بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەکارھێنەر:Saad Goran/خۆڵەپەتانێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەوراز ئەمین قادر

لەدایکبوون٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٥
نیشتەجێیسلێمانی، ھەرێمی کوردستان
نەتەوەکورد
پیشەبێژەر و پێشکەشکار
چالاکبوون٢٠٠٦ - ئێستا
پێشتۆڕی میدیاییی ڕووداو، ڕادیۆی شەفەق، ڕادیۆی نەوا
پاشگرووپی میدیاییی ئاڤا
مناڵ(ەکان)٢

ھەوراز ئەمین قادر ناسراو بە ھەوراز گوڵپی (٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٥ لە ھەڵەبجە)[١][٢] بێژەر و پێشکەشکارێکی کوردی بواری ڕاگەیاندنە. ئەو لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە بە فەرمی لە بواری میدیادا کار دەکات[٢] و پێشتر بۆ ماوەی ھەشت ساڵ وەک پێشکەشکاری ھەواڵ لە تۆڕی میدیاییی ڕووداو کاری کردووە،[٢] و لە ئێستاشدا وەک بێژەر لە گرووپی میدیاییی ئاڤا بەردەوامە.[٢]

ژیانی سەرەتایی و خوێندن

[دەستکاری]

ھەوراز گوڵپی لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٥ لە شاری ھەڵەبجە لەدایکبووە و خێزانەکەی بە بنەچە خەڵکی ناوچەی ھەورامانن.[١][٢][٣] قۆناغی خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە شارۆچکەی خورماڵ تەواو کردووە.[٢] لە تەمەنی مێردمنداڵیدا و لە قۆناغی چوارەمی دواناوەندیدا، بەھۆی ھەژاری و خراپیی باری دارایی خێزانەکەیەوە وازی لە قوتابخانە ھێنا و بۆ خوێندنی ئایینی چوو بۆ حوجرەی مزگەوت و بوو بە فەقێ.[٤][٣] گوڵپی دواتر خوێندنی ئامادەیی تەواو کرد و توانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانکۆی عێراقییە لە شاری بەغدا بەدەستبھێنێت.[٢]

لە سەردەمی فەقێیەتیدا، بۆ ماوەیەک لە گوندێکی قەزای پێنجوێن کاری مەلایەتی کردووە.[١][٣] ھەروەھا بەھۆی دەنگخۆشییەوە، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ناوچەکەی خۆی، لە پرسەکاندا قورئانی خوێندووەتەوە.[١][٣] لەو سەردەمەدا و لە کاتی مانەوەی لە ناوچەی بیارە، بۆ چەند کاتژمێرێک لەلایەن ڕێکخراوی چەکداریی جوندولئیسلامەوە دەستگیر کراوە.[٣]

کاروانی پیشەیی

[دەستکاری]

دەستپێک و کار لە بەغدا و سلێمانی

[دەستکاری]

کاروانی میدیایی ھەوراز گوڵپی لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە لە شاری بەغدا دەستی پێکردووە.[٢] لە ماوەی نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ تا ٢٠١١ لە بەغدا نیشتەجێ بووە و لەو ماوەیەدا وەک ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری «گەرمیان» کاری کردووە.[٢][٣] ھەروەھا بۆ ماوەی ساڵێک لە ڕادیۆی «شەفەق» لە بەغدا وەک بێژەر کاری کردووە.[٢][١] پاشان گەڕاوەتەوە ھەرێمی کوردستان و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک لە ڕادیۆی «نەوا» لە شاری سلێمانی وەک بێژەری ھەواڵ کاری کردووە.[٢]

تۆڕی میدیاییی ڕووداو

[دەستکاری]

دواتر پەیوەندی بە تۆڕی میدیاییی ڕووداوەوە کرد و بۆ ماوەی ھەشت ساڵ وەک بێژەری سەرەکیی ھەواڵ و پێشکەشکاری بەرنامەکان کاری کرد.[٢] لەو ماوەیەدا، گوڵپی چەندین چاوپێکەوتنی گرنگی ئەنجام دا؛ لەوانە چاوپێکەوتنی تایبەتی لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لەگەڵ ئەحمەد مەلا تەڵال، وتەبێژی فەرمیی پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی.[٥]

لە ماوەی کارکردنی لە ڕووداو، بەرنامەیەکی بە ناوی «یەک ھەواڵ» پێشکەش دەکرد کە دەنگدانەوەیەکی زۆری ھەبوو؛ بەو ھۆیەوە، لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٠دا، لەلایەن سەنتەری سەلاحەدینی ئەیوبیی زانکۆی سەلاحەدین، خەڵاتی قەڵخانی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا.[٦]

گرووپی میدیاییی ئاڤا

[دەستکاری]

لە ئێستادا لە گرووپی میدیاییی ئاڤا وەک بێژەر و پێشکەشکاری سەرەکی بەردەوامە لە کارەکانی.[٢] بەرنامەکانی لە ئاڤا میدیا بە پێشکەشکردنی کتوپڕ و تیشکخستنە سەر کێشە کۆمەڵایەتییەکان و ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و خانەنشینان دەناسرێتەوە، کە تێیدا زۆرجار لە کاتی پەخشی ڕاستەوخۆدا ھاوڵاتییان یان خانەنشینان دێنە نێو ستۆدیۆی بەرنامەکەیەوە. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا، گوڵپی چاوپێکەوتنێکی فەرمیی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجام دا کە لە لایەن چەندین دەزگای ڕاگەیاندنی ناوچەکەوە گرنگیی پێ درا.[٧]

گوڵپی پێشکەشکاری بەشی «فایلی خەڵک»ە لە کاتژمێر ٧ی ئێوارە.[٨] لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٥دا، بەرنامەکە لەسەر ئاستی جیھان توانی خەڵاتی نێودەوڵەتیی شۆرتی ئیمپاکتی (Shorty Impact Award) لە بواری ھەواڵ و میدیادا بەدەست بھێنێت.[٩] بەپێی ئامارە فەرمییەکانی کۆمیسیۆنی دادوەریی خەڵاتەکە، ئەم بەرنامەیە کێشەی ڕاستەوخۆیی زیاتر لە ١٣٠,٠٠٠ ھاوڵاتی (نزیکەی ٥٧,٠٠٠ خێزان)ی بە شێوازێکی بێ بەرامبەر شارەسەر کردووە و بە بەھای ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کێشەی دارایی خەڵکی لەگەڵ لایەنە حکومییەکاندا یەکلایی کردووەتەوە.[٨][٩]

ھەروەھا لە ئایاری ٢٠٢٦دا، گوڵپی وەک پێشکەشکار سەرپەرشتیی کەمپینێکی مرۆیی ڕاستەوخۆی کرد بۆ کۆکردنەوەی ھاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە ناوچەکانی چەمچەماڵ، تەکیە، شۆڕش و پیرەمەگروون. بەھۆی کارەکانی لەو کەمپینەدا، بە نوێنەرایەتیی کەناڵەکە گەشتی ئەمریکای کرد و خەڵاتی نێودەوڵەتیی شۆرتی (Shorty Awards) لە شاری نیویۆرک وەرگرت.[١٠][١١]

ژیانی تایبەتی

[دەستکاری]

ھەوراز گوڵپی لە ساڵی ٢٠١١ لە بەغدا ھاوسەرگیریی لەگەڵ کچێکی خەڵکی ناوچەی خۆشناوەتی کردووە، کە پێشتر پێکەوە لە ڕادیۆی شەفەق کاریان کردووە و لەوێ یەکتریان ناسیوە.[١][٤][٣] پاشان لە ھەمان ساڵدا گواستوویانەتەوە بۆ شاری سلێمانی.[١][٤] لە ئێستادا خاوەنی دوو منداڵە کە یەکێکیان کوڕێکە بە ناوی یوسف.[٢][١]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 5 6 7 8 «وێنەی پێشکەشکارێکی ناسراوی ڕووداو و هاوسەرەکەی بڵاوکرایەوە». speemedia.com. ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٦. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  2. 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 13 14 «زانیارینامەی هەڵەبجە - هەوراز گوڵپی». halabjapedia.com. ٧ی تەممووزی ٢٠٢٦. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  3. 1 2 3 4 5 6 7 «هەوراز گوڵپی: مەلا بووم و وتارێكی هەینیم بە پێنج خولەك تەواو كرد». rudaw.net. ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  4. 1 2 3 «هەوراز وێنەیەکی خۆی و هاوسەرەکەی لە ڕێگەی ئەکاونتی تایبەتیەوە بڵاوکردۆتەوە». speemedia.com. ١٧ی ئابی ٢٠١٧. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  5. «المتحدث باسم الكاظمي لرووداو: الورقة البيضاء تمثل بداية الإصلاح الاقتصادي». rudaw.net (بە عەرەبی). ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  6. «بەخشینی خەڵاتی قەڵخانی رێزلێنان بە هەوراز گوڵپی». rudaw.net. ١٣ی شوباتی ٢٠٢٠. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  7. «مسرور بارزاني في مقابلة مع آفا ميديا: لا نساوم على كيان الإقليم». ava.news (بە عەرەبی). ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  8. 1 2 «Fayli Xelk - AVA Media - The Shorty Impact Awards». shortyawards.com (بە ئینگلیزی). ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  9. 1 2 «AVA Media wins Shorty Impact Award for public advocacy segment Fayli Xelk». thenewregion.com (بە ئینگلیزی). ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  10. «هەوراز گوڵپی، میدیاکاری ژمارە یەكي کوردستان گەیشتە ئەمریکا». ava.news. ١٩ی ئایاری ٢٠٢٦. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  11. «هەوراز گوڵپی: ئەم خەڵاتە هی سەرجەم خەڵکی کوردستانە - AVA News». ava.news. ٢١ی ئایاری ٢٠٢٦. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.