نیکاراگوا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی hsb:Nikaragua |
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی zu:Nicaragua |
||
ھێڵی ٢٠٥: | ھێڵی ٢٠٥: | ||
[[zh-min-nan:Nicaragua]] |
[[zh-min-nan:Nicaragua]] |
||
[[zh-yue:尼加拉瓜]] |
[[zh-yue:尼加拉瓜]] |
||
[[zu:Nicaragua]] |
وەک پێداچوونەوەی ٠٨:٤٢، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٢
نیکاراگوا، بە ڕەسمی کۆماری نیکاراگوا (بە زمانی ئیسپانی: República de Nicaragua) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمەریکا. پایتەختەکەی ماناگوایە. له روی روبه‌ره‌وه گه‌وره‌ترین وڵاتی ئه‌مریكای ناوه‌راسته.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
زانیاری گشتی
ناوی ته‌واو: كۆماری نیكاراگوا
جۆری ده‌سه‌ڵات:كۆماری په‌رله‌مانی
پایته‌خت:مانگوا
سه‌ربه‌خۆیی:
1821
زمان:ئیسپانی
ئایین:مه‌سیحی
روبه‌ر:130هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه
رێژه‌ی دانیشتوان:5,5ملیون كه‌س
داهاتی سه‌رانه:3636 دۆلار
دراو:كۆردوبا
هێمای ئه‌نته‌رنێت:
ni
كۆدی ته‌له‌فون:505+
جوگرافیا
نیكاراگوا هه‌روه‌ك ئیسپانیا دابه‌ش بوه به سه‌ر 15 ناوچه‌دا و دو هه‌رێمی ئۆتۆنۆم به ناوه‌كانی"دێل ئاتلانتیكۆ نۆرت" و دێل ئاتلانتیكۆ سور"ی هه‌یه . ئه‌م دو هه‌رێمه به‌ر له‌وه‌ی له ساڵی 1985مافی ئۆتۆنۆمیان پێببه‌خشرێ یه‌كه‌یه‌كی هاوبه‌ش بون به ناوی "زێلایای نیكاراگوا".
نزیكه‌ی له 8 % روبه‌ری نیكارگوا له ژێرناوی پاركی نیشتمانی پاشكه‌وتی بایۆلۆژی له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه وه‌ك ناوچه‌ی پارێزراو ناسێندراوه.
نیكاراگوا له سێ هه‌رێمی جوگرافیایی جیاواز پێك دێت كه ئه‌مانه‌ن:
ده‌شته‌كانی كه‌ناری زه‌ریای هێمن
ناوچه شاخاویه‌كانی باكور و ناوه‌راست
كه‌ناره‌كانی ماسكیتوا و ده‌شته‌كانی ئاتلانتیك.
دراوسێكانی ئه‌م وڵاته ئه‌مانه‌ن:
له باكوره وه وڵاتی هێندو راس
له باشوره‌وه: كۆستاریكا
له رۆژهه‌ڵاته‌وه: ده‌ریای كارائیب
له رۆژئاواوه :زه‌ریای هێمن
مێژو و سیاسه‌ت
نیكاراگوا وه‌كو زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌مریكای ناوه‌راست و ئه‌مریكای باشور بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كۆلۆنیای ئیمپراتوَری ئیسپانیا بوو. به هۆی لاواز بونی ئه‌و ئیمپراتوَریهتهو په‌ره‌سه‌ندنی شۆرشه رزگاریخوازه‌كانی گه‌لانی ئه‌مریكای لاتین له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده زۆرینه‌ی ئه‌و وڵاتانه سه‌ربه‌خۆییان راگه‌یاند. وڵاتی نیكاراگوای له ساڵی 1821 خۆی له كۆلۆنیالیزم ئیسپانیه‌كان رزگار كرد.
به‌ره‌ی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی ساندینێستا له ساڵی 1979 به سود وه‌رگرتن له ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك له دیكتاتۆری "سوموزا" ده‌سه‌ڵاتی له‌م وڵاته‌دا گرته ده‌ست خۆی. و دانیێل ئۆرتێگا بوه سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته. هێزه‌كانی ناسراو به " كۆنترا" به هاوكاری ئه‌مریكا شه‌رێكی چه‌كداریان دژ به حكومه‌تی نوێی ساندینیست رێكخست.له روداوێك كه به ناوی ئێران-كۆنترا ناسراوه ده‌ركه‌وت كه به پێچه‌وانه‌ی خواستی كۆنگرێسی ئه‌مریكا عه‌مید"ئۆلیوێر نۆرت" یه‌كێك له راوێژكاره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا داهاتی فرۆشتنی شاراوه‌ی چه‌ك به ئێران بۆ یارمه‌تی دانی هێزه‌كانی كۆنترا ته‌رخان ده‌كات. له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1990 ڤیلۆتا چامۆر زۆرترین ده‌نگی به ده‌ست هێناو بو به سه‌رۆك كۆماری نیكاراگوا. له هه‌ڵبژاردنی 2001 ئێنریكۆ بۆلانیۆس ئه‌م پۆسته‌ی گرته ده‌ست جارێكی‌تر له هه‌ڵبژاردنی 2006 دانیێل ئۆرتێگا توانی ببێته‌وه به سه‌رۆك كۆماری نیكاراگوا.
حکوومەت و سیاسه‌ت
نیكاراگوا كۆمارێكی دیمۆكراتی په‌رله‌مانیه. سه‌رۆك كۆمار سه‌رۆكی وڵات و سه‌رۆكی جكومهتیشه.. به هاوكاری حكومه‌ت ده‌زگای یاسادانان واته په‌رله‌مان یاساكانی وڵات په‌سند ده‌كات و ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات یاسای بنه‌ره‌تی گۆرانكاری و چاكسازی به سه‌ر دا بێت ئه‌وا په‌رله‌مان به‌و كاره هه‌ڵده‌ستێت. ده‌سه‌ڵاتی دادیش ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه. سیاسه‌تی ئه‌م وڵاته له سه‌ر بنه‌مای فره حیزبی دارێژراوه. سه‌رۆك كۆماری ئێستای نیكاراگوا دانیێل ئۆرتێگایه. هه‌ڵبژاردنه‌كان له 5ی نوڤه‌بری 2006 به‌رێوه چون و ئۆرتێگا به به‌ده‌ستهێنانی 39% ده‌نگه‌كان توانی بۆ جاری سێهه‌م ببێته سه‌رۆك كۆمار.
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئورتێگا زۆر ده‌شوبهێته سیاسه‌ته‌كانی شافێز له ڤه‌نزویلا و ئه‌م وڵاته‌ش پهێوهندیهكی باشی هه‌یه له گه‌ڵ مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆكی ئێران له ساڵی 2008 رایگه‌یاندئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ئێران كه ئاره‌زوی سه‌ردانی نیكاراگوایان هه‌یه پێویست ناكا ڤیزه‌یان پێبدرێت . سه‌رۆكه‌كانی ئه‌م دو وڵاته تاكو ئێستا چه‌ندین جار سه‌ردانی وڵاتی یه‌كتریان كردوه. به هه‌مان شێوه ئۆرتێگا له گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌مریكای باشور په‌یوه‌ندیه‌كی باشی هه‌یه‌و له هه‌وڵی په‌ره پێدانی پێوهندیهكانیدایه له گه‌ڵ روسیا و وڵاتانی ئاسیای دور.
سه‌رچاوه‌کان
نه‌وا [١]