تاڤگەی شەڵماش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە تاڤگه‌ی شه‌ڵماشەوە)
Jump to navigation Jump to search

تاڤگەی شەڵماش یەکێ لە گرنگترین تاڤگەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایه کە لە سەردەشت هەڵکەوتووە.ئەو تاڤگەیە کە لە دۆڵێکی ئاوەدان و بە گژ و گیا و لە ناو دارستانێکی پڕ و سەر سەوزه نزیک شاری سەردەشته و یەکێ لە لقەکانی ڕووباری زێی بچووکە هەژماردەکرێ.

ئەو تاڤگەیە کە لە ڕاستیدا لە سێ تاڤگە پێک هاتوە ئێستا وەکوو هاوینە هەوار و سەیرانگەی لێ هاتوه کە لە وەرزی گەرمادا هەزران کەس ڕووی تێ دەکەن، سێ تاڤگەکە لە دوای یەکن و یەکەمیان لە نزیک پاڕکیبگە بەڵام دوانی تر دەبێ بڕێکی زۆر بە پێ بۆی بچیه خوارەوە.

ڕێگای سەردەشت تا تاڤگەی جوان و سەرنج ڕاکێشی شەڵماش ڕێگایەکی جوان و ثڕ دارە، ئەو ڕیگایە قیر کراوەوە خۆشە و لە سەردەشتەوە ٢٠ خوولەکە.


سەرچاوه[دەستکاری]