دەزگای خێرخوازیی بارزانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بەکارھێنەر:Azhin shekhi/خۆڵەپەتانێەوە ڕەوانە کراوە)
دەزگای خێرخوازیی بارزانی
Barzani Charity Foundation
ناوبڕBCF
دروشم"شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتکاری میلەتی خۆی بێت"
دامەزران٢٠٠٥
جۆرخێرخوازیی، مرۆیی
ئامانجخزمەتگوزاریی خێرخوازیی لە بوارەکانی (کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و ھاوکاری مرۆیی)
ھاوکاریکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، کەسانی کەمدەرامەت، ئاوارە و پەنابەران
شوێن
دەڤەری خزمەت
ھەولێر سلێمانی دھۆک، کەرکووک، ھەڵەبجە، کۆبانێ، موسڵ، دیالە، شنگال
زمانی فەرمی
کوردی
بوجە
سەربەخۆیە
وێبگەwww.bcf.krd

دەزگای خێرخوازیی بارزانی (بە ئینگلیزی: Barzani Charity Foundation)و (عەرەبی: مٶسسة بارزانی الخیریة) دەزگایەکی ناحکومیی و ناسیاسی و قازانج نەویستە لە ساڵی ٢٠٠٥ لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان دامەزراوەو بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەو راستەوخۆ سەرپەرشتیاری کارەکانی دەزگا دەکات.[١][٢]

ئەم دەزگایە بۆ  ئیش و کارە خێرخوازییەکانی، مۆڵەتی کارکردنی لەلایەن حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی رێکخراوە ناحکومیەکان وەرگرتوە. بەھۆی چڕوپڕی کارو چالاکیەکان و بەھاناوەچونی زیاتری ئاوارەو پەنابەران لە سنورەکان و ناوخۆی ھەرێمی کوردستاندا لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە، رێکخراوە جیھانیەکان پەیوەندییان لەگەڵدا بەستووە و ھاوکاری و ھەماھەنگی زیاتر لەنێوان ھەردوولادا دروست ببووە. بەھۆی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان و بەڕێکخراوەییبوونی ئیشوکارەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە، لە کۆبوونەوەی مانگی ٤ی ٢٠١٦ی کارگێڕی و ھەماھەنگی نەتەوەیەکگرتووەکان، بڕیار درا دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەکو رێکخراوێکی ناحکوومی ببێت بە ئەندامی راوێژکاری تایبەت لە ئەنجومەنی ئابووری کۆمەڵایەتی (ئیکۆسۆک- ECOSOC)ی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان.[٣][٤]

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بەرنامەی کاریی خۆیدا کار بۆ گەیاندنی ھاوکاری بۆ خەڵکی لێقەوماو و کەمدەرامەت و ئاوارە و پەنابەر دەکات. گرنگی بە پەرەپێدانی بواری پەروەردە (بەتایبەتی پەروەردەی منداڵان) و باشترکردنی رەوشی تەندروستی و دابینکردنی پێداویستی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان لە کوردستان دەدات.

ھەروەکو چۆن دەزگای خێرخوازی بارزانی بەناوی (بارزانیی نەمر)ەوە (١٩٠٣-١٩٧٩) ناونراوە، وتەیەکی ئەو کەسایەتیە سیاسی و نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی و مێژووییەیە کە دەڵێ (شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتکاری میللەتی خۆی بێت) فەلسەفەی کاری دەزگاکە پێکدێنێت. لەوەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی جەوھەری پرۆژە خێرخوازییەکانی خۆی بۆ(مرۆڤە) ناساندووە. بۆیە دەڵێت لە ھەر کۆمەڵگەو سنوورێکی جوگرافیدا مرۆڤەکان پێویستیان بە ھاوکاری مرۆیی ھەبێ لە سێکتەرەکانی (خۆراکی، پەروەردە، رۆشنبیری، تەندروستی، کۆمەڵایەتی و ھونەری) دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئەرکی خۆی ز دەزانێت کە ھاوکاری پێشکەش بکات و کەمتەرخەمی ناکات.

لە ئەنجامی نەبوونی دەزگایەکی خێرخوازیی خۆماڵی لە کوردستان بۆ ئەوەی ھاوکاری خەڵکی ھەژارو کەمدەرامەتی کوردستان بکات، دامەزراندنی (دەزگای خێرخوازیی بارزانی) کەلێنێکی لەو بوارە گرنگەدا پڕ کردەوە. جگە لەوە، لەدوای تێکچوونی باری ئارامی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و وڵاتی سوریا، پەنابەرو ئاوارەکان پێویستی زۆریان بە ھاوکاری ھەبووە وەکو (خۆراک و جلوبەرگ و داوودەرمان و کەرەستەی تەندروستی... ھتد). ئەم دەزگایە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە ئەو بۆشاییانەی پڕکردۆتەوەو رۆژ لەدوای رۆژ بە بەرنامەی پێشکەوتووی و لەسێکتەری جۆراوجۆردا خزمەتی بەو کەسانە کردووە کە پێویستیان بە خزمەتکردن بووە.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەنجامدانی ئەم ئەرکانە زیاتر پشتی بە خەڵکی خێرخواز و مرۆڤدۆستی کوردستان بەستووە، دەتوانین بڵێین بەشێوەیەکی سەرەکی خەڵکی خێرخواز و دەوڵەمەندی کوردستان ھاوکاری ماڵی (فەند) ی پرۆژەکانی ئەم دەزگایە دەکەن. ھەروەھا بەھاوبەشی لەگەڵ ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە خێرخوازیی و مرۆییە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی ھاریکاربەخش رۆژانە یارمەتی مرۆیی پێشکەشی پەنابەرو ئاوارەکانی وڵاتانی سووریاو عێراق دەکات.

ئۆفێسی سەرەکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ھەولێرە و سەرپەرشتی (١٣) کەمپ لە سنوری پارێزگای ھەولێر بەھاوکاری دەستەی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە ھەولێر دەکات. ئۆفیسی لە پارێزگاکانی (ھەولێر، دھۆک، سلێمانی، گەرمیان، شنگال و نەینەوا)یش ھەیە. ھەروەھا لە پارێزگای کەرکوک و سەرجەم کەمپەکاندا ئۆفێس، سەنتەر، یان نوێنەری ھەیە.[١][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ""جەوھەری پرۆژەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی مرۆڤە"". BasNews.
  2. ^ "Barzani Charity Foundation". visit.org. Archived from the original on 30ی Marchی 2017. Retrieved 29ی Marchی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٣٠ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا "case study: Barzani Charity Foundation". 7sheep.net. Archived from the original on 31ی Marchی 2017. Retrieved 30ی Marchی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٣١ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "kurdistan24: Kurdish NGO joins UN assemblies". kurdistan24.net. 2 May 2016. Archived from the original on 29ی Marchی 2017. Retrieved 30ی Marchی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)