تاوانبارەکە (فیلمی ٢٠٢١)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تاوانبارەکە
The Guilty
دەرھێنەرئەنتۆنی فوکوا
بەرھەمھێنەرجەیک جیڵنھاڵ
ریڤا مارکەر
سەرچاوەی چیڕۆکڕۆمانێکی دانیمارکیی بەھەمان ناو
چەشنی فیلمتاوانکاری
نھێنی
خەیاڵیی
مۆسیقامارسێلۆ زارفۆس
دەستکاریجەیسن بالانتین
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەنێتفلیکس
ڕێکەوتی دەرچوون٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (ئەمریکا)
ماوەی فیلم٩٠ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی

تاوانبارەکە (بە ئینگلیزی: The Guilty) فیلمێکی خەیاڵی تاوانکاری ئەمریکیی ساڵی ٢٠٢١ە، لە دەرھێنان و بەرھەمھێنانی ئەنتۆنی فوکوا و لە نووسینی نیک پیزۆلاتۆ. ئەم فیلمە دووبارەکردنەوەی فیلمێکی دانیمارکییە بە ھەمان ناو. ئەم فیلمە لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرۆنتۆ لە ساڵی ٢٠٢١ نمایشکرا. فیلمەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ بە شێوەیەکی سنووردار بڵاوکرایەوە، دواتر لە ١ی تشرینی یەکەمدا بە شێوەیەکی دیجیتاڵی لە نێتفلیکس نمایشکرا. پێداچوونەوەی ئەرێنی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە وەرگرت و ڕۆڵی گیلنھاڵ ستایشی زۆری لێکرا، بەڵام دووبارە دروستکردنەوەی فیلمەکە ھەستکرا کە کەمترە لە فیلمە ڕەسەنەکە. چیرۆکی ئەم فیلمە لە ماوەی یەک ڕۆژدا لە سەنتەری فریاکەوتنی پۆلیسی ٩١١ لە کالیفۆرنیا ی ئەمریکا ڕوودەدات، کەسێک پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات و لە حاڵەتێکی زۆر مەترسیداردایە، جۆو پێویستە بتوانێت خۆی لەگەڵ پەیوەندییەکە بگونجێنێت و ئەو کەسە ڕزگار بکات.[١] وێنەگرتنی سەرەکی لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە لۆس ئەنجلۆس دەستی پێکرد.[٢][٣]

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

  • جەیک جیڵنھاڵ لە ڕۆڵی جۆو بەیلەر
  • ئیتان ھۆک وەک سەرجەنت بیل میلەر
  • پیتەر سارسگارد وەک ھێنری فیشەر، ھاوسەری پێشووی ئیمیلی
  • ڕایلی کیۆ وەک ئێمیلی لەیتۆن
  • پاوڵ دینۆ وەک ماتیۆ فۆنتێنۆت
  • دەیڤید کاستانێدا وەک ئەفسەر تیم گراچی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Fleming Jr., Mike (January 12, 2021). "Netflix Unveils A 2021 Film Slate With Bigger Volume & Star Wattage; Scott Stuber On The Escalating Film Ambition". Deadline Hollywood. Archived from the original on January 12, 2021. Retrieved January 12, 2021.
  2. ^ "The Guilty". Backstage. Retrieved November 12, 2020.
  3. ^ Kroll, Justin (November 11, 2020). "Michael Bay To Direct Action-Thriller 'Ambulance' With Jake Gyllenhaal In Talks To Star". Deadline Hollywood. Retrieved November 12, 2020.