تاپۆ و بوومەلێڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

تاپۆ و بوومەلێڵ سەردێڕی زنجیرە بەرنامەیەکی ئەدەبی و کۆمەڵایەتی بوون کە لە ساڵانی پەنجاکاندا سوارە ئیلخانیزادە دەستی کرد بە نووسین و بڵاوکردنەوەیان. لە بەشی کوردی رادوێی تاران و لە ماوەیەکی کورتدا توانی لایەنگرانی ھەڵبژاردە و گوێگری تاسەبار پەیدا بکات و ببێتە نوقڵی کۆڕ و مەجلیسان. لە ناو ئەو بەرنامەیەدا کە زۆربەیان ئەرکی لێکدانەوە و لێکۆڵینەوەی ئەدەبین، پەخشانی دڵگر و کورتە چیرۆکی سەرکەوتووشی تێدایە. کۆی بەرھەمەکانی ئەم بەرنامە رادوێیە لە کتێبێک بە ناوی تاپۆ و بوومەلێلدا کۆکراوەتەوە و لە ساڵی ١٣٧٩ی ھەتاوی لە چاپ دراوە. ئەم کتێبە جیا لەوەی کە تام و چێژێکی تایبەت دەبەخشێ بە خوێنەر، دەتوانێ بۆ ئەو کەسانەش کە تازە فێری زمانی سۆرانی دەبن زۆر بە سوود بێ.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئیلخانیزادە، سوارە (١٣٧٩). تاپۆ و بوومەلێڵ. تاران: پانیز.