بەکارھێنەر:ئەمارسین ئورنەمۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

زایۆنیزمی جیهانی

زایۆنیزمی جیهانی[١]

سەهیۆنیزم (بە عیبری: צִיּוֹנוּת) بزووتنەوەیەکی سیاسی نەتەوەیی جوولەکە یە کە ئامانجیان دروستکردن و کۆکردنەوەی پاڵپشتی بوو لەپێناو بونیادنانی دەوڵەتێک بۆ جووەکان لە خاکی پیرۆز (مەبەستیان لە کەنعان یان فەلەستینی پێشوو).

ئامانجەکەیان لە ساڵی ١٩٤٨ ھاتەدی بە درووستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل .

لە ساڵی ١٨٩٧ یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان لە بازل لە سویسرا گرێدا لەو کۆبوونەوەیە پەیڕە و پڕۆگرامی خۆیان دانا بەبەشداری ٢٠٠ ئەندام، تیۆدۆر ھێرتسل یش بەباوکی زایۆنیزم دادەنرێت

ئەوەی باسکرا مێژووی دامەزراندن و کاری سەرەتاییان بوو ، بەڵام ئێستا تێکەڵکراون لەگەڵ بزاوتی لیبراڵیزمی جیهانی کە ئەمریکا پێشەوایەتییان دەکات و دەستیان گرتووە بەسەر جومگە سەرەکیەکانی جیهان بەگشتی و ئەمریکا بەتایبەتی ، وەکو سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ، بانکی قەرزی نێودەوڵەتی ، سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان ..... هتد .

ئەم بزاوتە ئێستا بە ڕاشکاوانەتر باس بکرێن دەبێ بڵێین بزاوتی لیبراڵیزمی جیهانی چونکە پێکەوە گرێدراون لەئێستادا.

ئەمانە لەپشتەوەی ڕاگەیاندنەکان و بەشێکی زۆری ڕوداوە جیهانییەکاندان گەرچی زۆرجار خورافیات و پڕوپاگەندە دەدرێتە پاڵیان بەتایبەت لەلایەن ئەو کەسانەوە کە باوەڕیان بە تیرۆی پیلانگێڕی (نظریة المؤامره) هەیە کە پێیان وایە بە موطلەقی دەسەڵاتیان بەسەر جیهاندا ئەشکێت و هیچ سنوورێک بۆ کاری خودا ناهێڵنەوە ، هەروەکو چۆن بەڵگەکانیان فلیم کارتۆنەکانی سیمپسۆن و پیت گۆت و چەندین فیلم کارتۆنی دیکەیە کە لەڕاستیدا زۆربەی جارەکان لەدوای ڕوداوەکانەوە پارچەیەکی نوێ لە فیلم کارتۆنەکان دروست دەکرێت ، بۆ نمونە بینیمان کە لە ساڵی ٢٠١٦ دا پێشبینی ئەوەکرابوو کە هیلاری کلینتۆن دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا و پروپاگەندەیەکی زۆر بڵاو کرایەوە لەسەر ئەو بابەتە بەڵام هەردوای بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکاندا خێرا کۆمەڵە وێنە و کاریکاتێکی تر دروست کردن کە باسیان لە بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ دەکرد گوایە لە ساڵانی پێشووتردا ئەم پلانەیان داناوە .

بزاوتی لیبراڵیزمی ئەمریکی پێکهاتوون لە هەموو گروپ و تاقم و هەڵگرانی هەموو بیروباوەڕێک بەبێ جیاوازی کە لەئێستادا وەکو مەزهەب و ئایینێکی نوێی جیهانی لێ هاتووە .

ئەوانیش : بوزی ، هیندۆسی ، موسوڵمان ، مەسیحی ، جولەکە ، بێ ئایین ، شیعە ، کۆمەنیست ، ئەنارشیست ..... هتد

واتە بەگشتی هەموو جۆرە بیروباوەڕێکیان تێدایە کە لەسەر کۆمەڵە کۆلکەیەکی هاوبەش کۆبونەتەوە لەیەکتری ، ووزەپێدەری مەعریفی و فەلسەفییان فەلسەفەی داروینە کە سەردێڕەکەی ( البقاء للأصلح و الأقوى ) .

بۆیە ئەمانە وەکو ئاژەڵێکی بەسۆز و بە رەحمن بۆ ئەوکەسانەی بەهاو نرخە سەپاوەکانیان قبوڵ دەکەن و وەکو ئاژەڵێکی خوێنمژ و دڕندەن بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەن دید و ڕوئیای سەربەخۆن لە دیاریکردنی و پێناسەکردنی ژیاندا .

لە ئێستادا کابینەی جۆ بایدن یەک بە یەکیان بەرهەمی فکری لیبڕاڵیزمی جیهانین زۆر زۆر جەخت لەسەر ئەم چەند خاڵە سەرەکییە دەکەنەوە ئەوانیش :

یەکەم _ برەوپێدانی چەک و هێزی سەربازی و ئاژاوە دروستکردن لەپێناو سەرفبوونی چەکەکانیان.

دووەم _ بەدەستهێنانی نەوت و سامانە سروشتیەکانی وڵاتان .

سێیەم _ بەرەوپێشبردنی زانست .

چوارەم _ کۆنترۆڵی تەواوی ڕاگەیاندن و میدیاکان کە لەم لایەنەوە تاکی جولەکە ( یەهودی ) پشکی شێریان بەرکەوتووە .

پێنجەم _ سەروەرێتی دەسەڵات و ڕەهابوونی سیادەی نەتەوەیەکگرتووەکان .

شەشەم _ سەرەکیترین لێنز و کار لەسەر کردنیان بریتییە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست کە چەندین ئامانجی گرنگیان هەیە تیایدا چونکە تاکە ناوچە کە بتوانێت بە مەعرەفەی سەربەخۆوە بەرامبەر بە هەژمونیان بوەستێتەوە تەنها رۆژهەڵاتی ناوینە ( شرق الاوسط ) بەگشتی لەسەر چوار تەوەرە کار دەکەن لە رۆژهەڵاتی ناویندا ئەوانیش :

یەکەم _ یەکەم: پەروەردەو فێرکردن ، واتە دەبێت مەناهجی دراسی هەموو ئەو وڵاتانەی کە پێچەوانەی نرخ و بەهاکانی رۆژئاواییە بگۆڕدرێت .

دووەم _ هێنانە پێشەوەی ئافرەتان بۆ بوارەکانی راگەیاندن ، سەرۆکایەتی ، بەرپرسی کایەکانی دەوڵەت .

سێیەم _گەرم کردنەوە بابەتی مافی مرۆڤ بە ناوی ماف وە یەکسانی ژنو پیاو بۆ دارماندنی نەریتی گەلانی کە وە چەسپاندنی نەریتی زایونیزمی جیهانی لەناو ئەو گەلاندا.

چوارەم _ کارا کردنەوەی رۆڵی راگەیاندن لە ئاستی جیهان بۆ دەست نیشان وە دووبارە پێناسە کردنەوەی دۆستو دووژمن.

وەک زانراوە تاکە ناوچە کە بتوانێت بە مەعرەفە و کلتوری سەربەخۆوە بوەستێتەوە لە بەرامبەریان بریتیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست .

سەیری رووسیا بکەن ، چۆن لە بواری مەعریفی و سیاسیەوە شکستی هێناوە بەرانبەر بە رۆژئاوا هەروەها چین ناچار بوو بەشێک لە مەعرەفەی ئابووری رۆژئاوا قەبووڵ بکەن لەبازاڕدا بەهۆی فشاری سیستەمی جیهانی .

وە دواجار دەبن بە بەشێک لەو سیستمە جیهانییە[٢]

  1. ^ "Gmail". accounts.google.com. Retrieved 2021-02-24.
  2. ^ کاروان, هادی (2021). رۆژئاوا و رۆژهەڵات. کوردستان: ئەدیبان. pp. ٧٩ تا ٩٤.