بەکارھێنەر:Kushared/خۆڵەپەتانێ/فریدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ئەم ناوەڕۆکە لە مانگی ئازار دەگوازرێتەوە بۆ وتاری سەرەکی، تکایە لە ئێستادا دەستکاری مەکە، سوپاس.

فریدا کالۆ
کالۆ لەساڵی ١٩٣٢، وێنە لەلایەن باوکییەوە گیراوە
لەدایکبوونماگدالینا کارمینن فریدا کالۆ کالیدرۆن
(١٩٠٧-0٧-0٦) ٦ی تەممووزی ١٩٠٧
کۆیۆئاکان، مەکسیکۆ سیتی، مەکسیک
مەرگ١٣ی تەممووزی ١٩٥٤(١٩٥٤-07-١٣) (٤٧ ساڵ ژیاوە)
کۆیۆئاکان، مەکسیکۆ سیتی، مەکسیک
پەروەردەخود-فێربوون
ناوبانگوێنەکێشان
بزاڤی سیاسیسوریالیزم، ڕیالیزمی سیحری
ھاوسەردیێگۆ ڕیڤێرا (ھاوسەرگیری ١٩٢٩–١٩٣٩)
(ھاوسەرگیری ١٩٤٠)
خزمەکانگویلێرمۆ کالۆ (باوک)
کریستینا کالۆ (خووشک)

ماگدالینا کارمینن فریدا کالۆ کالیدرۆن ( لەدایک بووی ٦ی تەممووزی ١٩٠٧ - مردووی ١٣ی تەمموزی ١٩٥٤)[١] وێنەکێشێکی مەکسیکی بوو، ئەو بەهۆی وێنە پۆرترەیتەکانی ناوبانگی دەرکرد بەتایبەت ئەو پۆرترەیتانەی کە بۆ خودی خۆی وێنەی کێشاون، سرووشت و کەلەپووری مەکسیک بوو بە سەرچاوەی ئیلهام بەخش بۆ کارەکانی فریدا. بە وەرگرتن لە سرووشی گەلی مەکسیک، فریدا هونەری فۆلکلۆری وڵاتەکەی بەکارهێنا بۆ گەڕان بەناو پرسەکانی ناسنامە، سەردەمی دوای کۆلۆنیالیزم، جێندەر، چینایەتی و ڕەگەز  لەناو کۆمەڵگای مەکسیکی.[٢] وێنەکانی فریدا پەیوەندی پتەویان هەبوو لەگەڵ ژیانی ئەودا لەگەڵ تێکهەڵکێشکردنیان لەگەڵ توخمی ڕیالیزم و خەیاڵی. کالۆ وەک کەسێکی سوریالیست و ڕیالیزمی سیحری دادەنرێت.[٣] کالۆ بەوەش ناسراوە کە لە وێنەکانی ڕەنگدانەوەی ئازاری بەردەوامی خۆی پشاندەدات.[٤]

کالۆ لە باوکێکی ئەڵمانی و دایکێکی میستزیۆیی لەدایکبووە، زۆربەی تەمەنی منداڵیی لە لا کاسا ئەزول لە کۆیۆئاکان بەسەر بردووە، لە ئێستادا ئەم شوێنە بۆتە مۆزەخانەی فریدا کالۆ و بۆ هەمووان کراوەیە. وێڕای ئەوەی بە دەردی شەپڵەی مناڵان دەیناڵاند، بەڵام هیوای بەوەبوو کە بچێتە بەشی پزیشکی، کاتێک تەمەنی ١٨ ساڵان بوو ئەوا تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ هات کاتێک لەناو پاسێکدا بوو، ئەمە ڕووداوە وایکرد تەواوی ژیانی لەناو ئازار بناڵێنێت و تووشی کێشەی تەندرووستی بێت. دوای ڕووداوەکە، کاتێک تەندرووستی بەرەو گەڕانەوە دەچوو ئەوا خولیای منداڵی بۆ بوون بە هونەرمەند گەڕایەوە لای کالۆ.

لە ساڵی ١٩٢٧، فریدا دەچێتە ناو بواری سیاسەت و دەبێتە ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی مەکسیکی،[٥] لەم ڕێگایەوە هونەرمەند دیێگۆ ڕیڤێرای ناسی، دواتر بەیەکەوە لە ساڵی ١٩٢٩ هاوسەرگیریان کرد،[٦] لە ساڵانی سییەکان بەیەکەوە گەشتی مەکسیک و ئەمریکایان کرد. لەوکاتانەدا، فریدا شێوازی تایبەتی کارکردنی خۆی دۆزییەوە، تابلۆ سەرەکییەکانی خۆی کە لە کەلتوور و فۆلکلۆری مەکسیکی وەرگیرابوون، هەروەها ئەو پۆرترێتانەی خۆی کە تێکەڵی کردبوون لەگەڵ بیرووباوەڕەکانی سەردەمی (پێش کۆلۆمبی) و کاتۆلیک. تابلۆکانی ئەو، وایان لە وێنەکێشی سوریالیستی ئاندرێ بریتۆن کرد کە لە ساڵی ١٩٣٨ پێشانگایەکی بۆ بکاتەوە لە گالێری جولیەن لێڤی لە نیویۆرک. پێشانگایەکە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بۆ ساڵی دواتر (١٩٣٩)، فریدا پێشانگایەکی دیکەی لە پاریس کردەوە. هەرچەندە کە پێشانگایەکەی پاریس بەمجۆرە سەرکەوتوو نەبوو، مۆزەخانەی لووڤر تابلۆیەکی لە کالۆ کڕییەوە. زە فرەیم، یەکەم تابلۆی وێنەکێشی مەکسیکییە کە لە کۆکراوەکانی مۆزەخانەی لۆڤەر دابنرێت. لە ساڵانی چلەکان، کالۆ هەم لە پێشانگا هونەرییەکانی مەکسیک و ئەمریکا بەشداری کرد، هەروەها لەلایەکی دیکەوە وەک مامۆستای هونەر کاری کرد. کالۆ یەکێک بوو لە ئەندامانی دامەزرێنەر لە کۆمەڵەی سێمیاریۆ دی کەلتورا مێکسیکانا. لە ساڵی ١٩٥٣، یەکەمینن پێشانگای تاکەکەسی کردەوە لە مەکسیک، ئەمەش بەماوەیەکی کورت بوو بەر لە مردنی لە ساڵی ١٩٥٤، واتە لە تەمەنی ٤٧ ساڵیدا.

کارەکانی فریدا وەک هونەرمەندێک بەنەناسراوی مایەوە تاکوو کۆتایی حەفتاکان، ئەمەش کاتێک کارەکانی ئەو لەلایەن کەسانی هونەرمەند، مێژووناس و چالاکوانانی سیاسەت دۆزرانەوە. لە سەرەتای نەوەدەکان، نەک تەنیا وەک کەسایەتییەکی مێژوویی لە هونەر بەڵکوو وەک ئایکۆنێکی بزووتنەوەی چیکانۆ، فێمێنیزم و کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە ناوبانگی دەرکرد. لە ئێستادا بەرهەمەکانی کالۆ لە جیهاندا پێشوازی لێدەکرێت، وەک بەرهەمێکی ڕەسەنی مەکسیکییەکان دەبینرێت، هەروەها لەلایەن فێمێنیستەکان بە ئاڕاستەی قووڵی لە دەربڕینی ژنانە دەبینرێت.[٧]

ژیانی کەسی[دەستکاری]

سەرەتای ژیان و خیزان[دەستکاری]

فریدا (لەلای ڕاست) لەگەڵ خووشکەکانی کریستینا، ماتیڵدە و ئەدریانا. وێنەکەکە لەلایەن باوکیان گیراوە، ١٩١٦.

ماگدالینا کارمینن فریدا کالو کالیدرۆن[a] لە ساڵی ١٩٠٧ لە گوندی کۆیۆئاکان لە مەکسیکۆ سیتی دایک بوو،[٩][١٠] کالۆ خۆی وتوویەتی لە ماڵی خێزانەکەی لەدایک بووە، واتە لە لا کاسا ئەزل (خانووە شینەکە)، بەڵام بەپێی تۆماری لەدایکبوونی فەرمی ئەوا لە شوێنێک لە نزیک ماڵی داپیرەی لەدایکبووە.[١٠] دایبابی کالۆ وێنەگربوون، گویلێرمۆ کالۆ (١٨٧١-١٩٤١) وە ماتیڵدە کاڵدیرۆن گۆنزالێز (١٨٧٦-١٩٣٢)، ئەوکاتەی کالۆ لەدایکبوو ئەوان تەمەنیان ٣٦ و ٣٠ ساڵان بوو.[١١] باوکی بەڕەچەلەک ئەڵمانی بوو، گویلێرمۆ لە ساڵی ١٨٩١ بە پەنابەری هاتبووە مەکسیک.[١٢] هەرچەند کالۆ وتوویەتی کە باوکی جوولەکە بووە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو لەسەر پەیڕەوی لوتەریانیزم بوو.[١٣][١٤] ماتیڵدە (دایکی کالۆ) لە دایکبووی واخاکا بوو، لە باوکێکی ڕەسەن مەکسیکی و دایکێکی ئیسپانی زمان بوو.[١٥] جگە لە کالۆ، خێزانەکە سێ کچی دیکەیان هەبوو ئەوانیش ماتیڵدە (بەنزیکی ١٨٩٨-١٩٥١)، ئەدریانا (بەنزیکی ١٩٠٢-١٩٦٨) هەروەها کریستینا (بەنزیکی ١٩٠٨ -١٩٦٤).[١٦] کالۆ دوو زڕ خووشکی دیکەی هەبوو لە ژنی یەکەمی باوکی، ماریا لوسیا و مارگاریتا بەڵام ئەوان بەجیا بەخێوکران.[١٧]

لە کۆتاییەکانی ژیانیدا، کالۆ لە وەسفی ژینگەی ژیانی منداڵیدا گوتبووی "زۆر زۆر خەمگینانە بوو."[١٨] دایک و باوکی نەخۆش بوون،[١٩] هاوسەرگیرییەکەیان دوور بوو لە خۆشەویستی.[٢٠] پەیوەندی فریدا لەگەڵ دایکی هەردەم لە گرژیدا بوو.[٢١] کالۆ لە وەسفی دایکیدا وتوویەتی، "ئەو میهرەبان، چالاک و زیرەک بوو، بەڵام ئەو کەسێکی بەحساب، دڵڕەق و دەرماگیریی ئایینی بوو."[٢١] لەماوەی شۆڕشی مەکسیک دا، کارەکەی باوکی وەک وێنەگر زیانی گەورەی بەرکەوت، بەوەی حکوومەتی نوێ کارەکەی لێ سەندەوە و بەهۆی درێژی ماوەی شەڕی ناوخۆیی وڵاتیشەوە ئەوا لەوکاتەدا کاری تایبەت زۆر کەمی کردبوو.[١٩]

کاتێک تەمەنی شەش ساڵان بوو تووشی دەردی شەپڵەی مناڵان بوو. ئەم نەخۆشییەی وای لە قاچی ڕاستی کرد زۆر لاوازتربێت بەراورد بە قاچی چەپی.[٢٢][b] نەخۆشییەکەی وایکرد خۆی لە هاوڕێ و هاوپۆلەکانی بشارێتەوە، بەوەی گاڵتەی پێدەکرا.[٢٥] دوای چاکبوونەوەی لە نەخۆشییەکە، ئەوا شێوازی ڕۆیشتنی ناڕێک بوو (شەل)، هەر لەبەر سەرەنجامەکانی نەخۆشییەکەی، بەناچاری تەنوورەی درێژی دەپۆشی. بۆئەوەی بەسەر نەخۆشییەکەی زاڵبێت، باوکی هەمیشە هانی دەدا کە وەرزش بکات، هەربۆیە لەکاتی منداڵیدا تۆپی پێی، مەلەوانی و تەنانەت زۆرانبازیشی دەکرد، ئەم کارانەش لەوکاتەدا بۆ کچان نامۆ بوون.[٢٦] باوکی فێری کاری وێنەگرتنیشی کرد لەگەڵ دەستکاریکردنەوەی وێنە و ڕەنگەکان.[٢٧] هەرچەندە نەخۆشییەکەی دڵتەنگی کرد،[١٨] بەڵام وایکرد کالۆ لەماوەی ژیانیدا، لە پەیوەندییەکی بەرزی هاوڕێیەتی دا بووە لەگەڵ باوکی.[٢٨] کالۆ سوپاسی باوکی کرد بەوەی وایکرد ژیانی منداڵی نایاب بێت، "ناوازەیە... ئەو نموونەیەکی باڵای خۆشەویستی بوو بۆمن، لە کارەکانی وێنەگری و وێنەکێشی، لەسەرووی هەمووشیانەوە ئەوەبوو کە ئەو لە ئازەرەکانم تێدەگەیشت."

بەهۆی دەردی شەپڵەکەیەوە، کالۆ بەراورد بە هاوتەمەنەکانی درەنگتر خوێندنی تەواوکرد،[٢٩] کالۆ لەگەڵ خووشکە بچووکەکەی کریستینا خوێندنی باخچەی ساویانی دەست پێکرد، پاشان هەر لە گوندەکەیان خوێندنی سەرەتایی کرد، پۆلەکانی پێنج و شەشی بە سیستمی خوێندنی ماڵەوە تەواوکرد. کریستینا چووە قوتابخانەی کریستیانەکان، بەڵام فریدا لەسەر خواستی باوکی چووە قوتابخانەی ئەڵمانی.[٣٠] دواتر بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە دوورخرایەوە بۆ خوێندنی مامۆستای پیشەیی.[٣١] ژیانی خوێندنی فریدا پوخت بوو، لەلایەن مامۆستا ژنەکانیشەوە دووچاری سووکایەتی سێکسی بوو.[٣١]

لە ساڵی ١٩٢٢، فریدا لە دواناوەندییەکی ناسراو وەرگیرا و ئامانجی ئەوەبوو بچێتە خوێندنی پزیشکی.[٣٢] ئەم خوێندگایە، تازە کرابوویەوە لە کۆی ٢٠٠٠ کچ ئەوا تەنیا ٣٥یان وەرگرت.[٣٣] ئەو لە خوێندنەکەی بەباشی هەنگاوی دەنایە پێشەوە،[٣٤] لەپاڵ ئەوەشدا بووە خوێنەرێکی باش و بە قووڵی کەوتە خوێندنەوە و کاریگەریی کەلتووری مەکیسیکی، چالاکی سیاسیی و دادگەریی کۆمەڵایەتی.[٣٥] قوتابخانەکە گرنگی و بانگەشەی بۆ شوناس و ڕەسەن بوونی مەکسیکییەکان دەکرد، کە ڕۆحەیەتێکی ئەوسا بوو بۆ بەرزکردنەوەی شوناس و کەلەپووری مەکسیکی، ئەمەش لەپێناو ڕزگاربوون بوو لە ژێر کاریگەرییەکانی کۆلۆنیالیزمی ئەورووپی و بینینی ئەورووپییەکان وەک هێزێکی باڵا.[٣٦] لەگەڵ قوتابیانی قوتابخانەکەی گرووپێکی تایبەتیان دامەزراندبوو، ئەوان دژی زۆر شت دەوەستانەوە، وتووێژیشیان لەسەر فەلسەفەی کلاسیکی ڕووسی دەکرد.[٣٧] [٣٧] فریدا لەوکاتەدا، هەوڵیدەدا تەمەنی ڕاستەقینەی لەوانی دیکەش بشارێتەوە، خۆی وەک "کچی شۆڕش" دەبینی، هەربۆیە دەیگووت لە ٧ی تەمموزی ١٩١٠ لەدایکبووە، واتە هەمان ساڵی دەستپێکردنی شۆڕش، دواتر ئەمە بەدرێژایی ژیانی بەردەوامی هەبوو.[٣٨] دواتر کەوتە خۆشەویستی لەگەڵ ئەلیخاندرۆ گۆمێز ئەریاز، کە سەرکردەی گرووپەکەیان بوو لە قوتابخانە، دایک و باوکی فریدا بەم پەیوەندییە ڕازی نەبوون، دواتر لەیەکتری جیابوونەوە بەبۆنەی درووست بوونی تووندووتیژی و ناجێگیریی دۆخی سیاسەت لە وڵات، لەم ماوەیە کالۆ و ئەلیخاندرۆ نامەی دڵداریی و سۆزداریان دەگۆڕییەوە.[٣٩][٤٠]

ڕووداوی پاسەکە و هاوسەرگیری (١٩٢٥-١٩٣٠)[دەستکاری]

کالۆ لە ساڵی ١٩٢٦، وێنەکە لەلایەن باوکییەوە گیراوە.

لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٢٥، کاتێک کالۆ لەگەڵ کوڕە دڵدارەکەی ئەریاس، بەیەکەوە بە پاسێک لە قوتابخانە دەگەڕانەوە ماڵەوە، لەو دەمە پاسەکە جەنجاڵ بووە و شوفێرەکە ویستوویەتی لە ترامێکی کارەبایی تێپەڕبێت، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی درووست بوونی ڕووداوێکی هاتووچۆ، بەشێک لە سەرنشینەکانی پاسەکە مردن. لە ڕووداوەکە، ئەریاس زیانێکی کەمی بەرکەوت بەڵام ئاسنی دەستگرتنی پاسەکە بەر لەگەنەی فریدا دەکەوێت و بە سەختی برینداریی دەکات. دواتر لە وەسفی ئەم ڕووداوە فریدا وتویەتی، "ئەوە هاوشێوەی کونکردنی گامێشێک وابوو لەڕێی شمشێرێکەوە." ئاسنەکە لەلایەن ئەریاس و خەڵکەکە لە لەشی فریدا دەرهێنرا، کە ئەمەش زۆر بە ئازار بوو بۆ فریدا.[٤١][٤٢][٤٣]

جەستەی فریدا چەند زیانێکی بەرکەوت، ئێسکی کزیەی شکا. بەهۆی ئاسنەکەوە، سک و مناڵدانی کون بوو، بڕبڕەی پشتی لە سێ شوێنەوە شکا، قاچی ڕاستی لە یانزدە جێگاوە شکا، پێی ڕاستەی شکا و لەجێی خۆیدا چوو، ئێسکی چەڵەمەی شکا، هەروەها شانی لەجێی خۆیان چوون.[٤٤][٤٥] فریدا بەرلەوەی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە دۆخێکی ئاسایی، مانگێک لە نەخۆشخانەی بەسەربرد، هەروەها دوو مانگیش لەماڵەوە لەجێگای خۆی مایەوە.[٤٣][٤٢][٤٦] دوای ئەوەی بەردەوام تووشی ماندووبوون و ئازار چەشتن دەهاتەوە، دکتۆرەکەی دووبارە پشکنینی ئێکسی بۆ کرد و دەرکەوت بەهۆی ڕووداوەکەوە سێ لە فەقەرەکانی لە شوێنی خۆی دەرچوو بوون.[٤٧] بۆئەوەش فریدا ناچاربوو کە پلاستەرێکی گەورە بە قەبارەی جلێکی کۆرسێت بپۆشێت.[٤٧]

ئەم ڕووداوە خەونی فریدای بۆ بوون بە پزیشک بەکۆتا هێنا، بەپێی قسەی ئەندرێس هێنیسترۆسای هاوڕێی لەو دەمە فریدا، "وەک مردوو دەژیا".[٤٨] لە کۆتاییەکانی ١٩٢٧، باروودۆخی کالۆ باشتر بوو، بەتایبەت دوای بە کۆمەڵایەتیی بوون و تێکەڵ بوون لەگەڵ هاوڕێیەکانی قوتابخانەی، ئەوان بەشی زانستە سیاسییەکانیان خوێند بوو. کالۆ پەیوەندیکرد بە حیزبی کۆمۆنیستی مەکسیکی (PCM). لەم نێوانەدا، چەندین کەسایەتی سیاسیی، چالاکوان و هونەرمەندی

ناسی، لە نێویاندا کۆمۆنیستی دوورخراوەی کووبایی خولیۆ ئەنتۆنیۆ مێلا و وێنەگری ئەمریکی-ئیتالی تینا مۆدۆتی.[٤٩]

فریدا و دیێگۆ لە ساڵی ١٩٣٢.

لە یەکێک لەو ئاهەنگانەی کە مۆدۆتی ڕێکی خستبوون، بەدیاریکراوی لە حوزەیرانی ١٩٢٨، فریدا بە دیێگۆ ڕیڤێرا ناسێندرا.[٥٠] پێشتر لە ساڵی ١٩٢٢، بە کورتی چاویان بەیەک کەوتبوو، کاتێک ناوبراو خەریکی وێنەکێشان بوو لە قوتابخانەکەی فریدا.[٥١] دوای تێپەڕینی ماوەیەکی کورت بەو دیدارە، کالۆ داوای لە دیێگۆ کرد کە بۆچوونی لەسەر کارەکانی ئەو دەرببڕێت، بۆئەوەی بزانێت هیچ هونەرێک لە کارەکانیدا هەیە تاکوو ببێتە هونەرمەند.[٥٢] دیێگۆ کاتێک کارەکانی کالۆی بینیوە، سەرسام بووە بەکارەکانی و وتوویەتی کە ئەو هونەرمەندێکی تەواو بڕواپێکراوە.[٥٣]

دواتر فریدا و دیێگۆ کەوتە پەیوەندی خۆشەویستی، تا لە ڕۆژی ٢١ی ئابی ١٩٢٩ لە کۆیۆئاکان هاوسەرگیرییان کرد، دیێگۆ دوو ژنی دیکەشی هەبوو[٥٤] و ٢٠ ساڵیش لە فریدا گەورەتر بوو.[٥٥] دایکی دژی هاوسەرگیرییەکەیان بوو، دایک و باوکی لە وەسفی ئەم پڕۆسەیە وتیان، "ئەمە هاوسەرگیری فیل و کۆتر"، بەو مانایەی هەردووکیان لە قەبارەوە جیاوازییان زۆر بوو؛ دیێگۆ درێژ و قەڵەو بوو، لەبەرامبەردا کالۆ لاواز و بچووکتر.[٥٦] باوکی بە هاوسەرگیرییەکە ڕازی بوو، بەوەی دیێگۆ دەوڵەمەند بوو و توانای هەبوو کە پشتگیری کالۆ بکات، بەتایبەت کە خەرجییە پزیشکییەکان کالۆ زۆر بوون.[٥٧] هاوسەرگیرییەکەیان لە ناو هەواڵەکانی میدیای مەکسیک و نێودەوڵەتی باسکرا،[٥٨][٥٩]

بەماوەیەکی زوو لەدوای هاوسەرگیرییەکەیان، فریدا و دیێگۆ چوونە شاری کویرناڤاکا لە ویلایەتی مۆریلۆس، لەوێ ئەرکی وێنەکێشان لە پالاسی کۆرتێسیان پێ سپێدرابوو.[٦٠] هەر لەوکاتەدا، فریدا لە ئەندامبوون بۆ حیزبی کۆمۆنیست کشایەوە ئەمەش لەپێناو پاڵپشتیکردنی دیێگۆ، کە بەماوەیەکی کورت پێش هاوسەرگیرییەکەیان لە ماڵی دوور خرابوویەوە بەهۆی پشتگیرییەکانی لە کۆمەڵەی چەپەکان.[٦١]

لەماوەی شەڕی ناوخۆیی مەکسیک، مۆرۆلێس کۆمەڵێک جەنگی دژواری بەخۆییەوە بینی، ژیانکردن لە شارێکی شێوە ئیسپانیایی (کویرناڤاکا)، وای لە فریدا کرد کە هەستی بۆ شووناسی مەکسیکی بوون و مێژووەکەی بجووڵێت.[٦٢] هاوشانی هونەرمەندە ژنەکانی دیکەی مەکسیک، کالۆ دەستیکرد بە پۆشینی جلووبەرگی ڕەسەنی مەکسیکییەکان، تەنوورەیەکی درێژی ڕەنگا و ڕەنگیشی پۆشی.[٦٣][٦٤] جلەکانی وایان لە کالۆ کرد کە بیرۆکە فێمێنیستی و دژە-کۆلۆنیالیزم دەرببڕێت.[٦٥]

گەشتی ئەمریکا (١٩٣١-١٩٣٣)[دەستکاری]

فریدا لە ساڵی ١٩٣٢، وێنەکە لەلایەن باوکییەوە گیراوە.

دوای ئەوەی دیێگۆ کارەکانی لە کویرناڤاکا، لە کۆتاییەکانی دەیەی سییەکان، کالۆ و دیێگۆ چوونە سان فرانسیسکۆ، ئەمریکا. لەوێ بەیەکەوە وێنەی سەر دیواریان دەکێشا بۆ یانەی لەنچیۆنی بازاڕی ئاڵووگۆڕی دراوی سان فرانسیسکۆ هەروەها بۆ بەشی هونەرەجوانەکانی کالیفۆرنیا.[٦٦] لەمانەوەی مانەوەشیان، لەلایەن کۆکەرەوەکان و کڕیارەکان ڕێزیان لێدەگیرا و بێزاریش دەکران.[٦٧] هەر لەوکاتەدا، فریدا پەیوەندییە خۆشەویستییە درێژەکەی لەگەڵ وێنەگری ئەمریکی-هەنگاری، نیکۆلاس موراس دەستی پێکرد.[٦٨]

لە هاوینی ١٩٣١، فریدا و دیێگۆ گەڕانەوە مەکسیک، دواتر لە پاییز گەشتیان کرد بۆ نیویۆرک ستی بۆ کردنەوەی کارەکەی دیێگۆ لە مۆزەخانەی مۆدێرن ئارت. لە نیسانی ١٩٣٢، چوونە دێترۆیت، لەوێ دیێگۆ کارێکی پێدرابوو بۆ وێنەکێشان لە پەیمانگای هونەرەکانی دێترۆیت.[٦٩] لەم کاتەدا، بەرکەوتنەکانی کالۆ لەگەڵ میدیاکان زیاتر بوون، میدیاکان سەرسامیی ئینگلیزییە ڕەوانەکەی ئەو بوون.[٧٠] لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەزگای دێترۆیت نیوز، لە ٢ی شووباتی ١٩٣٣ وتی، "بێگوومان ئەو [دیێگۆ] شتی چاکی کردووە وەک کوڕیژگە (منداڵی بچووک)، بەڵام هەنەرمەندە مەزنەکە منم."[٧١] ئەو ساڵانەی لە ئەمریکا بەسەری برد بۆ فریدا دژواربوون، وێڕای ئەوەی چێژی لە دیتنی نیویۆرک و سان فرانسیکۆ دیت، بەڵام ئەو ناڕەحەت بوو بە کۆمەڵگای ئەمریکی بەوەی وەک وڵاتێکی کۆلۆنیالیست دەیدیت، هەروەها بەوەی ئەمریکییەکانیش ئەویان وەک کەسێکی "بێزارکەر" تەماشا دەکرد.[٧٢] فریدا حەزی نەدەکرد تێکەڵبێت لەگەڵ کەسانی سەرمایەدار (کاپیتالیست)ی وەک ھێنری فۆرد و ئێدسل فۆرد، هەروەها تووڕەبوو، بەوەی زانی کە زۆرێک لە هۆتێلەکانی نیویۆرک پێشوازی لە میوانی جوولەکە ناکەن.[٧٣] لە نامەیەکیدا بۆ هاوڕێیەکی، فریدا نووسی بووی، "وێڕای ئەوەی کە پێشکەوتنی پیشەسازیی و میکانیکی لە ئەمریکا سەرنجی ڕاکێشاوم....  توڕەم لە گشت ئەو پیاوە دەوڵەمەندانەی ئێرە، لەبەرئەوەی لێرە بە هەزاران کەس دەبینم لە گوزەرانێکی زۆر وێراندان، هیچ شتێکیان نییە بیخۆن وە هیچ شوێنێکیان نییە لێی بخەون، ئەم بابەتەیە کە زۆرترین سەرنجی من ڕاکێشاوە، لەکاتێک دەوڵەمەندەکان هەموو شەو و ڕۆژێک ئاهەنگ دەگێڕن، لەکاتێکدا بە هەزاران و هەزاران کەسی دیکەش لە برسان دەمرن".[٧٤] ئەو کاتەی لە دێترۆیت بوو، بەهۆی دووگیان بوونییەوە ئاڵۆزی تێکەوت، دکتۆرەکەی ڕازی بوو کە کرداری لەباربردن ئەنجام بدات، بەڵام ئەو دەرمانەی کە بەکارهات کاریگەریی نەبوو.[٧٥] کالۆ تەواو ڕاڕا بوو لەوەی منداڵێکی ببێت، لەبەرئەوەی پێشتریش منداڵێکی دیکەی خۆی لە دیێگۆ لەبار بردبوو.[٧٥] دوای ئەوەشی کە لە باربردنەکە سەرکەوتوو نەبوو، بڕیاریدا کە بەردەوامیی بدات بە دووگیانییەکەی، بەڵام لە مانگی تەمموز منداڵەکەی لەبارچوو، ئەمەش کێشەی هۆرمۆنی بۆ درووستکرد و وایکرد دوو حەفتە لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە.[٧٦] دوای کەمتر لە سێ مانگ، دایکی لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی ئاڵۆز مرد.[٧٧]

لە ئازاری ١٩٣٣، فریدا و دیێگۆ گەڕانەوە نیویۆرک، کارێکی دیکەیان پێدرابوو بۆ وێنەکردنی لە باڵەخانەی سەنتەری ڕاکفلر.[٧٨] لەم ماوەیەدا، کالۆ تەنیا تابلۆ جلەکەم لەوسەرەوە هەڵواسراوە (١٩٣٤) کێشا.[٧٨] هەروەها چاوپێکەوتنی زیاتری ئەنجام دا لەگەڵ میدیا ئەمریکییەکان.[٧٨] لە مانگی ئایار، دیێگۆ لە کاری وێنەکردن بۆ سەنتەری ڕاکفلر دوور خرایەوە، لەبەرامبەردا کارێکی دیکەی وەرگرت بۆ قوتابخانەی نیویۆرکەرس.[٧٨][٧٩] هەرچەند کە دیێگۆ حەزی بەوەدەکرد لە ئەمریکا بژیێت، بەڵام فریدا تووشی غەریبی بوو بۆ وڵاتەکەی، لە کانوونی یەکەمی ١٩٣٣ گەڕانەوە ئەمەش بەماوەیەکی کورت لەدوای تەواوکردنی کارەکەیان.[٨٠]

لا کاسا ئەزول و تەندرووستی (١٩٣٤-١٩٤٩)[دەستکاری]

ماڵەکەی فریدا و دیێگۆ لە سان ئەنخێل، لە ساڵی ١٩٣٤ دەستیان بەژیانکردن کرد لەم ماڵە تاکوو لە ساڵی ١٩٣٩ جیابوونەوە، دواتر بووە ستۆدیۆ بۆ کارکردنی دیێگۆ.

فریدا و دیێگۆ گەڕانەوە مەکسیکۆ ستی، دواتر ماڵیان گواستەوە بۆ ماڵێکی نوێ و لە گەڕەکێکی خانەدانانە لە سان ئەنخێل.[٨١] ماڵەکە لەلایەن قوتابییەکی لو کۆربوزیێ، خوان ئۆ'گۆرمان دیزاین کرابوو، ئەم ماڵە لە دوو بەش پێکدەهات، لەڕێگای پردێکەوە بەیەکتری بەسترابوونەوە؛ بەشەکەی کالۆ بە شین ڕەنگ کرابوو، بەشەکەی دیێگۆش بە سپی و پەمەیی.[٨٢] دواتر ماڵەکە بووە شوێنی کۆبوونەوەی هونەرمەندان و چالاکوانانی سیاسیی لە مەکسیک و دەرەوە.[٨٣]

دواتر بۆ جارێکی دیکە، فریدا تووشی کێشە تەندرووستییەکانی بوویە، کاتێک تووشی کێشەی ڕیخۆڵە، دووجار لەبارچوون هەروەها قاچی تووشی لاڕەشە (گانگرین) هات.[٨٤] لەلایەکی دیکەشەوە کێشە کەوتە نێوان خۆی و هاوسەرەکەی، دیێگۆ بە گەڕانەوەیان بۆ مەکسیک دڵخۆش نەبوو، سەرزەنشتی دەکرد کە بووە هۆی گەڕانەوەیان.[٨٥] هەرچەند کە کالۆ متمانەی بە دیێگۆ نەبوو، بەڵام کاتێک بینی دیێگۆ لە پەیوەندیدایە لەگەڵ کریستینای خووشکی، ئەوا هەستەکانی بریندار بوون.[٨٦] دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٣٥ بەم پەیوەندییەی زانی، فریدا ماڵەکەی گواستەوە بۆ شوقەیەک لە ناوەڕاستی مەکسیکۆ ستی و وای دانا لە دیێگۆ جیابووەتەوە.[٨٧] فریدا خۆشی کەوتبووە داوای خۆشەویستی لەگەڵ هونەرمەند و تەلارسازی ئەمریکی ئیسامو نوگوچی، پەیوەندییەکەیان ئەوەندەی نەکێشا، بەڵام تاکوو مردنی فریدا وەک دوو هاوڕێ مانەوە. [٨٨][٨٩]

لە ساڵی ١٩٣٥، کالۆ گەڕایەوە سان ئەنخێل و چاوی کەوتەوە بە دیێگۆ و کریستینا. کالۆ دڵی بەوە خۆشبوو کە بووەتە پوور بۆ منداڵەکانی کریستینا، ئیسۆلدا و ئەنتۆنیۆ.[٩٠] وێڕای ئەوەی دیێگۆ و کالۆ ئاشت بوونەوە، بەڵام درێژەیان بە دڵپیسییەکانیان دا.[٩١] لە ساڵی ١٩٣٦، کالۆ گەڕایەوە ناو سیاسەت و پەیوەندی بە فۆرت ئینتەرناشنال کرد (کۆمەڵە چەپەکەی ترۆتسکی)، هاوکات بووە دامەزرێنەری لیژنەی گەیاندنی کۆمەک بۆ کۆمارییەکان لەکاتی شەڕی ناوخۆیی ئیسپانیا.[٩٢] فریدا و دیێگۆ بەیەکەوە توانیان حکوومەتی مەکسیک ڕازی بکەن، بۆئەوەی مافی پەنابەریی سیاسیی بداتە لیۆن ترۆرتسکی، دواتریش پێشنیاریان کرد کە خۆی و ژنەکەی ناتالیا سیدۆڤا لە ماڵەکەیان (لا کاسا ئەزول) نیشتەجێبن.[٩٣] ترۆتسکی و ژنەکەی لە ماوەی کانوونی دووەمی ١٩٣٧ تاکوو نیسانی ١٩٣٩ لەو ماڵەدا ژیانیان بەڕێ کرد، لەم دەمەدا کالۆ و ترۆتسکی هەر نەبوونە هاوڕێ، بەڵکوو بۆ ماوەیەکی کەمیش پەیوەندی دڵدارییان هەبوو.[٩٤]

دوای کردنەوەی پێشانگایەک لە پاریس، کالۆ گەڕایەوە نیویۆرک.[٩٥] لەوکاتەدا، تامەزرۆ بوو بچێتەوە لای مورای بەڵام ئەو بڕیاریدا بوو کە کۆتایی بە پەیوەندییەکەیان بهێنێت، بەوەی ژنێکی دیکەی دۆزیبوویەوە و دەیویست هاوسەرگیری لەگەڵ ئەودا بکات.[٩٦] کالۆ گەڕایەوە مەکسیکۆ ستی، لەوێ دیێگۆ داوکاری جیابوونەوەی پێدا. هۆکاری ئەم داواکارییەش دیار نەبوو، بەڵام دواتر دیێگۆ بۆ ڕای گشتی ئاماژەی بەوە کرد، ئەمە تەنیا پەیوەندی بەلایەنی یاساییەوە هەیە کە لە نەریتی نوێی کۆمەڵگا پەیڕەو دەکرێت، هیچ پەیوەندی بە لایەنی هونەری و ئابوورییەوە نییە.[٩٧] بەڵام بەگوێرەی قسەی هاوڕێکانیان بێت، هۆکاری جیابوونەوەیان بۆ ئەو پەیوەندییە ئەویندارییانە بوون کە هەردوولا لەگەڵ کەسانی دیکە هەیان بوو.[٩٨] لە تشرینی دووەمی ١٩٣٩، کالۆ و دیێگۆ بەفەرمی جیابوونەوە بەڵام هەروەک دوو هاوڕێ مانەوە؛ کالۆ خۆی خەرجییەکانی خۆی بەڕێوە دەبرد.[٩٩]

لاکاسا ئەزول، ماڵی منداڵیی فریدا، هەروەها لە ساڵانی ١٩٣٩ بۆ ١٩٥٤ (تامردن) لێی ژیا.
باچەکەیەک لە لاکاسا ئەزول


دوای جیابوونەوەی لە دیێگۆ، کالۆ گەڕایەوە بۆ لا کاسا ئەزول، لەو دەمە بڕیاریدا کە خۆی بژیێنێت، هەموو ئەم ڕووداوانەی ئەم دواییانە وایانکرد کە سەردەمێکی دیکەی چالاکی بۆ فریدا بێتە ئاراوە، ئەمەش بەوەرگرتنی ئەو ئیلهامانە بوو کە لە گەشتەکانی بۆ دەرەوە وەری گرتبوو.[١٠٠][١٠١] لەم سەردەمە کارەکانی فریدا، تەکنیکی کەمتری بەکاردەهێنا و پۆرترەیتەکانی کردە قەبارەی چوارگۆشە، ئەمەش وایکرد کە بە ئاسانتر بفرۆشرێن.[١٠٢] لەم ماوەیە زۆرێک لەبەرهەمە دیارەکانی خۆی کێشا لەوانە، دوو فریداکە (١٩٣٩)،[١٠٣] پۆرترەیتی خود بە قژبڕانەوە (١٩٤٠)،[١٠٤] مێزە بریندارەکە (١٩٤٠)،[١٠٥] پۆرترەیتی خود بە ملوانکەیەکی دڕکاوی و بڵاندەیەک (١٩٤٠).[١٠٦] لە ساڵی ١٩٤٠، بەرهەمەکانی لە سێ پێشانگای هونەریی نمایشکران؛ لە نێویاندا چوارەمین پێشانگای نێونەتەوەیی سوریالی لە مەکسیکۆ ستی، گۆڵدن گەیت ئینتەرناشنال ئێکسپۆشن لە سان فرانسیسکۆ، هەروەها هونەری مەکیسیکی سەدەی بیستەم لە نیویۆرک.[١٠٧][١٠٨]

لە ٢١ی ئابی ١٩٤٠، لە کۆیۆئاکان ترۆتسکی تیرۆرکرا، ئەو تا ئەوکاتەش لە مەکسیک دەژیا.[١٠٩] بۆ ماوەیەکی کورت وەک بکووژێک، گومان خرایە سەر کالۆ، ئەو لەگەڵ کریستینای خووشکی بۆ ماوەی دوو ڕۆژان دەستبەسەر کران.[١١٠] بۆ مانگی دواتر، فریدا چووە سان فرانسیسکۆ بۆ وەرگرتنی چارەسەر پزیشکی، ئەمەش دوای ئەوەبوو کە دەستی ئازاری هەبوو.[١١١] دوای جیابوونەوەکەی، کالۆ بەسەختی ئاڵوودەی مەی ببوو.[١١٢]

لەو کاتەدا، دیێگۆش لە سان فرانسیسکۆ بوو، ئەمەش دوای مردنی ترۆتسکی بوو کە کارێکی لە ئەمریکا پێسپرێردا بوو.[١١٣] لەو کاتەی لە سان فرانسیسکۆ بوو، بۆ ماوەیەکی کورت کالۆ لەگەڵ بازرگانی هونەر هێنز بەرگروین کەوتە پەیوەندییەوە.[١١٤][١١٥][١١٦][١١٧] دواتر، لەگەڵ دیێگۆ ئاشت بوویەوە.[١١٨] لە ڕۆژی ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٠، لە ڕێوەڕەسمێکی سادەدا بۆ دووەمجار هاوسەرگیرییان کرد.[١١٩] زوو لەدوای هاوسەرگیرییەکەیان، بەیەکەوە گەڕانەوە مەکسیک. ئەم بەیەکەوەبوونە، کێشەیەکی وایانی بۆ درووست نەکردن،[١٢٠] بەوەی هەردووکیان ئازادی زیاتریان بەیەکتری دا،[١٢١] بەیەکەوە لە لا کاسا ئەزول دەژیان، لەگەڵ ئەوەشدا دیێگۆ ماڵەکەی دیکەی واتە سان ئەنخێل کردە ستۆدیۆیەک بۆ کارکردن.[١٢٢] هەردووکیان درێژەیان دا بە پەیوەندییە دڵدارییە دەرکییەکانیان، کالۆ کە دووڕەگەزخواز بوو، واتە پەیوەندی لەگەڵ ژن و پیاوان دەبەست، بەپێی بەڵگەکان، پەیوەندییەکانی لەگەڵ پیاوان بۆ کالۆ گرنگترن بوون لەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ژنان.[١٢١][١٢٣]

لە ساڵانی چلەکان، وێڕای وەرگرتنی چارەسەرەکانی سان فرانسیسکۆ، بەڵام تەندرووستی کالۆ بەبەردەوامی خراپ بووە. بەهۆی هەبوونی کێشە لە دڕکەپەتکی ئەوا فریدا ٢٨ جلی کۆرسێتی دەپۆشی بۆئەوەی پاڵپشتی لە جەستەی بکات، ئەمەش لە ساڵانی نیوان ١٩٤٠ بۆ ١٩٥٤ بەردەوامیی هەبوو. لەو کاتانەدا، فریدا هەستی بە ئازار دەکرد لە قاچەکانی هەروەها ئەو نەخۆشییەی کە لەدەستی بۆی درووست ببوو، لێی بوو بە نەخۆشییەکی درێژخایەن، فریدا چارەسەریشی وەردەگرت بۆ نەخۆشی سفلس.[١٢٤] دوای ئەوەی باوکی لە نیسانی ١٩٤١ کۆچی دوایی کرد، فریدا تووشی خەمۆکی بوو.[١٢٠] لەو کاتەدا، فریدا کاتەکانی زیاتر لە لا کاسا ئەزول بەسەر دەبرد بە گرنگیدان بەو ماڵ و باخچەکەی، هاوکات چەند ئاژەڵێکیشی بەخێو دەکرد لەوانە مەیموونی جاڵجاڵۆکەیی، سەگی مەکسیکی و تووتی.[١٢٥] لەوکاتانەدا، فریدا لەناو وڵاتەکەی بەناوبانگ دەبوو، بەڵام ڕەوشی تەندرووستی بەردەوام بەرەو خراپی دەچوو. لە ناوەڕاستی چلەکان گەیشتە بڕیارێک کە ئەو چیتر ناتوانێت چاوەڕێ بکات و دانیشێت.[١٢٦] لە حوزەیرانی ١٩٤٥، چووە نیویۆرک بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی دژوار،[١٢٧] نەشتەرگەرییەکە شکستی هێنا،[١٢٨] بەقسەی هێریرا، کالۆ خۆی بەشێک بووە لە هۆکاری چارەنەبوونی کێشە تەندرووستییەکانی، بەوەی ئەو پشووی نەدەدا کە لێی داواکرابوو، هەروەها جارێکیش بەئەندازەیەکی خراپ برینەکەی کردبوویەوە.[١٢٨] وێنەکانی ئەو کاتانەی فیردا، دەربڕین بوو لە خراپی ڕەشی تەندرووستی لەوانە، ستوونە شکاوەکان (١٩٤٤)، بێ هیوا (١٩٤٥)، داری هیوا، خێرا وەستاو (١٩٤٦)، هەروەها ئاسکێکی بریندار (١٩٤٦).

کۆتا ساڵەکان و مردن (١٩٥٠-١٩٥٤)[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٥٠، کالۆ زۆربەی ساڵەکەی لە نەخۆشخانەی ئەی بی سی لە مەکسیکۆ ستی بەسەر برد، جارێکی دیکە نەشتەرگەری ئێسکی کردەوە.[١٢٩] ئەم نەشتەرگەرییە تەندرووستی خراپتر کرد، پێویستی کرد کە نەشتەرگەری دیکەش بکات.[١٣٠] دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە، کالۆ لە ماڵەکەی لە لا کاسا ئەزول گیری خوارد، بۆئەوەی ڕێ بکات بەناچاری کورسی و دارشەقەی بەکاردەهێنا.[١٣٠] لە کۆتا ساڵەکانی ژیانی، کالۆ کاتەکانی تەرخان کرد بۆ بواری سیاسەت. ئەو جارێکی دیکە لە ساڵی ١٩٤٨، چووە پاڵ حیزبی کۆمۆنیستی مەکسیک.[١٣١] ئەو دەستی بە درووستکردنی کەمپەینی ئاشتی کرد.[١٣٢]

لە ساڵی ١٩٥٨، قاچی ڕاستی لە ئەژنۆیەوە بڕایەوە بەهۆی نەخۆشی لاڕەشە (گانگرین).[١٣٣] لەو ساتانەدا دەیناڵاند بە خەمۆکی و ڕاڕایی، ئەوەی هێشتبوویەوە پشت بەستن بوو دەرمانی ئازارشکێنەکان.[١٣٣] کاتێک دیێگۆ خەریکی ئەوەبوو پەیوەندییەکی دیکەی دڵداری ببەستێت، کالۆ خەریک بوو خۆی بە دەرمان بکووژێت.[١٣٣] لە یادنامەکەیدا، لە شوباتی ١٩٥٤، فریدا نووسی، "ئەوان شەش مانگ لەمەوبەر قاچیان بڕیمەوە، ئەوان سەدەیەکی دیکە لە ئازاریان پێبەخشیم، ئەمەش لە ساتێکدا کە هۆکارێک نابینمەوە بۆ بەردەوامبوونم. بەردەوام دەبم لەو ویستەی کە دەکەمەوێت خۆم بکوژم.[١٣٤]

لە ٢ی تەمموزی ١٩٥٤، لە کۆتا ڕۆژەکانی ژیانیدا، وێڕای ئەوەی تەندرووستی باش نەبوو، بەڵام لەگەڵ دیێگۆ بەشداریکرد لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لە دژی دەستێوەردانی سی ئای ئەی لەمەڕ کێشەکان و کودەتای گواتیمالا.[١٣٥] واپێدەچێت لەوکاتەدا هەستی بە نزیکبوونەوە لەکاتی مردنی کردبێت، بەوەی لەبارەیەوە قسەی لەگەڵ سەردانیکەرانی دەکرد، هەروەها وێنەی ئێسکبەند و فریشتەی لەسەر دەفتەری یادنامەکەی کێشا.[١٣٦] دوایین وێنەشی، فریشتەیەکی ڕەش بوو، وەک هایدن فێرێرا، ژیاننامەنووسی کالۆ ئەمەی وەک فریشتەی مەرگ لێکداوە.[١٣٦] لە کۆتا نووسینیدا کالۆ نووسی، "بەشادییەوە چاوەڕێی دەرچوون دەکەم - وە هیوادارم هەرگیز بۆی نەگەڕێمەوە. — فریدا"[١٣٦]

باروودۆخی کالۆ خراپتر دەبوو، شەوی ١٢ی تەمموزی ١٩٥٤ کۆتا شەوی بوو، کالۆ تایەکی بەرز و ئازارێکی زۆری هەبوو.[١٣٦] نزیکی ٦ی بەیانی بوو، لە ١٣ی تەمموزی ١٩٥٤، پەرستیارەکەی کالۆی بە مردوویی لەسەر جێگا بینی.[١٣٧] لە تۆماری فەرمیدا، هۆکاری مردنی کالۆ بە جەڵتەی سی نووسراوە.[١٣٦] ژیاننامەنووس هێرێرا مشتموڕی ئەوەی کردووە کە ئەگەری هەیە کالۆ خۆی کوشتبێت.[١٣٨][١٣٦] ئەو پەرستیارەی کە کالۆی بە مردوویی بینی، ئاماژەی بەوە کردووە لەکاتی پشکنینی بۆ بەکارهێنانی دەرمانەکانی کردووە، ئەوا بۆی دەرکەوتووە لە شەوی مردنیدا دەرمانی ئازارشکێنی زۆر خواردووە، لە کۆی ٧ دەرمان ئەوا ١١ی خواردووە.[١٣٩] هەر لەو شەوەدا، فریدا دیارییەکی بۆ دیێگۆ جێهێشت بەبۆنەی ساڵیادی هاوسەرگیرییەکەیان، هەرچەند کە مانگێک مابوو بۆ ئەو یادە.[١٣٩]

لە ١٣ی تەمموز، جەستەی فریدا برایە پالاسیۆ دی بێلاس ئارتیس، لەوێ لە ژێر ئاڵایەکی کۆمۆنیستیی دانرا. ڕۆژی دواتر، لەنێوان خزم و هاوڕێکانی لە پرسە و ماتەمینێکی نافەرمی ئامادەبوون، بە سەدان لە هەوادارانیشی لە دەرەوە ئامادەبوون.[١٤٠] لەسەر ویستی خۆی، جەستەی فریدا بەخۆڵەمێشی کرا.[١٤٠] دیێگۆ لەبارەی ئەم ڕۆژەوە وتی، "ئەوە تراژیدیاترینن ڕۆژە لە ژیانم." دوای سێ ساڵ، دیێگۆ لە ساڵی ١٩٥٧ کۆچی دوایی کرد.[١٤٠] خۆڵەمێشەکەی فریدا لە ناو گۆزەیەکی کۆنی پێش سەردەمی کۆلۆمبی لە لا کاسا ئەزل دانراوە، لە ساڵی ١٩٥٨ ماڵەکەی وەک مۆزەخانەیەکی گشتی کرایەوە.[١٤٠]

ژیانی هونەری[دەستکاری]

دەستپێکی کارەکان[دەستکاری]

فریدا لە ١٥ی حوزەیرانی ١٩١٩، کاتێک تەمەنی یانزدە ساڵان بوو.

کالۆ هەر لە منداڵییەوە خولیای کاری هونەری و وێنەکێشان پەرەی سەند، بەتایبەتیش کاتێک وێنەکێش فێرناندۆ فێرناندێز (هاوڕێی باوکی)[١٤١] ڕێنمایی دەکرد، کالۆ لەسەر دەفتەرەکەی وێنەکەی دەکێشا.[١٤٢] لە ساڵی ١٩٢٥، بۆ یارمەتیدانی خێزانەکەی دەستی بەکارکردن کرد.[١٤٣] یەکێک لەو کارانە لەگەڵ فێرناندێز بوو کە بەیەکەوە خەریکی کاری نەخش کردن بوون.[٣٤] هێرناندێز سەرسامیی بەهرەمەندی فریدا بوو،[١٤٤] ئەمەش وێڕای ئەوەی لەوکاتەدا فریدا خەون و خولیای ئەوەی نەبوو ببێتە هونەرمەند، هونەر بکاتە پیشەی خۆی.[١٤٢]

بەهۆی ڕووداوی پاسەکەوە کە لەساڵی ١٩٢٥ تووشی هات، کالۆ سێ مانگ لەسەر جێگا کەوت، دوای ئەم ڕووداوە دەستی کرد بە وێنەکێشان.[١٤٥] لەبەرئەوەی پێش ڕووداوەکە، خولیای بوونی بە پزیشک هەبوو، هەر بۆیە لە سەرەتاکان وەک وێنەکێشی پزیشکی دەستی پێکرد، بەمەش خولیاکانی لە هونەر و زانست تێکەڵکێش کرد. دایکی تەختەیەکی نیگارکێشی تایبەتی بۆ درووست کرد، ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانێت لەسەر جێگاکەشی خەریکی کاری وێنەکێشان بێت، باوکیشی کۆمەڵێ ڕەنگی زەیتی خۆی پێشەشکرد، کالۆ ئاوێنەیەکیشی هەبوو، بەهۆی ئەوەوە خۆی دەبینی و وێنەی خودی خۆی کێشا.[١٤٦][١٤٧] وێنەکێشان وای لە فریدا کرد بەدوای پرسیارەکانی شوناس و بوون بگەڕێت.[١٤٨] لە بارەی وێنەکێشانەوە، فریدا وتویەتی، "وێنەی خۆم دەکێشم، چونکە هەندێک کات بەتەنیام وە من توخمێکم، ئەوە بەباشترین شێوە دەزانم."[١٤٩] دواتر ئەوەشی درکاند کە ئەو ڕووداوە و ماوەی چاکبوونەوە وای لێکرد "جارێکی تر دەستپێبکەمەوە، وێنەکێشان هەر ئەوەیە کە بە چاوانم دەیبینم. لەوە زیاتر نییە."[١٥٠]

زۆرترین ئەو تابلۆیانەی کە لەم کاتەدا کالۆ دەیکرد، پۆرترەیتی خۆی، خووشکەکانی و هاوڕێیانی قوتابخانەی بوون.[١٥١] وێنە سەرەتاییەکانی کالۆ سەرچاوەی ئیلهامیان لە هونەرمەندە ئەورووپییەکان سەرچاوەی گرتبوو، بەتایبەت مامۆستایانی سەردەمی ڕێنیسانس وەک ساندرۆ بۆتیچلی، برۆنزینۆ، هەروەها لە بزووتنەوە ئاڤانت-گارد.[١٥٢]

کاتێک لە ساڵی ١٩٢٩، لەگەڵ هاوسەرەکەی دیێگۆ چوونە ویلایەتی مۆریلۆس ئەوا فریدا ئیلهامی لە شاری کویرناڤاکا وەرگرت، ئەو شارەی کە لێی دەژیا.[٦٢] لەو دەمە، فریدا شێوازی هونەری خۆی گۆڕی، کەوتە ژێر کاریگەری فۆلکلۆر و کەلەپووری مەکسیکی.[١٥٣] بەپێی قسەی مێژوونووسی هونەر، ئەندریا کیتێنمان ئەوا ئەگەری هەیە کە فریدا کەوتبێتە ژێر کاریگەریی وێنەکێشەی مەکسیکی ئەدۆلفۆ ماوگارد.[١٥٤] شووناسی فریدا وەک کەسێکی لا رازای مەکسیکی، وە ئەو خولیایەی پێشووی لەبارەی کەلتوور هەیبوو بوونە ڕووخساری هونەری بۆ تەواوی کارەکانی فریدا کالۆ.[١٥٥]

کارکردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا[دەستکاری]

کالۆ لە ساڵی ١٩٢٦.

کاتێک کالۆ و دیێگۆ لە ساڵی ١٩٣٠ چوونە سان فرانسیسکۆ، کالۆ ئاشنایەتی لەگەڵ هونەرمەندانی ئەمریکی پەیدا کرد لەوانە ئێدوارد ویستن، ڕالف ستاکپۆل، تیمۆتی ئێل فلویگەر و نیکۆلاس مورای.[٦٧] بەسەربردنی شەش مانگ لە سان فرانسیسکۆ بۆ فریدا ماوەیەکی پڕ لە بەرهەم بوو،[١٥٦] لەوکاتەدا گەشەی زیاتری بەخۆیەوە بینی بەراورد بەوەی لە شاری کویرناڤاکا دەستی کەوتبوو.[١٥٧] هەروەها گرێبەستی زیاتر بۆ کاکردن بۆ وێنەکێشانی پۆرترەیتی بەدەستهێنا.[١٥٨] لە ساڵی ١٩٣١،تابلۆی فریدا و دیێگۆ ڕیڤێرای تەواوکرد، ئەم تابلۆیە لە دوو پۆرترەیتی خۆی و دیێگۆ پێکدێت کە بە تابلۆی هاوسەرگیرییەکان دەناسرێت،[١٥٩] هەر لەو ساڵەدا، تابلۆی پۆرترەیتی لوتەر بێربانکی تەواوکرد، لە وێنەکە پۆرترەیتی لوتەر لەگەڵ درەختێک تێهەڵکێش کرابوون.[١٦٠] وێڕای ئەوەی فریدا زیاتر خۆی وەک کەسێکی سادە و ژنی دیێگۆ پشان دەدا لەوەی وەک هونەرمەندێک،[١٦١] بەڵام لە شەشەمین پێشانگای ساڵانەی کۆمەڵگای ژنانی هونەرمەند لە سان فرانسیسکۆ بە تابلۆی فریدا و دیێگۆ ڕیڤێرا بەشداربوو، پێشانگاکە لە کۆشکی لیگیۆن ئۆف ئۆنەر ئەنجامدرا.[١٦٢][١٦٣]

دواتر کە لەگەڵ دیێگۆ چوونە دێترۆیت، کالۆ تووشی چەند کێشەیەکی تەندرووستی بوو لەوانەش دووگیانبوون.[٧٦] سەرباری ئەو کێشە تەندرووستیانە و ڕقبوونی لە کەلتووری سەرمایەداریی (کاپیتالیست) ئەمریکا، مانەوەی لەو شارەدا ئیلهامی زیاتری پێبەخشی بۆ پشاندانی دەربڕینە هونەرییەکانی. لەو دەمە، فریدا فێری تەکنیکی زیاتر بوو،[١٦٤] هەروەها تابلۆکانیشی پەیام و گێڕانەوەی زیاتری لە خۆ هەڵدەگرت.[١٦٥] هەروەها دەستیکرد بە پشاندانی "تیرۆر، ناڵاندن، برین و ئازار" لە ڕووکاری تابلۆکانی.[١٦٤][١٦٦] لە دێترۆیت چەند کارێکی دیکە ئەنجامدا، لەو تابلۆیانەش وەک نەخۆشخانەی هێنری فۆرد (١٩٣٢)، لەدایکبوونم (١٩٣٢)، پۆرترەیتی خۆد لەسەر سنووری مەکسیک و ویلایەتە یەکگرتووەکان (١٩٣٢).[١٦٤] لەوکاتەی لە دیترۆیت بوو، هیچێک لە کارەکانی لە پێشانگاکان نمایش نەکران، کالۆ لە چاوپێکەوتنێکی میدیایی لەگەڵ دێترۆیت نیوز بەشدار بوو، قسەی لەبارەی هونەرەکانی خۆی کرد.[١٦٧]

گەڕانەوە بۆ مەکسیکۆ ستی و بەناوبانگبوون لە ئاستی جیهان[دەستکاری]

فریدا و دیێگۆ لەگەڵ بازرگانی ئەمریکی ئەنسن گوودیەر.

دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٣٤، گەڕایەوە مەکسیکۆ ستی، کالۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ هیچ تابلۆیەکی نوێی نەبوو، ئەمەش بەهۆی کێشە تەندرووستییەکانی.[١٦٨] لە ساڵی ١٩٣٧ و ١٩٣٨، ژیانی پیشەگەریی کالۆ بەرهەمدار بوو، ئەمەش دوای جیابوونەوە و ئاشتبوونەوەی بوو لەگەڵ دیێگۆ. لەم ماوە کورتەدا، تابلۆی زیاتری درووستکرد بەراورد بە هەشت ساڵی کاتی هاوسەرگیرییەکەی، لەم ماوەیەدا چەند تابلۆیەکی کێشا لەوانە، من و پەستیارەکەم (١٩٣٧)، بیرەوەری، دڵەکە (١٩٣٧)، چوار دانیشتوانەکەی مەکسیک (١٩٣٨)، هەروەها ئاو چی پێ بەخشیم (١٩٣٨).[١٦٩] هەرچەند خۆی دڵنیا نەبوو لە باشی کارەکانی، لە سەرەتاکانی ١٩٣٨، زانکۆی ناشنال ئۆتۆنۆمی مەکسیک بەشێک لە کارەکانی فریدای لە پێشانگایەک نمایش کرد.[١٧٠] یەکەم گەورە فرۆشی بەرهەمەکانی، لە هاوینی ١٩٣٨ بوو، کاتێک ئەستێرەی فیلم و کۆکرەوەی بەرهەمی هونەری، ئێدوار گی ڕۆبنسن چوار لە تابلۆکانی فریدای کڕی، بۆ هەریەکێکیان بڕی ٢٠٠ دۆلاری ئەمریکا دا.[١٧٠] لەوە زیاتر، لە نیسانی ١٩٣٨، وێنەکێشی سوریالیستی-فەڕەنسی ئاندرێ بریتۆن سەردانی دیێگۆی کرد. لەو دەمە، بریتۆن سەرسامی کارەکانی کالۆ بوو، ڕاستەوخۆ ئەوی بە سوریالیست دانا، لەوەسفی کارەکانیشی وتی، "وەک شریتێک وان لەدەوری بۆمبێک".[١٧١] ئەو نەک تەنیا بەڵێنی بە کالۆ دا کە پێشانگایەکی بۆ بکاتەوە لە پاریس، بەڵکو نامەیەکیشی نووسی بۆ هاوڕی و بازرگانی هونەری، جولیەن لێڤی کە دواتر بانگێشتی فریدای کرد بۆ بەشداریکردن لە یەکەمین پێشانگای تاکەکەسی خۆی لە مەنهاتن.[١٧٢]

لە تشرینی یەکەم، کالۆ بەتەنیا گەشتی کرد بەرەو نیویۆرک، لەوێ بەدرێسێکی ڕەنگاوڕەنگی مەکسیکی دەرکەوت، ئەمەش وایکرد بە نامۆ و جیاواز دەربکەوێت.[١٧١] پێشانگاکەی فریدا لە تشرینی دووەم کرایەوە، کەسایەتی هونەرمەند و بەناوبانگی وەک جۆرجیا ئۆکیفی و کلێر بووت لوسی ئامادەبوون، بەهۆی ئەم پێشانگایەوە، فریدا گرنگی میدایی بەدەست هێنا، هاوکات کۆمەڵێک ڕەخنەگریش بۆچوونی توندیان لەسەر کارەکانی بڵاوکردەوە.[١٧٣] سەرباری بوونی بێبازاڕیی مەزن، کالۆ نیوە لە ٢٥ تابلۆ نمایشکراوەکانی پێشانگاکەی فرۆشت.[١٧٤] دوای ئەوە کاری دیکەی وەرگرت لەلایەن ئەنسن گوودیەر (ئەوکاتە سەرۆکی مۆزەخانەی مۆدێرن ئارت بوو لە نیویۆرک)، هەروەها کلێر بووت لوسی، کە بۆ ئەویان وێنەی پۆرترەیتی هاوڕێکەی دۆرۆتی هال کێشا، ناوبراو خۆی کوشتبوو بەخۆ فڕێدانی لە باڵەخانەکەیەوە.[١٧٥] لە ماوەی ئەو سێ مانگەی لە نیویۆرک بەسەری برد، فریدا زۆر بەکەمی وێنەی دەکێشا، لەبڕی ئەوە چێژی لە گەڕانکردن بەناو شارەکە بەسەر دەبرد لەپێناو باشتربوونی ڕەوشی تەندرووستی.[١٧٦] هەر لەوکاتەدا، چەندجارێک کەوتە پەیوەندی لەگەڵ هەریەکە لە نیکۆلاس مورای، لێڤی و ئیدگار کاوفمان جونیۆر.[١٧٧]

لە کانوونی دووەمی ١٩٣٩، کالۆ چووە پاریس لەسەر بانگیشتنامەی ئەندرێ بریتۆن بۆئەوەی لە پێشانگای نمایشکردنی کارەکانی ئامادەبێت.[١٧٨] کاتێک کالۆ گەیشتە پاریس، بۆی دەرکەوت کە ئەندرێ هیچێک لە تابلۆکانی ئەوی لە تێچووی گومرگ پاکنەکردۆتەوە، هەروەها ئەو خاوەنی هیچ پێشانگایەکیش نییە. بە هاوکاری مارسێل دوشامپ، فریدا پێشانگایەکی بۆ کارەکانی بکاتەوە.[١٧٩] دواتر فریدا تووشی کێشەی دیکە بوویەوە، پێشانگاکە ڕەتی کردەوە هەندێ لە کارەکانی نمایش بکات، بەهۆکاری ئەوەی کە زۆر شۆکهێنەرن بۆ ئامادەبووان.[١٨٠][١٨١]

پێشانگاکە لە مانگی ئازار کرایەوە، بەڵام پێشوازییەکی کەمتری لێکرا بەراورد بەوەی لە ئەمریکا لێی کرابوو، ڕەنگە هۆکاری جەنگی جیهانیی دووەم بووبێت، هەموو ئەمانەش زیانی دارایی بە کالۆ گەیاند، بووە هۆکارێکیش بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێشانگایەکی لە لەندەن.[١٨٢] هاوکات، مۆزەخانەی لووڤر تابلۆ زە فرەیمی لێ کڕییەوە، بەمەش بووە یەکەم هونەرمەندی مەکسیکی لەلایەن مۆزەخانەکەوە بەرهەمێکی کۆبکرێتەوە.[١٨٣] لە پاریس، لەلایەن هونەرمەندانی ناسراو پێشوازی گەرمی لێکرا لەوانەش پابلۆ پیکاسۆ و خوان میرۆ.[١٨١] هەر لە گەشتەکەی پاریس، وێنەیەکی فریدا خرایە سەر ڕووپەڕی گۆڤاری ڤۆگی (چاپی پاریس).[١٨٢] سەرباری هەموو ئەوانە بیرووباوەڕی خۆی لەسەر پاریس و سوریالیستەکان هەر بە نەرێنی مایەوە، لە نامەیەکی بۆ مورای نووسی، ئەوان "کۆمەڵە کووکوویێکی گەلحۆ و سوریالیستی زۆر گێژن"،[١٨١] هەروەها "ئەوان زۆر گێلن، من چیتر بەرگە ناگرم لایان بمێنمەوە".[١٨٤]

لە ئەمریکا، تابلۆکانی کالۆ بەردەوام نرخیان بەرز دەبوویەوە. لە ساڵی ١٩٤١، کارەکانی لە پەیمانگای هونەری هاوچەرخ لە بۆستن پشاندران، دوای ساڵێک لەوەش، بەشداری لە دوو پێشانگای هونەرمەندە گەورەکانی کرد لە نیویۆرک. تابلۆی پۆرترەیتی سەدەی بیستەم لە پێشانگاکانی مۆزەخانەی مۆدێرن ئارت لە نیویۆرک و پێشانگای یەکەم کاغەزی سوریالی نمایشکران.[١٨٥] لە ساڵی ١٩٤٣، بەشداری کرد لە پێشانگای هونەری مەکسیکی ئەمڕۆ لە مۆزەخانەی هونەریی فیلادلفیا و ژنانی هونەرمەند لە گالێری زە ئارت ئۆف زیس سێنتری لە نیویۆرک کرد.[١٨٦] دواتر کالۆ لە ناوخۆی مەکسیک زیاتر ناسرا. کالۆ بووە ئەندامی دامەزرێنەری سیمیناریۆ دی کەلتورا مێکسیکانا، گرووپێکی ٢٥ هونەرمەندی بوون، کە لە ساڵی ١٩٤٢، لایەن وەزارەتی پەروەردەوە ئەرکیان پێ سپێردرا، بۆ ئەوەی زانیاری لەبارەی کەلتووری مەکسیکی لە نێو خەڵک بڵاوبکەنەوە.[١٨٧] وەک ئەندامێک، ئەرکی ڕێکخستنی پێشانگا و ئامادەبوون لە کۆنفرانسەکانی هونەری گرتە ئەستۆ.[١٨٨] لەساڵانی ١٩٤٣ و ١٩٤٤، کالۆ لە دوو پێشانگای هونەری لە مەکسیک بەشداربوو.[١٨٩] وتارەکەی دیێگۆ لەسەر هونەری فریدا لەو ڕۆژنامەیە بڵاوبوویەوە کە لەلایەن سیمیناریۆ دی کەلتورا مێکسیکانا چاپدەکرا.[١٩٠]

لە ساڵی ١٩٤٣، کالۆ بووە مامۆستا،[١٩١] هانی قوتابییەکانیشی دەدا بۆ ئەوەی کە بەشێوەیەکی ئازادانە و ناڕەسمی مامەڵە لەگەڵ ئەودا بکەن، هەروەها هانیدان بۆ ئەوەی فەرهەنگ و کەلەپووری مەکسیکییان خۆش بوێت و وەک توخمێک لە کارەکانیان لەسەر شەقام بەکاری بهێنن.[١٩٢] کاتێک باری تەندرووستی ڕێگری لەکاری مامۆستایەتی ئەو دەکرد، ئەوا وانەکانی بردە ماڵەکەی لە لاکاسا دی ئەزول.[١٩٣] چوار لە قوتابییەکانی، فانی ڕابێل، ئەرتورۆ گارسیا بوستۆس، گویلێرمۆ مۆنرۆی، هەروەها ئەرتورۆ ئستاردا بوونە هەواداری فریدا، هەندێکجار بە "لۆس فریدۆس" بانگدەکران.[١٩٤] کالۆ سێ کاری هونەریی سەر شەقامی بۆخۆی و قوتابییەکانی دەستەبەر کرد.[١٩٥] لە ساڵانی چلەکان، گوزەرانی ئابووری کالۆ باش نەبوو، ئەمەش لەبەر ئەوەبوو کە ستایلی کارەکانی لەگەڵ خواستی کڕیارەکان یەکانگیر نەدەبوون.[١٩٦] لە سەرەتای چلەکان، دوو کاری پێدرا لەلایەن حکوومەتەوە، کاری یەکەمیانی تەواونەکرد، لەوانەیە لەبەر ئەوەبووبێت کە خۆی حەزی بەبابەتەکە نەکردبێت، کاری دووەمیشی لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیار ڕەتکرایەوە.[١٩٦] سەرباری ئەوانەش، ئەو هەر کڕیاری تایبەتی هەبوو، یەکێک لەوانەش ئەندازیار ئێدواردۆ مۆریلۆ سافا بوو، ئەو زیاتر لە ٣٠ پۆرترەیتی ئەندامانی خێزانەکەی داواکردبوو لەماوەی ئەو دە ساڵەدا.[١٩٦] دواتر گوزەرانی ئابووری باشتربوو کاتێک لە ساڵی ١٩٤٦،  بڕی ٥٠٠٠ پیسۆی وەرگرت بۆ تابلۆی موسا (١٩٤٥)، هەروەها کاتێک لە ساڵی ١٩٤٧، تابلۆی دوو فریداکە لەلایەن مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخ کڕا. بە قسەی مێژوونووسی هونەری ئەندریا کاتینمان، لە ناوەڕاستی چلەکان، فریدا وێنەی هەر چ شتێکی کێشابێت ئەوا لە پێشانگاکان پشاندراوە، هەروەها مارتا زامۆرا، ئەوەی نووسیوە کە لەو سەردەمە وێنەی هەرچی کێشابێت ئەوا فرۆشراوە، تەنانەت هەندێکجار وێنەی تەواونەکراویشی فرۆشراوە کاتێک لەسەر تەختەی وێنەکێشان بووە.[١٩٧]

دوایین ساڵەکان[دەستکاری]

لە کۆتا ساڵەکانیدا، کالۆ لەناوخۆی مەکسیکدا ناوبانگی پەیدا کردبوو، لەگەڵ ئەوەشدا تەندرووستی هەر بەرەو خراپ بوون دەچوو، نەشتەرگەرییەکی کرد بۆ بڕبڕەی بەڵام شکستی هێنا.[١٢٨] لەو کاتەدا، چەند تابلۆیەکی کێشا لەوانە، ستوونە شکاوەکان (١٩٤٤)، بێ هیوا (١٩٤٥)، داری هیوا، خێرا وەستاو (١٩٤٦)، هەروەها ئاسکێکی بریندار (١٩٤٦)، هەموو ئەو تابلۆیانە ڕەنگدانەوەی خراپی ڕەوشی تەندرووستی جەستەی ئەو بوون.[١٢٨] لە کۆتا ساڵانی تەمەنیدا، کالۆ کە زیاتر لە لاکاسا ئەزل بوو، دەستیکرد بەکارکردن لەبابەتی سرووشت/ژیان لەڕێگای وێنەکێشانی میوە و گوڵ لەگەڵ سیمبوڵی سیاسیی وەک ئاڵا و کۆتر.[١٩٨] لە بارەی کارە سیاسییەکانی وتویەتی، "بێ ئۆقرەییەکی گەورەم هەیە لەبارەی تابلۆکانم. زیاتر لەبەر ئەوەیە دەمەوێت سوودیان هەبێت بۆ شۆڕشی کۆمۆنیستی... تا ئێستا بە سادەیی و ڕاستگۆیانە لەبارەی خۆم دواوم... دەبێت بەوپەڕی توانامەوە کاربکەم بۆئەوەی وابکەم کە ئەو بڕە کەمە تەندرووستییەی هەمە، ڕێگام بدات لە سوودی شۆڕش بەکاریبهێنم، ئەوە تاکە هۆکاری ڕاستەقینەی مانەوەمە لە ژیان."[١٩٩][٢٠٠][١٣١]

وێنەگر لۆلا ئەلڤارێس براڤۆ لەوە گەیشت بوو کە کالۆ لە کۆتا ساڵەکانی ژیانیدایە، هەربۆیە یەکەمین پێشانگای تاکەکەسی بۆ کالۆ کردەوە لە مەکسیک، ئەمەش لە نیسانی ١٩٥٣ بوو.[٢٠١] سەرەتا بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە نەیتوانی ئامادەبێت، بەڵام دواتر داوای کرد لەسەر جێگاکەیەوە بیگوازنەوە بۆ هۆڵی گالێری پێشانگاکە. کالۆ بە ئەمبولانسێکەوە گەیەندرایە گالێرییەکە، لەوێ بە ئامادەبوونی میوانەکانی سەرسام کرد، کالۆ لەماوەی ئاهەنگی گالێرییەکە بەشداری کرد.[٢٠١] ئەم پێشانگایە لەناوخۆی مەکسیک و دەرەوەش بووە جێگای سەرنجی میدیاکان.[٢٠٢] هەر لەو ساڵەدا، لە پێشانگایەکی گالێری تیت، لە لەندەن دەربارەی هونەری مەکسیکی، پێنج لە تابلۆکانی فریدا نمایشکران.[٢٠٣]

لە نیسان و ئایاری ١٩٥٤، کالۆ جارێکی دیکە لە نەخۆشخانە خەوێندرا.[٢٠٤] دواتر هەر لە بەهاری ئەو ساڵەدا، فریدا دەستی کردەوە بەکاری وێنەکێشان، ئەمەش دوای نزیکەی ساڵێک بوو لە دابڕان.[١٣٣] کۆتا تابلۆکانی سیاسیی بوون لەوانە، مارکسیزم لە تەندرووستی بۆ نەخۆشی دەبەخشێت (دەورووبەری ١٩٥٤)، تابلۆی فریدا و ستالین (دەورووبەری ١٩٥٤)، هەروەها تابلۆیەک لە جۆری ژیان لەژێر ناونیشانی، ڤیڤا لا ڤیدا (١٩٥٤).[٢٠٥]

ستایل و کاریگەری[دەستکاری]

ژمارەی ئەو تابلۆیانەی کە کالۆ لەماوەی ژیانیدا کێشابووی نەزانراوە، لەگەڵ ئەوەش بەپێی ئەگەرەکان بەنزیکەی ١٥٠ بۆ ٢٠٠ تابلۆ دەخەملێندرێت.[٢٠٦][٢٠٧][٢٠٨] ئەو تابلۆیانەی کە سەرەتا لە دەیەی بیستەم دەیکێشا لە ژێر کاریگەری ڕێنیناس و مامۆستایانی ئەورووپی بوون، لەنێویشاندا ساندرۆ بۆتیچلی و ئەمیدیۆ مۆدیلیانی.[٢٠٩] تا لەکۆتاییەکانی ئەو دەیەیە، کالۆ هەنگاوی نا بۆ وەرگرتنی ئیلهام لە کەلەپوور و فۆلکلۆری مەکسیکی،[٢١٠] لە تابلۆکانیدا، توخمەکانی "خەیاڵ، بێتاوان، سۆز و تووندووتیژی و مەرگ" بەرچاو دەکەون.[٢١١] ستایلی کالۆ تێکەڵەیەک بووە لە نێوان سوریالیزم و واقعی، کارەکانی دەربڕین بوو لە ئازار و مردن.[٢١٢]

لە سەرەتادا، لای فریدا یەکێک لە هونەرمەندە پاڵەوانەکانی، ئەندرێ بریتۆن بوو، ئەو کاتێک فریدای بینی ئەوا وەک یەکێک لە بزووتنەوەی سووریالیستی دانا و پێشی گوت کە وەک هونەرمەندێک دەبێت ستایلی خۆی هەبێت.[٢١٣][٢١٤] بریتۆن کالۆی وەک هێزێکی ژن دەبینی بۆ بزووتنەوەی سووریالی. کالۆ پرسی دوای-کۆلۆنیالیزیمی لە کارەکانی بە سوریالیزم ورووژاند.[٢١٥][٢١٦] بەڵام دواتر فریدا ڕایگەیاند کە ڕقی لە سوریالیزمە، بەهونەرێکی بورژوازی (چینی ناوەند) دانا و هەروەها پێی وابوو، "ئەو هونەرە ڕاستەقینەیە نییە کە خەڵک لە هونەرمەندی دەوێت".[٢١٧] هەندێ لە مێژوونووسانی هونەر بۆچوونیان جیاوازە کە فریدا بخەنە پاڵ بزووتنەوەی سووریالیزم، پێیان وایە ئەو هەرگیز سووریالیزم نەبووە. بەپێی قسەی ئەندریا کیتێنمان، کالۆ زیاتر هونەرمەندێکی سیمبوڵی بووە، ئەو ویستوویەتی ئەزموونی ناخی خۆی دەرببڕێت.[٢١٨] ئێما دێکستەر لەبارەی کالۆوە وتوویەتی، کارەکانی کالۆ تێکەڵەی خەیاڵ و واقع بوون، بەتایبەتیش لە نێوان میتۆلۆژیای ئەزتێک و کەلەپووری مەکسیکییە لەوەی هونەرێکی سووریالیستی بێت، واباشترە کارەکانی کالۆ وەک بەرهەمێک لە نێوان ڕیالیزمی سیحری و خەیاڵیدا ببینین.[٢١٩]

بزووتنەوەی مێکسیکاندید[دەستکاری]

هاوشانی هونەرمەندە مەکسیکییەکانی ئەو سەردەمە، کالۆ بەچڕی کەوتە ژێر کاریگەری بزووتنەوەی مێکسیکاندید، کە ناسیۆنالیزمێکی ڕۆمانتیکانە بوو لەدەرەنجامەکانی شۆڕش درووست ببوو.[٢٢٠][٢٢١] ئامانجی ئەم بزووتنەوە ئەوەبوو کە دژی بەبچووک زانینی کەلتووری وڵاتەکەیان بووەستنەوە کە لەلایەن وڵاتی کۆلۆنیالیستەوە درووست کرابوو، لەبەرامبەردا گرنگی کەلتووری ڕەسەنیان شی دەرکردەوە.[٢٢٢] بەر لە شۆڕش، کەلتوور و کەلەپووری مەکسیکی ببووە تێکەڵەیەک لە بابەتی ڕەسەن و توخمی ئەورووپییەکان، ئەمەش لەلایەن دەسەڵاتدار و خانەدانەکانەوە جێی نیگەرانی بوو، ئەوان دەیانویست تەواوی شارستانییەتی وڵاتەکە بگوازنەوە سەر ئەورووپا و ئەوەیان بەهۆکاری پێشکەوتنیان دەزانی.[٢٢٣] لەوکاتەدا، ئامانجی کالۆ ئەوەبوو کە وێنەی خەڵکی مەکسیک بکات، وە ئەوەشی وت، "هیوادارم ببێتە شتێکی بەنرخ، وێنەی ئەو خەڵکانە دەکەم کە خۆم بەیەکێک لەوان دادەنێم و ئەم بیرکردنەوەیەش بەهێزترم دەکات".[٢١٧]

کاتێک لە ساڵانی بیستەکان، کالۆ دەستی بە وێنەکێشان کرد، هونەری نیگارکێشانی سەر دیوار لە مەکسیک برەوی سەندبوو. هونەرمەندە مەکسیکییەکان ئەم هونەرەیان بۆ گەیاندنی پەیامی سیاسیی بۆ خەڵک بەکاردەهێنا.[٢٢٤] وێڕای ئەوەی کە کالۆ لەگەڵ هونەرمەندان و نیگارکێشانی سەر دیوار نزیکایەتی هەبوو لەوانە، دیێگۆ ڕیڤێرا، خۆزێ کلیمێنتی ئرۆزکۆ و دەیڤد ئالفارۆ، بەڵام کالۆ زیاتر خەریکی وێنە پۆرترەیتەکانی خۆی و درووستکردنی تابلۆ بوو بە قەبارەی بچووک.[٢٢٥] ئەمەش بەتایبەت لە ساڵانی سییەکان وابوو، کاتێک وێنەکێشە ئاست ناوەندییەکان خەریکی وێنەکردن بوو لەسەر ماددەی بچووک، بەتایبەتیش وێنە ئاینییەکان.[٢٢٦][٢٢٧] کالۆ نزیکەی ٢٠٠٠ وێنەی لەسەر ماددە بچووکەکان کێشاوە، کە دواتر لە ماڵەکەی لە لاکاسا ئوزول وەک نمایش داینابوون.[٢٢٨] بەقسەی لاورا مولڤی و پیتەر وۆڵن، وێنەکێشانی فریدا لەسەر ماددەی بچووک (هونەری ریتابلۆ)، وایانکرد کە باشتربێت لە هونەری گێڕانەوە و باسکردن.[٢٢٩]

زۆرێک لە تابلۆکانی فریدا لاسایی کردنەوە بوون بە یەو پۆرترەیتە کلاسیکییانەی سەردەمی کۆلۆنیالیزم، ئەو بە وێنەکانی ئەوەی پشاندا ئەم هونەرەی ئەوان ئەوەندە سەرنجڕاکێش نییە بەراورد بە واقیع.[٢٣٠] کالۆ لەنێو هونەرمەندە مەکسیکییەکان زیاتر کاریگەر بوو بە هیرمێنگیلدۆ بوستۆس، ئەو زیاتر خەریکی وێنەکشانی تابلۆی کەلتووری مەکسیکی و ژیانی جوتیاران بوو، هەروەها فریدا سەرسام بوو بە خۆزێ گوادالوپە پۆسادا، ئەو وێنەی ڕووداوەکان و تاوانی لەڕێی هونەری تیزەوە دەکێشا.[٢٣١] کالۆ ئیلهامیشی لە کارەکانی هیرۆنیموس بۆچ وەرگرت، فریدا ئەوی بە "پیاوی ژیر" ناودەهێنا، هەروەها بۆ کارەکانی پیتەر بروگێل ئلدەر، کە ناوبراو خەریکی وێنەکردنی سرووشت بوو.[٢٣٢] شاعیری مەکسیکی ڕۆزاریۆ کاتێلانۆس، کاریگەری لەسەر فریدا هەبوو بەتایبەت کە ناوبراو گرنگی بە جەستەی ژنان دابوو، باسی لە ئازارە جەستەیی و سۆزدارییەکانی ژنانی کردبوو.[٢١٠]

سیمبوڵیزم و ئایکۆنگرافی[دەستکاری]

زۆرجار لە تابلۆکانی کالۆ، وێنەی ڕەگ دەبینرێت کە لە جەستەیەوە بەرزبۆتەوە، لەلایەنی ئەرێنییەوە وەک گەشەپێدانی خود دەبینرێت، لەبەرامبەردا وەک لایەنێکی نەرێنی ئەوا وەک گیرخواردن لە شوێن، کات و باروودۆخێکی دیاریکراو دادەنرێت، هەندێک کەسی دیکەش ئەمە بەجۆرێکی دیکە لێکدەدەنەوە، ئەوان پێیان وایە کە ئەمە نیشانی یادەوەرییەکانی ڕابردووە کە چۆن کاریگەرن بەسەر ژیانی ئەمڕۆدا جا چ بە باشە یان بە خراپە.[٢٣٣] لە تابلۆی من و باوانم، کالۆ وێنەی خۆی وەک کچێکی ١٠ ساڵانە کێشا هەروەها قردێلەیەکی هەڵگرتووە کە لە شێوەی دارێک درێژدەبێتەوە و وێنەی پۆرترەیتی هەردوو داپیرە و باپیرەی (دایبابی باوک و دایکی) هەڵگرتووە، هەروەها قاچی چەپی فریدا لە درەختێکەوە دەردەچێت، هەموو ئەوانە ڕەنگدانەوە بیری کالۆن بۆ یەکگرتنی مرۆڤایەتی لەگەڵ زەوی، هەروەها هەستی خۆیەتی بۆ یەکێتیی مەکسیکییەکان.[٢٣٤] لە تابلۆکانی فریدا، دار هێمای هیوایە بۆ ئەو بەهێزی و بەردەوامییەی کە نەوەکان دەبڕێت.[٢٣٥] قژ لە تابلۆکانی کالۆ وە هێمای گەشەکردن و ژنایەتی بەکارهاتووە، لە تابلۆی پۆرترەیتی خود بە قژبڕانەوە، کالۆ وێنەی خۆی بە قاتێکی پیاوانە و قژێکی بڕاوە کێشا. لە تابلۆکەدا، کالۆ مەقەسێکی بەدەستەوەیە و لە نزیکی ئەندامی زاوزێی گرتووە، کە وا لێکدەدرێتەوە کە ئەمە هەڕەشەیەک بووبێت لە دیێگۆ ڕیڤێرا لەبەرامبەر ئەو ناپاکییە بەردەوامانەی لێی دەکرد، کالۆ پەیامی ئەوەی گەیاندووە کە زیان بە جەستەی خۆی دەگەیەنێت هەرچۆن وەک ئەوەی قژی بڕیوە، ئەمەش نیشانەیەکە کە پشانی دەدات کە هەندێکجار ژنان توڕەیی خۆیان بەسەر کەسانی دیکەدا بەسەر خۆیاندا دەنوێنن.[٢٣٦] زیاتر لەوەش، تابلۆکە نەک تەنیا تووڕەبوون بێت لە کارەکانی دیێگۆ، بەڵکوو توڕەیی کالۆیە لەگەڵ کەلتووری پیاوسالاری لە مەکسیک، مەقەسەکان وەک هێز و هێمای پیاوانەیە کە چۆن هەڕەشەی "بڕینی" ژنان دەکەن، لێرەدا کالۆ ئەم کەرەستەیەی هەم وەک مێتافۆر و هەمیش وەک دەربڕینی قسەکردن بەکارهێناوە.[٢٣٦] لە مەکسیک، کەلتووری ئیسپانی بۆ بەهادانانی زۆر بۆ نێربوون (ماچیزمۆ) زۆر باوبووە، بەڵام کالۆ هەمیشە ناڕەحەتی خۆی بۆ ئەم کەلتوورە دەربڕیوە.[٢٣٦]

هەر بەهۆی بەرکەوتنی لە ڕووداوی پاسەکە، کالۆ بەشێکی زۆری لە ژیانیدا لە نەخۆشخانە بەسەر برد و نەشتەرگەری بۆ دەکرا، کە زۆربەیان لەلایەنی کەسانی ناشارەزا و پسپۆڕ بوون، کالۆ بڕوای بوو کە بەهۆی ئەمەوە پشتی دگەڕێتەوە بۆ باروودۆخی پێش ڕووداوەکە.[٢٣٤] زۆرێک لە تابلۆکانی کالۆ، بە وێنەی داو و دەرمانە پزیشکییەکانی ئەون، ئەمەش نیشانەی ئازار و ناڕەحەتییەکانی خۆی دەردەخەن، هەروەها لە تابلۆکانی خوێنڕژان و بیرنەکانی بەشێوەی کراوە دەردەکەون.[٢٣٤] ئەو وێنانەی کە کالۆ لەبارەی ڕەوشی تەندرووستی خۆیەوە بوون، زیاتر ئەو وێنانەبوون کە باسیان لە منداڵبوون و منداڵ لە بارچوون دەکرد، لەم تابلۆیانە هەستێکی بەهێزی تاوانیان هەیە، هەستێک کە دەربڕینێک دەکات کە ژیانی کەسێک پەیوەستە بەژیانی کەسێکی دیکەوە کە دەشێت بمرێت بۆئەوەی یەکێکیان بژیێت.[٢٣٥]

هەر چەند کە کالۆ وێنەی کەسی خۆی و ڕووداوەکانی دەکێشا، بەڵام مانای تابلۆکانی هەر ئاوا ساکار نەبوون کە تەنیا پەیوەست بن بەژیانی خۆیەوە.[٢٣٧] بەڵکو زۆرجار مەبەستی کالۆ لە پرسیارکردن بووە لە کۆمەڵگای مەکسیکی و درووستکردنی کەسایەتی بووە، بەدیاریکراویش لە پرسەکانی جێندەر، ڕەگەز و چینە کۆمەڵایەتییەکان.[٢٣٨] مێژوونووس لیزا باکوێڵ، باسی ئەوەی کردووە کە کالۆ باسی ئەو کێشانەشی کردووە کە بەهۆی ئایدۆلۆژیای شۆڕشەوە درووست بوون.[٢٣٩]

بۆ گەڕان لە نێو ئەم پرسیارانەدا، کالۆ چەند ئایکۆنگرافییەکی ئاڵۆزی لە تابلۆکانی بەکاردەهێنا لە نێویاندا میتۆلۆژیا و سیمبوڵەکانی سەردەمی پێش کۆلۆمبی و کریستیانەکاندا هەبوون.[٢٤٠] لە زۆرێک لە تابلۆکانیدا، کالۆ ڕووخساری خۆی وەک ماسکێک بەکاردەهێنا، بەڵام لە دەورووبەریدا هەندێک هێما و سیمبوڵی وەک مەیموون، ئێسکبەند، خوێنن و دڵ بەکاردەهێنا؛ ئەم هێمایانە ژێدەرێکن بۆ میتۆلۆژیای کوتلیکۆ، کیتزالکواتل و شۆلوتل.[٢٤١][٢٤٢] بەشێک لە تابلۆکانی کالۆ توخمی دژە یەکیان لەخۆ گرتبوو، لەوانە ژیان و مردن، پێش مۆدێرن و مۆدێرنبوون، مەکسیکی و ئەورووپی، هەروەها پیاو و ژن.[٢٤٣]

لەپاڵ ئەفسانەکانی ئەزتیک، کالۆ چەندجارێک دوو کەسایەتی ژنی ناسراو لە فۆلکلۆری مەکسیکی لە تابلۆکانیدا بەکارهێناوە، ئەوانیش لا لۆرۆنا و لا مالینە بوون.[٢٤٤] فریدا تابلۆی نەخۆشخانەی هێنری فۆرد کێشا، ئەمەش لەدوای لەبارچوونی منداڵەکەی بوو لەو نەخۆشخانەیە لە شاری دێترۆیت، فریدای لە تابلۆکە بەچاوی پڕ لە فرمێسک لەگەڵ هەستکردن بە ئازار دەرکەوێت، هەر لە تابلۆکەدا وێنەی قژێکی پەشۆکاو و دڵێکی شیکراوە دەردەکەوێت، هەموو ئەوانە دەربڕینن لەبوونی لا لۆرۆنا، ژنێک کە بکووژی منداڵەکانیەتی.[٢٤٥][٢٤٦]

فریدا کالۆ کاتێک پۆرترەیتی خۆی لەناو تابلۆکاندا دەکێشا، زۆربەی کات بە شێواز و دەکەوتنی جیاوازبوون لەیەکتری، نموونە وەک کەسێکی بریندار، شکاو، منداڵ، بەپۆشینی جلووبەرگی جیاوازی تیهوانا، جلی پیاوانە، هەروەها جلی ئەورووپییەکان پشان دەدا.[٢٤٧] ئەو جەستەی خۆی وەک مێتافۆرێک بەکاردەهێنا بۆ گەڕان بەناو پرسەکانی ڕۆڵەکانی کۆمەڵگا.[٢٤٨] تابلۆکانی زۆرجار بە شێوەیەکی ناباو وێنای جەستەی مێینەیان پشان دەدا، وەک لەکاتی لەبارچوون، منداڵبوون یان پۆشینی جلی ڕەگەزی بەرامبەر.[٢٤٩][٢٥٠] بەپێی قسەی نانسی کوویی،  لە تابلۆکانیدا "کالۆ وەک کەسایەتیی سەرەکی لە میتالۆژییەکانیدا، وەک ژنێک، مەکسیکییەک و کەسێکی ئازارکێش دەردەخات... ئەو شارەزابوو لەوەی کە هەریەکێک لە شتانە بگۆڕێت بۆ سیمبوڵ و هێمایەک بۆ دەربڕینی بەرگرییە ڕۆحییە مەزنەکەی مرۆڤ و هەستە بەرزەکانی لە سێکس."[٢٥١]

ناوبانگی دوای مردن[دەستکاری]

بووکەڵەی فریدا لە مۆزەخانەی فریدا کالۆ بۆ بۆنەی 'ڕۆژی مردن'، کە بۆنەیەکی مەکسیکییەکانە.

تێت مۆدێرن (گالێری هونەری چاوچەرخ)ی لەندەن پێی وایە "کالۆ یەکێکە لە هەرە گەورەترین هونەرمەندەکانی سەدەی بیستەم"،[٢٥٢] بەلای مێژوونووسی هونەر ئیلیزابێت باکوێڵ، فریدا "دیارترین کەسایەتی مەکسیکییە لە سەدەی بیستەم".[٢٥٣] ناوبانگی کالۆ زیاتر لەدوای مردنی دەرکەوت، ئەمەش لەبەر ئەوەی تا ئەوکاتەی لەژیاندا بوو وەک ژنی دیێگۆ ڕیڤێرا دەناسرا یانیش وەک کەسایەتییەکی نامۆ و نائاسایی لە نێو کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی هونەر و کەلتوور.[٢٥٤] لە کۆتایی حەفتاکان، کالۆ زیاتر ناسراوبوو ئەمەش لەبەر ئەوەی زانا و لێکۆلەرەوەرە فێمێنیستەکان لە مێژووی هوننەردا بەدوای کەسی نەناسراو، پشتگوێخراو و هەروەها هونەرمەندانی دەرەوەی وڵاتانی ڕۆژاوا دەدا دەگەڕان، هەروەها بزووتنەوەی چیکانۆ ئەویان وەک یەکێک لە ئایکۆنی خۆیان دانا.[٢٥٥][٢٥٦] یەکەمینن دوو کتێب لەبارەی کار و ژیانی کالۆ، لە ساڵانی ١٩٧٦ وە ١٩٧٧، لەلایەن هەریەکە لە تیرێسا دێل کۆندی و ڕاکێڵ تیبۆل نووسران.[٢٥٧] لە ساڵی ١٩٧٧، تابلۆی داری هیوای لە شوێنی خۆیەتی (١٩٤٤) بووە یەکەمین تابلۆی کالۆ بخرێتە زیادکردنەوە، کە بەبڕی ١٩،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی فرۆشرا.[٢٥٨][٢٥٧]

لە دەرەوەی مەکسیک، دوو بۆنە ڕێکخران لەسەر ژیانی کالۆ. یەکەم بۆنەیان کاری هاوبەشی لە نێوان تابلۆکانی کالۆ لەگەڵ وێنەکانی وێنەگرت تیننا مۆدۆتی لە گالێری وایتچاپێل لە لەندەن نمایشکران، ئەم بۆنەیە لەلایەن پیتەر وۆلن و لاورا مولڤی ڕێکخرا.[٢٥٩] ئەم بۆنەیە لە ئایاری ١٩٨٢ ڕێکخرا، دواتر چووە وڵاتانی سوێد، ئەڵمانیا، ئەمریکا و مەکسیک.[٢٦٠] دووەم بۆنەش لە ساڵی ١٩٨٣ بوو، بڵاوکراوەیەکی مێژوونووسی هونەر هایدن هێرێرا بوو کە لەئاستی جیهان فرۆشێکی زۆری هەبوو، کتێبەکە بەناوی فریدا:ژیاننامەی فریادا کالۆ بوو.[٢٦١][٢٦٢]

لە ساڵی ١٩٨٤، ناوبانگی فریدا زیاتر بەربڵاوبوو بەجۆرێک، لە مەکسیک بڕیاردرا کارەکانی ببنە بەشێک لە میراتی کەلتووری نەتەوە، هەناردەکردنی کارەکانی بۆ دەرەوەی وڵات قەدەغەکران.[٢٥٨][٢٦٣] لە ئەنجامدا، کارەکانی بەدەگمەن لەڕێی مەزادخانە نێودەوڵەتییەکان فرۆشران.[٢٦٤] سەرباری ئەوەش، کالۆ ڕیکۆردی گرانترین تابلۆی دەشکاند لەناو هونەرمەندەکانی ئەمریکای لاتین، ئەمەش لە ساڵانی نەوەدەکان و دوو هەزارەکان بوو. لە ساڵی ١٩٩٠، کالۆ بووە یەکەم هونەرمەندی ئەمریکای لاتین کە تابلۆیەکی بە زیاتر لە ١ ملیۆنن دۆلار بفرۆشێت، ئەویش تابلۆ من و دیێگۆ بوو کە بەبڕی ١،٤٣٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی فرۆشرا. لە ساڵی ٢٠٠٦، تابلۆی ڕەگەکان (١٩٤٣) بەبڕی ٥.٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی فرۆشرا،[٢٦٥] هەروەها لە ساڵی ٢٠١٦ تابلۆی دوو دڵدارەکە لە دارستانێک (١٩٣٩) بە بڕی ٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی فرۆشرا.[٢٦٦]

فریدا بووە کەسایەتییەکی بەناوبانگ لە نێو خەڵکدا و هەر بەمهۆیەشەوە وشەی "فریدامانیا" داهێنرا.[٢٦٧] ئەو هەر زوو بە هونەرمەندێک دانرا،[٢٦٠] کە ڕووخساری ببێتە سیمبوڵێک لەپاڵ کەسانی وەک چێ گیڤار و بۆب مارلی بەکاردێت.[٢٦٨] ژیان و هونەری فریدا، بووە سەرچاوەی ئیلهام بۆ درووستیکردنی چەندین کەرستەی بووکەڵە و دیاری جۆراوجۆر، هەروەها دەرکەوتن و شێوەیە هاتە ناوبراوی فاشیۆنی جیهانی.[٢٦٧][٢٦٩][٢٧٠] لە ساڵی ٢٠٠٢، فیلمێکی ژیاننامەیی بەناوی فریدا نمایشکرا، فیلمەکە لە دەرهێنانی ژوولی تایمۆر بوو. فیلمەکە لەسەر نووسراوەکانی هێرێرا بەرهەمهێنرابوو، سەلما حایک ڕۆڵی فریدای گێڕا،[٢٧١] فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیس بڕی ٥٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کۆکردەوە، بووە پاڵێوراوی شەش خەڵاتی ئۆسکاریش، لە نێویاندا خەڵاتەکانی باشترین مەیک ئەپ و باشترین ئۆرجیناڵ سکۆری بەدەستهێنا.[٢٧٢][٢٧٣] لە ساڵی ٢٠١٧، لە ئەنیمەیشنی کۆکۆ، کالۆ وەک کارەکتەرێکی پاڵپشت دەرکەوت، ناتالیا کۆردۆڤا بەکلی دەنگی کالۆی هێنا.[٢٧٤]

ناوبانگی کالۆ بەهۆی کارە هونەری و ئەو ئازارانە بوون کە لەژیانی چەشتی. ئەو بووە ئایکۆنێکیش بۆ کۆمەڵێک بزاڤ و کۆمەڵەی بچووک لەوانەش فێمێنیستەکان، کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە و چیکانۆس.[٢٧٥][٢٧٦][٢٧٧] لەپاڵ ئەوانەش، ناوبانگ دەرکردنی کالۆ لە دوای مردنی، لەلایەن هەندێ کەسەوە بۆتە جێگای سەرنج و ڕەخنە، پیتەر وۆلن و ستیفانی مینکیمر پێیان وایە کە هەموو ژیانی کالۆ بەشێوەیەکی درووست و ڕاستی نەگواستراوەتەوە. ئەوان پێیان وایە کە دراماتیکی بوونی ژیانی ئەو، بەزیان بۆ کار و هونەری کالۆ شکاوەتەوە.[٢٧٨][٢٧٩][٢٨٠]

یادکردنەوە[دەستکاری]

میراتی کالۆ بە چەند جۆرێک یاد دەکرێتەوە و پشان دەدرێت. لە ساڵی ١٩٥٨، لا کاسا ئەزول، ماڵەکەی خۆی لە کۆیۆئاکان وەک مۆزەخانەیەک کرایەوە، بووە یەکێک لە دیارترین مۆزەخانەکانی مەکسیکۆ سیتی، مانگانە نزیکەی ٢٥ هەزار سەردانیکەری هەیە.[٢٨١] هەر لەوشارە، پاڕکێک بەناوی فریدا کالۆ نراوە.[٢٨٢] لە پاڕکەکە، پەیکەرێکی بڕۆنزی کالۆ و دیێگۆی لێیە.[٢٨٣] لە ساڵی ٢٠٠١، فریدا بووە یەکەم ژنی ئیسپانیزمان، وێنەی لەسەر پوولی پۆستەی ئەمریکا دابنرێت.[٢٨٤] لە ساڵی ٢٠١٢، ناوی فریدا خرایە لیستی کەسە بەناوبانگەکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە شیکاگۆ.[٢٨٥]

لە ساڵی ٢٠٠٧ و ٢٠١٠، لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی چەندین بۆنە و یادکردنەوەی ڕێکخرا. یەکێک لەو کارانەش وێنەی کالۆ خرایە سەر دراوی ٥٠٠ پیستۆ. کە لەپاڵ وێنەی خۆی ئەوا تابلۆی لە ئامێزگرتنی خۆشەویستی گەردوون، زەوی (مەکسیک)، خۆم، دیێگۆ و سێنۆر شۆلوتل لەسەر دراوەکە هەبوو،[٢٨٦] لە دیوەکەی دیکەش وێنەی دیێگۆ دەبینرێت.[٢٨٧] لە ساڵی ١٩٨٤، پۆڵ لیدوک فیلمێکی درامی و ژیاننامەیی لەسەر کالۆ بەناوی فریدا:هێشتا لەژیانە بەڕۆڵگێڕانی سەرەکی ئفیلا مەدینا بڵاوکردەوە،[٢٨٨] مەکسیک فیلمەکەی نارد بۆ ئۆسکار بەڵام نەبووە پاڵێوراو بۆ باشترین فیلمی بیانی.[٢٨٩] فریدا بووە پاڵەوانی چیڕۆک بۆ چەند ڕۆمانێکی خەیاڵ لەوانە باربارا موجیکای فریدا (٢٠٠١)،[٢٩٠] ژووری خەوتنی فریدا (٢٠٠٨) هەروەها زە لاکونا (٢٠٠٩).[٢٩١] لە ساڵی ١٩٩٤، ئاوازدانەری ئەمریکی جەیمز نیوتن، ئەلبوومێکی بەناونیشانی سویت فۆر فریدا کالۆ بڵاوکردەوە.[٢٩٢] لە ساڵی ٢٠١٧، وێنەکێش جۆن پارا کتێبێکی بۆ منداڵان لەسەر فریدا بڵاوکردەوە، کتێبەکە بەناونیشانی فریدا و ئاژەڵەکانی بوو، ئەم کتێبە زیاتر تیشکی دەخستە سەر ئەو ئاژەڵانی لە ژیان و تابلۆکانی فریدا هەبوو.[٢٩٣] هەندێ لە هونەرمەندان و وێنەکێشان، وێنەی کالۆیان لە کارەکانیان بەکارهێناوە لەوانە مارینا ئەبرامۆڤیچ،[٢٩٤] ئالانا ئەرکەر،[٢٩٥] گابرێلا گۆنزالێز دێلۆسۆ،[٢٩٦] یاسوماسا مۆریمورا،[٢٩٧] کریس مێلۆ،[٢٩٨] ڕوپەرت گارسیا[٢٩٩] و کۆمەڵێکی دیکە.

پێشانگا تاکەکەسییەکان[دەستکاری]

  • ٨ی شووبات - ١٢ی ئایاری ٢٠١٩، پێشانگای فریدا کالۆ: دەکرێت ڕوواڵەتەکان فێڵێک بن لە مۆزەخانەی برووکلین.[٣٠٠]
  • ١٦ی حوزەیران - ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، مۆزەخانەی ئەلبەر و ڤیکتۆریا، لە لەندەن.[٣٠١]
  • ٢ی شوبات - ٣٠ی نیسانی ٢٠٠٨، پێشانگای فریدا کالۆ لە والکر ئارت سەنتەر.
  • ٢٠ی شوبات - ١٨ی ئایاری ٢٠٠٨، مۆزەخانەی هونەر لە فیلادلفیا.
  • ١٦ی حوزەیران - ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٨، مۆزەخانەی هونەری مۆدێرن لە سان فرانسیسکۆ.
  • ١٩٥٣، یەکەمین پێشانگای تاکەکەسی لە مەکسیک.[٣٠٢]
  • ١ - ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٣٨، یەکەمین پێشانگای تاکەکەسی فریدا وە یەکەم بەشداربوونی لە مۆزەخانەی هونەری مۆدێرن. نزیکەی نیوە لەو تابلۆیانەی هێنابووی بۆ نمایشکردن فرۆشران.[٣٠٣]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kahlo was given her first two names so that she could be baptized according to Catholic traditions, but was always called Frida. She preferred to spell her name "Frieda" until the late 1930s, when she dropped the 'e' as she did not wish to be associated with Germany during Hitler's rule.[٨]
  2. ^ Given Kahlo's later problems with scoliosis and with her hips and limbs, neurologist Budrys Valmantas has argued that she had a congenital condition, spina bifida, which was diagnosed by Dr. Leo Eloesser when she was a young adult.[٢٣] Psychologist and art historian Dr. Salomon Grimberg disagrees, stating that Kahlo's problems were instead the result of not wearing an orthopedic shoe on her affected right leg, which led to damage to her hips and spine.[٢٤]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

Citations

  1. ^ Zelazko، Alicja (2019). "Frida Kahlo | Biography, Paintings, & Facts". Encyclopædia Britannica (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی ٠٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  2. ^ Weidemann، Christiane (2008). 50 women artists you should know. Larass, Petra., Klier, Melanie. Munich: Prestel. ISBN 978-3-7913-3956-6. OCLC 195744889. 
  3. ^ Rosenthal، Mark (2015). Diego and Frida: High Drama in Detroit. Detroit, MI: Detroit Institute of Arts, [2015] New Haven; London: Yale University Press, [2015]. پەڕە 117. ISBN 978-0895581778. 
  4. ^ Courtney، Carol. "Frida Kahlo's life of chronic pain". Oxford University Press's Academic Insights for the Thinking World. Oxford University Press. لە ڕێکەوتی ٠٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  5. ^ Zelazko، Alicja (2019). "Frida Kahlo | Biography, Paintings, & Facts". Encyclopædia Britannica (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی ٠٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  6. ^ "Frida Kahlo". Biography (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی ٠٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  7. ^ Broude، Norma؛ Garrard، Mary D. (1992). The Expanding Discourse: Feminism and Art History. پەڕە 399. 
  8. ^ Burrus 2005, p. 202; Herrera 2002, pp. 10–11.
  9. ^ Burrus 2005, p. 199; Herrera 2002, pp. 3–4; Ankori 2002, p. 17.
  10. ^ ی ا Zamora 1990, p. 15.
  11. ^ Tibol, Raquel. (1993). Frida Kahlo : an open life. Albuquerque: University of New Mexico Press. ISBN 0585211388. OCLC 44965043. 
  12. ^ Herrera 2002, pp. 4–9; Ankori 2002, p. 17.
  13. ^ Ronnen، Meir (20 April 2006). "Frida Kahlo's father wasn't Jewish after all". The Jerusalem Post. لە ڕێکەوتی ٠٧ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  14. ^ Deffebach 2015, p. 52.
  15. ^ Herrera 2002, pp. 4–9; Ankori 2002, pp. 17–18; Burrus 2005, p. 199.
  16. ^ Herrera 2002, pp. 10–11; Ankori 2002, p. 18.
  17. ^ Herrera 2002, pp. 10–11; Ankori 2002, p. 18; Zamora 1990, pp. 15–16.
  18. ^ ی ا Ankori 2002, p. 18.
  19. ^ ی ا Ankori 2002, p. 18; Herrera 2002, pp. 10–12.
  20. ^ Beck 2006, p. 57.
  21. ^ ی ا Kettenmann 2003, pp. 8–10; Zamora 1990, p. 16; Ankori 2002, p. 18; Burrus 2005, p. 199.
  22. ^ Herrera 2002, pp. 10–20; Ankori 2013, p. 44.
  23. ^ Budrys 2006, pp. 4–10.
  24. ^ Collins، Amy Fine (3 September 2013). "Diary of a Mad Artist". Vanity Fair. لە ڕێکەوتی ١٧ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  25. ^ Herrera 2002, pp. 10–20; Ankori 2013, pp. 44–47.
  26. ^ Herrera 2002, pp. 10–20; Burrus 2005, p. 199; Ankori 2013, p. 45; Burrus 2008, p. 16.
  27. ^ Herrera 2002, pp. 10–20; Burrus 2005, p. 199; Zamora 1990, p. 18.
  28. ^ Burrus 2008, pp. 13–15; Herrera 2002, pp. 10–21.
  29. ^ Zamora 1990, p. 18.
  30. ^ Ankori 2002, p. 19.
  31. ^ ی ا Ankori 2013, p. 58.
  32. ^ Kettenmann 2003, p. 11; Herrera 2002, pp. 22–27; Ankori 2002, p. 19.
  33. ^ Kettenmann 2003, p. 11; Herrera 2002, pp. 22–27.
  34. ^ ی ا Herrera 2002, pp. 26–40.
  35. ^ Ankori 2013, pp. 60–62.
  36. ^ Anderson 2009, p. 120.
  37. ^ ی ا Herrera 2002, pp. 26–40; Barson 2005, p. 59; Burrus 2005, p. 199; Ankori 2002, p. 19.
  38. ^ Herrera 2002, p. 5; Dexter 2005, p. 13; Zamora 1990, pp. 19–20.
  39. ^ "Frida Kahlo Biography | Life, Paintings, Influence on Art | frida-kahlo-foundation.org". www.frida-kahlo-foundation.org. لە ڕێکەوتی ٠٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  40. ^ Maranzani، Barbara. "How a Horrific Bus Accident Changed Frida Kahlo's Life". Biography (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی ٠٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  41. ^ Maranzani، Barbara. "How a Horrific Bus Accident Changed Frida Kahlo's Life". Biography (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی ٠٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  42. ^ ی ا Herrera 2002, pp. 57–60; Burrus 2005, p. 201; Ankori 2002, pp. 20–21.
  43. ^ ی ا Kettenmann 2003, pp. 17–18.
  44. ^ Maranzani، Barbara. "How a Horrific Bus Accident Changed Frida Kahlo's Life". Biography (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی ٠٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  45. ^ "The accident that changed Frida's life forever: "Life begins tomorrow"". Frida Kahlo in Baden-Baden – Ihr Gesamtwerk (بە زمانی ئەڵمانی). لە ڕێکەوتی ٠٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  46. ^ "Frida Kahlo Facts". www.uky.edu. لە ڕێکەوتی ٠٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  47. ^ ی ا Kettenmann 2003, pp. 17–18; Herrera 2002, pp. 62–63.
  48. ^ Ankori 2002, p. 101; Ankori 2013, p. 51.
  49. ^ Kettenmann 2003, pp. 20–22; Herrera 2002, pp. 78–81; Burrus 2005, p. 201; Zamora 1990, p. 31.
  50. ^ Marnham 1998, p. 220; Zamora 1990, pp. 33–34; Ankori 2002, p. 20, 139.
  51. ^ Marnham 1998, p. 220; Zamora 1990, pp. 33–34; Ankori 2002, p. 20.
  52. ^ Zamora 1990, pp. 33–35; Burrus 2005, p. 201; Ankori 2002, p. 20.
  53. ^ Herrera 2002, pp. 86–87.
  54. ^ Herrera 2002, pp. 79–80, 87–93; Ankori 2002, pp. 20–21; Zamora 1990, p. 37.
  55. ^ Zamora 1990, p. 35.
  56. ^ Herrera 2002, pp. 93–100; Ankori, pp. 70–73; 2013.
  57. ^ Herrera 2002, pp. 93–100.
  58. ^ Zamora 1990, p. 40; Herrera 2002, p. Preface xi.
  59. ^ Herrera 2002, pp. Preface xi.
  60. ^ Zamora 1990, p. 42; Herrera 2002, pp. 101–105; Burrus 2005, p. 201.
  61. ^ Burrus 2005, p. 201; Herrera 2002, pp. 101–105; Tibol 2005, p. 191 for time for Rivera's expulsion.
  62. ^ ی ا Udall 2003, p. 11.
  63. ^ Herrera 2002, pp. 109–113; Zamora 1990, pp. 78–80.
  64. ^ Herrera 2002, pp. 101–113; Marnham 1998, p. 228; Block & Hoffman-Jeep 1998–1999, pp. 8–10; Dexter 2005, pp. 12–13; Baddeley 1991, pp. 12–13.
  65. ^ Baddeley 1991, pp. 13–14.
  66. ^ Herrera 2002, pp. 114–116; Kettenmann 2003, p. 31; Marnham, pp. 231–232.
  67. ^ ی ا Herrera 2002, pp. 117–125; Zamora 1990, pp. 42–43; Block & Hoffman-Jeep 1998–1999, p. 8.
  68. ^ Panzer 2004, pp. 40–41; mentions 1931 letter from Kahlo to Muray, but not entirely sure if this was the beginning of affair; Marnham 1998, pp. 234–235; interprets letter as evidence of the beginning of affair.
  69. ^ Herrera 2002, pp. 125–130; Zamora 1990, p. 43.
  70. ^ Herrera 2002, pp. 133–160.
  71. ^ Davies، Florence (2 February 1933). "Wife of Master Mural Painter Gleefully Dabbles in Works of Art". Detroit News. لە ڕێکەوتی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  72. ^ Herrera 2002, pp. 117–125; Zamora 1990, pp. 42–43; Burrus 2005, pp. 202–203; Kettenmann 2003, p. 36 for quote.
  73. ^ Burrus 2005, p. 202; Herrera 2002, pp. 133–160.
  74. ^ Kettenmann 2003, p. 36 for quote.
  75. ^ ی ا Ankori 2013, pp. 87–94.
  76. ^ ی ا Herrera 2002, pp. 133–160; Burrus 2005, pp. 201; Zamora 1990, p. 46; Kettenmann 2003, p. 32; Ankori 2013, p. 87–94.
  77. ^ Herrera 2002, pp. 133–160; Zamora 1990, p. 46.
  78. ^ ی ا ب پ Herrera 2002, pp. 161–178.
  79. ^ Zamora 1990, p. 46; Herrera 2002, pp. 161–178; Kettenmann 2003, p. 38.
  80. ^ Kettenmann 2003, p. 38; Herrera 2002, pp. 161–178.
  81. ^ Herrera 2002, pp. 179–180; Zamora 1990, pp. 46–47; Burrus 2005, p. 203.
  82. ^ Herrera 2002, pp. 179–180; Zamora 1990, pp. 46–47; Kettenmann 2003, p. 38.
  83. ^ Burrus 2005, p. 203; Herrera 2002, pp. 192–196.
  84. ^ Herrera 2002, pp. 180–190; Kettenmann 2003, pp. 38–39; Burrus 2005, p. 219.
  85. ^ Herrera 2002, pp. 180–182; Zamora 1990, pp. 46–47.
  86. ^ Herrera 2002, pp. 180–182; Zamora 1990, pp. 46–47; Burrus 2005, p. 203; Ankori 2002, pp. 159–160.
  87. ^ Burrus 2005, p. 203; Herrera 2002, pp. 180–190; Kettenmann 2003, p. 39.
  88. ^ PBS—The Life and Times of Frida Kahlo
  89. ^ Herrera 2002, pp. 180–190; Kettenmann 2003, pp. 38–40; Zamora 1990, pp. 50–53; Burrus 2005, p. 203; Ankori 2002, p. 193.
  90. ^ Herrera 2002, pp. 192–196.
  91. ^ Herrera 2002, pp. 192–201; Zamora 1990, pp. 50–53; Kettenmann 2003, p. 40.
  92. ^ Kettenmann 2003, pp. 40–41; Burrus 2005, p. 203.
  93. ^ Herrera 2002, pp. 192–215; Zamora 1990, pp. 52–54; Kettenmann 2003, pp. 40–41; Burrus 2005, p. 203.
  94. ^ Herrera 2002, pp. 192–215; Zamora 1990, pp. 52–54; Kettenmann 2003, pp. 40–41.
  95. ^ Herrera 2002, pp. 250–252.
  96. ^ Herrera 2002, pp. 250–252; Marnham, p. 290.
  97. ^ Zamora 1990, p. 62.
  98. ^ Herrera 2002, pp. 250–252, 273–27; Zamora 1990, pp. 62–64; Marnham, p. 290.
  99. ^ Herrera 2002, pp. 250–252, 273–277.
  100. ^ Herrera 2002, pp. 280–294; Zamora 1990, p. 64; Kettenmann 2003, p. 52.
  101. ^ Kettenmann 2003, p. 62; Herrera 2002, p. 315.
  102. ^ Herrera 2002, p. 315.
  103. ^ "Frida Kahlo, The Two Fridas (Las dos Fridas) – Smarthistory". smarthistory.org. لە ڕێکەوتی 2021-02-10 ھێنراوە. 
  104. ^ "MoMA | Frida Kahlo. Self Portrait with Cropped Hair. 1940". www.moma.org. لە ڕێکەوتی 2021-02-10 ھێنراوە. 
  105. ^ Gehrke-Remund، Kunstmuseum (2010-03-05). "The biggest self-portrait of Frida Kahlo: "The wounded". www.openpr.com (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2021-02-10 ھێنراوە. 
  106. ^ Grovier، Kelly. "Kahlo and Vermeer: What courage really means". www.bbc.com (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2021-02-10 ھێنراوە. 
  107. ^ "Twenty Centuries of Mexican Art Opens at Museum of Modern Art" (PDF). Museum of Modern Art. 15 May 1940. لە ڕێکەوتی ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  108. ^ Zamora 1990, pp. 136–137; Burrus 2005, p. 220.
  109. ^ Herrera 2002, pp. 295–315.
  110. ^ Herrera 2002, pp. 295–315; Burrus 2005, p. 220.
  111. ^ Herrera 2002, pp. 276–277; 295–315; Kettenmann 2003, pp. 52, 56; Zamora 1990, pp. 64, 70; Burrus 2005, p. 205.
  112. ^ Herrera 2002, pp. 276–277; 295–315; Kettenmann 2003, pp. 52, 56; Zamora 1990, pp. 64; Burrus 2005, p. 205.
  113. ^ Herrera 2002, pp. 295–315 for fleeing; Zamora 1990, p. 70; Kettenmann 2003, p. 56.
  114. ^ Martin، Guy (2001-05-14). "Herr Berggruen's Blue Period". The New Yorker (بە زمانی ئینگلیزی). ISSN 0028-792X. لە ڕێکەوتی 2018-12-31 ھێنراوە. 
  115. ^ Marnham، Patrick (2000-05-03). Dreaming with His Eyes Open: A Life of Diego Rivera (بە زمانی ئینگلیزی). University of California Press. پەڕە 296. ISBN 9780520224087. heinz berggruen. 
  116. ^ Herrera، Hayden (2018-08-09). Frida: The Biography of Frida Kahlo (بە زمانی ئینگلیزی). Bloomsbury Publishing. ISBN 9781526608536. 
  117. ^ Marnham, p. 296; Ankori 2002, p. 193.
  118. ^ Kettenmann 2003, pp. 56–57; Burrus 2005, p. 205; Zamora 1990, p. 70.
  119. ^ Kettenmann 2003, pp. 56–57; Burrus 2005, p. 205; Zamora 1990, p. 70; Herrera 2002, pp. 295–315.
  120. ^ ی ا Zamora 1990, p. 86.
  121. ^ ی ا Herrera 2002, pp. 295–315; Zamora 1990, p. 70.
  122. ^ Kettenmann 2003, p. 57.
  123. ^ "glbtq >> arts >> Kahlo, Frida". 10 November 2013. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 10 November 2013. لە ڕێکەوتی ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  124. ^ Herrera 2002, pp. 344–346; Zamora 1990, p. 86.
  125. ^ Herrera 2002, pp. 295–315; Zamora 1990, pp. 73–78; Kettenmann 2003, p. 61.
  126. ^ Kettenmann 2003, p. 79; Herrera 2002, p. 383; Burrus 2005, p. 205.
  127. ^ Herrera 2002, pp. 344–359; Burrus 2005, p. 205.
  128. ^ ی ا ب پ Herrera 2002, pp. 344–359.
  129. ^ Zamora 1990, p. 122; Herrera 2002, pp. 383–389; Burrus 2005, p. 205.
  130. ^ ی ا Kettenmann 2003, p. 79; Herrera 2002, p. 389–400.
  131. ^ ی ا Kettenmann 2003, p. 80.
  132. ^ Burrus 2005, p. 206.
  133. ^ ی ا ب پ Herrera 2002, pp. 412–430.
  134. ^ Zamora 1990, p. 130.
  135. ^ Herrera 2002, pp. 425–433; Zamora 1990, p. 138.
  136. ^ ی ا ب پ ت ج Herrera 2002, pp. 425–433.
  137. ^ Herrera, pp. 425–433; Zamora 1990, p. 12.
  138. ^ Herrera، Hayden. "Frida Kahlo". Oxford Art Online. Oxford University Press. لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  139. ^ ی ا Zamora 1990, p. 12.
  140. ^ ی ا ب پ Herrera 2002, pp. 433–440.
  141. ^ Ankori 2002, p. 20; Burrus 2005, p. 200.
  142. ^ ی ا Zamora 1990, p. 20.
  143. ^ Zamora 1990, p. 21.
  144. ^ Kettenmann 2003, p. 12.
  145. ^ "Frida Kahlo Biography | Life, Paintings, Influence on Art | frida-kahlo-foundation.org". www.frida-kahlo-foundation.org. لە ڕێکەوتی ٠٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  146. ^ "Frida Kahlo Biography | Life, Paintings, Influence on Art | frida-kahlo-foundation.org". www.frida-kahlo-foundation.org. لە ڕێکەوتی ٠٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  147. ^ Kettenmann 2003, pp. 17–18; Herrera 2002, p. 62–63; Burrus 2005.
  148. ^ Burrus 2005, p. 201; Ankori 2002, pp. 101–102.
  149. ^ "Frida Kahlo Biography | Life, Paintings, Influence on Art | frida-kahlo-foundation.org". www.frida-kahlo-foundation.org. لە ڕێکەوتی ٠٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  150. ^ Herrera 2002, p. 75.
  151. ^ Kettenmann 2003, p. 21; Herrera 2002, p. 64.
  152. ^ Ankori 2002, pp. 105–108; Burrus 2005, p. 69.
  153. ^ Dexter 2005, pp. 15–17; Kettenmann 2003, pp. 20–25.
  154. ^ Kettenmann 2003, pp. 24–25.
  155. ^ Herrera 2002, pp. 109–113; Zamora 1990, pp. 78–80; Ankori 2002, pp. 144–145.
  156. ^ Herrera 2002, pp. 117–125; Zamora 1990, pp. 42–43; Kettenmann 2003, p. 32.
  157. ^ Burrus 2005, p. 203.
  158. ^ Herrera 2002, pp. 118–125; Kettenmann 2003, p. 27.
  159. ^ Herrera 2002, pp. 124–127; Kettenmann 2003, p. 31; Ankori 2002, pp. 140–145.
  160. ^ Herrera 2002, pp. 123–125.
  161. ^ Herrera 2002, pp. 117–125; Marnham 1998, pp. 234–235.
  162. ^ "SFWA History Timeline" (PDF). San Francisco Women Artists. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە 4 August 2014. لە ڕێکەوتی ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  163. ^ "Timeline". Public Broadcasting Service. March 2005. لە ڕێکەوتی ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  164. ^ ی ا ب Zamora 1990, p. 46.
  165. ^ Tuchman، Phyllis (November 2002). "Frida Kahlo". Smithsonian Institution. لە ڕێکەوتی ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  166. ^ Burrus 2005, p. 202; Kettenmann 2003, pp. 35–36.
  167. ^ Bilek 2012, p. 14.
  168. ^ Ankori 2002, p. 160.
  169. ^ Herrera 2002, p. 215 for quote; Zamora 1990, p. 56; Kettenmann 2003, p. 45.
  170. ^ ی ا Herrera 2002, p. 226.
  171. ^ ی ا Mahon 2011, pp. 33–34.
  172. ^ Kettenmann 2003, p. 45; Mahon 2011, pp. 33–34.
  173. ^ Herrera 2002, pp. 230–232; Mahon 2011, pp. 34–35.
  174. ^ Burrus 2005, p. 204.
  175. ^ Herrera 2002, pp. 230–235.
  176. ^ Herrera 2002, pp. 230–240.
  177. ^ Herrera 2002, pp. 230–240; Ankori 2002, p. 193.
  178. ^ Kettenmann 2003, pp. 51–52; Herrera 2002, pp. 241–243.
  179. ^ Kettenmann 2003, pp. 51–52; Herrera 2002, pp. 241–245.
  180. ^ Herrera 2002, pp. 241–245.
  181. ^ ی ا ب Mahon 2011, p. 45.
  182. ^ ی ا Kettenmann 2003, pp. 51–52; Herrera 2002, pp. 241–250.
  183. ^ Kettenmann 2003, pp. 51–52; Herrera 2002, pp. 241–250; Mahon 2011, p. 45.
  184. ^ Kettenmann 2003, p. 51.
  185. ^ Burrus 2005, pp. 220–221.
  186. ^ Herrera 2002, pp. 316–318; Zamora 1990, p. 137; Burrus 2005, pp. 220–221.
  187. ^ Kettenmann 2003, pp. 61–62; Herrera 2002, pp. 321–322.
  188. ^ Kettenmann 2003, pp. 61–62.
  189. ^ Herrera 2002, pp. 316–320.
  190. ^ Burrus 2005, p. 221; Herrera 2002, pp. 321–322.
  191. ^ Zamora 1990, pp. 95–96.
  192. ^ Zamora 1990, pp. 95–96; Kettenmann 2003, pp. 63–67; Herrera 2002, pp. 330–332; Burrus 2005, p. 205.
  193. ^ Zamora 1990, pp. 95–96; Kettenmann 2003, pp. 63–68.
  194. ^ Zamora 1990, pp. 95–97; Kettenmann 2003, pp. 63–68.
  195. ^ Herrera 2002, pp. 335–343.
  196. ^ ی ا ب Herrera 2002, pp. 316–334.
  197. ^ Zamora 1990, p. 100; Kettenmann 2003, p. 62.
  198. ^ Kettenmann 2003, pp. 79–80; Herrera 2002, pp. 397–398.
  199. ^ Galicia، Fernando (22 November 2018). "Frida Kahlo Pinturas, autorretratos y sus significados". La Hoja de Arena. لە ڕێکەوتی ١٣ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  200. ^ Kettenmann 2003; Herrera 2002, pp. 398–399.
  201. ^ ی ا Zamora 1990, p. 138; Herrera 2002, pp. 405–410; Burrus 2005, p. 206.
  202. ^ Herrera 2002, pp. 405–410.
  203. ^ Burrus 2005, p. 223.
  204. ^ Zamora 1990, p. 138.
  205. ^ Zamora 1990, p. 130; Kettenmann 2003, pp. 80–82.
  206. ^ Herrera، Hayden. "Frida Kahlo". Oxford Art Online. Oxford University Press. لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  207. ^ Deffebach 2006, p. 174; Cooey 1994, p. 95.
  208. ^ Dexter 2005, p. 11.
  209. ^ Dexter 2005, p. 14; Barson 2005, p. 58; Kettenmann 2003, p. 22.
  210. ^ ی ا Friis 2004, pp. 54.
  211. ^ Herrera، Hayden. "Frida Kahlo". Oxford Art Online. Oxford University Press. لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  212. ^ "La Visión Femenina del Surrealismo". Hispánica Saber (بە زمانی ئیسپانی). Editorial Planeta. 2014. 
  213. ^ Mahon 2011, p. 33.
  214. ^ Ankori 2002, p. 2.
  215. ^ Mahon 2011, pp. 33–49; Dexter 2005, pp. 20–22.
  216. ^ Durozoi، Gerard (2002). History of the Surrealist Movement. Chicago and London: University of Chicago Press. پەڕە 356. ISBN 978-0-226-17412-9. 
  217. ^ ی ا Helland 1990–1991, p. 12.
  218. ^ Kettenmann 2003, p. 70.
  219. ^ Dexter 2005, pp. 21–22.
  220. ^ Herrera، Hayden. "Frida Kahlo". Oxford Art Online. Oxford University Press. لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  221. ^ Kettenmann 2003, pp. 24–28; Helland 1990–1991, pp. 8–13; Bakewell 1993, pp. 167–169.
  222. ^ Bakewell 1993, pp. 167–168; Cooey 1994, p. 95; Dexter 2005, pp. 20–21.
  223. ^ Anderson, p. 119.
  224. ^ Bakewell 2001, p. 316; Deffebach 2006, p. 171.
  225. ^ Bakewell 2001, pp. 316–317.
  226. ^ Kettenmann 2003, p. 35.
  227. ^ Bakewell 1993, pp. 168–169; Castro-Sethness 2004–2005, p. 21; Deffebach, pp. 176–177; Dexter 2005, p. 16.
  228. ^ Castro-Sethness 2004–2005, p. 21; Barson 2005, p. 65; Bakewell 1993, pp. 173–174; Cooey 1994, pp. 96–97.
  229. ^ Bakewell 1993, p. 173, quotes Mulvey & Wollen's 1982 catalogue essay.
  230. ^ Bakewell 1993, pp. 168–169; Castro-Sethness 2004–2005, p. 21; Deffebach 2006, pp. 176–177.
  231. ^ Barson 2005, pp. 59, 73; Cooey 1994, p. 98.
  232. ^ Barson 2005, pp. 58–59.
  233. ^ Friis 2004, pp. 55.
  234. ^ ی ا ب Friis 2004, pp. 57.
  235. ^ ی ا Friis 2004, pp. 58.
  236. ^ ی ا ب Friis 2004, pp. 56.
  237. ^ Cooey 1994, pp. 98–99.
  238. ^ Bakewell 1993, pp. 168–170; Ankori 2005, p. 31.
  239. ^ Bakewell 1993, p. 169.
  240. ^ Helland 1990, pp. 8–13.
  241. ^ Helland 1990–1991, pp. 8–13; Dexter 2005, pp. 12–13; Barson 2005, p. 64.
  242. ^ Helland 1990–1991, pp. 8–13; Barson 2005, pp. 56–79.
  243. ^ Helland 1990–1991, pp. 8–13.
  244. ^ Ankori 2005, pp. 31–43; Barson 2005, pp. 69–70.
  245. ^ Ankori 2002, pp. 149–163.
  246. ^ Barson 2005, pp. 60.
  247. ^ Cooey 1994, pp. 95–108; Dexter 2005, p. 12; Barson 2005, p. 58.
  248. ^ Cooey 1994, pp. 95–108; Dexter 2005, p. 12.
  249. ^ Bakewell 1997, p. 725; Cooey 1994, p. 102; Helland 1990–1991, p. 10; Deffebach 2006, p. 176; Barson 2005, p. 58.
  250. ^ Cooey 1994, p. 108.
  251. ^ Cooey 1994, p. 99.
  252. ^ "Frida Kahlo". Tate Modern. 2005. لە ڕێکەوتی ١٦ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  253. ^ Bakewell 2001, p. 315.
  254. ^ Ankori 2002, pp. 3–5; Deffebach 2006, p. 189; Pankl and Blake 2012, p. 2; Baddeley 1991, p. 10.
  255. ^ "Frida Kahlo: Feminist and Chicana Icon". San Francisco Museum of Modern Art. لە ڕێکەوتی ٠٦ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  256. ^ Ankori 2002, pp. 3–5; Deffebach 2006, p. 189; Pankl and Blake 2012, p. 1.
  257. ^ ی ا Ankori 2002, pp. 4–5.
  258. ^ ی ا Theran, p. 6.
  259. ^ Wollen 2004, pp. 235–236; Pankl and Blake 2012, p. 1; Baddeley 1991, p. 10.
  260. ^ ی ا Wollen 2004, p. 236.
  261. ^ Knight، Christopher (6 September 2009). "Fighting over Frida Kahlo". Los Angeles Times. LA Times. لە ڕێکەوتی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  262. ^ Pankl and Blake 2012, p. 1; Wollen 2004, p. 236; Baddeley 1991, p. 10.
  263. ^ Kinsella، Eileen (25 May 2015). "Frida Kahlo Market Booming Despite Tough Mexican Export Restrictions". ArtNet News. 
  264. ^ Kinsella، Eileen (25 May 2015). "Frida Kahlo Market Booming Despite Tough Mexican Export Restrictions". ArtNet News. 
  265. ^ "Roots Sets $5.6 Million Record at Sotheby's". Art Knowledge News. 2006. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 27 August 2011. لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە. 
  266. ^ "The Journey of "Two Nudes in a Forest" by Frida Kahlo 1939". 25 April 2016. 
  267. ^ ی ا Pankl and Blake 2012, p. 1; Baddeley 1991, p. 10–11; Lindauer 2004, p. 2.
  268. ^ Baddeley 2005, p. 49.
  269. ^ Trebay، Guy (8 May 2015). "Frida Kahlo Is Having a Moment". The New York Times. لە ڕێکەوتی ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  270. ^ Mencimer، Stephanie (June 2002). "The Trouble with Frida Kahlo" (PDF). Washington Monthly. لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  271. ^ "Surprising stars who have never won an Oscar". www.cbsnews.com (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2021-02-12 ھێنراوە. 
  272. ^ News، A. B. C. "Salma Hayek says Harvey Weinstein was a 'monster' during the making of 'Frida'". ABC News (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2021-02-12 ھێنراوە. 
  273. ^ "Frida (2002)". Box Office Mojo. لە ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  274. ^ N'Duka، Amanda (24 October 2017). "Nolan Gerard Funk Joins 'Berlin, I Love You'; Natalia Cordova-Buckley Set In 'Coco'". Deadline. لە ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. 
  275. ^ Berger 2001, pp. 155–165.
  276. ^ Lindauer 2004, pp. 1–2.
  277. ^ Baddeley 2005, pp. 47–49.
  278. ^ Lindauer 2004, pp. 3–12; Dexter 2005, p. 11; Ankori 2005, p. 31; Baddeley 2005, pp. 47–53.
  279. ^ Baddeley 1991, p. 11.
  280. ^ Wollen 2004, p. 240.
  281. ^ "La Casa Azul". Museo Frida Kahlo. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 19 November 2016. لە ڕێکەوتی ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  282. ^ Delsol، Christine (16 September 2015). "Frida Kahlo and Diego Rivera's Mexico City". SFGate. لە ڕێکەوتی ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  283. ^ Delsol، Christine (16 September 2015). "Frida Kahlo and Diego Rivera's Mexico City". SFGate. لە ڕێکەوتی ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  284. ^ "Stamp Release No. 01-048 – Postal Service Continues Its Celebration of Fine Arts With Frida Kahlo Stamp". USPS. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 17 July 2011. لە ڕێکەوتی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە. 
  285. ^ Victor Salvo. "Legacy Project Chicago". legacyprojectchicago.org. لە ڕێکەوتی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  286. ^ "500-peso banknote (F Type)". banxico.org.mx. لە ڕێکەوتی ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  287. ^ "Presentación del nuevo billete de quinientos pesos" (PDF). Bank of Mexico. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە 23 September 2010. لە ڕێکەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێنراوە. 
  288. ^ "Frida, naturaleza viva (1983)". Cine Mexicano. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 21 June 2015. لە ڕێکەوتی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  289. ^ Margaret Herrick Library, Academy of Motion Picture Arts and Sciences
  290. ^ "Frida". Publishers Weekly. لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  291. ^ Alice O'Keeffe (8 November 2009). "The Lacuna by Barbara Kingsolver (book review)". The Guardian. theguardian.com. لە ڕێکەوتی ٠٤ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  292. ^ "Suite for Frida Kahlo". Valley Entertainment. لە ڕێکەوتی ٠٦ی تەممووزی ٢٠١٠ ھێنراوە. 
  293. ^ Brown, Monica and Parra, John (Illustrator). 2017. Frida Kahlo and Her Animalitos. New York: NorthSouth.
  294. ^ "Homage to Frida Kahlo Portrait with Scorpion par Marina Abramović sur artnet". www.artnet.fr. لە ڕێکەوتی ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  295. ^ "Famous paintings come to life in these quarantine works of art". PBS NewsHour (بە زمانی ئینگلیزی). 15 April 2020. لە ڕێکەوتی ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  296. ^ "Homage to Frida Kahlo (self-portrait) by Gabriela Gonzalez Dellosso". Art Renewal Center (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  297. ^ "An Inner Dialogue with Frida Kahlo | PAMM | Pérez Art Museum Miami". www.pamm.org. لە ڕێکەوتی 2020-08-13 ھێنراوە. 
  298. ^ "Why a California Artist Is Taking the Frida Kahlo Corporation to Court". KQED (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  299. ^ "Frida Kahlo / Rupert Garcia '75.". Library of Congress, Washington, D.C. 20540 USA. لە ڕێکەوتی 2020-08-13 ھێنراوە. 
  300. ^ Whitney، William (2019-04-03). "Frida Kahlo: Appearances Can Be Deceiving". The Brooklyn Rail (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2021-02-11 ھێنراوە. 
  301. ^ "V&A · Frida Kahlo: Making Her Self Up". Victoria and Albert Museum (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی ١٢ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  302. ^ Sánchez، Marta. "Frida Kahlo: Biography, Works and Exhibitions". Alejandra de Argos (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2021-02-11 ھێنراوە. 
  303. ^ "MoMA | A Close Look: Frida Kahlo's Fulang-Chang and I". www.moma.org. لە ڕێکەوتی 2021-02-11 ھێنراوە. 

بیبلیۆگرافی

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]