تاوۆ یوانمینگ
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
تاوۆ یوانمینگ | |
|---|---|
وێنە تاوۆ یوانمینگ لەلایەن چێن ھۆنگشاو | |
| لەدایکبوون | ٣٦٥ی زایینی Chaisang (modern Jiujiang, Jiangxi) |
| مردن | ٤٢٧ |
| پیشە | شاعیر، سیاسەتوان |
| کارە بەرچاوەکان | " بەھاری گوڵی ھەنجیر" |
تاوۆ یوانمینگ (بە چینی سادەکراو: 陶渊明، بە چینی دێرین:陶淵明، لەدایکبووی ٣٦٥ تا ٤٢٧) ھەروەھا وەک تاوۆ چیان ناسراوە) شاعیر و سیاسەتوانێکی چینی بوو، بەھۆی شیعرەکانی لە سەردەمی شەش شانشینەکە ناسرابوو، لە سەردەمی ڕۆژھەڵاتی شانشینی جین لەدایکبووە و لە سەردەمی لیو سۆنگ مردووە. زۆربەی ژیانی لە گوند بەسەربردووە و خەریکی کشتووکاڵی، خوێندنەوە، خواردنەوەی مەی، و وەرگرتنی بانگھێشتنامەی میوانی، و نووسینەوەی شیعر بووە، و شیعرەکانی ڕەنگدانەوەی ئەو ئازار و خۆشیانەن کە لە ژیانیدا چەشتوونی[١]
شعرەکەی
[دەستکاری]شعرەکەی کە لە مۆزەخانە دانراوە بەم شێوەیە مانا دەکرێتەوە:
ژیانی مرۆڤ بە تاقیکردنەوە و بەڵا دەورەدراوە و گەشەی پێدەکات. بەڵام فەزیلەت و خۆگرتن (ئارامگرتن) و ڕاستودروستی دیاریدەکات کە ناخۆشییەکانی ژیانی دەیڕوخێنێت یان گەشەی پێدەدات؟ ئاگر دەتوانێت سووتێنەر بێت، بەڵام دەتوانێت پیسیش پاک بکاتەوە. دەسەڵات بەبێ فەزیلەت بەرەو وێرانکاریت دەبات؛ بەرگەگرتن لەگەڵ حیکمەتدا دەبێتە هۆی ئاشتی و ئارامی. ئاسمان چاودێری قسەکانمان ناکات، بەڵکو سەیری ڕەفتار دەکات. ئەوانەی خۆیان بەڕێوەدەبەن دەتوانن حوکمڕانی ئەوانی تر بکەن؛ ئەوانەی واز لە بەھا بەرزەکان دەهێنن بانگهێشتی ئاژاوە دەکەن.

سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Tao Yuanming»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢.
- ↑ Tian، Xiaofei (٢٠١٣). "From the Eastern Jin through the early Tang (317–649)" in The Cambridge History of Chinese Literature, Volume 1. Cambridge, U.K.: Cambridge University Press. لاپەڕە ٢٢١–٢. ژپنک ٩٧٨-١١٠٧٦٤٣٢٤٦.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |