تاجیلۆکە
| Mantodea Temporal range: Cretaceous–Recent | |
|---|---|
| Scientific classification | |
| Kingdom: | Animalia |
| Phylum: | |
| Class: | |
| Subclass: | |
| Infraclass: | |
| Superorder: | |
| Order: | Mantodea Burmeister, 1838 |
| Families | |
|
Acanthopidae | |
| Synonyms | |
| |
تاجیلۆکە، تاژیلە ، بالووکە، کوولەحاجی، دۆریش، مەھینکا[١]، کۆشکار[٢] (بە ئینگلیسی: Mantis و بە فارسی: آخوندک) ناوی کۆمەڵێک مێرووە لە تۆرەمەی تاجیلۆکان (Mantodea).
تاژیلە مێروویەکە ئاماڵ سەوز، کوللەئاسا، باریک و درێژ و پێ درێژ، سەرزل و جووتباڵ،[٣] لە کاتی ئۆقرە گرتندا لاقەکانی دەھێنێتە بەرەوە وەک بڵەی خەریکی دوعا و نزا کردن بێ، بەم بۆنەوە لە زۆربەی زمانەکانی دنیا، ناوێکی ئایینییان لێناوە؛ لە زمانەکانی ڕۆژاوادا بە Mantis، Mantodea یا شتی وا ناوی دەبەن؛ Mantis وشەیەکی یۆنانییە بە مانای پێغەمبەر . لە زمانی کوردیشدا وشەی کولەحاجی بۆ ئەم مەبەستە دەگەڕێتەوە.
تاژیلەی مێ بەوە بەناوبانگە کە دوای جووت بوون، ھاوسەرەکەی خۆی دەخوا. ئەم مێرووە بۆ ماوەیەکی زۆر دەتوانێ بەبێ ئاو و خۆراک ھەڵکا. بڕێکیان دەتوانن سەریان ١٨٠ پلەک بسووڕێنن. زۆرتر لر سەر لق وپۆی دارەکان دەژی و بۆ فریودانی نێچیرەکانی، خۆی وەک لقێک لە دارەکە لێ دەکا. ھەرکات مێشێک بەلایدا بێ، بە دەست دەیگرێ و دەیخوا.
تاژیلەکەکان چون مێرووەکانی مێمڵی باخ و مەزراکان دەخۆن، بۆ باخداری و کشتوکاڵ بەسوودن. ئەم مێرووە ٨٠٠جۆری لە دنیادا ھەیە.[٤]
ناوەکانی تر
[دەستکاری]لە زمانی کوردیدا ئەمانەشی پێ دەڵێن:
تاژیلۆکە، حوشترخوا، بالوک، ئەسپی ئەحمەد ڕاوکەرە، تانجی پێغەمبەر[٥]
وێنەخانە
[دەستکاری]- لەکاتی خواردنی مێش
- تاژیلەی ئۆسترالیایی
سەرچاوە
[دەستکاری]- ↑ فەرهەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان
- ↑ «ویکی کوردی کرمانجی». لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ فەرهەنگی فارسی عەمید
- ↑ «ویکی فارسی». لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ هەنبانە بۆرینە