بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تانێگەشیما تۆکیتاکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەیکەری لۆرد تانێگەشیما تۆکیتاکا


تانێگەشیما تۆکیتاکا (١٥٢٨ – ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٥٧٩) دایمیۆیەکی ژاپۆنی سەردەمی سێنگۆکو بوو، سەرۆکی ١٤ی خێڵی تانێگەشیما بوو. بەوە ناسراوە کە یەکەمجار پەیوەندی لەگەڵ ئەوروپییەکان دروستکردووە، و یەکەم چەکی ئاگرینی جۆری ئەوروپی ژاپۆنی بەرهەمهێناوە.

پەیوەندی لەگەڵ ئەوروپییەکان

[دەستکاری]
ئئارکیبوسی ژاپۆنی

لە ساڵی ١٥٤٣ کەشتییەک کە دەریاوانە پورتوگالیەکانی دەگواستەوە، بە یاوەری کەسێک بە ناوی ووفێنگ، گەیشتە نزیک دوورگەی تانێگەشیما. ئەوروپییەکان هێنرانە تۆکیتاکا تەمەنی تەنها ١٥ ساڵ بوو و لەبەردەمیدا نمایشی بەکارهێنانی چەکی ئاگرینی ئارکیبوسیان کرد.[١] لۆرد تانێگەشیما تۆکیتاکا ئاسنگەرەکەی یایتا کینبێی کیۆسەدا (八板金兵衛清定)ی ڕێنمایی کرد کە کۆپی کارایی ئەو تەقەمەنیان و چەکانە دروست بکات کە لەپێشی نمایش دەکران، کە یەکەم شتیش بوو کە لە ژاپۆن دروستکرابێت. ئاسنگەرەکە (یایتا) کێشەیەکی زۆری لەگەڵ زۆربەی دەمانچەکەدا نەبوو بەڵام "کوونی دەمانچەکە نەبێت کە فیشەکی لێوە دەردەچێت" کێشەیەکی گەورە بوو چونکە ئەم "تەکنیکە تا ئەم کاتە بە شێوەیەکی پراکتیکی لە ژاپۆن بوونی نەبووە."[٢]

ساڵی دواتر ئاسنگەرێکی پورتوگالی هێنرایە ژاپۆن و کێشەکە چارەسەر کرا.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Varley، Paul (حوزەیرانی ٢٠٠٧). «Oda Nobunaga, Guns, and Early Modern Warfare in Japan» (PDF). Publications.nichibun.ac.jp.
  2. Lidin، Olof G. «Tanegashima – The Arrival of Europe in Japan» (PDF). Diva Portal.org.
  3. Tanegashima: the arrival of Europe in Japan, (Google eBook)Olof G. Lidin, Nordic Institute of Asian Studies, Taylor & Francis, 2002, p. 142