بەکارھێنەر:Hema sofi
بزووتنەوەی ئاشتی و دێموکراسی کوردستان ساڵی ٢٠١١ی زاینیی لە لایەن هاوڕێیان هێما سۆفی ، ئەسرین محمدزادە ، شەمزین محمدزادە، خالید محمودی بە بیرێکی نەتەوەیی بۆ خزمەت کردن بە بزاڤی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دامەزرا.
بزووتنەوە وەک ڕیبازی سیاسی و خەتی فکری خۆی بە میراتگری کۆماری جوانەمەرگی کوردستان دەزانێ و لە بنەڕەت دا کار دەکات بۆ سەربەخۆیی کوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربە خۆی کوردی،
بزووتنەوەی ئاشتی و دێموکراسی کوردستان پێی وایە دەبێ لە ڕۆژهەلاتی کوردستان شۆڕشێکی فکری گشت گیری سیاسی ،کۆمەلایەتی لە ناو کۆمەڵگای کوردستان بێتە ئاراووە و بە تەعبیرێکی وردتر دەبێ ڕینسانس لە کوردستان هاوشێوەی ڕینسانسی ئوروپا بێتە ئاراوە بە واتای گەرانەوە بۆ ئەسل و بنچینە.
بۆ ئەوەی زیاتر لە گەل ڕێباز‌و سیاسەتی بزووتنەوە ئاشنا بن سەرنجتان بۆ ٤٠ خاڵی کورت کراوەی هزرنامەی شۆڕش {ئەساسنامە} ی بزووتنەوەی ئاشتی و دێموکراسی کوردسان ڕادەکێشین
1- دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی به داکۆکی کردن له جوغرافیای سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به پێی دانیشتوانی
2- بزووتنه‌وه ، به مه‌به‌ستی خزمه‌تی باشتر و هاوسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا سیستمی سوسیاڵ دێمۆکرات به باشترین و گونجاو ترین ڕێگای خزمه‌ت و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌زانێت
3- بزووتنه‌وه بڕوای ته‌واوی به جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌یه و خۆی له ههمبهرئازادیی ڕاده‌ڕبڕین و مێدیا وهه‌موو بیرێکی جیاواز به به‌رپرسیار ده‌زانێت
4- بزووتنه‌وه ، سکۆلاره و خوازیاری جیایی دین له سیاسه‌ته و له هه‌مان کاتیش دا پێبه‌ندین به ئازادیی هه‌موو ئایین و مه‌زهه‌بێک له ناو کۆمه‌ڵگادا
5- مافی ژنان له هه‌موو بواره‌کاندا ده‌بێ له چوار چێوه‌ی قانونی بنه‌ڕه‌تی وڵات دانی پێ دابنرێ و ژنان ده‌بێ ئازادیی ته‌واویان له هه‌موو بواره‌کانی سیاسی ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئابووری، فه‌رهه‌نگی... هه‌بێت و حکومه‌تی هه‌ڵبژارده ده‌بێ ئه‌و مافانه له ناو کۆمه‌ڵگا به شێوازی سیستماتیک بچه‌سپێنێت
6- بزووتنه‌وه به ڕه‌چاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و هاریکاری زیاتر و پته‌و کردنی بنچینه‌کانی به کرده‌وه هه‌وڵ ده‌دات هاو په‌یمانی له گه‌ڵ هه‌موو هێزه‌کانی کوردستان به گشتی و سه‌رکردایه‌تی سیاسی (باشوور) به تایبه‌تی ببه‌ستێت به‌م پێێه له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه هاوپه‌یمانی له ئێستا و داهاتوودا له به‌رژه‌وه‌نده‌یی نه‌ته‌وه‌یی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ره‌نگدانه‌وه و کاردانه‌وه‌ی ئه‌کتیڤی له هه‌موو بوارێک دا ده‌بێت
7- خوێندن هه‌ر له پۆلی یه‌کی سه‌ره‌تاییه‌وه تاکوو ته‌واو کردنی زانکۆ ده‌بێ له سه‌ر بودجه‌ی حکومه‌ت بێ
8- دابین کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی (تامین اجتماعی) خزمه‌ت گوزاری ده‌رمانی ده‌بێت بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگا به خۆڕایی و بێ به‌رامبه‌ر بێت و ئه‌رکی سه‌ر شانی حکومه‌تی هه‌ڵبژارده‌یه که بودجه‌ی تایبه‌تی بۆته‌رخان بکات
9- خوێنکاران و مامۆستایان هیوا و ئاسۆی دواڕۆژن ، حکومه‌ت ده‌بێ هاوکار و یاریده‌ده‌ریان بێت له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه و هاوکات به پێی پێویست بۆ خوێندنی باڵا له سه‌ر بودجه‌ی خۆی (حکومه‌ت) هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکردرێن
10- بزووتنه‌وه هه‌وڵ ده‌دات قانونی کاری پێشکه‌وتوو و هاوکات ده‌رفه‌تی هه‌لی کار بۆ هاووڵاتییان ده‌سته‌به‌ر بکات
11-بزووتنه‌وه، داکۆکی له سه‌ر پلۆرالیزم و فره چه‌شنی ده‌کات به‌م پێیه دروست بوون وسه‌ر هه‌ڵدانی حیزب و ڕێکخراوه و ئازادیی دروست بوونی هه‌ر چه‌شنه سه‌ندیکایه‌ک به ڕه‌وا و مافی هه‌موو هاووڵاتیان ده‌زانێت
12- حه‌قی بێ‌کاری و خانه‌نشینی وخوێندن به زمانی زگماکی به مافی هه‌موو هاووڵاتییان ده‌زانێت
13- بزووتنه‌وه له سه‌ر بنه‌مای فکری کوردستانی وبڕوا به لێبوورده‌یی پێشنیار ده‌کات و پێمان وایه، هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که به جۆرێک له جۆره‌کان په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ رژیمی داگیر هه‌بووه لێبووردنی گشتی ڕه‌چاو ده‌کات ... ئێمه خه‌سارناسی ئه‌و دیارده قێزونهوهۆکارهکانیمان کردووه و به دڵ گه‌وره‌ییه‌وه ڕایدهگهێێنین که کوردستان وڵاتی ههمووهاووڵاتییهکهو لێبووردنی گشتی بۆ هه‌موو که‌س که ڕۆژێک له ڕۆژان ده‌ست و په‌یوه‌ندی رژیم بوون ڕادهگهێێنێت به بێ شه‌رت و مه‌رج ..... له‌م سۆنگه‌یه‌وه له بواری کۆمه‌ڵ ناسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به پێێ توێژینه‌وه زانستانییهکهی ئێمه ئه‌و کاره پێش له هه‌ڵوه‌شاندن و تێک چوونی شالودهی بنه‌ماڵه‌کان و فه‌سادی کۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌موو ڕوویێکه‌وه ده‌گرێت و هاوکات سیما و هێمایه‌کی جوان له شۆڕشی فکریی ئازادیی خوازی بزووتنه‌وه نیشان ده‌دات. لێبوورده‌یی گه‌وره‌ترین و به هێزترین خاڵی بزووتنه‌وه‌یه بۆ سه‌قامگیر کردنی پره‌نسیبه‌کانی هاوسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و خه‌م خۆری و دڵسۆزی ئاوێته‌ی هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی ئێمه‌یه له‌و چوارچێوه یه‌دا .... .
14- بزووتنه‌وه له پێناو گه‌شه‌ی ئابووری وڵات و گه‌شه‌ی به‌رهه‌م هێنان گرینگییه‌کی تایبه‌ت به وه‌رزێری وئاژه‌ڵ داری ده‌دات به پێی پلان و گه‌ڵاڵه‌ی گونجاو و پێشکه‌وتوو له ئاستی پێوه‌ره‌کانی جیهانی و مکانیزمی پێشکه‌وتوو
15- بزووتنه‌وه ، وه‌ک سه‌نعه‌تی توریستی هه‌وڵ ده‌دات که کوردستان به سروشتی جوان و ئاسه‌واره مێژووییه کانی و سه‌یرانگا سرووشتییه‌کانی له‌م بواره دا په‌ره پێ بدات و سه‌رنجی توریستانی جیهانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕابکێشێت
16- سهرچاوهوژێر خانه ئابوورییه‌کانی وڵات ده‌بێ به مکانیزمی گۆنجاو و به‌ڕۆژ که‌شف وهاوکات به که‌ڵک وه‌رگرتن له شاره‌زاییان و پسپۆڕانی ئوروپایی پێسکه‌وتنی به‌رچاو و خێرا بێنینه ئاراوه
17- هه‌ڵکه‌وته‌ی باری جوغرافیایی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کوێستانی و نیوه کوێستانی وای کردووه که له ڕووی ئاو و سه‌رچاوه ئاوییه‌کان وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌پیت و به‌ره‌که‌ت بێت.... به‌م پێیه به له به‌ر چاو گرتنی داهاتووی وڵات و هاووڵاتییان ده‌بێ پلان و به‌رنامه‌ی گونجاومان له سه‌ر چۆنیه‌تی پاشکه‌وت کردنی ئاوه‌کانی ناوچه جیاجیاکانی کوردستان (سه‌د – ئاوبه‌ند ) هه‌بێت و وه‌ک بزووتنه‌وه پێمان وایه تا 30ساڵی داهاتوو گه‌وره‌ترین قه‌یران و گرفتی سروشتی بۆ کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ئاو ده‌بێت هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه به ڕه‌چاو کردنی ئێستا و داهاتوو پلانی گونجاومان له ڕووی به کار هینان و فه‌رهه‌نگ سازی گشتی و چۆنیه‌تی پاشه‌که‌وت کردن وبه کارهێنانی ئه‌و وزه گرینگ و سروشتییه هه‌یه ..ژینگه ، ژیانی مرۆڤه‌کان ، ناوه‌نده به‌رهه‌م هێنه‌ره‌کان، ئاژه‌ڵ داری ،وه‌رزێری و... به گشتی بهسراوهن به وزه و بوونی ئاو.
18- ئه‌رکی سه‌ر شانی تاک به تاکی کۆمه‌ڵگایه که ژینگه به جوانترین شێوه بپارێزێت و ئه‌رکی سه‌ر شانی حکومه‌ته که له‌م بوارده به‌رده‌وام وبه پێێ پلان و سیاسه‌تی درێژ خاێێن و داهاتوو و ئاسه‌وار و کاریگه‌ری ژینگه له سه‌ر ژیانی ئاسایی مرۆڤ و سروشت هه‌بێت
19 – گرینگ و پێویسته به شێوه‌یه‌کی ئه‌کتیڤ و به‌رده‌وام له باکوور و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان په‌ره به پرسی نه‌ته‌وه‌یی بده‌ین و بایه‌خێکی تایبه‌ت به‌و ناوچانه بده‌ین... چیتر نابێ دیارده‌ی ئایین ئه‌ویش به پلانی داگیرکه‌رانی کوردستان له لایه‌ک و له‌لایه‌کیتریش به که‌مته‌ر خه‌می خۆمان ئه‌و کورده خاوه‌ن مێژوو و به هه‌ستانه‌ی ناوچه‌ی خوارووی کوردستان له پرسه نه‌ته‌وه‌یی وجوغرافیای سیاسی کورد و مێژوو و شۆڕشی کوردی په‌راوێز بخڕێن.... بزووتنه‌وه به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێت که به‌رده‌وامم و بێ وچان هه‌موو هه‌وڵ و تواناییه‌کانی خۆی له پێناو خزمه‌تی باشتر و په‌ره پێدانی پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌و ناوچانه وه‌گر بخات. ((دیاره ئه‌و ناوچانه به درێژایی مێژوو هه‌ر ده‌م وهه‌رکات له ژێر زه‌بر و پلانی جۆراوجۆری داگیر که‌رانی کوردستان دابووه هه‌ر له کێشه‌ی مه‌زهه‌به‌وه تاده‌گاته بڵاوه بوونه‌وه‌ی مه‌وادی موخدیر..... هه‌ڵکه‌وته‌ی باری جوغرافیایی ئه‌و ناوچانانه وسنووری له گه‌ڵ وڵاتی عێراق وباشووری کوردستان و له هه‌مووی گرینگ تر له بواری ئابووری که ئه‌و ناوچانه نه‌وت و گازی سروشتی و پاڵاوگه‌ی لێێه گرینگییه‌کی تایبه‌تی بۆ داگیر که‌رانی کوردستان هه‌یه))
20 – دروشمی بزووتنه‌وه به پراکتیگ سه‌ربه‌خۆیی - ئاشتی – ویهکسانییه بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان و بڕوامان به پلۆرالیزم ( فره‌چه‌شنی ) و سیستمی سوسیال دێموکرات به مه‌به‌ستی هاوسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانێکی به‌خته‌وه‌ر بۆ هه‌موو مرۆڤه‌کان له کوردستان هه‌یه....
21- بزووتنه‌وه خه‌باتی چه‌کداری له باروودۆخی سیاسی ئه‌وتۆ به هیچ شێوه‌یه‌ک به ڕه‌وا نازانێت و پێمان وایه زیاتر به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی و مافه‌کانمان ده‌که‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه و زه‌بر و زه‌نگه‌وه
22- بزووتنه‌وه به خۆی به میراتگری خوێنی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان به گشتی و ڕێبه‌رانی شه‌هید به تایبه‌تی ده‌زانێت.
23- بزووتنه‌وه په‌یوه‌نده دیپلۆماسییه‌کانی له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت وهه‌ر چه‌شنه هاوپه‌یمانییه‌ک به‌و مه‌رجه ڕه‌چاو ده‌کات
24- بزووتنه‌وه خۆی به ره‌قیب و ڕکابه‌ری هێزو لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان نازانێت و له ئه‌ساسدا هه‌وڵی بزووتنه‌وه ،شۆڕشێکی فکری گشت گیر‌و خزمه‌ته و دووره په‌رێزه له مامه‌ڵه و سات و سه‌ودا له پێناو ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانی و ئاسۆی بیرمان به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما هه‌ڵه و هه‌ل په‌ره‌سته نییه ...
25- بزووتنه‌وه خۆی له هه‌مبه‌ر مافی هه‌موو کوردێک له هه‌ر جێێهکی ئه‌م جیهانه دابن به به‌رپرسیار ده‌زانێت و داکۆکی کردن له مافی تاکی کورد به شێوه‌یه‌کی گشتی وله ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه به ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆی ده‌زانێ
26- بزووتنه‌وه به‌ره‌ی کوردستانی له‌م بارودۆخه هه‌ست یاره دا به گرینگ‌ترین و پێویسترین مکانیزم بۆ کاری هاوبه‌ش و کۆده‌نگی کورد ده‌زانێت هاوکات به بێ هیچ شه‌رت و مه‌رجێک ئاماده‌ی هه‌ر چه‌شنه ڕێکه‌وتنێکه له چوارچێوه‌ی هه‌ر جۆره هاوپه‌یمانییه‌ک
27- بزووتنه‌وه هه‌وڵ ده‌دات به کاری چروپڕ و دڵسۆزانه دیارده‌ی قێزون و ماڵ وێرانکه‌ری مه‌وادی موخه‌دیر له کۆمه‌ڵگا دا بنه بڕ بکات
28- حکومه‌تی هه‌ڵبژارده ده‌بێت هه‌موو ئامراز و که‌ره‌سته‌کانی پێوێست بۆ خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتییان به گشتی و لاوان و ژنان به‌تایبه‌تی ده‌سته‌به‌ر بکات
29- وه‌رزش هۆکاری سه‌ربزێوی و ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگایه و ده‌بێ حکومه‌تی هه‌ڵبژارده پلانی گونجاو و گشت گیری له‌م بواره دا هه‌بێت وفه‌رهه‌نگی گشتی و زانستانه‌ی وه‌رزش و قازانجه‌کانی پێناسه و په‌ره‌ی پێبدات
30- حکومه‌تی هه‌ڵبژارده ده‌بێ پلانی تایبه‌تی بۆ نه‌خۆشییه سه‌خته‌کان و بێ ده‌ره‌تانه‌کان هه‌بێت و به بێ جیاوازی هه‌وڵ بدات خزمه‌ت به هاووڵاتییان بکات و خه‌رج و باجی ده‌رمانیان به خۆرایی و بێ به‌رامبه‌ر و له سه‌ر شانی حکومه‌ت بێت
31- بزووتنه‌وه دژی کاری منداڵانی سه‌رشه‌قامه و ده‌بێ حکومه‌تی هه‌ڵبژارده ئه‌و مناڵانه سه‌رپه‌رشتی بکات وئیمکاناتی خوێندن و گه‌شه‌یان بۆ فه‌راهه‌م بکات ... مناڵان ده‌بێ له هه‌ر چه‌شنه زه‌بر و زه‌نگ و توند و تیژییه‌ک دوور بن
32- وه‌ک قانونێکی چه‌سپاو له سه‌ر مکانیزمه‌کانی سوسیال دێمۆکرات ده‌بێ مافه‌کانی چینی زه‌حمه‌تکێشی کرێکار وه‌ک که‌مکردنه‌وه‌ی ساعاتی کار و زیاد کردنی حه‌قده‌ستیان و بیمه‌ی بێ‌کاری و ده‌رمانی و ...بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌یان دابین بکرێت
33- مێدیاکان ده‌ور و ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینن له گه‌شه و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا وه‌ک ئامرازێک بۆ دروست کردنی فه‌رهه‌نگ و وریاکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته مێدیاکان له خزمه‌ت کۆمه‌ڵگادابن و هاوکات ئازادیی بیر و ڕاده‌ڕبڕین و بۆچون و ڕه‌خنه ده‌بێ مافی چه‌سپاوی تاک به تاکی کۆمه‌ڵگا بێت
34- حکومه‌تی هه‌ڵبژارده ده‌بێ به پێی قانونی دارێژراو یارمه‌تی ده‌ری ژنانی لێقه‌وماو و بێ ده‌ره‌تان بێت وئه‌رکی حکومه‌ته که شوێنی ژیان و یارمه‌تی مانگانه‌یان بۆ دابین و ده‌سته به‌ر بکات
35- بزووتنه‌وه به هه‌ڵسه‌نگاندی بارودۆخی سیاسی ئه‌وتۆ وده‌رکی به جێ له ڕه‌وتی خه‌بات و تێکۆشان و کۆمه‌ڵێ هۆکارگه‌لی تر ژیانی ئوردوگانیشینی به ره‌وا و به دروست نازانێت و له ئه‌ساس دا پێمان وایه که ئه‌وجۆره خه‌باته وزه و تواناییه‌کان ده‌کوژێت و هاوکات له ئه‌مری واقیع واته خه‌ڵکی کوردستان‌مان داده‌بڕیت
36- بۆ به‌ڕێوه به‌ردنی وڵات ده‌بێ قانونی بنه‌ڕه‌تی دێمۆکڕاتیک به جوانترین شێواز و هاوکات مافی هه‌موو پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی تێیدا پارێزراو بێ .
37- سیاسه‌تی بزووتنه‌وه به پێێ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له قۆناغی زه‌مانی جیاواز و له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌توانێ ئاڵ و گۆڕی به سه‌ر دابێت ( ئه‌م خاڵه جیایه له بنه‌ما فکری و ئامانجی گشتیمان واته دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردیه ) .
38- هزرنامهی شۆڕش له لایه‌ن شوورای ڕێبه‌ری و له کۆنفرانسی یه‌که‌م دا دارێژراوه و تاکاتی به‌ستنی کۆنگره کاری پێده‌کرێت ....
39- بزووتنه‌وه چاره‌سه‌ری کێشه‌ی پرسی کورد له چوار چێوه‌ی کوردستان دا ده‌بێنێت وهەوڵ دەدات پەیوەندی چڕ‌وپڕ و بریانە لە گەڵ هەموو بەشەکانی کوردستان بە گشتی و باشووری کوردستان بە تایبەتی لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی نەتەوەیی درست بکات و هاوکات پێمان وایە کورد دەبێ لە کوردستان پرسی تایبەت بە خۆی یەک لابکات و بە گەڵاڵەی گونجاو هەوڵی دەستەبەر کردنی مافەکانی خۆی بدات
40 – ئامانج وبایه‌خه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی بزووتنه‌وه نه‌گۆڕه وپێبهنده به‌و 40 خاڵه‌ی وه‌ک ئامانجی گشتی ڕه‌چاوی کردووه وهه‌ر به‌و پێێه‌ش کار و چالاکی خۆی لە 1/2711 /1له ژێر ناوی بزووتنه‌وه‌ی ئاشتی بۆ دێمۆکراسی ده‌ست پێ ده‌کات .
بژی سه‌ربه‌خۆیی – ئاشتی – یه‌کسانی
بزووتنەوەی ئاشتی و دێموکراسی کوردستان