بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تاندیوێ نیوتن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تاندیوێ نیوتن

نیشانی فەرمی ئیمپراتۆریەتیی بەریتانی
تاندیوێ نیوتن لەساڵی ٢٠١٩
لەدایکبوون
میلانیا تاندیوێ نیوتن

(١٩٧٢-١١-٠٦) ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٧٢ (تەمەن ٥٣ ساڵ)
لەندەن, ئینگلتەرا
ناوەکانی ترتاندیوێ نیوتن
پەروەردەزانکۆی کامبریچ
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٨٩–ئێستا
ھاوسەرئۆل پارکەر
(ھاوسەرگیری ١٩٩٨؛ ٢٠٢٢)
مناڵ(ەکان)٣

میلانیا تاندیوێ نیوتن ئۆ بی ئەی (بە ئینگلیزی: Thandiwe Newton؛/ˈtændw/؛[١] لەدایکبووی ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٧٢)، خانمە ئەکتەرێکی بەریتانییە. خەڵاتی جۆراوجۆری وەرگرتووە، لەوانە خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت لە زنجیرەیەکی درامی، و خەڵاتی بافتا تیڤی، جگە لە پاڵێوراو بۆ دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب. لە خەڵاتی ڕێزلێنانی ساڵی نوێی ٢٠١٩ وەک ئەفسەری نیشانی فەرمی ئیمپراتۆریەتیی بەریتانی (OBE) دەستنیشانکرا بەھۆی خزمەتەکانی بە فیلم و خێرخوازی.[٢]

سەرەتای ژیانی

[دەستکاری]

میلانیا تاندیوێ نیوتن لە ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٧٢ لە ناوچەی وێستمینستەری لەندەن لەدایکبووە، کچی دایکی زیمبابۆی نیشا جۆمبی و باوکی ئینگلیزی نیک نیوتنە.[٣][٤] دایکی ئەندامی خێزانێکی سەرۆکایەتی شۆنا بووە،[٥][٦] باوکی وەک تەکنیکاری تاقیگە و ھونەرمەند کاری کردووە.[٧] دایک و باوکی لە زامبیا دەژیا و ئەویش لە کاتێکدا لەدایکبووە کە ئەوان لە ئینگلتەرا بوون بۆ سەردانی خزمەکانی؛ پاشان گەڕانەوە بۆ زامبیا، دواتر برا بچووکەکەی لەوێ لەدایک بوو.[٨][٩] ئەمەش وایکردووە کە شوێنی لەدایکبوونی لە ھەندێک سەرچاوەدا بە ھەڵە ناوی زامبیا بێت،[١٠] بەڵام لە چاوپێکەوتنەکاندا پشتڕاستیکردووەتەوە کە لە وێستمینستەر لەدایک بووە.[١١][١٢] "تەندیوێ" ناوێکە بە ڕەچەڵەک نگونی و بە واتای "خۆشەویست" دێت.[١٣][١٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Gonda، Violet (٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١). «The Hot Seat with Violet Gonda. Thandiwe Newton». YouTube. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. «New Year Honours List 2019». The London Gazette. ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. Evans، Diana (٤ی نیسانی ٢٠٢١). «"I'm Taking Back What's Mine": The Many Lives of Thandiwe Newton». Vogue. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. «Thandie Newton». aalbc.com. لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. Evans، Diana (٤ی نیسانی ٢٠٢١). «"I'm Taking Back What's Mine": The Many Lives of Thandiwe Newton». Vogue. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. «Thandie Newton». aalbc.com. لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. Barton، Laura (٢٨ی ئایاری ٢٠٠٨). «'I was so incredibly self-conscious'». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. A Taste of My Life, Series 4 (BBC Two, 4 June 2008) Thandie Newton - Quote: Nigel Slater (host): "You were born in London but you didn't stay here for long did you? You went down to Cornwall?" Thandie Newton (answers): "'Actually I don't know how my mum and dad managed to do this. But we lived in Zambia, and my mum was pregnant with me. And I was born on a two-week trip back to London, and then we went back to Zambia and my brother was born there. And we ended up coming to England finally when I was three years old. So my dad could help out with the family antique business."
  9. «Thandie Newton: 'Condi was my hardest role ever'». The Independent (بە ئینگلیزی). ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. Hards، Shannon (٢٧ی شوباتی ٢٠١٩). «Thandie Newton was denied school photo in Cornwall because her hair was in corn-rows». Cornwalllive.com. لە ٩ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  11. «Thandie Newton: The Run, Fatboy, Run Interview». لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  12. Gonda، Violet (١ی تەممووزی ٢٠٢١). «Thandiwe Newton on reclaiming her identity». لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  13. Simelane Kalumba، Phumzile (٢٠١٨). Jublani Means Rejoice: A Dictionary of South African Names (چاپی 2nd). Modjaji. لاپەڕە ٢٨٩. ژپنک ٩٧٨-١-٩٢٨٢١٥-٤٩-٣.
  14. Campbell، Lucy (٥ی نیسانی ٢٠٢١). «Actor Thandiwe Newton reclaims original spelling of her name». The Guardian. لە ٥ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە. Thandiwe means 'beloved' in the Zulu, Ndebele and Xhosa languages. [...] This article was amended on 5 April 2021 to remove an incorrect phrase saying 'Thandiwe means "beloved" in the Shona language'.