ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەری کوردی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ڕۆبۆت: ئەرشیڤکردنی 1 بابەت (کۆنتر لە) بۆ ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەری کوردی/ئەرشیڤی ٣.
ھێڵی ١٩٥: ھێڵی ١٩٥:
* [[:پۆل:نیپاڵییە_پیاھەڵگەرانی_چیا]]
* [[:پۆل:نیپاڵییە_پیاھەڵگەرانی_چیا]]
{{زۆر سپاس}} [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏٠٤:٥٤، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
{{زۆر سپاس}} [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏٠٤:٥٤، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
:سڵاو {{وب|Sakura emad}} ساکارە. «شاخەوانە ھیندییەکان». ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|<span style="font-family:Cursive; color:yellow; Background:Black; font-size:13px;">'''ئارام'''</span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|<span style="color:black; Background:yellow">'''وتووێژ💭'''</span>]]</sub> ‏١٤:٢٠، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٤:٢٠، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١



ئەم لاپەڕەیە بۆ داخوازی بەرامبەری کوردیی وشە بیانییەکان دروست کراوە. ئەگەر نازانن وشەیەک لە زمانەکانی تردا (وەکوو ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی و …) بە کوردی چیی پێدەڵێن، دەتوانن لێرەدا باسی بکەن ھەتا بەکارھێنەرانی تر وەڵامتان بدەنەوە. ھۆشیار بن! ئێرە شوێنی داتاشینی وشە نییە و وەڵامەکان دەبێ لە زمانی کوردیدا ھەبێ و بەکار گیرابێ.


لەجیاتی گوزەشتە بڵێ ڕابردوو

Reviewer

سڵاو، بەرامبەرێکی شیاو بۆ Reviewer چییە؟ ◂  ئێپین  ‏٢١:٢٧، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Épine: ڕاستییەکەی من خۆم زمانەوان نیم، بەڵام پێم خۆشە ئەم وشانە بەجۆرێک یەکلایی بکرێنەوە. سەرەتا با بێینە سەر ویکیپیدیا کە بۆ Autoreviewer پاسدراوی خۆگەڕ دانراوە، کە نازانم کێ و چۆناوچۆنیش ئەم وشەیە بە گونجاو زاندراوە؟! برادەرێک ھەر لێرە وتبووی وامزانی نووسراوە پاسدار. کەواتە لە ویکیپیدیا بۆ ئەو وشەیە پاسدەر دانراوە کە ئەمە بە ڕای من نەگونجاوە. لە شوێنێ تر بەسەرداچوونەوەکەر'م بۆی بینیبوو کە ئەمەش زۆر ناقۆڵایە بە ڕای من. لە ڤەژینلێکس، ڕەخنەگر و ڕەخنەوان[١] بەرامبەری ئەمەن. من خۆم لە باخچەی وشەکان ڕێک دوو جار ڕێم لەم وشەیە کەوت و جارێک بۆ کەسێک ڕەخنەگرم بەرامبەری دانابوو (کە بەڕاستی تەواوی لێدوانەکەیم لەسەر فیلەمەکە خوێندەوە و تەنانەت یەک ڕەخنەشی نەگرتبوو)، بەڵام ئەمە لەبەر ئەوە بوو چونکە لە ویکیپیدیای ئازەربایجانی وتارەکە ھەڵبژێردراوە و سەیرم کرد کە بۆ ھەمان کەس وشەی critic بەکارھاتبوو، ئیتر منیش بە ناچاری ڕەخنەگرم نووسی. جارەکەی تریش ھەڵسەنگێنەر'م نووسی. بەکورتی ئەمە ڕای منە، گەر وشەکە لە بواری وێژەیی، ڕەخنەگرتن و/یان دۆزینەوەی عەیب لە بەرھەرمێک بەکارھاتبوو، ئەوا ڕەخنەگر بەکاربێت، و گەر بۆ باشترکردنی شتێک بوو، ئەوا ھەڵسەنگێنەر بەکاربێت کە زیاتریش لەگەڵ ھەڵسەنگێنەرم. بەڵام کێشەکە خودی review'ە[٢] کە ماناگەلێکی زۆری ھەیە و بە زۆریش لێرە پێداچوونەوە لە پەیامەکانی سیستم بەرامبەری دانراوە. ھیوادارم کەسانی لە من باشتر قسەی تێدا بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٣٨، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە شوێنێ تر بەسەرداچوونەوەکەر'م بۆی بینیبوو کە ئەمەش زۆر ناقۆڵایە بە ڕای من.
— بەکارھێنەر:Aram

ئەمە پەنگی من بوو، یادی بەخێر. منیش ئەوڕۆ patrollerەکەم دیقەت دا، بۆچی نووسراوە پاسدراوی خۆگەڕ لەکاتێکدا دەبێت بنووسرێت پاسدەری خۆگەڕ؟ لەگەڵ ھیچ کام ڕەخنەگر یان ھەڵسەنگێنەر نیم، بەڵام ئەگەر ھەر لە بەینی ئەو دوانە بێت، ھەڵسەنگێنەرم پێ باشترە. ھیوادارم لێدوانی زیاتریش ھەبن. ◂  ئێپین  ‏٢٢:٥٩، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پشکنەر، چاولێکەر، تاوتوێکەر، چاوخشێنەر. ئەوانە لە فەرھەنگێکدا ھاتبوون. Keenîî (لێدوان) ‏٢٢:١٣، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو من تازە سەیرم کرد لە ویکیپیدیای ئینگلیزی auto patrolled بەکار هاتووە کە بە مانای پاسدراو دێت نەک پاسدەر بەڵام هەر خۆی من پاسدەریشم پێ باش نیە پاسدراویشم پێباش نیە چونکە زۆر باو نیە لەوانەیە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەکاربێت بەڵام من لێرە لە کوردستانی باشوور نەمبیستووە بۆیە هەر وامزانیبوو وشەیەکی فارسیە بەڵام دەتوانین لەجیاتی ئەوە وشەی چاودێر بەکاربێنین واتە چاودێری خۆکار چونکە وشەی پاس لە زمانی کوردی کاتێک دەکرێتە بکەر نابێت بە پاسدەر بەڵکو دەبێت بە پاسەوان بەڵام پێموایە چاودێر گونجاوترە لە پاسەوان لێرە وە هەر خۆشی پێناسەی وشەکە لە زمانی ئینگلیزی وایە:(هاتوچۆ کردن لە دەوروبەری شوێنێک لەکاتی ئاساییدا بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە هیچ کێشەیەک لەوێ نیە) ئەمە ڕێک بە مانای پاسەوان یان چاودێر دێ، هیوادارم ئێوەش ڕای خۆتان لەسەر دەرببڕن، ئەوە لەبارەی auto patrolled لەبارەی reviewerیش زۆر وشە هەیە چونکە هەر خۆی لە زمانی ئینگلیزیش بەزۆر واتا بەکاردێت بۆ نمونە واتای رەخنەگر بەکار دێت لە بواری ئەدەبیدا کە هەر بە عەرەبیش پێیدەوترێت (ناقد ادبی) بەڵام من لەهەموویان هەڵەچنینم پێجوانترە کە وا هەست دەکەم وشەیەکە پڕ بە پێستی خۆیەتی من هەڵەچنینم لە ڕەخنەگرتن و هەڵسەنگاندن پێ جوانترە کە بکەرەکەی دەبێتە هەڵەچن هەر خۆی وشەی (critic) لە زمانی ئینگلیزی بە مانای ڕەخنەگرتن دێت هەر وەک کاک ئارام وتی بۆیە وشەی هەڵەچنینم پێ جوانترە کە بە مانای (review) دێت وە وشەی هەڵەچن کە بکەرەکەیەتی بە مانای (reviewer) دێت چونکە ئەم وشەیە هەم بە مانای پێداچوونەوە و هەم بە مانای ڕەخنە گرتن یان چاکردنەوەی هەڵەکان دێت لە دوای پێداچوونەوەکە واتە هەردوو وشە پێکەوە سەرەتا پێداچوونەوە و دواتر چاکردنەوەی هەڵەکان واتە هەردوو قۆناغی لەیەک قۆناغ یان وشە کۆکردوەتەوە کە ئەویش هەڵەچنینە ،وە لە هەندێ کاتدا (review) هاو واتا دەبێت لەگەڵ (check) کە دەتوانین لێرە پێداچوونەوە یان چاوپێداخشاندنەوە یان چاوپێداگێڕانەوە دێت وە دەشتوانین پشتڕاستکردنەوە بەکاربێنین لە هەندێ باردا وە وشەی ساغکردنەوەش هەیە کە زۆر مانایەکەی لێک نزیکە وابزانم هیچیان کێشەیان نابێت بەڵام وشەی (check) بەتەنیا پاسدان یان پاسەدانم پێجوانترە چونکە زۆریش بەکاردێت هەر لەبابەتە بیرکاریەکانیش دوای شیکارکردنی هاوکێشەکان یان برە جەبریەکان زۆر بەکاردێت کە هەر (check) بەکاردێت لە زمانی ئینگلیزیش بۆ ئەو بابەتە بەڵام بەڕای من ئەویش ماناکەی دەگۆڕێ بەپێی گۆڕانی شوێنی وشەکە لە ڕستەدا بۆیە ئەویش ڕێک یەک مانای نیە و ماناکەی دەگۆڕێت نەک هەر لە زمانی کوردی بەڵکو لە زمانی عەرەبیش بەپێی مانای وشەکە لە هەر شوێنێک وشەی جیاوازیان بۆ بەکارهێناوە بۆ نمونە (تحقق) یان فحص یانیش تصحيح بۆیە بەڕای من کێشە نابێت کە ئەگەر لە هەر شوێنێک وشەیەکی بۆ دابنێین بەپێی مانای وشەکە لە ڕستەدا هەم بۆ وشەی (review)ەکە وە هەم بۆ وشەی (check)،هیوادارم ڕای خۆتان ددەرببڕن، سوپاس.Diyary27 (لێدوان) ‏١٣:٣٣، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]


چاوپیاگێڕ. -Aza (لێدوان) ‏٠٥:٤٢، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]


نە، چاوپیاگێڕ باش نییە، بۆ viewer یش ئەبێ. «چاولێکەرەوە» باشە. -Aza (لێدوان) ‏٠٦:٤٣، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕەخنە دەبێتە criticism و ڕەخنەگەریش دەبێتە critic. باشترە ئەمە لەگەڵ review تێکەڵ نەکەین. ئەمڕۆکە ڕەخنە زیاتر بۆ criticism بەکارھاتووە و ئێمەیش باشترە دەستی لێ نەدەین.
کوردیی ڕۆژھەڵات و باشووریش لە وشەی کوردیدا ھیچ فەرقێکیان نییە مەگەر وشەی بیانی بێ کە لای ئێمە زیاتر فارسی تێدایە و لەو دیویش زیاتر تورکی و عەرەبی. لە کۆنەوە لە کوردیدا وشەی «پاسدان» (یان پاسکردن و پاسگرتن)مان ھەبووە بە مانای ئاگا لێ بوون [١] [٢]. لە نووسراوەکانی مامۆستا قزڵجی-یشدا تووشی ئەم وشەیە ھاتووم: «خەڵکی هەوشار زۆربەیان مەڕدارن و سەگی ڕەسەن و دڕیان هەیە بۆ پاسکردنی ڕان. لەبەر ئەوە سەگی هاوشار بەناوبانگە.» [٣]. ئەمە ھەمان شتە بە ئینگلیزی دەڵێن patrol. دیارە ناوی بکەری پاسدان و پاسکردن و پاسگرتن دەبێتە پاسدەر و پاسکەر [٤] و پاسگر [٥] (پازگر [٦]). پاسەوان و پاسدار-یش دروستن [٧]. پاسدراوی خۆگەڕیش بەڕامبەری auto patrolledە. چالاک وتووێژ ‏٠٧:٠٣، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێویستە بزانین کە ئەم وشەیە لەمڕۆدا زۆر لەناو یوتیوبەرەکاندا بڵاوە، کاتێک Review بۆ ئامێرێک یان شتێکی نوێ دەکەن،لە ئێستادا بەسەرداچوونەوە لەلایەن کوردەکانەوە زۆر بەکار دێت، ڕاستە واتایەکی وا نادات بە دەستەوە لەبەر ئەوەی وشەکە نوێیە بۆ ئێمە، بەڵام بەڕای من ئەگەر ئەم وشەیە جێگیر بکرێت ئەوا لەگەڵی ڕادێین، هەروەها بەسەرداچوونەوە= Review، بەڕای پڕ بە پێستیەتی چونکە کەسەکە بەسەر هەموو تایبەتمەندی و باشی و خراپی شتەکەی کە باسی دەکات دەچێتەوە و دووبارە هەمووی باس دەکات، زۆر لەگەڵ کارەکە یەک دەگرێتەوە. بەڵام ڕاستیەکەی بۆ وشەی Reviewer من ئێستا وشەیەکی وا نایەت بە خەیاڵما، بەسەرداچوونەوە، بەسەرداچوون، بەسەرداچووەرەوە... کەمێک ئاڵۆز ئەبێت وشەکە، ئەگەر خۆمان لە بەسەرداچوونەوە دەرباز بکەین ئەبێت وشەیەکی هاوواتای بۆ بەکار بهێنین، ئێستا هیچم لە خەیاڵا نییە بۆ ئەوە، بەڵام باسی ڕەخنەگر هات، ئەوە هەم باشە و هەم خراپە، چونکە ئەگەر بیکەیت بە فرمانەکە ئەبێت بە بۆ نموونە (ڕەخنەگرتن لە ئایفۆن ١٣) لەجیاتی (بەسەرداچوونەوەی ئایفۆن ١٣)، تەواو تەواو واتاکەی گۆڕا، لە کاتێکدا review تەنها بۆ ڕەخنەگرتن نییە. چاوپێداگێڕانەوە[٣] جوانە، چاوپێداگێڕەوە=reviewer؛ چاوپێداگێڕانەوە=ReviewDaniel abdullah (لێدوان) ‏٢٠:٣٢، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوەکان

  1. ^ «reviewer»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١.
  2. ^ «review»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١.
  3. ^ https://dictio.kurditgroup.org/dictio/review

explanation

ڕاڤە یا شرۆڤە یا چیی تر؟ -Aza (لێدوان) ‏١٣:٢٧، ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: مانای زۆرە، بەس ئەوەندەی من ئاگادار بم، لە باشوور بەزۆری ھەر بە «ڕوونکردنەوە» مانا کراوەتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٦، ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: تا ئەو جێگایەی دەزانم شرۆڤە وشەیەکی ھەڵەیە. ڕاڤەیش لێی دڕدۆنگم. پێم وایە دەبێتە پاساو.-- چالاک وتووێژ ‏١٧:٥١، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: لە ویکیفەرھەنگدا نووسراوە ڕاڤە لە روایت و شرۆڤە لە شرح -ی عەرەبییەوە ھاتوون. شەرحیش ھەر ئەو explanation ەیە. لە چەند فەرھەنگیشدا دیومە بۆ explanation ھەر ڕاڤەیان نووسیوە. - Aza (لێدوان) ‏١٨:١٨، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ڕوونکردنەوەم بیستووە زیاتر. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٢٦، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ئێمە لە کرمانجیدا شرۆڤەکرن-مان ھەیە. کابرای سۆرانیی کرمانجی نەزان پێی وا بووە ئەمە لە شرۆڤە + کرن پێکھاتووە. کە چی وا نییە و لە شرۆ + ڤەکردن پێکھاتووە کە ڤەکرن یانی کردنەوە. کە وا بوو شرۆڤەکرن بکەینە سۆرانی دەبێتە شرۆکردنەوە و ئەمە ھەر ئەو شتەیە بە سۆرانی دەڵێن شیکردنەوە. بەم پێیە شتێکمان نییە بە ناوی شرۆڤە و دروستەکەی شرۆ-یە. جا ئەوەی کە شرۆ یا شی چییە من نازانم.
لە فەرھەنگی کرمانجی-ئینگلیزی MICHAEL L CHYETدا لاپەڕەی 584 مەدخەلی شرۆ ھاتووە و ئەویش پێی وا بووە شەرح-ی عەرەبی بێ ئەگەرچی پرسەنیشانێکیشی لە تەنیشت داناوە. منیش لەسەر ئەم بۆچوونە دڕدۆنگم.
ڕاڤە-یش دەبێ لێی بەئیحتیات بین من ناتوانم بیقەبڵێنم روایت-ی عەرەبی بێ کرمانجی و-ی عەرەبی ناکاتە ڤ.
پاساو-یش بە دروست دەزانم. پاساو لەگەڵ پاسخ-ی فارسی یەک شتە. چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٥، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پاساو بووە بە justification، ئەمە ھەر بکەمە ڕوونکردنەوە؟ -Aza (لێدوان) ‏١٢:٢٧، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێموایە شیکردنەوە یان ڕوونکردنەوە هیچ کێشەیەکی نیەDiyary27 (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Visual effects

سڵاو، بە کوردی بە Visual effects دەڵێن چی؟ بڕوانە ئێرە بۆ زانیاریی زیاتر. ھەڵبەست (لێدوان) ‏٢٠:٥٢، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Halbast420: گەرچی Visual Editor کە دەستکاریکەرە پێشکەوتووەکەی ویکیپیدیایە بە «دەستکاریکەری دیداری» مانا کراوەتەوە، بەڵام من بۆ Visual effects، «کاریگەرییە بینایییەکان» بە خراپ نازانم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٢، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کارتێکەرە دیدارییەکان، یا کارتێکەرە دیتەنییەکان. -Aza (لێدوان) ‏٠٦:١٣، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چیا، کێو، شاخ

سڵاو بەرێزان ئایا جیاوازییەک ھەیە لەنێوان ئەو وشانەی سەرەوە؟ ئەگەر ھەیە چییە؟ ئەگەر نییە کامەیان بکەینە ستاندارد کە لە ویکیپیدیا بەتەنھا ئەو بەکاربێت و ئەوانی تر داڕێژەی شێوەزارەکانی تری بۆ بەکاربێت؟

وە پرسیارێکی تریش پۆلی: پۆل:چیاکانی ژاپۆن بەرامبەر Category:Japan_Alps دروستکردووە ئایا ھیچ ھەڵەیەکی ھەیە؟

 زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:٠١، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئێمە بە موکری زیاتر دەڵێین شاخ و کەمتر کێو. بەڵام لە شێوەزارەکانی تری سۆرانی شاخ مانای فەرقی ھەیە و ھەر دەڵێن کێو یان کێف. لە کرمانجیشدا ئەمانە باو نین و دەڵێن چیا. ئەگەر بە فەرق بێ نا فەرقێکیان نییە و فەرقەکە ھی شێوەزارەکانە. مەگەر خۆمان فەرقیان بۆ دروست بکەین. لە سۆرانیدا بیستوومە کەژ-یش دەڵێن و بە ھەورامی کەش. وشەی کەژوان-یش لێرە وەرگیراوە و ھەر ھەمان شاخەوانە.-- چالاک وتووێژ ‏١٧:١١، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، یەک تێبینیم هەبوو لەسەر ئەم وشانە، ئەوەندەی تا ئێستا بیستبێتم ئەمانە هەموویان لە شتی تریشدا بەکار دێن لە پاڵ واتای Mountainی ئینگلیزیدا، جگە لە کێو نەبێت کە زیاتر هەر بۆ ئەو مەبەستە بەکار دێت. نموونە، شاخ: شاخی ئاژەڵ، چیا بۆ ناوی کچان زۆر بەکار دێت، هەروەها ناوکە لە هەندێک شوێن واتای سارد دەبەخشێت، لە سلێمانی خەڵک زیاتر شاخ و چیا بەکار دەهێنن، کێو لە دەرەوەی شار زۆرتر بەکار دێت. Daniel abdullah (لێدوان) ‏٢٠:٤٤، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: بە موکریانی دەڵێین چێو نەک کێو، وا نییە؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٣٢، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
alps ئەو sە ھی خۆیەتی ھی کۆ نییە. وە ناوە ناوێکی کۆکراوە یان کۆمەڵی پێ ئەڵێن ھەڵە نەبم لە کوردیا، وەک ڕانە مەڕ (ڕانە مەڕی فڵان، وە ھەروەھا ڕانە مەڕەکانی فڵان، لە کاتێکا تۆ مەبەستت چەند مەڕێکی زۆریشە، بەڵام ھەردووکیان ڕاستە، ھەمان شتیش بۆ ئاڵپەکە وایە) ئەتوانی بڵەیت زنجیرە چیاکانی ئەڵپ، یان زنجیرە چیای ئەڵپ، وە ھەروەھا نەک واتای چیا بێت، بڕوانە زاگرۆس لە ئینگلیزی کراوە بە zagros mountains, من خۆم حەز ئەکەم پێی بڵێم زنجیرە چیای یابان یان زنجیرە چیاکانی یابان، بەڵام پێم وابێت ئەڵپ بە ھەندێک زنجیرە چیا ئەوترێت و سیفەتە بۆیان، ڕاستیەکەی ئەگەر سەیری ئێرە بکەیت ئەڵپی دیکەش زۆرن، لە زۆربەی ویکیەکانی دیکە وشەی ئەڵپەکە ھەر ماوە، بەڵام لە ھەندێکیان ھەر ناوی شوێنەکە یان چیایان بۆ داناوە.
نازانم ئەگەر کەسێک شارەزایی لە جیۆلۆجی ھەبێت یان زمانی ئینگلیزی پێمان بڵێت ئەتوانین ئەڵپ بکەین بە زنجیرە چیا؟ ئەوە وەڵامەکەمان دەست دەخات. بەڵام بۆ ناوی پۆلەکە، بڕوا ناکەم ڕاست بێت، چونکە japan alps زنجیرەیەک چیای دیاریکراوە، وەک زنجیرەی درامای تەلەفیزۆنی کە ئەڵقە ئەڵقە بێت، چەند چیایەکی لەسەرە، نەک ھەرچی چیایە بیخەیتە ژێر ئەو پۆلە، ئەگەر سەیری پۆلەکە بکەیت لە ئینگلزیەکە چیاکان ھەمووی ئەوانەن کە ھەر سەر بەو زنجیرەیەن، لە یابان خۆ چیای تریش ھەیە بەڵام ناکەوێتە ژێر ئەو پۆلە.
وادیارە ئەڵپ جۆرە زنجیرە چیایەکی تایبەتە، بۆیە بەڕای من باشترە ئەڵپەکەی ھەر لەگەڵ بمێنێت، لە یاباینشدا ئەو ئەڵپانە ناوی دیکەشیان ھەیە بۆ نموونە: Northern Alps پێشی ئەوترێت Hida Mountains واتە چیا چەماوەکان، یابان نزیکی ١٨٠٠٠ چیای ھەیە، ئەو پۆلە ئەگەر بێت و ئەو چیانەشی تێ بکەیت وەک ئێستا کراوە، mount fuji تیایە، خۆ ئەوە بەشیک نییە لە ئەڵپ، ئیتر من ئەوەنەی لێ ئەزانم، زۆریش نەگەڕام ڕاستیەکەی، ھیوادارم کەسێکی شارەزا بێت و ئێمەش تێ بگەیەنێت. ببورن نووسینەکە تێکەڵ بوو، تۆزێک بە خێرایی نووسیم. Daniel abdullah (لێدوان) ‏٢١:٤٢، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: نەک لە موکریدا ھەتا لای ھەولێر ھەر وایە. ئەگەر دوای دەنگی /ک /و /گ/ ئەو بزوێنانە بێن کە پێیان دەڵێن front vowels (وەک ئی و ئێ و ئوێ و ...) دەنگ ک و گ دەبنە دەنگێکی تر نزیک بە چ و ج (نزیک نەک ڕێک ئەو دەنگانە). ئەمەیش زۆر گرنگ نییە چون ئەم دەنگانە مانا ناگۆڕن و لە زمانەوانیدا پێیان دەڵێن allophone و تایبەتمەندیی allophoneیش ئەمەیە کە نابێ ھیچ پێتێکیان لە ئەلفوبێدا بۆ دابنرێ. سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏٠٧:١١، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەسەر ناوی پۆلەکە ڕای خۆم لە پەڕەی وتووێژی خۆیدا نووسی.-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٦، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوەتان. AGH (وتووێژ📝) ‏٠٩:٤١، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە ڕووی ڕەگ و ڕیشەوە چیا نزیکە بە چەکادی فارسییەوە و بە مانای لووتکەی کێوە. -Aza (لێدوان) ‏١٧:٠٩، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Wikipedia's sister projects

سڵاو @Calak، Pirehelokan، و Serchia: و ئەوانی تریش، ئێمە بۆ Sister projects کە دەربڕینێکە بۆ ھاوپڕۆژەکانی ویکیپیدیا بەکاربراوە و لە پڕۆژەکانی تریش بەجێی ویکیپیدیا ناوی پڕۆژەکە نووسراوە. ئەمە لە پەڕەی دەستپێک و چەند شوێنێکی تریش کراوە بە «پرۆژە خوشکەکانی ویکیپیدیا». نازانم کێ ئەمەی کردووە، بەڵام ئەمە ڕێک وەرگێڕانی حەرفییە و بۆ ئێمە مانای نییە. بە ڕای من ئەمە ڕێک دەبێتە «دەستەخوشک» و Wikipedia's sister projects دەبێتە «دەستەخوشکەکانی ویکیپیدیا». ئێوە چی دەڵێن؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣٣، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: ڕەنگە دەستەخوشک بەرانبەرێکی باوتر بێت، ھەرچەند گەر تەنیا بڵێین خوشکیش ڕەنگە کێشە نەبێت. سەرچیا‏٠٨:٥٠، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: سپاس بۆ لێدوانەکەت. وا بزانم ئێوەش زیاتر لەگەڵ دەستەخوشک بن. گەر دژ یان لێدوانی تر نەبێت، ئەوا دوای چەند ڕۆژێک نوێیان دەکەمەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٥، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر ئەم شتەی جنابت فەرمووت یانی دەستەخوشک نیشان دەدا ئێمە بۆ نیشاندانی نزیکیی چەند شت لە یەکتر وشەی خوشک لە کار دەکەین و ئەمە شتێکە لە کوردیدا ھەیە و وەرگێڕانی حەرفی نییە. بۆیە من پێم وایە ئەم وەرگێڕانە بێ کێشە بێ.-- چالاک وتووێژ ‏١٣:٠٩، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: ڕاستییەکەی لێدوانەکەت بۆ من تەڵخ بوو. واتە نەمزانی لەگەڵ دەستەخوشکی یان خوشک؟ یانیش ئەسڵەن دژی ھەردووکیانی. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٧، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تەڵخ چییە؟ مەبەست لێڵە؟ ھەر جارێ وشەیەکی فارسی دەبیستم لەودیو باو دەبێ. من دەڵێم دەستی لێ نەدەین بێکێشەیە.-- چالاک وتووێژ ‏١٨:٤٤، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: بەڵێ، مەبەستم لە ناڕوونیی وەڵامەکەت بوو. لەوەتەشی بە خۆمم زانیوە من ئەو وشەی تەڵخەم بە مەبەستی شتی ناڕوون بەکارھێناوە لەکاتێکدا بە مناڵی ھەر نەمزانیوە زمانی فارسیش ھەیە. ئینجا وا بزانم ئەو تەڵخەی فارسی بەرامبەر «تاڵ»ی ئێمەیە. با لە باسەکە دوور نەکەمەوە. گەر چی من حەزم لە وشەی دەستەخوشکە بۆ ئەم بابەتە، و وا دیارە کاک سەرچیاش کێشەی نییە. بەڵام دەی، چی بکەم؟ ئەوە وازم لێی ھێنا (مەگەر بەکارھێنەری زیاتر لەگەڵ دەستەخوشک بن و دووبارە لێدوان بدەم). سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥١، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر وشەی کوردی و فارسی ھەن ھاوڕیشەن بەڵام دواتر فارسییەکەی دیسان لە کوردیدا خوازراوەتەوە. ھەر ئەم تاڵ و تەڵخ-ە. یان بە کوردی دەڵێن ھەناو بە فارسی اندام بەڵام فارسییەکەی دیسان بە شێوەی ئەندام ھاتۆتەوە ناو زمانمانەوە. یان وشەی فارسی زیرک (زیر + -ک) لەگەڵ کوردیی ژیر ھاوریشەیە کە چی دیسان وشە فارسییەکە بە شێوەی زیرەک لە کوردیدا خوازراوەتەوە.
بۆ دەستەخوشکە-کەش لە ڕاستیدا کەمێک بواری نەرێنی ھەیە ئەم زاراوەیە. دەی ئەگەر لێرەدا لە جیاتی «دەستە» وشەی پرۆژە لە کار کەین دەبێتە پرۆژەخوشکەکان. دەی ئێستایش ھەر وا نووسراوە بۆیە دەڵێم ئەم وەرگێڕانە کێشەیەکی نییە و ڕاستە.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٩، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Hypocorism و Diminutive

سڵاو، ئایا ئەم وشانە بە ڕاستی وەرم گێڕاون؟

Diminutive= ناوی بچوککراو(کێشەیەکی وای نییە)

بەڵامHypocorism یان pet name= "ناڤ نازداری" یان "ناو نازداری" لە فەرهەنگی قاموسا سەڵاحەدین وەرمگرتووە، لێرە ئاماژەم پێ کردووە لاپەڕەی ٤٠٥.

جا نازانم ئێوەر ڕاتان چییە؟ لە کرمانجی خواروو ئەو وشەیە کەمێک نامۆیە و خۆم یەکەمجارم بوو بیبیستم، بەڵام بەڕای من زۆر وشەیەکی گونجاوە.

یەک تێبینیش (pet لەویا بە مانای ئاژەڵ و شت نایەت، بە مانای خۆشەویست و نزیک یەت، بۆ نموونە لە ئینگلیزیا وەک وشەی babe, honey...هتد)

لەگەڵ ڕێزداDaniel abdullah (لێدوان) ‏١٢:٤٢، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Daniel abdullah: ڕەنگە ئەم بەڕێزە شارەزایانە @Calak: @Pirehelokan: @Serchia: @Aza: بتوانن یارمەتیت کەن. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٥١، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس@Ahrir: بۆ بانکردنەکەت. @Daniel abdullah: دەستخۆش بۆ دانانی وتاری ناوی بچوککراو. یەکەم، بچوک نە و بچووک. دووھەم، ئەو نموونانەی داتناوە لە کوردیدا پەیوەندیی بەم وتارەوە نیە. لە کوردیدا بۆ بچووککردنەوە لە پاشگری -ۆک کەڵک وەردەگیرێت. وەکوو فاتمۆک بۆ فاتمە یان برایمۆک بۆ برایم. یان لە ناوی ئاساییشدا وەک تیرۆک=تیر+ۆک. ئەوەی تۆ نووسیوتە شێوە کورتەکەی ناوەکەیە نەک تەسغیر (بچووککردنەوە). پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٠٠، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو بەڕێز پیرەھەڵۆ سوپاس بۆ زانیارییەکانت، ڕاستیەکەی من لێرەوە زۆرێک لە زانیاریەکانیم هێنا و نموونەکانیش هەر لەوێن، لەوێش بە بچووک نووسرابوو، بە هەرحاڵ. ئەوەنەی من تێگەشتبم ئەو سێ بەکارهێنانەی ناوی بچوککراوە کە خۆشەویستی و بچوکی جەستەیی و لەکەدارکردن، ئەو نموونانە لە خۆیان ئەگرن. ببورە من ئەوەنەی لێ ئەزانم و زمانەوان نییەم، بۆیە ئەگەر هەڵەیەکی تیایە ئەوا با چاکی بکەین. من هەموو زانیارییەکانی کە نووسیومە لێرە هەیە. ڕێز و سڵاوDaniel (گفتوگۆ) ‏١٩:٢٥، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک Daniel abdullah مەگەر pet name نابێتە نازناو؟ ئەگەر نابێتە نازناو ئەی نازناو دەبێتە چی؟-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢١، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک چالاک، ڕاستیەکەی pen name هەر نازناوە بەڵام وشەی تریش هەیە لە کوردیدا کە وشەی نازناوی بۆ بەکارهاتووە وەک (alias, nickname, by name... ڕەنگە هیتریش هەبێت). من بۆیە ئەو وشەیەم بەکار هێنا "ناونازداری"، لەو فەرهەنگە بینیم(لەسەرەوە ئاماژەم پێ داوە) و وشەیەکی ناسکیش بوو بەلامەوە، هەرچەندە زۆر نامۆیەو ئەوە یەکەمجارمە بیبینم و خۆشم بەکاری بهێنم. جا لە کۆتاییدا بەڕێزتان چ ڕایەکتان هەیە، منیش هاوڕاتانم و چۆن بەباش ئەزانن وا ئەکەین. Daniel (گفتوگۆ) ‏١٤:٥٩، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Daniel abdullah: نا ئەمانە نازناو نین. بۆ نموونە nickname بە ناوی خۆمانە دەڵێن. alias دەبێتە زڕناو. پاشان من ھەڵەم نووسیوە نازناو دەبێتە Pen name نەک Pet name. بۆ Pet name پێشنیارێکم نییە.-- چالاک وتووێژ ‏٢٢:٠٥، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستان خۆش بێت. سوپاس بۆ زانیارییەکانت، ئەوانەم نەزانیبوو. Daniel (گفتوگۆ) ‏١٩:٣٠، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Medical school، Medical education، Medical college

سڵاو بەرامبەری ئەمانە چییە لە کوردیا؟ Medical school، Medical education، Medical college

Medical school: سکووڵی پزیشکی

Medical education: خوێندنی پزیشکی

Medical college: (کۆلێجی پزیشکی، یەکێتیی پزیشکی...؟) سوپاس Daniel (گفتوگۆ) ‏١١:٣٩، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Daniel abdullah: خۆت باشت گوتن، بەڵام دروستەکەی دەکەنە:
  • Medical school: قوتابخانەی پزیشکی
  • Medical education: خوێندنی پزیشکی
  • Medical college: کۆلێژی پزیشکی

AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٤٧، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەست خۆش. من نەمبیستووە قوتابخانەی پزیشکی لێرە بەکار بێت (تەنها لە ویکیپیدیای کوردی بینیومە)، لە زانکۆکانی کوردستان هەر ئەڵێن سکووڵی پزیشکی یان کۆلێجی پزیشکی. Daniel (گفتوگۆ) ‏١٣:٣٦، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Daniel abdullah: لە خزمەتدام، بۆ college من لەڕووی وتاری کۆلێژ گوتم، بۆ schoolیش بە کوردی «مەکتەب، سکووڵ یان مەدرەسە ھەر دەبێتە: قوتابخانە» باشتر وایە ھەر وەک لێرەدا ھاتووە وشەی کوردی بەکاربێنین. ئەگەر بە قسەی زانکۆکان بێت ھەر دەبێ وشە کوردییەکان لاببەین و یەکسەر ئینگلیزییان بۆ بەکاربێنین. AGH (وتووێژ📝) ‏١٦:١٠، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەست خۆش، کەی مەجالم هەبوو بەو ناوانە دایان ئەنێم، ئیتر دوایی کامە گونجاو بوو ئەتوانین بیگۆڕن بۆ ئەوە. Daniel (گفتوگۆ) ‏١٦:٣٥، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
medical education ئەبێتە پەروەردەی پزیشکی. -Aza (لێدوان) ‏٠٦:٣٣، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وشەکانی دەوروبەری drug و treatment

سڵاو ھاوڕێیان حەزم کرد لەسەر ئەم وشانە ڕێکەوین. من لای خۆمەوە ئەمانە بە ڕاست دەزانم، کێ زیادکراوێکی ھەیە با گەورەمان بکات و ڕاستی بکەینەوە پێکەوە.

Drug: دەرمان
Medication: دەرمانی پزیشکی، یان چارەکردن بەدەرمان.
pharmacy: دەرمانسازی
Pharmacy(shop): دەرمانخانە
Pharmacist: دەرمانساز

Therapy = Medical treatment= چارەسەرکردن. (یان ھەریەک لەمانە کە وەک کورتکراوەی ئەو بەکار دێن، "چارەکردن"، "چارە" یان هەر زۆر ناچار بووین، "چارەسەری پزیشکی")
وەک: Hydrotherapy (water cure(therapy)): چارەکردن بەئاو (کە therapy لەگەڵ وشەی تر بەکارھات، باشترە شێوە کورتکراوەکانی بەکاربھێنین)

تێبینی:
- وشەی "تیمار"ـیش بەکار دێت بۆ therapy بەڵام زیاتر بۆ ئەو چارەی برین و خوێنلێھاتن و ئەو جۆرانەیە.
- بۆ water treatment: پاککردنەوەی ئاو، چارەکردنی ئاو(ڕاستیەکەی نازانم چ وشەیەک گونجاوە، بەڵام مەبەستەکەی شیاوکردنی ئاوێکە بۆ خواردنەوە)
- ناوەکان تا کورتتر بن باشترە بەڵام بە مەرجێک واتای تەواو بدەن بەدەستەوە.
- لە وتاری medication یەکێک لە بەشەکانی بریتییە لەمە(types of medicines) دەتوانرێت بکرێت بە "جۆرەکانی دەرمان" یان "جۆری دەرمانە پزیشیکییەکان"، من خۆم لەگەڵ ئەوە نیم ئەو پزیشکیە زۆر لەگەڵی دووبارە بکرێتەوە، چونکە لە ئینگلیزیشدا drug و medication زۆرجار بۆ یەک و لەجیاتی یەک بەکاردێن

دۆخی ئێستای ئەم وتارانە:

Drug: داروو؛
Medication: دەرمان، کە ناوەڕۆکەکەشی لەگەڵ وتاری therapy تێکەڵ بووە؛ .
pharmacy:(لە ویکی کوردی نییە)
Pharmacy(shop):(لە ویکی کوردی نییە)
Pharmacist:(لە ویکی کوردی نییە)
Therapy = Medical treatment= (لە ویکی کوردی نییە)
Daniel (گفتوگۆ) ‏١٦:٤٠، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مستعمرەهای بریتانیا

سڵاو وشەی فارسی (مستعمرەهای بریتانیا) بە کوردی دەبێت بە چی؟ ئایا داگیرکراوەکانی شانشینی یەکگرتوو دەبێ؟ DK2 (لێدوان) ‏١٧:٣٨، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Danial2703kurdistan: دەبێتە «کۆلۆنییەکانی شانشینی یەکگرتوو» یان «داگیرگەکانی شانشینی یەکگرتوو»، ھەروەھا دەشتوانی بۆ زانیاری زیاتر سەیری ئێرە بکەی. AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:١٢، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Subscribe

بۆ وشەکانی Subscribe و Unsubscribe و Subscriber چ دابنێین؟ ئەم وشەیە ئێستا بەفراوانی لە وێبسایتەکان دەبینرێت، لەم ماوەیە لە ویکیپیدیاش دانراوە. پێشتر وشەی ئابوونە بەکارھاتووە. سەرچیا‏١٥:٥٥، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Serchia: خۆی دەکەوێتە سەر حاڵەتەکە. سپاس بۆ کردنەوەی ئەم باسە. ئێمە لە ویکیپیدیا ھێشتا ڕێک نەکەوتووینە کە وشەکان وەک چاوگ وەرگێڕین یانیش وەک کار. بۆ نموونە، وشەی Close، کە لە زۆربەی سندووقەکان ئەو وشەیە ھەیە. جا لێرەدا یەکێک بە «دای خە» (یان «دای بخە») واتە بە فرمان وەری گێڕاوە یەکێکیش بە «داخستن» و وەک چاوگ وەری گێڕاوە! خۆی تۆزێک مەنتیقی بین Close فرمانە و پێت دەڵێت دای بخە، بەڵام لێرەدا ھەندێک دەڵێن وەرگێڕان وەک چاوگ خۆشترە. من خۆم زیاتر تا پێم بکرێت وەک فرمان وەرگێڕان دەکەم. لێرەدا تا ئێستا کۆک نەبووینە. سەبارەت Subscribe (کە فرمانە) من دەڵێم «بەشدار بە»، Unsubscribe، «بەشدار مەبە»، و بۆ Subscriberیش «بەشداربوو» بە گونجاو دەبینم. ئابوونە تۆزێک نامۆیە. لە یووتیووب و ئەمانەش زیاتر بە «پشتگیری» مانا کراوەتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣١، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەشداری-مان بۆ شتێکی دیکە داناوە (Contribute). پشتگیری-ش بۆ ئێرە نابێ. ئەوەی کە لە کەناڵێکدا Subscribe دەکەی بە مانای پشتگیری نییە. ئەمە بە ئابوونە نزیکترە. بەڵام دەبێ ئەمە بزانین ئابوونە یانی Subscriber و Subscribe دەبێتە ئابوونەبوون. وشەکە فەرەنسییە [٨].-- چالاک وتووێژ ‏١٣:١٠، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: @Calak: @Serchia: بەڕای من بۆ Subscribe هەر یەک لە وشەکانی باربووکردن، هاوبەشی، هاوکاری، کۆمەککردن دەگونجێن. لەلای ئێمە ئابوونە زیاتر بۆ کۆمەکی مانگانە بەکاردێت. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٨:٣٨، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەگەر وشەیەکی چاکمان دەستنەکەوت، ڕەنگە چارە ھەر بەکارھێنانی ئابوونە بێت. پێم وایە بەرامبەرەکان وا دەبن: ئابوونە، ئابوونەبوون=Subscribe / ئابوونەچی=Subscriber /ئابوونەکردن=subscribing . سەرچیا‏١٨:٢٩، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستییەکەی من لەگەڵ ئابوونە نیم. ئەو قسەی کۆتاییی مامۆستا جوان بوو کە وتی «لەلای ئێمە ئابوونە زیاتر بۆ کۆمەکی مانگانە بەکاردێت.» ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٢، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ ئابوونەچی کە نیم. ئابوونە خۆی یانی Subscriber و پاشگری -چی ناوێ. وەک ئەمەیە بڵێی باغەوانچی. پاشگری چی-ش تورکییە و کوردی نییە.
ئابوونە لای ئێمە ھەر ئەو شتەیە کە بە ئینگلیزی دەڵێن Subscriber. ئابوونەی ئەم ڕۆژنامەیەم. من بەو مانایەی جنابت دەفەرمووی ھەر نەم بیستووە. بە ھەر حاڵ ئەگەر ئەمەش نەبێ ئەوانەی مامۆستا پێشنیاری دان ھیچیان گونجاو نین.-- چالاک وتووێژ ‏١٥:١٧، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Total football

سڵاو بەڕێزان، مانای (total football) یان بە عەرەبی (كرة الشاملة) بە کوردی چەندی گەڕام ئەنجامی داواکراو بەدەستم نەهێنا بۆیە هیوادارم هاوکار بن لە دۆزینەوەی باشترین وشە.Ayoub Majeed (لێدوان) ‏١٧:٠٧، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێداچوونەوەیەک بۆ چەن پۆلێک

سڵاو داوای پێداچوونەوەیەک بۆ ئەم پۆلانەی خوارەوە دەکەم لەڕووی زمانەوانییەوە:

 زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٤:٥٤، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: ساکارە. «شاخەوانە ھیندییەکان». ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٠، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]