تابلۆی بەتاڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
تابلۆی بەتاڵ: کەلەڕەقی مۆدێرن لە سروشتی مرۆڤدا
The Blank Slate, first edition.jpg.jpg
بەرگی چاپی یەکەم
نووسەرستیڤن پینکەر
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
بابەتسروشتی مرۆڤ
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
٢٠٠٢
جۆری کتێب(بەرگی ڕەق و کتێبی بەرگ نەرم)ی چاپکراو
لاپەڕەکان509 pp
ژپنک (ISBN)0-670-03151-8

تابلۆی بەتاڵ: کەلەڕەقی مۆدێرن لە سروشتی مرۆڤدا (بە ئینگلیزی: The Blank Slate: The Modern Denial of Human Nature) کتێبێکی زانای دەرووناسی و نووسەری کەنەدی-ئەمریکی ستیڤن پینکەرە، کە پڕفڕۆشترین کتێبی ساڵی ٢٠٠٢ بوو. تێیدا نووسەر ھەڵدەستێت بە وروژاندنی بابەتی ئەوەی کە مرۆڤ وەک لاپەڕەیەکی سپی لەدایک دەبێت لە ڕاونگەی زانستە کۆمەڵایەتیەکانەوە، پەرەسەندنی ڕەوشتی مرۆڤ بە شێوەیەکی بەرچاو سەرچاوەدەگرێت لە خۆگونجاندنی ساکۆلۆژیای پەرەسەندوو.

کتێبەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ دا ھەڵبژێردرابوو بۆ خەڵاتی ئەڤینتز (خەڵاتی کۆمەڵەی شاھانەیی بۆ کتێبی زانستی) وە یەکێک بوو لە کۆتاییەکانی خەڵاتی پیوڵیتیزەر.

کورتە[دەستکاری]

پینکەر مشتومڕدەکات لەسەر ئەوەی کە زانستی مۆدێرن دوەستێت لەسەر سێ ڕێبازی لێکبەستراو کە سەرەکیترین بینینی سروشتی مرۆڤ پێکدەھێنێنن لە ژیانی فیکریدا:

  1. تابلۆی بەتاڵ: (مێشک ھیچ تایبەتمەندیەکی زکماکی نییە.)
  2. دڕندەی خانەدان: (خەلکی باش لەدایک دەبێت بەڵام کۆمەڵگا خراپیان دەکات.)
  3. خێو لە ئامێردا: (ھەر یەکێک لە ئێمە رۆحێکی ھەیە کە وا دەکات ھەڵبژاردنەکانی لە دەرەوەی زیندەزانی"بایۆلۆجی" بن.)[١]

بەشێکی زۆری کتێبەکە تەرخانکراوە بۆ توێژینەوەی ترسی سروشتی مرۆڤ لە سزا کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان و دەرھاویشتەکانیان:

  1. ترس لە نایەکسانی.
  2. ترس لە نەشازی.
  3. ترس لە دیاریکردنی پێشوەختە.
  4. ترس لە عەدەمی (ڕەتکردنەوەی ھەموو بیروڕا ئایینی و پرەنسیپە ئەخلاقیەکان بە باوەڕی ئەوەی کە ژیان بێ مانایە.)

پینکەر ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم ترسانە زنجیرەی نیین و بیردۆزی تابلۆی بەتاڵ (مرۆڤ بێ ھیچ زانیارییەکی زکماکی دێتە دونیاوە) لە ڕاستیدا ھەڕەشیەکی گەورە دەبێت گەر ڕاستبێت بۆ نموونە: یەکسانی سیاسی پێویستی بە لێکچوون نییە بەڵام ئەو سیاسەتانەی کە مامەڵە لەگەڵ خەڵکی دەکەن وەکو تاک پێویستی بە یەکسانی ھەیە؛ لە کاتێکدا بەرەوپێشچوونی ڕەوشت پێویست ناکات تێیدا مێشکی مرۆڤ سروشتییەن خاڵی بێت لە پاڵنەری خۆپەرستانە، بەڵکو تەنھا پاڵنەری دیکەی ھەبێت بۆ بەرھەڵیستی کردنیان؛ لە کرۆکی ژیان دا پێویست نییە ئەو پرۆسەیەی مێشکی لێ دروست بووە ھیچ ئامانجێکی ھەبێت بەڵکو ئامانجە سەرەکییەکە تەنھا مێشک خۆیەتی. نووسەر گفتوگۆدەکات لەسەر ئەوەی بنچینەی بەھای ئەخلاقی بەو شێوەیەی لە تابلۆی بەتاڵ دا ناسێنراوە دەکرێت بگۆردرێت لە داھاتوودا بە ڕێگەی دۆزینەوەی تاقیکاری، وە زیاتر لەسەری دەڕوات و دەڵێت تابلۆی بەتاڵ لە ڕاستی دا ناڕێکە لەگەڵ زۆرێک لە دژکاری دیاردە کۆمەڵایەتییە بەدەکان لە کاتێک دا تابلۆی بەتاڵ دەکرێت لەباربکرێت بۆ چێژ بینیین لە کۆیلایەتی و لەناوچوون.

ھیچ بەھانەیەکی لێکنەچوونی بۆماوەیی و جێنشینی سیاسی پشتگیری باڵی ڕاست ڕەوەکان ناکات وەکو پینکەر ئاماژەی پێ دەکات کە ئەگەر ھەموو کەس ھاوتا بن لە ڕووی تواناوە ئەوە دەکرێت پێ لەسەر ئەوە دابیگرێت کە پێویستە ھەمووان دەرفەتی یەکسانیان بۆ برەخسێنرێت. لە لایەکی ترەوە ئەگەر ھەندێک کەس توانای زکماکی کەمتریان ھەبێت لە دەرەوەی دەسەڵاتی خۆیان ئەوا دەکرێت پشتگیری دابەشکردنەوەی سیاسەتەکان بکرێت بۆ کەسە کەم تواناکان. ئابووری لایس فایەر بنیاتنراوە لەسەر بیردۆزی بکەری ژیرانە لە کاتێکدا ساکۆلۆژیای پەرەسەندوو پێشنیار دەکات خەڵکی چەندەھا ئامانج و ڕەوشتی جودایان ھەیە لەگەڵ بکەری ژیرانەدا ناگونجێت. بەرزکردنەوەی پێوەری ژیان بۆ ھەژاران زۆرجار وەکو بەھانایەک بەکاردێت کە نایەکسانی نابێت کەم بکرێتەوە، بەڵام ساکۆلۆژیای پەرەسەندوو پێشنیاری ئەوە دەکات کە جگە لە لایەنی مادی بارودۆخی نزم خۆی لا خۆیدا ساکۆلۆژییەن ھیلاکەرە و لەوانەیە ببێتە ھۆی مامەڵەی ترسناک و بێ ھیوایی وە ڕێخۆشکەربێت بۆ زیادکردنی نایەکسانی کۆمەڵگا. لە کۆتایی دا بە ھەمان شێوە روونکردنەوە پەررەسەندووەکان دەکرێت یارمەتیدەری چەپڕەوەکان بێت بۆ دانانی سیاسەتێک زیاتر ئاوێتە بێت بە پشتگیری گشتی.

ھەروەھا پینکەر چەند نموونەیەک دەدات لەسەر ئەو زیانانەی کە باوەڕی وایە مرۆڤ بێ ھیچ زانیاریەکی زکماکی دێتە دونیاوە:

  1. ئەگەر مێشکی مرۆڤ دەستەواژەیەکی تابلۆی بەتاڵ بێت کە بە تەواوی لەلایەن ژینگەوە بنیاتنراوە، کەواتە کۆنترۆل کردنی بێ بەزیانە و تەواوی ژینگە دەبێتە ھۆی دروست کردنی مێشکی نموونەیی.
  2. خەتابارکردنی لە ڕادەبەدەری بەخێوکەران گەر منداڵەکانیان بە توانا نەبوون بە شێوەیەکی باش، دەبێت وا دابنرێت کە ھۆکارەکە بە تەواوی ژینگەییە و بە تایبەتی دەگەڕێتەوە بۆ مامەڵەکردنی بەخێوکەرەکان.
  3. ئازادکردنی نەخۆشی دەروونیی مەترسیدار کە یەکسەر تاوانی نوێ ئەنجام دەدەنەوە.
  4. دروست کردنی کۆمەڵگای نیشتەجێبوونی زەبەلاح و پر لە خەمۆکی چونکە خانوبەرە و ویستی ژینگەیی وا دانراوە کە ھۆکارەکەی کلتوری و ڕووکەشە.
  5. لە سێدارەدان و کۆمەڵکوژیی ئەوانەی وادادەنرێن کە بە نادادپەروەرانە سەرکەوتووبوون، ئەمە نەک تەنھا بۆ تاک بەڵکو تەواوی کۆمەڵانیش دەگرێتەوە کە بە نادادپەروەرانە سەرکەوتووبوون یان سوودیان بینیوە لە کۆمەڵانی تر، وەک لەناوبردنی جولەکەکانی ئەڵمانیا لە کاتی ھۆلۆکۆست دا، کۆلاکەکانی روسیا (کوشتنی جوتیارە دەوڵەمەندەکان لەلایەن بەرپرسانی حوکمەتەوە.) و کوشتنی مامۆستایان و جوتیارە "دەوڵەمەندەکان" لە شۆرشی کلتوری چین دا.

پێشوازیکردن[دەستکاری]

ڕا ئەرێنیەکان[دەستکاری]

دەرووناس دەیڤد بەس ئاماژە بەوە دەکات کە "لەوانەیە گرنگترین کتێبی سەدەی ٢١ بێت کە چاپکراوە".[٢] دەیڤید باراشی دەرووناس نووسویەتی "بیرکردنەوە و نووسینی پینکەر پلە یەکە لەوانەیە لەوەش باشتر بێت".[٣] زانای زیندەزانی پەرەسەندن ریچارد دۆکینز دەڵێت "کتێبی تابلۆی بەتاڵ ئیشێکی جوانە، ناڵێم لە کتێبی (غەریزەی زمان) یان (مێشک چۆن ئێش دەکات) باشترە بەڵام ھێندەی ئەوان کتێبێکی باشە، کە ئەوەش بە دڵنیاییەوە پیاھەڵدانێکی زۆر بەرزە."[٤]

ڕا نەرێنییەکان[دەستکاری]

زانای ساکۆلۆژیایی ڕەوشت دکتۆر ھێنری شلێنجەر دوو ڕەخنەی نووسویوە کە جەختدەکاتەوە لەسەر گرنگی فەێربوون.[٥][٦] زانایەکی تری ساکۆلۆژیایی ڕەوشت، ئلیۆت ا. لودڤیگ ڕەخنە دەگرێت لە وەصفی پینکەر بۆ شێوازی ڕەوشت و دیدگەی لە توێژینەوەی ڕەوشت.[٧] جۆن دپرێیەی فەیلەسوف گفتوگۆدەکات کە کتێبەکە زیادەڕۆی دەکات لە ڕوونکردنەوە زیندەزانییەکان و داواکارە بۆ یەکسانی بابەتەکان.[٨] زیندەزان ئەلێن ئۆڕ روونی دەکاتەوە کە نووسینەکەی پینکەر وردی و بەڵگەی زانستی تێدا نییە و وەکو "زانستی نەرم" پێشنیازی دەکات.[٩] زانای ئەنترۆپۆلۆجیا تۆماس ھیلاند ئێریکسن باسی ئەوە دەکات کە زۆربەی مشتومڕەکانی پینکەر ناتەواو بوون چونکە شێوازی گفتۆگۆی ناتەواوی بەکارھێناوە و بە زەقی ھەڵبژاردنی کۆمەڵێک بەڵگە وەکو جێ باسی سەرەکی تێکستەکانی. تۆماس دەنووسێت "لەوانەیە لاوازترین تێکشکێنەری ژانرای کتێبەکانی وەک تابلۆی بەتاڵ ناڕاستگۆی بیروڕا بێت (ھێنانەوەی بەڵگە لەسەر بە ھەڵە پیشاندانی دیدی ئەوانی دیکە)، ئاوێتەبوو بە باوەڕی چارەسەری ئاسان بۆ کێشەی ئاڵۆز. "[١٠]

ھەروەکو ئێریکسن، لویس مینداد نووسینەکانی بە دڵ نییە و تێبینی دەکات کە پینکەر بەھەڵە تێگەیشتووە و بە ھەڵە دایناوەتەوە دێرێکی ڤێرجینیا وڵف کە گوایە دەڵێت "لە مانگی ١٢ یان نزیک لە مانگی ١٢ ساڵی ١٩١٠ دا، سروشتی مرۆڤ گۆردراوە،" (وەڵامی پینکەر بۆ وڵف "وڵف ھەڵەبوو، سروشتی مرۆڤ لە ساڵی ١٩١٠ یان لە ھیچ ساڵێکی دواتردا ناگۆردرا.") لە کاتێک دا نووسنینە ڕاستەکەی وڵف بەم شێوەیە نووسویەتی " لە مانگی ١٢ یان نزیک لە مانگی ١٢ ساڵی ١٩١٠ دا، کارەکتەری مرۆڤ گۆردرا." و لەو کاتەدا نووسینەکەی لەسەر خەیاڵ بوو.[١١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Steven Pinker. "Steven Pinker - Books - The Blank Slate". Pinker.wjh.harvard.edu. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٠١١-٠٥-١٠. لە ڕێکەوتی ٢٠١١-٠١-١٩ ھێنراوە. 
  2. ^ Dr. David M. Buss (January–March 2003). "Book Review - The Nature of Human Nature: The Blank Slate: The Modern Denial of Human Nature" (PDF). Pathways: The Novartis Journal. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٠١١-٠٩-٢٧. 
  3. ^ David P. Barash (٢٠٠٢). "Turning the Tables on the Tabula Rasa" (PDF). Human Nature Review. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٠١١-٠٩-٢٧. 
  4. ^ Steven Pinker. "Steven Pinker - Books - The Blank Slate - Review Excerpts". Pinker.wjh.harvard.edu. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٠١٠-١٢-١٦. لە ڕێکەوتی ٢٠١١-٠١-١٩ ھێنراوە. 
  5. ^ Schlinger، Henry D. (٢٠٠٤). "The Almost Blank Slate". Skeptic Magazine. ١١ (٢). 
  6. ^ Schlinger، Henry (٢٠٠٢). "Not So Fast, Mr. Pinker: A Behaviorist Looks at The Blank Slate.". Behavior and Social Issues. لە ڕێکەوتی 2018 December 16 ھێنراوە. 
  7. ^ Behavior.org
  8. ^ Americanscientist.org
  9. ^ Orr، H. Allen (٢٠٠٣-٠٢-٢٧). "Darwinian Storytelling". New York Review of Books. ٥٠ (٣). 
  10. ^ Eriksen، Thomas Hylland (٢٠٠٧). "Tunnel vision". Social Anthropology. ١٥ (٢): ٢٣٧. doi:10.1111/j.0964-0282.2007.00015.x. 
  11. ^ Menand، Louis (٢٠٠٢-١١-٢٢). "What Comes Naturally". The New Yorker.