تاڤگه‌ی ئه‌وین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

تاڤگەی ئەوین ناوی حەوتەمین بەرھەمی چاپکراوی «مامۆستا مەلا عومەری ساڵحی(کۆلیل)»ە، کە وەرگێڕاوی کۆمەڵە غەزەلیاتی «حافزی شیرازی»یە بۆ سەر زمانی کوردی. وەرگێڕانی شاکارە ئەدەبییەکانی جیھانی، پێویستییەکی پەرتووکخانەی کوردییە و بێ‌گومان دیوانی حافزیش یەکێکە لەو شاکارانە، کە ئاوازەی گەیشتووەتە وڵاتانی دوور و نزیک و بە زۆربەی زمانە زیندووەکانی ئەمڕۆش وەرگێڕدراوەتەوە. ئێستا ئیتر حافز تایبەت بە سنووری زمانێکی دیاریکراو نییە و دەیان نەتەوەی دنیای ئێمە بە زمانی زگماک دەیخوێننەوە و چێژی لێوەردەگرن. مامۆستا مەلا عومەری ساڵحی، بە پاڵپشتی ئەزموونێکی ئەدەبیی دەوڵەمەندەوە، ھەوڵێکی پتر لە ٣ ساڵەی بۆ ئەم وەرگێڕانە دا و لە ئاستانەی حەفتایەمین ساڵی تەمەنیدا، شیاوترین یادگاریی خۆی پێشکەش بە کتێبخانە کوردی کرد. لە بابەت تایبەتمەندییەکانی ئەم ھەنگاوە گرینگەوە، باشتر وایە تاڤگەی ئەوین ھەڵدەینەوە و لە زمان مامۆستا ساڵحی‌یەوە ببیسین:

«گەلێک جێگای شانازی و بەختەوەرییە کە کارێکی وەھا دژوار و بوێرانە بۆ ھەوەڵ‌جار لە لایەن کۆلیلێکی ھەژارەوە، لە سەر ھەمان کێشی عەرووزی و وەزنی تایبەت بە ھەر کام لە غەزەڵەکان وەرگێڕدراوە. لە پاش وەرگێڕانی ھەر یەک لە غەزەڵەکانی خاجە، بەیتێکیش لە وەرگێڕ، بە یاری‌وەرگرتن لە ھیممەتی لیسانولغەیب، بە دوادێڕی شیعرەکان زیاد کراوە. ھێنانی ئەم تاکەبەیتانە لە پاش ھەر غەزەڵێک، بۆ ئەوە بوو کە ئەو ئارم و مۆرە، جەخت لە سەر ئەوە دانێ ئەم کارە ئەگەر چاکە یا خراو، تەنیا بەرھەمی فرمێسکی ئاڵ و ڕەنجی چەند ساڵەی کۆلیلێکی عاشقە. تا جێگەیەک ڕێگەم بووبێت، ھەوڵم داوە بۆ ئەم وەرگێڕانە لە ھەموو زاراوەکانی کوردەواری کەڵک وەربگرم. ھەڵگەڕاندنەوەی دەقاودەق و وشە بە وشە، بە تایبەت لە شیعردا کە تژییە لە چواندن(تەشبیە)، تەوس و توانج(تەعریز)، خوازە(ئیستیعارە)، زیپک و کینایە، و یاسای یەکجار زەریف و جوانکیلە و... کارێکی نەگونج و تەنانەت ناحەزە و ڕەنگە شان و شکۆی شیعرەکەش بخزێنێ. ھەر بەم بۆنەوە لەم کارە خۆم پاراستووە و لە زۆر جێگەدا تەنیا مەبەست و کاکڵەی ھەستی خاجەم ڕەچاو کردووە. بێ‌گومانیشم وتەی شارەزایان لەم بوارەدا ڕاستە کە دەڵێن: وەرگێڕاندن بە مەبەست و ھاوشان، گەلێ دژوارترە لە وەرگێڕاندنی دەقاودەق و ڕاستەوخۆ. ھەرچەند بڕێ شاعیر ئەمجۆرە وەرگێڕاندنانە ناو نانێن تەرجەمە و بە شیعری خۆیان لە قەڵەم ئەدەن و ناسنامەکەی بە نازناوی خۆیانەوە دەردێنن، بەڵام کارێکی وا بە کۆلیلێکی بێ‌تین و ھەژار ناکرێت و ناکەوێ. ھەر وەک خوێنەرانی ھێژا ئاگادارن، گەلێک دیوانی حافز شرۆڤە و چاپ و بڵاو کراوەتەوە کە تا ڕادەیەک لە ڕووی ئەژماری غەزەڵیات، چۆنیەتیی ڕیزبەند و چنینی غەزەڵەکان و... جیاوازییان لەگەڵ یەک ھەیە. تاڤگەی ئەوین لە ڕووی دەقی دیوانی حافز، ساغکراوەی عەللامە قەزوێنی، کە بە لێکدانەوەی د. خەلیل خەتیب‌ڕەھبەر لە ساڵی ١٣٦٣ی ھەتاوی لە چاپخانەی سعید نو چاپ و بڵاو کراوەتەوە، وەرگێڕدراوە. بەپێی ئەم نوسخە جێ‌بڕوا و متمانەیە، ئەژماری سەرجەمی غەزەڵەکان دەبێتە ٤٩٤ غەزەڵ و یەک قەسیدە؛ کە لەم تاڤگەی ئەوینەشدا غەزەڵە کوردییەکان ڕاستەوڕاست وەکوو ئەو نوسخە چنراون.»

دوو نموونەی وەرگێڕانەکە لەگەڵ دەقی ئەسڵی، دەخەمە بەر دیدی خوێنەران:

فارسی

بە تیغم گر کشد دستش نگیرم وگر تیرم زند منت پذیرم
کمان ابرویت را گو بزن تیر کە پیش دست و بازویت بمیرم
غم گیتی گر از پایم درآرد بجز ساغر کە باشد دستگیرم
برآی ای آفتاب صبح امید کە در دست شب ھجران اسیرم
بە فریادم رس ای پیر خرابات بە یک جرعە جوانم کن کە پیرم
بە گیسوی تو خوردم دوش سوگند کە من از پای تو سر برنگیرم
بسوز این خرقە تقوا تو حافظ کە گر آتش شوم در وی نگیرم

کوردی

بە شمشێری برۆ بمکووژە میرم منەتبارم بکەی دڵ کون بە تیرم
بە قوربانی دەس و مێشی دوو چاوت کە ھەر من بۆ مژۆڵانی نەچیرم
خەمی گەردوون لە پامی خست و نەمدی مەگەر ساغەر کەسێ تر دەستگیرم
ھەڵێ ئەی خۆری کازیوەی بەیانی کە شەوگاری غەمت کردی ئەسیرم
ڕەجاڵی کۆمەکم ساقی بە جامێ جوانۆ کەی لەشی لەرزۆک و پیرم
بە زولفی تۆ قەسەمخۆرم لە مێژە کە وەک ئەو سەر لە خاکی پات گیرم
لە ئەم خەرقەی ڕیا گڕ بەردە حافز کە ناسووتێ بە تەندووری تەویرم
ھەتا کۆلیلی زولفی وەک شەوی تۆم شەوەق دەڕژێتە ئاسۆی لێوی بیرم

فارسی

یاری اندر کس نمی‌بینیم یاران را چە شد دوستی کی آخر آمد دوستداران را چە شد
آب حیوان تیرەگون شد خضر فرخ‌پی کجاست خون چکید از شاخ گل باد بھاران را چە شد
کس نمی‌گوید کە یاری داشت حق دوستی حق‌شناسان را چە حال افتاد یاران را چە شد
لعلی از کان مروت برنیامد سالھاست تابش خورشید و سعی باد و باران را چە شد
شھر یاران بود و خاک مھربانان این دیار مھربانی کی سر آمد شھریاران را چە شد
گوی توفیق و کرامت در میان افکندەاند کس بە میدان درنمی‌آید سواران را چە شد
صد ھزاران گل شکفت و بانگ مرغی برنخاست عندلیبان را چە پیش آمد ھزاران را چە شد
زھرە سازی خوش نمی‌سازد مگر عودش بسوخت کس ندارد ذوق مستی میگساران را چە شد
حافظ اسرار الھی کس نمی‌داند خموش از کە می‌پرسی کە دور روزگاران را چە شد

کوردی

گەل دەسی چاکەی بڕاوە خێڵی یارانم لە کوێن خۆشەویستی کەی بەسەرچوو عەشقی جارانم لە کوێن
ئاوی ژین لیخن ئەرێ خزری موبارەک پێ لە کوێی شاخی گوڵ خوێن قەی دەکاتۆ بای بەھارانم لە کوێن
ھیچ‌کەس ناڵێ کە حەققی وا لە سەر شانم گوڵێ کوا ئەمەگدارانی پێزانم بەرارانم لە کوێن
گەوھەرێ چەن ساڵە دەرنایێ لە کانی حاتەمێ ڕۆژی ڕوون سروەی بەیان ڕێژانی بارانم لە کوێن
شاری یاران و وڵاتی عاشقان بوو زێدەکەم عاشقی کەنگێ وەلاچوو شاریارانم لە کوێن
گۆی جوامێری لە بەینا ھەڵسوکەوتێکی نەما کەس بە مەیدان نایە ئاخۆ شاسوارانم لە کوێن
سەد ھەزاران خونچە پشکووت و مەلێ ئۆفی نەکرد چی لە بولبول بێژی قەومابێ دڵارانم لە کوێن
عوودی زوھرەش دەنگی نایە ھەستی ساقی ساز نین مەستی بادەی خەستی دەستی چاوخومارانم لە کوێن
کەس لە ڕازی حەق نەبوو زانا دە حافز بەس بڵێ کێ دەزانێ دەوری پێشووی ڕۆژگارانم لە کوێن
مەیکە با کۆلیلی ئەم شارەش لەبەر خۆیۆ بڵێ لاوی کوردی دەسفرۆش و وێڵی شارانم لە کوێن

سەرچاوە[دەستکاری]

  • سەید عەبدوڵڵا سەمەدی [١]
  1. ^ عەبدوڵڵا سەمەدی(کوردی).