بەکارھێنەر:ئاسۆ/Destpêk2

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ویکیپیدیا چییە؟

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٣٩٨ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

وتاری نموونە

محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولموتەڵیب (بە عەرەبی :أَبُو الْقَاسِم مُحَمَّد بْن عَبْد اللە بْن عَبْد المُطَّلِب بْن ھَاشِم)‎؛ (لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ٥۷١ – ٨ی حوزەیرانی ٦٣٢)، موسڵمانان بە پێغەمبەری خوای دادەنێن بۆ ھەموو مرۆڤایەتی، تاوەکوو خەڵک بگەڕێنێتەوە بۆ یەکتاپەرستی و پەرستنی خوا لەسەر ڕێبازی ئیبراھیم، و لەو باوەڕەدان کە کۆتا پێغەمبەر و باشترینی دروستکراوانی خوایە و پێشەوای مرۆڤە، باوەڕیان وایە پارێزراوە لە ھەڵەکردن، لەگەڵ ناوھێنانیدا دەڵێن «صلی اللە علیە وسلم» واتە «دروودی خوای لێبێت»، کە لە قورئان و سوننەتدا ئەوە ھاتووە، وایان لێدەکات سەڵاواتی لەسەر بدەن. شوێنەوارێکی زۆری لەسەر موسڵمانان بەجێھێشتووە، زۆر بەگەورەیان داناوە و شوێنی فەرمانەکان و شێوازی ژیان و پەرستشی کەوتوون، وتە و کردار و سیفەتەکانیان پاراستووە لە پەرتووکەکانی سیرە و فەرموودە، و یادی لەدایکبوونی دەکەنەوە لەمانگی ڕەبیعول ئەوەل لە ھەموو ساڵێکدا.

لە دایک بووە لە مەککە لە مانگی ڕەبیعولئەولی ساڵی فیل، بەرامبەر ساڵی ٥٧٠ یان ٥٧١ی زایینی، پێش ئەوەی لەدایک بێت باوکی کۆچی دواییی کردووە و ھەر لە مناڵیشدا دایکی لەدەست دەدات، پەروەردە دەبێت لای عەبدولموتەڵیب کوڕی ھاشم باپیرەی پاشان لای ئەبو تاڵیب کوڕی عەبدولموتەڵیب مامی، لەو ماوەیەدا خەریکی شوانی دەبێت، پاشان بازرگانی دەکات، لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا ژیانی ھاوسەری پێک ھێناوە لەگەڵ خەدیجە کچی خووەیلید، کە دایکی ھەموو مناڵەکانی بووە بێجگە لە ئیبراھیم.

لە پێش ئیسلامدا حەنیفی بووە و خوای پەرستووە لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم و پەرستنی بتی ڕەتکردووەتەوە کە لەو کاتانەدا بەربڵاوبووە لە مەککەدا، موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە نیگای خوای پێ گەیشتووە کاتێک لە تەمەنی چل ساڵیدا بووە، سێ ساڵ بە نھێنی بانگەوازی کرد، پاشان دە ساڵی تری لە مەککە بەسەر برد بە بانگکردنی خەڵکەکەی و بازرگانەکان و سەردانکەرانی کەعبە کە دەھاتنە مەککە، لە ساڵی ٦٢٢ز کۆچی کرد بۆ شاری مەدینە کە ناودەبرا بە یەسرب، دوای ئەوەی گەورەکانی قوڕەیش کەوتنە پیلان گێڕان لێی و بانگەوازەکەیان ڕەت دەکردەوە، دە ساڵی کۆتایی ژیانی لە مەدینە بەسەر برد بە بانگەوازی ئیسلامی، و بناغەی دەوڵەتی ئیسلامیی دانا، کە دواتر فراوان بوو و مەککە و ھەموو شار و ھۆزە عەرەبییەکانی گرتەوە، و بۆ یەکەم جار عەرەبی یەکخست لەسەر یەک ئایینی یەکتاپەرستی و لە دەوڵەتێکی یەکگرتوودا، بانگەشەی بۆ دورکەوتنەوە لە ڕەگەزپەرستی و وەلانانی دەمارگیری ھۆزایەتی کرد.
خوێندنەوەی زیاتر...

بەشداری لە ویکیپیدیا
چۆن بەشداری بکەم؟
فێرکاریی ویکیپیدیای کوردی بە فیلم

ویکیپیدیا دەستەی نووسەرانی نییە و ھەموو کەسێک دەتوانێت پەرە بە بابەتەکانی بدات. بەشداری کردن ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیا و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بەڵام بۆ بەرگری لە خراپکاری پەیڕەوی سیاسەتەکان و ڕێساکان دەکرێت. بۆ دەستپێکردن ببە بە ئەندام و ئەمانە ببینە:

پاشان:

ئەگەر کێشەیەکت ھەیە سەردانی ئەمانە بکە:

کۆمەڵگای تێکۆشەرانی ویکیپیا
شارەزایان

کۆمەڵگای ویکیپیدیا، بەشداربووانی تێکۆشەر و خۆبەخشن کە لە پەرەپێدان و لە ڕێساکانی ویکیپیدیادا شارەزان.

وێنەی ھەڵبژێردراو
کۆشکی شاھانە لە ئەشکەوتی فرایا ناخۆن، تایلەند.
وتارە نوێکان
دوایین دەستکارییەکان
ئامارەکانی ویکیپیدیا
ئامارەکان
٥٤٬٣٩٨
وتار
١٤٤
ئەندامی چالاک
٦١٬٧٣١
ئەندام
٢١٨٬٧٠٣
پەڕە
١٬٢٠٠٬١٨٩
بەشداری