کوردایەتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Zemen (لێدوان | بەشدارییەکان) پووچەڵکردنەوەی پێداچوونەوەی 1145580 لە لایەن Shakew.kurdistani (لێدوان) گەڕاندنەوەی دەستکاری ڕووخێنەر یان تاقیکردنەوەیی تاگەکان: پووچەڵکردنەوە گەڕێندراوە |
Zemen (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary تاگەکان: گەڕاندنەوەی دەستی گەڕێندراوە دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧ |
||
ھێڵی ٣٣: | ھێڵی ٣٣: | ||
== ئەمانەش ببینە == |
== ئەمانەش ببینە == |
||
* [[کوردایەتی ئیسلامی]] |
* [[کوردایەتی ئیسلامی]] |
||
* [[دەستەی کوردزاگ]] |
|||
== سەرچاوەکان == |
== سەرچاوەکان == |
وەک پێداچوونەوەی ١٦:٥٨، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
کوردایەتی یان ناسیۆنالیزمی کوردی بیروباوەڕێکی نەتەوایەتیی کوردییە. ئەم بیروباوەڕە ھەوڵ دەدات بۆ بەدیھاتنی مافەکانی نەتەوەی کورد و پاراستنی زمان و داب و نەریتی کوردی. بڕێک لە کوردەکان پێیان وایە کە کورد تەنیا لە ڕێگای پێکھاتنی وڵاتێکی سەربەخۆی کوردییەوە بە مافەکانی دەگات. کورد بەھۆی نیشتەجێ بوون لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا کە ژمارەیەکی زۆر نەتەوە و نەریتی جیاوازی تێدا لە مێژەوە تووشی کێشە و پێشێلبوونی مافەکانی بووە. ڕێکخراوی دەستەی کوردزاگ لەژێر ئایدۆلۆژیای کوردایەتی کاردەکەن و چالاکن.
ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی وڵاتێکی سەربەخۆی کوردی
گرنگترین ھەوڵەکانی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان و شۆڕشەکان:
- شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری: ١٨٨٠
- شۆڕشی سمکۆی شکاک: ١٩١٩–١٩٢١ و ١٩٢٦
- شۆڕشی شێخ مەحموودی حەفید: ١٩١٩
- شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران: ١٩٢٥
- کۆماری ئارارات: ١٩٢٧–١٩٣٠
- کۆماری کوردستان: ١٩٤٦–١٩٤٧
- شۆڕشی ئەیلول: ١٩٦١-
- شۆڕشی ڕۆژھەڵاتی کوردستانی لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران: ١٩٧٩–١٩٨١
- ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان: ٢٠١٧
- ڕێکخراوی دەستەی کوردزاگ ۲۰۲۳
ناکۆکییەکانی ناوخۆی کورد
شەڕی براکوژی
شەڕێکی چەکداریی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بوو کە لە ساڵانی ١٩٩٤ تا ١٩٩٨ لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ڕوویدا و بووە ھۆی دروستکردنی گورزێکی بەھێز لە نێوان کوردانی تەنھا بەشی ڕزگارکراوی کوردستاندا بە شەڕی براکوژی ناسراوە. بەھۆی ڕێکەوتننامەی ئاشتی واشنتۆن کە لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٨ بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەوسای ئەمریکا مادلین ئۆلبرایت لە نێوان جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئیمزاکرا، کۆتایی پێھات.[١]
دانیشتووانی کورد
- کوردانی تورکیا ١٠ تا ٢٠ ملیۆن [١] ٢ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- کوردانی ئێران ٦ تا ٩ ملیۆن [٢]
- کوردانی عێراق ٥ تا ٨ ملیۆن [٣]
- کوردانی سوریا ١ تا ٢,٥ ملیۆن [٤]
ئەمانەش ببینە
سەرچاوەکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کوردایەتی تێدایە. |