بەکارھێنەر:Daniel abdullah/باتڵفیڵد (زنجیرە) (1)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

باتڵفیڵد زنجیرەیەکی یاریەکی ڤیدیۆیی کەسی-یەکەمی تەقەکەرە یەکەم جار کە دەستی پێکرد لەسەر سیستەمی [مایکرۆسۆفت ویندۆز] و [ئۆ ئێس ئێکس] بوو، یەکەم یارییان [باتڵفیڵد ١٩٤٢] بوو لەساڵی ٢٠٠٢ بڵاوکرایەوە. زنجیرەکە لەلایەن کۆمپانیای [ئی ئەی دایس]ـی سویدیـەوە پەرەی پێدرا و لەلایەن [کۆمپانیای ئیلکترۆنیک ئارت]ـی ئەمریکیەوە بڵاوکرایەوە. ئەم یاریە زیادتر سەرنجی لەسەر نەخشەی گەورە و بەکۆمەڵ یاریکردن و شەڕی ئۆتۆمبێلـە جەنگیەکانە بە بەراوردکردنی بە یارییە هاوشێوەکانی، یارییەکە زیادتر سەرنجی لەسەر [چەندیاریکەری سەرهێڵە]. تاوەکو ساڵی ٢٠١٢ باتڵفیڵد بە سەرجەم یاریەکانیەوە لە هەموو جیهاندا لەلایەن زیادتر لە ٥٠ ملیۆن کەسەوە یاری پێ کراوە،[1] بەکۆی هەر ١١ یاری و ١٢ زیادکراوەکانی کە لە ساڵی ٢٠٠٢ـەوە بڵاوکرابوونەوە.

یاریکردن[دەستکاری]

زنجیرەی باتڵفیڵد زیادتر گرنگی دەدات بە شێوەی چەند یاریکەری سەرهێڵ و جەنگی گەورە، بەڵام هەروەها زنجیرەکە لە یاریەکدا بەناوی [باتڵفیڵد هاردڵاین] شێوازی دز و پۆلیس بوو. لەم یاریەدا بە بەراورد بە بەشەکانی پێش خۆی گرنگی بە ئۆتۆمبێلە جەنگیەکان نەدراوە، تەنها ئەو ئۆتۆمبێلانە گرنگیان پێدراوە کە زیادتر شەڕی سەرزەمینی مرۆڤی پێ دەکرێت، وە هەروەها یاریکردن بە گرووپ و تاقم پێکهاتەی یاریەکەیە لە زنجیرەکەدا.

لە باتڵفیڵدی ٢ـەوە هەتا ئێستا، هەموو یاریەکان لە زنجیرەکەدا ئاماری هەر یاریکەرێک تۆمار دەکات بە سەرهێڵی و بەپێی ئەو ئامارانە، پلەی بەرزدەکرێتەوە و چەکی نوێ وەردەگرێت و مەدالیا و چەندین پاداشت وەردەگرێت.

سیستەمی پۆلێنکردنی جۆری سەربازەکان لە هەموو یاریەکانی باتڵفیڵدا هەیە. هەر پۆلێک جۆری چەک و کەرەستە جەنگیەکانی جیاوازە و ڕۆڵێکی جیاوازی هەیە لە باتڵفیڵد/مەیدانی جەنگـدا.

توانایی لەخشتەبردنی یاریکەرەکانی تر بە چەقۆ! هەمیشە لە هەموو یاریەکانی باتڵفیڵدا هەبووە. وە لە یاری[باتڵفیڵد ٢١٤٢]ـەوە هەر کەسێک بە چەقۆ کەسی بەرامبەری بکوژێت ئەوا [دۆگ تاگ]ـەکەی بە پاداشت وەردەگرێت.

یاریەکان[دەستکاری]

References[دەستکاری]