزی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٢ توانیان نازناوی لالیگای ئیسپانیا بەدەست بهێنن بەمەش مۆرینیۆ بووە تاکە ڕاهێنەر کە خوولی ناوخۆی پرتووگال و ئینگلتەڕا و ئیتالیا و ئیسپانیا بەدەست بهێنێت!

  • جامی شای ئیسپانیا لەوەرزی ٢٠١٠-٢٠١١
  • خوولی لالیگای ئیسپانی ١ جار لەوەرزی ٢٠١١ - ٢٠١٢


سەرژمێری و ڕیکۆردەکان

تیپ ووڵات دەستپێک کۆتایی هاتن لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ڕێکۆردەکان
یاری بردنەوە بەرامبەربوون شکست ڕێژەی سەرکەوتن % گۆلکردن گۆلیان لێ کراوە ڕێژەی جیاوازیان
یانەی بەنفیکا پورتوگال ٢٠ی سێپتمبەری ٢٠٠٠ ٥ی دێسمبەر ساڵی ٢٠٠٠ 11 6 3 2 54.55 17 9 +8
یانەی یۆنایۆ دی لێریا پورتوگال ١٤ەی ئەپڕێلی ٢٠٠١ ٢٠ی جانێوەری ٢٠٠٢ 20 11 5 4 55 47 28 +19
یانەی پۆرتۆ پورتوگال ٢٣ی جانێوەری ٢٠٠٢ 26 May 2004 127 88 24 15 69.29 222 79 +143
یانەی چێڵسی ئینگلتەرا ٢ی جوونی ٢٠٠٤ ٢٠ی سێپتمبەری ٢٠٠٧ 185 131 36 18 70.81 330 119 +211
یانەی ئینتەرناسیۆنالێ ئیتاڵیا ٢ی جونی ٢٠٠٨ ٢٨ی مەی ٢٠١٠ 108 68 25 15 62.96 185 94 +91
ڕیال مەدرید ئیسپانیا ٣١ی مەی ٢٠١٠ بەردەوامە 114 87 16 11 76.32 313 94 +219
کۆی گشتی 564 391 109 65 69.33 1115 434 +691

سەرچاوە