تاڤگەی سولە دووکەڵ

تاڤگەی سولە دووکەڵ یەکێکە لە بەرزترین تاڤگەکانی ئێران و دەکەوێتە ناوچەی مەرگەوەڕ چیای داڵانپەر. ئەم سولاڤە بە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی ناوچەکە دادەنرێت.
سولە دووکەڵ (سولە بە کوردی بە واتای /سولاڤ/ سولاوک /تاڤگە و بافڵ دێت و دووکەڵ بە واتای ھەڵم) دەکەوێتە بناری چیای دالانپەر لە ناوچەی مەرگەوەڕ. گوندێکیش بە ھەمان ناو لە تەنیشت سولاوە ھەڵکەوتووە بە ناوی سوورەدوکەڵ. نزیک گوندی دزێ لە باشووری ڕۆژاوای پارێزگای ورمێ. ئاوی تاڤکەکە یەکێکە لە لقەکانی ڕووباری بەراندێز.
گالێرى
[دەستکاری]لە بەر سەرنجڕاکێشى ئەم تاڤگەیە ، وێنەیێکى ساڵأنى دەورى ١٨٨٧ کە بە کامێراى عەلیخان والیی فەرماندارى ورمێ گیراوە. یەکێکە لە وێنە دەگمەنەکانى سوولە دوکەڵ

وێستگەی کارەبای ئاوی و مەترسییەکانی
[دەستکاری]پلان وایە وەزارەتی وزە بەنیازە وێستگەیەکی کارەبای ئاوی ٤ مێگاوات لە شوێنی ئەم تاڤگەیە دروست بکات. مانگی بەفرانباری ١٣٩٣ی ھەتاوی (٢٠١٤)، نوێنەری ورمێ لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕای گەیاند کە دروستکردنی ئەم وێستگەی کارەبا دەبێتە ھۆی وشکبوونەوەی سولاوکەکە و سەرچاوەکان و کانیاوەکانی چیای دالانپەر و داوای ڕاگرتنی جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیەی کرد.