مورادی چوارەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: چاکسازیی fr:Mourad IV
ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی eo:Murado la 4-a
ھێڵی ٥٢: ھێڵی ٥٢:
[[el:Μουράτ Δ΄]]
[[el:Μουράτ Δ΄]]
[[en:Murad IV]]
[[en:Murad IV]]
[[eo:Murado la 4-a]]
[[es:Murad IV]]
[[es:Murad IV]]
[[fa:مراد چهارم]]
[[fa:مراد چهارم]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٠١، ١٢ی نیسانی ٢٠١٢

   مورادی چوارەم
سوڵتان موڕادی چوارەم
ناوی سوڵتانسوڵتان موڕادی چوارەم
لە دایکبوون١٦١٢
مردن١٦٤٠
پێش خۆیموستەفای یەکەم
دوای خۆیئیبراهیمی یەکەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکئەحمەدی یەکەم
دایککۆسیم سولتان
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

موڕادی چوارەم کوڕیئەحمەدی یەکەم کوڕی محەمەدی سێیەم کوڕی موڕادی سێیەم، هەژدەیەم خەلیفەی عوسمانییە و لە نێوان ساڵانی ١٦١٢ تا ١٦٤٠دا ژیاوە، ماوەی ١٧ ساڵ حوکمی کرد لە ١٦٢٣وە و کاتێک لە تەمەنی ١١ ساڵیدا بوو، لە سەردەمی ئەمدا بەغدا خرایە سەر دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵی ١٦٣٩ز، زۆر حەزی بە شیعر ئەکرد هەروەک مۆسیقییەکی لێهاتوو بوو.

خەلافەتی گرتە دەست لە دوای لابردنی موستەفای مامی، و لەبەرئەوەی لە تەمەنێکی مناڵدا بوو، ئینکیشاری سەرەتا دەستیان بە سەردا گرت، یاخیبوونێک ڕوویدا لە بەغدا و خەلیفە سوپایەکی بۆ ناردن بەڵام سەفەوییەکان چوونە بەغداوە و دەستیان بە سەردا گرت، و لە دوای مردنی شا عەبباسی سەفەوی و جێگرتنەوەی بە کوڕە بچوکەکەی، عوسمانییەکان سوودیان لەو فرسەتە وەرگرت و گەمارۆی بەغدایان دا.

وەرگرتنی دەسەڵات

کارووباری ووڵات تێکچوو بوو، ئاژاوە و پێکدادان هەموو لایەکی گرتبوویەوە، و بە بەردەوام بوونی ئەم بارودۆخە لە دوای سوپای ئینکیشاری عوسمانی دووەمیان کوشت جارێکی تر موستەفای یەکەمیان لە جێگەی دانا، پاشان هەستان بە لابردنی موستەفای یەکەم و موڕادی چوارەمیان لە جێگەی دانا کە لە تەمەنی ١١ ساڵیدابوو، و دایکی کوسیم مەهبیکر بوو بە جێگری و هەڵئەسا بە کارووبارەکان لە جیاتی ئەو، بەڵام کۆنتڕۆڵی حوکم بە دەست ئینکیشارییەوە بوو کە بەرزبووبوونەوە و دڵنیا بوون لەوەی دەسەڵات لە دەستی لاوازدایە.

ویلایەتی سوڵتان

لە سەرەتای دەسەڵاتی موڕادی چوارەمدا دەوڵەتی عوسمانی گیرۆدەی ناجێگیری و پێکدادان و ئاژاوەی ناوخۆیی بوو، و لە هەموو لایەکدا سەربەخۆیی ڕائەگەیەنرا لە دەوڵەت، و دەوڵەتی سەفەوی سوودی لەم فرسەتە وەرگرت و دەستی گرت بەسەر بەغدادا، و دەوڵەت هەوڵی دا بیگەڕێنێتەوە بەڵام بە هۆی یاخیبوونی ئینکیشاری لە سەدڕی ئەعزەم نەیانتوانی.

شۆڕشی ئینکیشاری

خەسڕەو پاشا یەکێک بوو لە سەدری ئەعزەمەکان کە سوڵتان لایبرد، پەنای بردە بەر ئینکیشارییەکانی ئیستەنبوڵ و چۆن ئەیویست ئاڕاستەی ئەکردن، و ئینکیشاری شۆڕشیان کرد لە پایتەختدا و داوای گەڕاندنەوەی خەسرەو پاشایان ئەکرد، دوای ئەوەی سوڵتان ڕەتی کردەوە ئینکیشاری هەستان بە کوشتنی حافیز پاشای سەدڕی ئەعزەمی ئەو کاتە لە بەردەم سوڵتاندا.

و سوڵتان ئەیزانی خەسرەو پاشا لە پشت ئەو شۆڕشەوەیە، فەرمانی کرد بە گرتنی، بەڵام خۆی نەدا بە دەستەوە کە ئەوەش یەکەم جار بوو لە دەوڵەتی عوسمانیدا ڕووبدات وەزیر لە فەرمانی سوڵتان دەرچێت، بەڵام ئەو هیزانەی ڕاسپێردرابوون بە گرتنی دەستیان بە سەردا گرت لە کۆشکەکەیدا و کوشتیان لە ١١ی ئازاری ١٦٣٢ز، و لە ڕۆژی دواتردا ئینکیشاری شۆڕشیان دەست پێکرد، بەڵام سوڵتان بە توندی لە بەردەمیاندا وەستا.

جێگیربوونی ئاسایش

ماوەی جێگیری سوڵتانە کوسیم کۆتایی پێهات کە نۆ ساڵی خایاند، و موڕادی چوارەم دەستی گرت بەسەر کاروباری دەوڵەتدا، دوای ئەوەی بە توندی رووبەڕووی شۆڕشگێرەکان بوویەوە و هەموو ئەوانەی کوشت کە دەستیان لە ئاژاوەکەدا هەبوو، شۆڕشەکە هێور بویەوەو بارودۆخ جێگر بوو، و سوڵتان هەستا بە دەرکردنی ئەو بڕیارانەی کە یاسایان ئەگەڕاندەوە بۆ دەوڵەت، تاکو یەک لایی بێتەوە بۆ گەراندنەوەی ئەو خاکانەی لە دەستیان داوە.

سوڵتان لە سەرکردەی سوپایەکی گەورەدا ڕۆیشت بەرەو وڵاتی فارس لە ساڵی ١٦٣٥ز و دوا ئەوە چەند شەڕێک کەوتەوە لە نێوانیان و لە نێوان سەفەوییەکان، تا لە کۆتاییدا شای سەفەوی ڕازی بوو بە ڕێکەوتن و وازی لە شاری بەغدا هێنا بۆ عوسمانییەکان لە بەرامبەر ئەوەی ئەریوانی بۆ بگەڕێننەوە، وتوێژ ماوەی دە مانگ لە نێوانیان بەردەوام بوو، و ڕێکەوتنەکە بە سترا لە ١٩ی ئەیلوولی ١٦٣٩ز.

وەفاتی سوڵتان

هەشت مانگ لە دوای گەڕاندنەوەی سوڵتان لە هەڵمەتە بەهێزەکەی، کۆچی دوایی کرد لە ٨ی شوباتی ١٦٤٠دا و تەمەنی نزیکەی ٢٨ ساڵ بوو و مناڵی لە دوا بە جێ نەما. سوڵتان موڕادی چوارەم بە یەکێک لە سوڵتانە گەورە عوسمانییەکان دادەنرێت، کە یاسای گێڕایەوە بۆ دەوڵەت، و دیسیپلینی گەڕاندەوە بۆ سوپا، و خەزێنەکانی دەوڵەت ژیانەوە.

سەرچاوەکان

  • سایتی ئیسلام ئۆن لاین
  • مێژووی دەوڵەتی عوسمانی – محەمەد فەرید بەگ