تاوگۆزی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە تاوەگۆزەوە ڕەوانە کراوە)

تاوگۆزی ناوی ھۆزێکی کوردە، یەکێکیشە تیرەکانی هۆزی جاف [١]لە ھەردوو کوردستانی ڕۆژھەڵات و باشوور.

کۆمەڵێک خەڵکی تاوگۆزی

ناوچەکەیان کە پێی دەوترێت "ناوچەی تاوگۆزی" دەکەوێتە سەر سنووری ھەردوو ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان، لە ڕۆھەڵات دەکەوێتە بەر ھەردوو شارستانی جوانڕۆ بەخشی کڵاش - شەروێنە، و سەلاسی باوەجانی بەخشی ناوەندیی تازاوە لە پارێزگای کرماشان، دراوسێیە لەگەڵ ھۆزەکانی باوەجانی، قوبادی، ئیمامی، کڵاشی و گوندی مزران. ھەرچی لە باشووریشە ناوچەکەیان دەکەوێتە سنووری ناحیەی بەمۆ لە پارێزگای ھەڵەبجە و قەزای دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی و ناحیەی سیروان لە پارێزگای ھەڵەبجە، لەگەڵ ھۆزەکانی شەمێرانی، باوایی، شەرەفبەیانی، نەورۆڵی، ھارونی و گڵێجاڵی ھاوسنوورن. شاعیری بەناوبانگی کورد،مەولەوی لەم ھۆزەیە، و گۆڕەکەی لە گوندی سەرشاتەی سەرووە لە ناوچەکەیان لە باشووری کوردستان.

گوندەکان[دەستکاری]

ھۆزی تاوگۆزی خاوەنی نزیکەی ٣٥ گوندە، و نزیکەی ٢٠ گوند لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ١٥ گوندیش لە باشووری کوردستان.

ڕۆژھەڵاتی کوردستان[دەستکاری]

ئەم حەوت گوندەی خوارەوە دەکەونە دەڤەری تاوگۆزی تاوگۆز:

ئەم شەش گوندەی خوارەوە دەکەونە ناوچەی دۆڵی دەرە:

باشووری کوردستان[دەستکاری]

ئەگەرچی گوندەکانی ناوچەی تاوگۆزی بە شێوەیەکی بەرچاو ئاوەدانن و تاوگۆزییەکان زۆرێکیان گوندنشینن، بەڵام ژمارەیەکی زۆریشیان بە شار و شارۆچکەکانی کوردستاندا بڵاون و نیشتەجێن. لە ڕۆژھەڵات زۆربەی تاوگۆزییەکانی دانیشتووی شارەکانی: کرماشان، جوانڕۆ و تازاوەی سەلاس، لە باشووریش لە شارەکانی: ھەڵەبجە، سلێمانی، دەربەندیخان، سیروان، ھەڵەبجەی تازە و لە ھەولێریش: بنەسڵاوە، کەسنەزان و کەلار، بەڵام بە شێوەیەکی فراوان لە زەڕایەن کە زۆربەی دانیشتووانی ئەو شارۆچکەیە تاوگۆزین.

لەمەڕ جوگرافیای سروشتییەوە دەوڵەمەندە و خاوەنی سەرجەم ڕەگەزەگانی جوگرافیایە وەک چیا، زنجیرەچیا، گرد، چەم و دۆڵ، دەشت، کانی و دەریاچە، ڕووبار، دورگە و ڕووەک و گژوگیای سروشتی، چیای بێزەل و سورمەر و زنجیرەچیاکانی زەواڵی و خۆشک و بەمۆ بەسنوری ڕۆژھەڵاتی دەڤەرەکەدا و ھتد.. و لوتکەچیاکانی سورمەر و دووبرا دەکەونە ئەم ناوچەیەوە. ڕووبارەکانی زمکان، کاسمان و سیروان بە ناوچەی تاوگۆزیدا تێپەڕ دەبن و ھەر لە ناوچەی تاوگۆزیدا یەک دەگرن لە[دورگەی ملەھاڵە] کەپێشتر پێی وتراوە (شەتەکە) کەناوی ھەردوو گوندی سەرشاتەکان لەو ناوەوە وەرگیراوە بۆ پێکھێنانی دەریاچەی دەربەندیخان. ھەروەھا خاوەنی چەندین ھاوینەھەوارە وەک: ھاوینەھەواری پوینە، ھووکانی و تاریکە، لە ڕۆژھەڵات، لە باشووری: بێمارۆک، پشتقەڵا و.. ھتد. لەڕوی ئابوریشە دەڤەرێکی باشە بۆ لەوەڕداری و بەخێوکردنی ئاژەڵ و کشتوکاڵ کردن و بەدەست ھێنانی بەرھەمە خۆڕسکە وەرزیەکانی ساڵ جگە لە بەرھەمی بنێشت و ڕاوەماسی و زۆری تر. وە [مەرزی پشتە] حاڵی حازر لە ھەوڵی ئەوەدان بکرێت بە نێو دەوڵەتی دەکەوێتە ئەم سنورەوە. لەڕوی نیشتمانپەروەری و گیانفیدای نیشتمان خاوەنی سەدان شەھیدە بۆ ئازادی و ڕزگاری گەلی کورد لە ژێر دەستەیی و ستەمی وڵاتە دراوسێکانی...

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ پشتیوان ئەکبەر حەفتاچەشمەیی, Kurdipedia (Jan 30 2019). "باسێک دەربارەی ئێڵی جاف و هۆز و تیرەکانی". Kurdipedia. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)CS1 maint: url-status (link)

کوردیپیدیا سەیید عەبدول‌قادر تاوگۆزی پیرخدری