بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەیعەتی ڕیزوان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەیعەتی ڕیزوان یان بەیعەتی دار ڕووداوێکە لە مێژووی ئیسلامیدا کە لە مانگی زولقەعدە لە ساڵی شەشەمی کۆچی دا ڕوویدا، کە ھاوتایە لەگەڵ ئازاری ساڵی ٦٢٨ی زایینی، لە ناوچەی حودەیبیە، کە ھاوەڵان بەیعەتیان بە پێغەمبەر محەممەد دا بۆ شەڕکردن لەگەڵ قوڕەیش و ھەڵنەھاتن تا مردن، بەھۆی ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە عوسمان بن عەفان لەلایەن قوڕەیشەکانەوە کوژراوە کاتێک پێغەمبەر محەممەد بۆ دانوستان بۆ لای قوڕەیشی ناردبوو، کاتێک قوڕەیش ڕێگری لێکردن لە چوونە ناو مەککە، و ئەوان بۆ عومرە ھاتبوون نەک شەڕ. کاتێک موسوڵمانان دەنگۆی کوشتنی عوسمانیان بیست، پێغەمبەر محەممەد پێی گوتن: تا شەڕی ئەو گەلە نەکەین، ناڕۆین، و بانگەوازی موسڵمانانی کرد بۆ بەیعەتدان، ئەوانیش ئەو کارەیان کرد.[١]

ژمارەی ئەو ھاوەڵانەی کە بەشدارییان لە بەیعەتی ڕیزواندا کردووە بە نزیکەی ١٤٠٠ کەس مەزەندە دەکرێت. بەڵێننامەکە لەژێر دارێکدا بوو کە دواتر ناوی لێنرا درەختی ڕیزوان. ھۆکاری ناونانی بەڵێننامەکە ڕیزوان ئەوەیە کە لە قورئانی پیرۆزدا باس لەوە کراوە کە خودا ڕازی بووە لەو ھاوەڵانەی کە ئامادەی ئەم بەڵێننامەیە بوون، وەک خودای گەورە لە سووڕەتی فەتح لە ئایەتی ١٨دا فەرموویەتی:﴿لَقَدْ رَضِيَ اللَّهُ عَنِ الْمُؤْمِنِينَ إِذْ يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ الشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَنْزَلَ السَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَابَهُمْ فَتْحًا قَرِيبًا ۝١٨ [فەتح:١٨] (کوردی: سوێند بەخوا بەڕاستی خوا ڕازیی بووەلەو باوەڕدارانەی کاتێک پەیمانیان له گەڵدا بەستیت لەژێر درەختەکەدا خوا خۆیشی ئاگادار بوو بەوەی لەدڵەکانیاندا هەیه (لەنیاز پاکی و دڵسۆزی) هەر بۆیه ئارامی و هێمنی و ئاسودەیی دابەزاندەسەریان و پاداشتی بەمژدەی سەرکەوتنێکی نزێک دانەوە.).[٢]

ھەروەھا سەیری بکە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ژیانی پێغەمبەری خوا لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا، محەممەد مەلا فایەق شارەزوری.
  2. ابن ھشام (1955)، ج. 2، ص. 315، 316.

کتێبنامە

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]