بەکارھێنەر:عەلی تحسین حەسەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی تەواوی (عەلی تەحسین حەسەن عەلی قادر رەشان)ە، 1ی ئاداری ساڵی 1988 لە گەرەكی 92ی شاری ھەولێر ھاتووەتە دنیاوە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی بە زمانی توركی خوێندووە، دواتر بڕوانامەی بەكەلۆریۆسی بەشی كارگێری كاری لە كۆڵێژی بەڕێوەبردن و ئابووری زانكۆی سەڵاحدین بەدەست ھێناوە. لە قۆناغی زانكۆدا لە چەند كۆمپاناییەكدا بە كاتی كاری كردووە. ھەر لە تەمەنی لاویدا حەزی بەكاری راگەیاندنوو رۆژنامەگەری كردووە بۆیە لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2012 كە ئەو كات لە دواین قۆناغی زانكۆدا بوو چووە ئاژانسی ھەواڵی جیھانی توركی و بۆ ماوەی نزیكەی دوو ساڵ لەو دەزگا راگەیاندنەدا وەكو پەیامنێر دەستبەكار بوو. دواتر لە ئاداری 2014 لە ئاژاسنی ئانادۆڵوی توركی وەك پەیامنێر و وەرگێری دەزگایەكە دەست بەكار بوو. لە ھەنوكە لەو دەزگایە بەردەوامە لەسەر كارەكەی.