بەکارھێنەر:Hiwa Gurza

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کەرەنتینە پێش ۱۱٤ساڵ لە پشدەرێ: بڵاوبوونەوەی تاعوون لە پشدەر و

        پلانی حسن ئاغای مامەش ساڵی ١٩٠٦ زاینی  :

ئاوات سەید ئەحمەد وەک دەگێڕدرێنەوە و باسی لێوەدەکرێ کە (۱۱٤) ساڵ پێش ئێستا واتا ساڵی ۱۹۰٦ی زاینی تاعوون لە ناودەشت و دەربەند و سەنگەسەری کۆن و بەشێکی زۆری ناوچەی پشدەر بڵاوبوەوە وای لێهات تاعوونەکە گەیشتە گووندی (سەیدئەحمەدان) لەو کاتەدا بووبە مەترسی بۆ ئەو دێهاتانەی نزیک ئەو گووندەش،... (حەسەن ئاغا)ش کە پیاوێکی چاوکراوەبوو هەروەها سەرۆک هۆزی (مامەش)ی پشدەرێ بوو لەوکاتەدا فەرمانی کرد کە کەس بۆی نییە لە گووندی (دێلۆ) و دەورووبەری بچێتە دەرەوە و کەسیش بۆی نییە بێتە ناویەوە،

دەگێڕنەوە ڕۆژێک  لەو مەنتیقيەی کە تاعوونەکە بڵاوبوبۆوە خەڵکی چەن گووندێک بەتەما بوون بێن بۆ گوندی دێلۆ و دەوروبەری کاتێک کە هەواڵیان بۆ (حەسەن ئاغا) برد چوو بۆ سەر گردێک نزیک گووندی دێلۆ خەڵکەکە لە دوورەوە هاواریان کرد گووتیان ئاغا هیچ لە گۆڕێ نییە ئەوە دەردە پیرێژنەیە نەفەری ناکوژێ.
بەڵام حسناغا ڕازی نەبوو کە بێن و ڕێگەی پێیان نەدا، سەرەنجام تاعوونەکە بووبە هۆی مردنی هەزاران کەس.

بەلام سنوری دەسەلاتی (حەسەن ئاغا) پارێزراو بوو... وێنە/ کۆچەریەکانی ناوچەی پشدەرە رەقە، عەشیرەتی ئاکۆ سەرچاوەی وێنە/ کامیرای مارک سایکس