بەڕێز ڕۆبۆت (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| بەڕێز ڕۆبۆت | |
|---|---|
| ھەروەھا ناسراوە بە | Mr.Robot |
| چەشن | دراما تاوانکاری سەرھێل تاسان |
| دانەر | سام ئیسمەیل |
| ئەکتەران | ڕامی مالیک کریستیان سلەیتەر کارلی چالکین ماڕتن واڵستۆرم |
| وڵاتی بەرھەمھێنەر | نەتەوە یەکگرتووەکان |
| زمان | ئینگلیزی |
| ژمارەی وەرزەکان | ٢ |
| ژمارەی ئەڵقەکان | ٢٠ |
| بەرھەمھێنان | |
| بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر | سام ئیسمەیل ستیڤ گۆلین چاد ھامڵتن |
| شوێنەکانی تۆمارکردن | نیویۆڕک |
| وێنەگر | تیم ئیڤس |
| ماوەی پەخش | ٤٤ - ٥٤ خولەک |
| کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | یونیڤێرساڵ |
| پەخش | |
| تۆڕ | USA |
| فۆرماتی وێنە | 720I 1080I |
| یەکەم نمایش لە | ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥ |
بەڕێز ڕۆبۆت (بە ئینگلیزی: Mr.Robot) زنجیرە درامایەکی ئەمەریکیە کە لەلایەن سام ئیسمەیلەوە درووستکراوە. ئەڵقەی یەکەمی زنجیرەکە لە ڕێکەوتی ٢٧ی مایۆی ٢٠١٥ پەخشکرا و بەشێوەی ئۆنڵاین بڵاوبوویەوە بەرلەوەی کەناڵی USA ئەمەریکی لە ڕێکەوتی ٢٤ ی تەمووزی ٢٠١٥ بەڕەسمی پەخشی بکات.
چیڕۆک
[دەستکاری]زنجیرەکە باس لە ئێلیۆت ئۆڵدرسن دەکات، کە گەنجێکە دانیشتووی شاری نیویۆڕکە، کە وەک پارێزەری سیکیوریتیە لە کۆمپانیای (All Safe)دا و بەدەست نەخۆشی تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتیەوە دەناڵێنێت، ئێلیۆت کارەکانی لەڕێگای ھاکردنەوە ئەنجامدەدا، دواتر لەڕێگای کەسێکی ئاژاوەگێڕی شاراوە بەناوی (مستەر ڕۆبۆت - بەڕێز ڕۆبۆت)ەوە دەبرێتەوە نێو گروپێکی ھاکەرانەوە بەناوی "Fsociety"ەوە کە ئامانجیان لەناوبردنی کۆمپانیای "E Corp"ە لەڕێگای ھێرشکردنە سەر ھەژمارە بانکیەکان و چەند سەرچاوەی تریان.
ئەکتەران و رۆڵەکانیان
[دەستکاری]- ڕامی مالیک لەڕٶڵی ئێلیۆت ئۆڵدرسن، کە ئەندازیارێکی پاراستنی سەرھێلە لە کۆمپانیای (AllSafe) و لەژێرەوەشدا ھاکەرێکی یاسا سەپێنەرە، ئێلیۆت بەدەست نەخۆشی تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتیەوە دەناڵێت، کەئەمەش وایلێدەکات لەڕووی کۆمەلایەتیەوە باش نەبێت و دوور لە خەڵکی بژی.
- کریستیان سلەیتەر لەڕۆڵی مستەر ڕۆبۆت، ئاژاوەگێڕێکی نادیارە کە ئێلیۆت ڕادەکێشێتە نێو گروپێکەوە بەناوی "Fscoiety".
- کارلی چاکلین لەڕۆڵی دارلین، یەکێک لە ھاکەرەکانی "Fscoiety" و ھاوبەشی ئێلیۆتە.
- ماڕتن واڵستۆرم لەڕۆڵی تایلەر وێلیک، کە جێگری سەرۆکی کۆمپانیای (Ecorp)ە.
ئەڵقەکان
[دەستکاری]تۆڕی USA ئەڵقەی یەکەمی زنجیرەکەی پەخشکرد و دواتر بەشێوەیەکی فەرمی لە دێسێمبەری ٢٠١٤ ئەوەی ڕاگەیاند کە زنجیرەکە ١٠ ئەڵقەیی، و دواتر لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥ زنجیرەکە دەست بە پەخش کرد. و ئەوەش ڕاگەیاندرا کە وەرزی دووەمی زنجیرەکەش بەرھەم دێت و کەبەلایەنی کەمەوە ١٠ ئەڵقە دەبێت.
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە وروژێنەرە ئەمریکییەکان
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان بە زمانی ئینگلیزی
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان کە خەڵاتی پیبۆدییان وەرگرتووە
- زنجیرە دراما زنجیرەییەکان
- پەخشی تەلەڤیزیۆنی ڕووداوەکانی دەکەوێتە ناو شاری نیویۆرک
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە درامییە ئەمریکییەکانی پەیوەست بە ئێڵ جی بی تی دەیەی ٢٠١٠
- ئەو زنجیرە تەلەڤیزیۆنییانەی کە خەڵاتی پرایم تایم ئێمیان وەرگرتووە
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان کە وەسفی دەنگییان تێدایە
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە وریاییەکان
- خەیاڵ سەبارەت بە بەرنامەی زیانبەخش