تایەر تۆفیق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە تاھیر تۆفێقەوە)
Jump to navigation Jump to search

تایەر تۆفیق ناوی گورانیبێژێکی کورد زمانە.

ژیان[دەستکاری]

تایەر تۆفیق لە ساڵی ١٩٢٢ ز دا لەشاری کۆیە ھاتۆتە دنیاوە، لەباوەشی خێزانێکی ھەژار چاوی کردۆتەوە و خوێندنی تا پۆلی سێیەمی ناوەندیی بووە و لە ناوەڕاستی سییەکانی سەدەی بیستەمەوە لەو کاتەی کە قوتابی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووە بەھرەی گۆرانیبێژی لە لا تەقیوەتەوە و بووەتە سروودبێژێکی دەنگخۆش و مامۆستاکانی ھانیان داوە سروود و گۆرانی بڵێ.

لەرێکەوتی ٢٠.١٠.١٩٨٧ "تایەر تۆفیق"ی گۆرانیبێژی کورد لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لە شاری کۆیە بە خاک سپێردرا.

ھونەری تایەر تۆفیق[دەستکاری]

تایەر تۆفیق لەسەرەتای ژیانی ھونەریدا کەوتووەتە بەر کاریگەریی گۆرانیبێژە لێھاتووەکانی ئەوسای کۆیە وەک سێوە و مەلا ئەسعەد و سوودێکی زۆریشی لە ھونەرمەند ئەحمەدی ‌حەمە مەلا وەرگرتووە، بەڵام کاتێک کە بازووی ھونەری گۆرانی گوتنی بەھێز بووە، ھەوڵی داوە دەنگ و ڕێبازی تایبەتی خۆی ھەبێ و لە ناوەڕاستی چلەکانی سەدەی ڕابووردووەوە بووەتە گۆرانیبێژێکی خاوەن دەنگ و ڕێبازی تایبەتی خۆی.

تایەر تۆفیق لە ساڵی ١٩٤٥ی ز-ەوە بووەتە سەر دەستەی مەقامبێژانی سەر شانۆی ئاھەنگەکانی نەورۆزی کورد و گەلێک گۆرانی نیشتمانی و نەتەوەیی بە دەنگە خۆشەکەی چڕیوە و گوێگرانی سەرسام کردووە، چونکە ھەم خاوەن دەنگێکی زوڵاڵی دڵکێش بووە و ھەم باشترین دەقی شاعیرە مەزنەکانی کوردی بۆ ئاوازەکانی ھەڵبژاردووە.

تایەر تۆفیق شیعری شاعیرانی زۆری کردوە بە گۆرانی، وەکوو :

و شاعیریرانی تر وەکوو : مستەفا بەگی کوردی، سافیی ھیرانی، تایەر بەگی جاف، عوسمان عەونی، ھەژار، ھێمن، گۆران، مەدھۆش، دڵدار، دڵزار، مەجید ئاسنگەر، بێخود، و شار‌ەزا.

  • تایەر تۆفیق لەماوەی ژیانیدا شەش نامیلەکە و پەرتوکی بەو دەقە شیعریانەی بە گۆرانی گوتوونی بە چاپ گەیاندووە و لە ھەمویان باشترین پەڕتووکەکەی گوڵی سەربەستی"یە کە بە پێشەکی کەریم شارەزا لە ساڵی ١٩٨٣ بەچاپیگەیاندووە.
  • لەبەرھەمەکانی تری کراس زەردێ ، شلێراوە شلێراوە ، نەسرین ئێوارە نەورۆزە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ماڵپەڕی چیا [١]