بەکارھێنەر:Hevi/خۆڵەپەتانێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی ئەنیمێ

بەخێربێن بۆ دەروازەی ئەنیمێ و مانگا!
ھەنووکە ٣١٨ وتار لە دەروازەی ئەنیمێ و مانگا ھەیە.

ئەنیمێ (アニメ) بریتییە لەو وێنە جووڵاوانەی کە لە ژاپۆن دروست دەکرێت. ئەنیمێ کە بە دەست یاخود بە کۆمپیوتەر دروست دەکرێت بە تایبەتمەندی کەسایەتی و پێشینەکانییەوە دەناسرێتەوە، کە لە ڕووی سۆمایی و بابەتی لەگەڵ وێنە جووڵاوەکانی تر جیایان دەکاتەوە. چیرۆکەکانی جۆرەھا کەسایەتی خەیاڵی و مێژوویی لە خۆ دەگرێت، ھەروەھا ڕووداوگەلێکی خەیاڵی و مێژوویی لە سات و کاتێکی دیاریکراو لە خۆ دەگرێت. ئەنیمێ بینەر لە جێندەری جیاواز بە ئامانج دەگرێت. ئەنیمێ بە شێوەیەکی سەرەکی لەتەلەڤیزیۆنەکانەوە پەخش دەکرێت، یاخود بە شێوەی دی ڤی دی یان بلوڕەییەوە دەفرۆشرێت، ھەروەھا لە دوای پەخشکردنی یاخود لە کاتی پەخشکردنی بە شێوەی ئۆڤا بڵاودەکرێتەوە. ھەندێک جار ھەندێک لە یارییە ئەلکترۆنییەکان چەند دیمەنێک لە وێنەی جووڵاو لە خۆ دەگرێت، ئەوانیش ھەرە بە ئەنیمێ دادەنرێن.

مانگا (漫画) کۆمێکی ژاپۆنییە. مانگا لە تێکەڵەی ئۆکیو و شێوازی ڕۆژاوایی لە وێنەکێشان گەشەی کردووە، فۆرمەکە ئێستای لە دوای جەنگی جیھانی دووەم وەرگرتووە، بە شێوەیەکی گشتی بە ڕەش و سپی چاپ دەکرێن بەڵام بەشە پێشەکییەکانی بۆ ناساندان بە ڕەنگا و ڕەنگی بڵاو دەکرێتەوە، و لە سەرەوە بۆ خۆرارەوە و لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەخوێندرێتەوە بە ھاوشێوەی خوێندنەوەی ژاپۆنی. لە ڕووی ئابوورییەوە، مانگا بە تۆمارکردنی ٢٤ بلیۆن یەن لە بازاڕی یابان و بە ١٨٠ ملیۆن دۆلار لە بازاڕی ئەمریکا نوێنەرایەتی دەکات. نووسەری مانگا پێی دەوترێت مانگاکا (Mangaka).

ئەنیمێ و مانگا زۆرێک دیمۆگرافیای ھەیە کە ھەر یەکێکی تایبەتە بە تەمەنێک، چونکە ھەندێک لە ئەنیمێکان باس لە ڕەوشت دەکات یان ھەندێ شت کە گوونجاو نییە بۆ منداڵ یان ھەرزەکاران؛ و چەندەھا جۆری ھەیە بۆ نموونە وەرزشی و کۆمیدی و شۆجۆ و قوتابخانەیی و چەندەھا جۆری تر.

پێشەکی

وتاری ھەڵبژێردراو

بەرگی کتبی یەکەم لە زنجیرە مانگاکە، تێیدا کەسایەتی کن کانیکی دەر دەکەوێت

تۆکیۆ غول (بە ژاپۆنی: -東京喰種-トーキョーグール) بریتییە لە زنجیرە مانگایەکی ژاپۆنی لە نووسینی سوی ئیشیدایە. بڵاو کراوەتەوە لە گۆڤاری ھەفتانەی یۆنگ جەمپ لە ئەیلوولی ۲۰۱۳ بۆ ئەیلوولی ۲۰۱٤. وە دواتر لە چواردە کتێبی تانکۆبۆن کۆ کراوەتەوە لە تشرینی یەکەمی ۲۰۱٤. باسی جیهانێکی جێگرەوە دەکات کە تێیدا غول بوونی هەیە، بریتیین لە کۆمەڵێک کە تەنها بە خواردنی گۆشتی مرۆڤ دەتوانن بە زیندووی بمێننەوە، وە بە شێوەیەکی نهێنی لە نێوان مرۆڤە ئاساییەکاندا دەژین، واتە ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیان دەشارنەوە لە پێناو خۆ لادان بەرامبەر دەسەڵات. تایبەتمەندی غولەکان بریتییە لە ...

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

کەسایەتی ھەڵبژێردراو

گۆشۆ ئۆیاما (بە ژاپۆنی: 青山 剛昌 Hokuei-chō) (ناوی ڕاستەقینەی یوشیماسا ئۆیامایە) (لەدایک بووی ۲۱ حوزەیرانی ۱۹٦۳ لە پارێزگای تۆتۆری) ئەو نووسەر و وێنەکێشێکی مانگای ژاپۆنییە، وە نووسەری زنجیرە درامای ڵێکۆڵەر کۆنانە، چەند زنجیرە و مانگایەکی نووسیوە کە یەکەمیان لەهەشتاکاندا بووە و بریتییە لە ماجیک کایتۆ Magic kaitou وە مانگای یایبا.

زیاتر...

دەنگی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان