مەولانا خالیدی نەقشبەندی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٢٥: ھێڵی ٢٥:
[[fa:مولانا خالد شهرزوری]]
[[fa:مولانا خالد شهرزوری]]
[[ar:الشيخ_مولانا_خالد_البغدادي]]

[[پۆل:کەسایەتییە ئایینییە کوردەکان]]
[[پۆل:کەسایەتییە ئایینییە کوردەکان]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٤٨، ٨ی ئازاری ٢٠١٢

مەلا شێخ خالیدی شارەزووری ناسراو بە مەولانا خالید (١٧٧٩-٧ی حوزەیرانی ١٨٢٧ زایینی، ١١٩٣-١٢٤٢ کۆچیی مانگی) کە نازناوی «ضیاءالدّین» و «ذی الجناحین» یشی ھەبووە، زانای گەورەی ئایینیی کورد بووە کە لە ھیندستان لای شا عەبدوڵڵا دیھلەوی فێری تەریقەتی نەقشبەندی دەبێ و دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و عێراق و پەرە بەو تەریقەتە دەدات. لە یادی ١٨٢ ساڵەی مەولانا خالید، لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٠٩دا دیدارێکی جیھانی لە سلێمانی بەڕێوە چوو.[١]

ژیان

ناوی سەید خالید کوڕی ئەحمەد کوڕی حوسەینە و لە تیرەی جافی مکایلییە. دایکی ناوی فاتمەیە و لە سەییدەکانی پیر خدرییە. لە ساڵی ١١٩٣ ی کۆچی‌دا لە شاری قەرەداغ لە دایک بووە و بە منداڵی ھەر لەو شارە خوێندوویە. لە تەمەنی لاوەتی‌دابە فەقێیەتی چووە بو سلێمانی و لە لایەن شێخ محەمەد قەسیمی سنەیی ئیجازەی وەرگرتوە. کاتێ سەیید عەبدولکەریمی بەرزنجی مامۆستای خۆی لە ساڵی ١٢١٣ دا، کۆچی دوایی دەکا، مەولانا بە فەرمانی عەبدوڕەحمان پاشای بابان لە جێی دادەمەزرێ و دەست دەکا بە دەرس وتنەوە و ناوبانگ دەر دەکا. لەو ماوەیەدا کە خەریکی تەدریس بووە، ھەمیشە موشتاق بووە مورشدێکی ڕۆحی بدوزێتەوە و تەسەووفی لێ وەربگرێ.

مەولانا لە ساڵی ١٢٢٠ دا لە ڕێگای شامەوە دەچێ بۆ حەج. کەسێک لەو سەفەرەدا تێی دەگەیەنێ کە بۆ فێربوونی تەسەووفی دەبێ بچێ بۆ ھیندوستان. ماوەیەک دوای گەڕانەوە لە حەج بەرو ھیندوستان وە ڕێ دەکەوێ، لە ڕێگای تاران و خوراسانەوە دوای پتر لە ساڵێک دەگاتە دێھلی و شا عەبدوڵڵا دیھلەوی لە گەورەکانی تەسەووف دەبینێ. لە ماوەی پێنج مانگدا ئەوندە لە لای شا عەبدوڵڵا خۆشەویست دەبێ کە کەس بە پایەی ئەو ناگا. دوای سەرکەوتن لە پلە و پایەکانی تەریقەت، شا عەبدوڵڵا ئیجازەی ئیرشادی لە ھەر پێنج تەریقەتی نەقشبەندی، قادری، سوھرەوەردی، کوبرەوی و چەشتیدا پێ دەدا و دوای ساڵێک بە فەرمانی شا عەبدوڵڵا دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان. لە سالی ١٢٢٦ دا دەگاتەوە سلێمانی. پاش ماوەیەک حەسانەوە دچێ بۆ بەغدا و پێنج مانگ لە بارەگای غەوسی گەیلانیدا دەمێنێتەوە و دیسان دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، ئەمجار دەست دەکا بە ئیرشادی موسوڵمانان بۆ تەریقەتی نەقشبەندی. ھاوینان چووە بو ھەورامان و ھەر لەو سەفەرانەدا شێخ عوسمان سیراجەددین بە خزمەتێ گەییوە و خەریکی سولوکی تەریقەت بووە.

مەولانا لە سالی ١٢٢٨ی کۆچی‌دا بۆ جاری دووھەم چووتە بەغدا و دوای چەند ساڵ گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانیو ماوەی شەش ساڵ لەوێ ماوەتەوە. لە ئاخردا دەبینێ کە وەزعی سلێمانیبە ھۆی کێشە و ناکوکی لە ناو بابانەکاندا ناخۆش بووە و لە سالی ١٢٣٦دا بۆ جاری سێھەم دەچێ بۆ بەغدا، دوای دوو ساڵ مانەوە، بەرەو شام وەڕێ دەکەوێ و لە ساڵی ١٢٣٨ی کۆچیدا دەگاتە ئەوێ.

دوای حەسانەوە لە شام، بە مەبەستی زیارەت، سەفەریکی قودس دەکا. لەوێش زۆر لە زانایان و پیاو ماقووڵان و خەڵکی تر دەبن بە موریدی. کە لە قودسەوە بۆ شام دەگەڕێتەوە تا ساڵی ١٢٤١ خەریکی دەرس گوتنەوە بە فەقێکان دەبێ. لەو ساڵەدا دیسان سەفەری حەج دەکا.

ساڵێک دوای گەڕانەوە بۆ شام، واتا لە سالی ١٢٤٢ی کۆچیدا، شەوی چوارشەممە ١١ی مانگی ذی‌القعدە تووشی نەخۆشی تاعوون دەبێ و لە شەوی جومعە سێزدەی ھەمان مانگدا لە نێوان نویژی شێوان و خەو‌تناندا ژیانی کۆتایی پێدێ.

بەرھەمەکان

مەولانا، کتێبی زۆری نووسیوە و ھەروەھا بە کوردی و فارسی و عەرەبی شیعری گوتوە کە زۆربەی شیعرەکانی پاڕانەوە لە خوا و پێغەمبەر و مەدحی پیاوچاکانن.

سەرچاوەکان

خوێندنەوەی زۆرتر