بەکارھێنەر:Tahsin Faiq
ته‌حسین فائق تۆفیق [١]
سینارێست و ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی [٢]
ده‌مه‌وێ لێره سوود له نووسین و توانسته‌کانی یه‌کتر وه‌ربگرین ، له ڕێگه‌ی ویکیپیدیا که مینبه‌رێکی فره ده‌وڵله‌مه‌نده له‌سه‌ر ئاستی جیهان . .
ساڵی ئاشووب[دەستکاری]
له‌خه‌ودا دیم
وڵاتێکی بێ ئاسمان .. و
زه‌مینێکی ده‌ڵه‌مه‌یی نیوه کوڵیو
میلله‌تێکی سیما سواو لاواز‌و سست
ده‌م دووراو .. و چاو هه‌ڵتۆقیو
پۆلێك باڵنده‌ی ماشێنی پێ چه‌نگاڵی
کلك مشار
بوون به چه‌تر بۆخه‌ڵکی شار
خه‌ڵکی تێکڕا
خۆیان له‌قووڕی ده‌ڵه‌مه‌یی
زه‌وی گه‌وزان
مناڵ هه‌بوون
به‌یه‌کجاری نقووم ده‌بوون
ته‌نیا ده‌ست و په‌نجه‌کانیان ئاماژه بوون
کچێکم دی ...
خۆی به‌باڵێکی شکاوی
ئه‌ستێره‌یه‌ك هه‌ڵواسی بوو ..
کلك مشاری ماشێنی
لێی هاته کار
باڵی ئه‌ستێره‌که‌ی بڕی و کچیش وون بوو
باشه ده‌بێ ئه‌و میلله‌ته قووڕاویه
دۆستی دێرینی - خوا - نه‌بن .. ؟
چوونکه - ئاده‌م - یش له قووڕ بوو .. !!!
------------------------------------
نووسینی : ته‌حسین فائق
ساڵی ئاشووب 2018
- ^ faiq, tahsin (( رؤحـــی سزادراو )
زۆر ده‌مێکه
ڕۆحم ئاڵووده‌ی بینینی نه‌وه‌کانمه
گۆڕم لانه‌ی
مێژووێکی پڕ خه‌بات و تێکۆشانه
کاتێ مردم
ده‌یان ڕۆڵه‌ی قاره‌مانم به‌خاك به‌خشی
بۆ ئایینده
خاك و خوێن وهه‌ڵپه‌ی ئازادی بێ به‌شی
ئه‌وسه‌رمایه‌ی بۆم جێهێشتن
خشت وئاڵاونه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێر ده‌ست بوو
بۆدامه‌زراندنی وڵات
هزروبیروبازووی پۆڵاوسوپاگه‌لێکی پرهه‌ست بوو
دوای ناشتن
کاتێ سه‌رگۆڕه‌که‌م چۆڵ بوو
فریشته‌کان هاتنه لام
سیمایان پڕ له خه‌نده بوو
گوتیان شه‌هید
ڕۆح ئاسووده جه‌سته له‌گۆڕ پاڕێزاوە
گیان به‌خشینت
بۆئازادی مرۆڤه‌کان په‌یامێکی ئیلاهیه زۆرده‌مێکه باس کراوه
به‌بیستنی ئه‌م په‌یامه
ڕۆح و جه‌سته‌م ئاسووده بوو
به‌ردوگڵی نێو گۆڕه‌که‌م شێوه‌ی ئارمووش
هێدی هێدی نه‌رم ده‌بوو
گۆڕ بوو به‌عه‌رشی سووڵتانی
تاده‌هات فراوان ده‌بوو
هێنده‌ی نه‌برد
گۆڕ بوو به‌گۆڕی ئاسایی
لاشانی لای ڕاستم ڕزی
هاوارم بۆ فریشته‌کان کرد
ده‌نگم تاسا
که‌له سه‌رو جه‌سته‌م ته‌زی
لاشانی ڕاستی ڕزیوم
وه‌ك مۆرانه دایگرت جه‌سته‌م
ئۆقره‌م نه‌ما
ئای خودایه ڕۆحی ماندووم
به‌کێ بده‌م
خودا فه‌رمووی
نزا مه‌که ڕۆحت به‌هیچ که‌س ببه‌خشم
نه‌وه‌کانت ڕۆحی تۆیان سه‌رگه‌رادان کرد
ئاهونزای پیرو گه‌نج و په‌ککه‌وته‌کان
وایان کردووه نه‌تبه‌خشم
بڕۆ لایان
سه‌رێ له‌نیشتمان بده
نه‌وه‌کانی خۆت ببینه
بزانه چ دۆزه‌خێکیان چیکردووه له‌م زه‌مینه
ڕۆحی سزادراوم هاته‌وه
سه‌رێ له خاك بداته‌وه
له‌ڕێگادا قافله‌گه‌لێك ڕۆحم بینی
ئایۆنسفێریان پڕ ده‌کرد سپی سپی
وه‌کو که‌شتی بۆبه‌رزایی هه‌ڵده‌فڕی
که‌له‌خاك نزیك بوومه‌وه
هاوارگه‌لێك کاسی کردم
بۆنی خوێنی مرۆڤه‌کان مه‌ستی کردم
ئاپۆڕایه‌کی که‌م شێوه‌ی که‌مئه‌ندامان
وه‌کو په‌نگوین ده‌وره‌یان دام
هاواریان کرد نزایان کرد
جوێنیان پێدام
سیس و شه‌که‌ت
ڕووی زه‌ردم لێیان ڕزگار کرد
ده‌نگی گریه‌ی مناڵه‌کان
له‌خێوه‌تگا سپیه‌کان
ده‌بوو به‌گورزی کوشنده
خۆیان به مندا ده‌کێشا
به‌بێ ویستی ده‌ڕۆیشتم
به‌فه‌رمانی مه‌زنی خوا
خاکم بینی بۆته سێ به‌ش
به‌شێکی ڕه‌ش
به‌شێکی هه‌ش
به‌شێکی گه‌ش
ڕه‌ش - ژێرئاڵای دوژمنان بوو
کوشت و بڕو تۆقاندن بوو
هه‌ش - برسێتی قات و قڕی و
تۆقاندن و هه‌ژاری بوو
گه‌ش - باڵه‌خانه‌و شه‌قامی جوان
مه‌لهاو مۆڵ و کافتریاکان
کونسوڵگه‌ری وڵاته‌کان
لانه‌ی ئاشتی بێگانه‌کان
بازاڕێکه بۆکاڵاکان
شۆفێرێکی سینه‌ماکاری تاکسیم بینی
هه‌ڵگری ماسته‌رنامه بوو
سکویرتی مۆڵم بینی
ئه‌ندازیاری ئای تی بوو
چایچیه‌که‌ی به‌ر سینه‌مای نێو مۆڵه‌که‌ش
قانونی ده‌ولی خوێندبوو
له‌هۆڵێکدا چوومه ژورێ
فیلمێکی نایاب ببینم
هیچم نه‌دی
تایتلێك بوو تاکۆتایی
هه‌ر باڵۆن بوو پڕ ده‌کراو هه‌ڵده‌فڕی
هه‌ر عه‌قڵ بوو سست ده‌کراوهه‌ڵده‌وه‌ری
له‌پڕ له‌نێو تاریکی هۆڵ
شێتێك هاواری لێ هه‌ڵسا
به‌لایتی چه‌رخی ده‌ستی
خۆی نیشان دا
هاواری کرد
نادید – نابوود – و نایه‌کان
نای ژه‌نن بۆ بێگانه‌کان
باڵۆنه فووتێکراوه‌کان
سه‌رکرده‌ن لای خواوه‌نده‌کان
ڕۆشنایی نێو هۆڵ داگیرسا
شێتی نه‌گبه‌ت قۆڵبه‌ست کرا
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نووسینی : ته‌حسین فائق
2018 ساڵی ئاشووب
Ttahsin35@yahoo.con
tahsinfilmgmail.com). "ڕۆحی سزادراو". ته‌نیا لێره باوکراوه‌کانم ده‌بینرێن.
{{cite journal}}
: Check date values in:|date=
(help); line feed character in|date=
at position 20 (help) - ^ faiq, tahsin (( مەینشینی فریشتەکان )
پادشا‌و میر
جوان و ژیر
گەداو وەزیر مناڵ وپیر
بەرابەریان لا مەرامە
مەینشین لە دۆڵێکە
هاوسەرۆکیان ـ گەل ـ ێکە
بانێك و ـ هەوا ـ ێکە
تامەینشین دامەزرا
سەدەیەك تەمەن دزرا
قوربانی زۆریش درا
ئەفسانەی ئازایەتی
نموونەی مەردایەتی
مەینشین ...
شۆڕە ژن و کچانیەتی
لەنیوەڕێی مەینشین
ڕووبارێك هەیە
ـ شین ـ شین
لەچەپ و ڕاستی ڕووبار .
رەزی ـ ترێ ـ یە ـ چین ـ چین
پیرێك لەوسەری ڕووبار
زەردەشت ـ ی سیما‌و ئاکار
خۆی شەراب کار‌و سەرکار
کچان وەکو مرواری
ترێیان بۆ پیر هانی
وێنەی بەهەشتی خوایی
هێشووە ترێ بەهەزار
شەرابی لێ دێتە خوار
بەخوڕ دەڕژێتە ڕووبار
پیری سیما خودایی
گەنجی ڕوولە ڕیایی
ماڵ ماڵێنەو جیایی
نەماوە بەیەکجاری
ئاوێزەن گشت ڕەنگەکان
بیر‌و بڕوا و ـ ئیتنەکان
مەزهەب و ئایینزاکان
بە تابلۆی هونەرمەندان
نەخشاوە شەقامەکان
تابلۆ‌و پۆرترێت و سکێچ
تاچاوحەز بکا پێچ پێـــچ
لەکۆڵانی خوارو خێـــــچ
دژبەچوار سەرکردەی هیچ
هەواڵ زوو بڵاو بووەوە
فریشتەکانی مەینشین
لەخاکی مەی نیشتنەوە
میرەکانی چواردەوریان
ترس تیایان زەق بووەوە
خێراچوار ـ یاگۆ ـ یان نارد
خاڵی سست بدۆزنەوە
من تەنیا تۆمارێك بووم
بەکامێرای دەستمەوە
مێژووی گەشیان تۆمارکەم
بۆ نەوەی ـ نوێ ـ ی بێنمەوە
چەندین ساڵ بەڕێوە بووم
لەشارو شاخ و زیندان
کەوتن و هەڵسانەوە
بەشەکەت و ماندوویی
ڕێگای هەورازم بڕی
لووتکەکە زۆر بەرز بوو
شێوەی بورجی نەمروود بوو
قەومێك لەوێ ژێردەست بوو
سەرکاریان گرگنێك بوو
خەریکی سزادان بوو
تەلارێکی ئەفسوونی
سەری لەهەورا نابوو
هێزو بازووی ئەو قەومە
تەلاریان بونیاد نابوو
گرگن میری گەلێك بوو
کەلەیان لەدەستدابوو
هەوڵمدا هەنگاو بنێم
ڕێگریان بۆم دانابوو
پۆلێك جەندرمەی بێ سەر
چەکیان لەسەر سینەم بوو
میر لووراندی وەك گـــورگ
هاتە لام وەك بەچکە پڵنـگ
میر گووتی کەلەت دانێ
لەو عەرشە عەقڵم ناوێ .
ئەگەر تۆ سەرت نەبێ
دەتکەمە شای بێ سەران
خاوەن پێگەو دیوەخــان
باڵادەست بە لەزینـــــدان
تا ناودار بی لە جیهــــــان
داد‌و دادگا‌و دادوەران
یاسا و ماف و سزادان
ئەنجومـەنی دادوەران
بڕیـــــار و یاســـادانان
لەژێر ڕکێفـــــی تۆدان .
تاوانبار خەڵات بکــەن
بێ‌تاوان ســــــزا بــدەن
تا دەرباز بووم لەدەستیان
جەستەو هزرم داهێــزران
زانیان بێ سەر نابم
یاخی ترم لە بابم
چوارلایەکە ڕێکەوتن
بۆمباران دەست پێبکەن
لەماوەیەکی کورت‌دا
مەینشین ژێردەست بخەن .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نووسینی :
تەحسین فائق
ساڵی ئاشووب).
{{cite journal}}
: Cite journal requires|journal=
(help); Check date values in:|date=
(help); Missing or empty|title=
(help); line feed character in|date=
at position 23 (help)