بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تانگۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تانگۆ
لقیpartner dance، social dance
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٠٥
ناو بە زمانی فەرمیtango
وڵاتی بنەڕەتRío de la Plata، ئوروگوای، ئەرژەنتین
Intangible cultural heritage statusRepresentative List of the Intangible Cultural Heritage of Humanity، Patrimonio Cultural Inmaterial del Uruguay
بەستەری وەسفکراوhttps://ich.unesco.org/en/RL/00258، https://ich.unesco.org/fr/RL/00258، https://ich.unesco.org/es/RL/00258
جێبەجێکارtango dancer

تانگۆ جۆرێکە لە سەمای دوو کەسی و کۆمەڵایەتی کە لە ساڵانی ١٨٨٠ لە درێژەی ڕیۆ دێ لا پلاتا، سنووری سروشتیی نێوان ئەرژەنتین و ئوروگوای سەرچاوەی گرتووە. تانگۆ لە ناوچە بەندەرییە ھەژارنشینەکانی ئەم وڵاتانەدا لە ئەنجامی ئاوێتەبوونی ئاھەنگەکانی میلۆنگای ئەرژەنتینی، ھابانێرای ئیسپانی-کۆبی، و کاندۆمبی ئوروگوایی لەدایک بووە.[١] ئەم سەمایە زۆر جار لە سۆزانیخانە و باڕەکانی بەندەرەکاندا ئەنجام دەدرا، کە تێیدا خاوەنکارەکان تیپی مۆسیقایان بۆ کاتبەسەربردنی کڕیارەکانیان دادەمەزراند.[٢] دواتر بۆ تەواوی جیھان بڵاو بووەوە.[٣] لە ئێستادا چەندین جۆری جیاوازی ئەم سەماوە لە سەرانسەری جیھاندا ھەن.

لە ٣١ی ئابی ٢٠٠٩، یوونێسکۆ پێشنیازێکی ھاوبەشی ئەرژەنتین و ئوروگوای پەسەند کرد بۆ گشتیکردنی تانگۆ لە پێڕستەکانی میراتی کولتووری نادیاری یوونێسکۆ.[٤][٥]

مێژوو

[دەستکاری]
ڤیدیۆیەک دەربارەی مێژووی تانگۆ

تانگۆ سەماوەیەکە کە کاریگەریی کولتووری ئەفریقی و ئورووپی لەسەرە.[٦] سەماکانی ئاھەنگەکانی کاندۆمبیی کۆیلە ئەفریقییەکانی پێشوو یارمەتیدەر بوون لە داڕشتنی تانگۆی سەردەمی مۆدێرن. ئەم سەماوە لە ناوچە کرێکارنشینەکانی بوێنس ئایریس و مۆنتیڤیدیۆ سەرچاوەی گرتووە. مۆسیقای تانگۆ لە ئاوێتەبوونی چەندین شێوازی جیاوازی مۆسیقای ئەورووپییەوە وەرگیراوە.[٧] وشەکانی «تانگۆ» و «تامبۆ» لە دەوروبەری حەوزی ڕووباری پلات سەرەتا بۆ ئاماژەدان بە کۆبوونەوە مۆسیقییەکانی کۆیلەکان بەکار دەھێنران، لەگەڵ تۆمارە نووسراوەکانی دەسەڵاتدارانی کۆلۆنیالیزم کە ھەوڵیان دەدا ڕێگری لە کۆبوونەوەی لەو شێوەیە بکەن ھەر لە ساڵی ١٧٨٩دا.[٨]

لە سەرەتادا، تەنھا یەکێک بوو لە سەما زۆرەکان، بەڵام زۆری نەخایاند لەناو تەواوی کۆمەڵگەدا بەناوبانگ بوو، چونکە شانۆکان و ئۆرگانی شەقامەکان لە دەوروبەری شارەوە بۆ گەڕەکە ھەژارنشینەکانی چینی کرێکار بڵاویان کردەوە، کە پڕ بوون لە سەدان ھەزار کۆچبەری ئەورووپی.[٩]

کاتێک تانگۆ لە دەوروبەری ساڵی ١٩٠٠دا دەستی بە بڵاوبوونەوەی نێونەتەوەیی کرد، نەریتی کولتووری بە گشتی پارێزگارانە بوون، ھەر بۆیە سەمای تانگۆ بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک سەماوەیەکی زۆر سێکسی و نەشیاو بۆ نمایشکردنی گشتی سەیر دەکرا. ئەمەش بووە ھۆی دیاردەی شۆکی کولتووری. جگە لەوەش، ئاوێتەبوونی کاریگەرییە کولتوورییەکانی ئەفریقی، ئەمریکییە ڕەسەنەکان و ئەورووپی لە تانگۆدا بۆ زۆربەی جیھانی ڕۆژاوا نوێ و نائاسایی بوو.[١٠]

زۆرێک لە گەڕەکەکانی بوێنس ئایریس مێژووی تایبەتی تانگۆی خۆیان ھەیە: بۆ نموونە لا بۆکا، سان تێلمۆ و بۆێدۆ. لە شەقامی بۆێدۆ، کاتولۆ کاستێلۆ، ھۆمیرۆ مانزی و گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرانی دیکە لە کافتریای ژاپۆنی لەگەڵ گرووپی بۆێدۆ کۆ دەبوونەوە.[١١]

«ئەل تانگۆ» لەلایەن وێنەکێشی ئوروگوایی پێدرۆ فیگاری

لە ساڵانی سەرەتای سەدەی ٢٠ەمدا، سەماکاران و ئۆرکێستراکانی بوێنس ئایریس گەشتیان بۆ ئەورووپا کرد، و یەکەم شەیدابوونی تانگۆی ئەورووپی لە پاریس ڕووی دا، و زۆری نەخایاند لەندەن، بەرلین و پایەختەکانی دیکە بەدوایدا ھاتن. مێژوونووسی تانگۆ ناردۆ زاڵکۆ، کە خەڵکی بوێنس ئایریسە و زۆربەی ژیانی لە پاریس ژیاوە، لە بەرھەمەکەیدا بە ناوی «پاریس – بوێنس ئایریس، سەدەیەک لە تانگۆ» لێکۆڵینەوەی لە پیتاندنی دوولایەنەی نێوان ھەردوو شارەکە کردووە.[١٢] بەرەو کۆتاییی ساڵی ١٩١٣ گەیشتە شاری نیویۆرک و ھەروەھا فینلاند. لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە دەوروبەری ساڵی ١٩١١دا، وشەی «تانگۆ» زۆر جار بۆ ئەو سەماوانە بەکار دەھات کە ڕیتمی 2
4
یان 4
4
یان ھەبوو وەک ھەنگاوی تاکی. ئەم زاراوەیە باو بوو و ئاماژە بەوە نەبوو کە ھەنگاوەکانی تانگۆ لە سەماکەدا بەکار دەھێنرێن، ھەرچەندە ڕەنگە بەکار بھێنرێن. مۆسیقای تانگۆ ھەندێک جار دەژەنرا بەڵام بە تێمپۆیەکی تا ڕادەیەک خێرا. مامۆستاکانی ئەو سەردەمە ھەندێک جار بەمەیان دەگوت «تانگۆی ئەمریکای باکوور»، بەرامبەر بەو «تانگۆ ئەرژەنتینی»یەی کە پێی دەگوترا. تانگۆ جێی مشتومڕ بوو بەھۆی ئاماژە سێکسییە ھەستپێکراوەکانی و تا کۆتاییی ساڵی ١٩١٣، ئەو مامۆستایانەی سەما کە سەماکەیان بە پاریس ناساندبوو لە شارەکە دەرکران.[١٣] تا ساڵی ١٩١٤، بەم زووانە شێوازە ڕەسەنەکانی تانگۆ پەرەیان پێ درا، لەگەڵ ھەندێک گۆڕانکاری وەک تانگۆی «مینوێت»ی ئەلبێرت نیومان.

لە ئەرژەنتین، دەستپێکردنی قەیرانی گەورەی ئابووری لە ساڵی ١٩٢٩، و ئەو بەربەستانەی کە دوای ڕووخانی حکوومەتی ئیپۆلیتۆ یریگۆیێن لە ساڵی ١٩٣٠ پەیڕەو کران، بوونە ھۆی دابەزینێکی کاتی لە ناوبانگی تانگۆدا. لە کۆتاییی ساڵانی ١٩٣٠دا بارودۆخەکە پێچەوانە بووەوە، و تانگۆ جارێکی تر بە شێوەیەکی بەرفراوان بووەوە بە باو و بووە جێی شانازیی نەتەوەیی لەژێر یەکەم حکوومەتی پێرۆندا، کە لە بەرامبەردا کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر تەواوی کولتووری ئەرژەنتین ھەبوو. ماریانۆ مۆریس ڕۆڵی ھەبوو لە زیندووکردنەوەی تانگۆ لە ئەرژەنتینی ساڵانی ١٩٥٠دا. بەرھەمی «تاکیتۆ میلیتار»ی مۆریس لە ساڵی ١٩٥٢ لە کاتی وتارێکی حکوومیی سەرۆک خووان دی. پێرۆندا بۆ یەکەمجار نمایش کرا، کە مشتومڕێکی بەھێزی ڕامیاری و کولتووری لە نێوان تێڕوانینە جیاوازەکانی چەمکەکانی مۆسیقای «ڕۆشنبیری» و مۆسیقای «باو» دروست کرد، ھەروەھا پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو «کولتوورەکە».[١٤]

تانگۆ جارێکی تر لە کۆتاییی ساڵانی ١٩٥٠دا دابەزی، لە ئەنجامی داکەوتنی ئابووری و قەدەغەکردنی کۆبوونەوە گشتییەکان لەلایەن دیکتاتۆرییە سەربازییەکانەوە؛ مەشقی تانگۆ تەنھا بۆ پیاوان—کە لەو کاتەدا باو بوو—وەک «کۆبوونەوەی گشتی» دادەنرا. ئەوەش بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ناوبانگی ڕۆک ئەند ڕۆڵی زیاد کرد، چونکە بەپێچەوانەی تانگۆوە، پێویستی بە کۆبوونەوەی لەو شێوەیە نەبوو.[١٥] بەڵام لە کۆتاییی ساڵانی ١٩٨٠دا تانگۆ جارێکی تر لە ئەرژەنتیندا بووژانەوەی بەخۆیەوە بینی، کە بەشێکیشی بەھۆی ھەوڵەکانی ئۆسڤالدۆ پێرێدۆ بوو.[١٦]

لە ساڵی ٢٠٠٩دا، تانگۆ بۆ پێڕستەکانی میراتی کولتووری نادیاری یوونێسکۆ زیاد کرا.[١٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Chasteen، John Charles (٢٠٠٤). National Rhythms, African Roots: The Deep History of Latin American Popular Dance. University of New Mexico Press.
  2. Castro، Donald (کانوونی دووەمی ١٩٩٠). «The Soul of the People: The Tango as a Source for Argentine Social History». Studies in Latin American Popular Culture. ٩: ٢٧٩–٢٩٥.
  3. Termine، Laura (٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٩). «Argentina, Uruguay bury hatchet to snatch tango honor». The Sydney Morning Herald.
  4. «Culture:The Tango». UNESCO Archives Multimedia website. UNESCO. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٩. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  5. «The Tango». Intangible Heritage Lists. UNESCO. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  6. Miller، Marilyn Grace (٢٠٠٤). Rise and Fall of the Cosmic Race. University of Texas Press. لاپەڕە ٨٢–٨٩. doi:١٠.٧٥٦٠/٧٠٥٧٢٢. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٩٢-٧٠٥٩٦-٨. JSTOR ١٠.٧٥٦٠/٧٠٥٧٢٢. داڕێژە:Project MUSE. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  7. Denniston، Christine (٢٠٠٣). «Couple Dancing and the Beginning of Tango». history-of-tango.com.داڕێژە:Self-published inline
  8. Giménez, Gustavo Javier (٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٠). «Expresiones músico-religiosas como mecanismos de legitimación cultural. El caso de la comunidad africana en Buenos Aires entre 1776–1852» [Musical-religious expressions as mechanisms of cultural legitimation. The case of the African community in Buenos Aires between 1776 and 1852] (PDF) (بە ئیسپانی). Instituto Ravignani, Facultad de Filosofía y Letras, UBA. لاپەڕە ٥. لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]داڕێژە:Self-published inline
  9. Mroue، Haas؛ Schreck، Kristina؛ Luongo، Michael (٢٠٠٥). «Tango: Lessons in the Dance of Seduction & Despair». Frommer's Argentina and Chile. Wiley. لاپەڕە ٧٦–٧٧. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٦٤٥-٨٤٣٩-٨. Also available from «Tango in Buenos Aires». Frommer's.
  10. «Culture Shock: Flashpoints: Music and Dance: The Tango». www.pbs.org. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  11. Diego Ruiz (٨ی شوباتی ٢٠١٦). «El Grupo de Boedo: mito fundacional» [The Boedo group: foundational myth] (بە Spanish). Desde Boedo. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  12. Written and published in a French edition: Paris: Du Félin, 1998, ISBN 2-86645-325-5. Reprinted in 2004, ISBN 2-86645-569-X. Reprinted in paperback in 2016, ISBN 978-2866458454. Published in Spanish translation: Paris – Buenos Aires, Un Siglo de Tango [Paris – Buenos Aires, One Hundred Years of Tango] Buenos Aires: Corregidor, 2001, ISBN 9500513137
  13. Knowles، Mark (٢٠٠٩). The Wicked Waltz and Other Scandalous Dances: Outrage at Couple Dancing in the 19th and Early 20th Centuries. McFarland. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٨٦٤-٣٧٠٨-٥.[پەڕە پێویستە]
  14. Feinmann، José Pablo (٢٠٠٧). «Peronismo: Filosofía política de una obstinación argentina» [Peronism: Political philosophy of an Argentine obstinacy] (PDF). Pagina 12. لاپەڕە iii. لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  15. Denniston، Christine. «The History of Tango Dance». لە ٧ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
  16. «Antes éramos todos cantores de esquina y jugadores de potrero» [Before we were all corner singers and paddock players] (بە ئیسپانی). Nos Digital. ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٣. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  17. «UN declares tango part of world cultural heritage». Sydney Morning Herald. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٩. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ ھێنراوە.