بەکارھێنەر:Shakhawan1986/خۆڵەپەتانێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


Shakhawan ===شاخۆ- شاخەوان==Shakhawan-Shakho من ناوم شاخەوان حمد محمود ڕۆستەم, خەڵکی گوندی بندایزانم کە سەر بە قەزای چۆمان و پارێزگای هەولێرە،لە ناحیەی چوارقوڕنە(ئۆردوگای چۆمان) لەدایکبوم لە بەرواری ٢/ئازاری ١٩٨٦. ژیانی منداڵیملە نێو ئازارو تەنگژەو نەهامەتی بێ ئەندازە تۆقێنەر بەسەربردووە،کە ئەوکات رژێمی بەعس حوکمی دەکرد بە سەرکردایەتی (سەددام حوسێن))ی خوێنرێژ ،دوای ڕاپەڕینەکەی بەهاری ١٩٩١ گواستمانەوەو گەڕاینەوە گوندە خنجیلانەکەمان لەگەڵ خەڵکی گوندەکە،هەروەک خەڵکی گوند دەستمان کردەوە بە دروستکردنی خانو و بنەگەی ژیانی نوێ لە ژێر بارودۆخێکی ناهەمواری پڕ گەماڕۆ و ژیانێکی هەژاری و دەردەسەری...

دەستپێکی چونە خوێندنگام[دەستکاری]

ساڵی ١٩٩٢ز دوای ئەوەی بینای خوێندنگا دروستکرا لە گوندی خۆشکان خۆشبەختانە من شەش(٦)ساڵان بوم، بۆیە هیچ ساڵێکی خوێندنم وەک ئەوانی تر بەفیڕۆ نەچو. سەربەرزانەو ئازایانە هەر شەش پۆلی سەرەتای خوێندنم بە پلەی یەکەمبە ڕکابەری بەڕێز(سەنگەر ڕەحمان حمد) بڕی

قۆناغی ناوەندی[دەستکاری]

دواتر گواسترامەوە بۆ قۆناغێکی تری (قۆناغی ناوەندی)خوێندن لر شارۆچکەی (چۆمان)،کە لەم قۆنا‌غەش بەوپەڕی جۆش و خرۆشەوە بەردەوام بوم و لە پۆلی حەوتەم کە ئەوکات پۆلی (یەکی سانەوی)یان پێدەگوت پلەی دوەەمم بەدەستهێناو ((عافو عام))بوم بە تێکڕانمرەی (٨٩)دوای خوێندکاری بەتوانا (کاروان محمد عزیز)کە تێکڕانمرەکەی (٩٢)بو، ساڵی دواتریش هەر بە پلەی دووەم ((عافو عام))بوم لە دوایخوێندکاری کۆچکردوی هەندەران(ڕەنجدەر محمد مستەفا)هەرچی پۆلی نۆ (٩)بو ،کە،ێک ئاستم گەڕایەوە دواوە هەرچەند لە دوای خوێندکاری نایاب (لوقمان مینە ڕەسول)پلەی دوەمم لە نمرەی (کەلۆری) کۆتایی بەدەستهێنا.

  • ((عافو عام))واتا ڕێگەدراو ،بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەکانی کۆتا ساڵ نەکات...

قۆناغی دواناوەندی[دەستکاری]

ئەم قۆناغە بۆ من قۆناغی هەرزەکاری و پێگەییشتن و دابەزینی ئاستم بە شێوەیەکی گشتی ،لە هەر دو پۆلی (٤-٥)دواناوەندی لە خولی دووەم بە نمرەی خراپ دەرچوم،هەرچی پۆلی کۆتاییە کە دەکاتە پۆلی (٦)دواناوەندی بە کەمترین نمرەی پۆل کە تێکڕانمرەکەم (٦١)بو تەواوکرد.

قۆناغی پەیمانگا[دەستکاری]

لەم قۆناغەشدا بێ هیچ تامەزرۆیی و حەزێک چومە پەیمانگاو دەستم کرد بە خوێندن لە پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایان-بەشی کوردی-هەولێر ئەم قۆناغە بۆ من زۆر جیاواز و بەرهەمهێن بو کە تیایدا تێکەڵ بە کۆمەڵە خەڵکێکی جیاواز بوم کە بون بە هۆکاری گۆڕانێک لە من کە لەوپەڕی توڕەییو بێ سەلیقەیی بۆ ئەوپەڕی خۆڕاگری و مامەڵەباشی....